خۆشباوه‌ڕیی مۆدێرن، به‌جۆرێك له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌دوێت وه‌ك بڵێی تاکلایەنەیە: له‌وێدا كه‌سانێك هه‌ن ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته و له‌ولاوه‌یش ئه‌وانه‌یتر هه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتییان نییه. هه‌میشه باوه‌ڕمان وا بووه ده‌سه‌ڵات بابه‌تێكی سیاسیی په‌تییه، ئینجا پێمانوابوو بابه‌تێكی ئایدیۆلۆژییشه، به هێواشی و نادیاری دزه ده‌كاته نێو دامه‌زراوه‌كان و وانەوتنەوەوە، كه ئێمه سەرەتا ئاگامان لێی نییه، به‌ڵام هێشتایش باوه‌ڕمان وابوو ده‌سه‌ڵات تاك و تاقانه‌یه. ئه‌ی چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌كو شه‌یتانه‌كان چه‌ندین دانه‌ى بێت واته فره بێت؟ ده‌توانێت له‌به‌رخۆیه‌وه بڵێت: “ناوی زۆروزهبهندم هه‌یه”. له هه‌موو شوێنێكدام، له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه، له‌لایه‌نی سهركۆكهكان و ده‌زگا گه‌وره و بچووكه‌كانه‌وه، له‌نێو كۆمه‌ڵه و گروپه چه‌وسێنه‌ر و چهوسێنراوهكانیشدا: له هه‌موو شوێنێكدا ده‌نگی “ڕه‌وا” بوونیان هه‌یه كه ماف به‌خۆی ده‌دات گوتاری هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك بدات به گوێدا، مه‌به‌ستم گوتاری خۆبهلزانى و لافلێدانە. ئه‌وه‌تا ئێمه ده‌بینین ده‌سه‌ڵات له زۆرینه‌ی ئه‌و میكانیزمانه‌دا بوونی هه‌یه كه ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به لاوازی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له ده‌وڵه‌تدا، له چینه‌كان و گروپه‌كاندا بوونی هه‌یه، به‌ڵام له فۆرمه‌كانی مۆده و له بۆچوونه باوهكانیشدا، له فێستڤاڵ و گه‌مه‌كان و یانه وه‌رزشییه‌كان و هه‌واڵه‌كان و په‌یوه‌ندییه خێزانی و تایبه‌تییه‌كاندا و بگره له‌و ئه‌و بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازییانهیشدا كه هه‌وڵ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌ت ده‌ده‌ن:
گوتاری ده‌سه‌ڵات به هه‌موو ئه‌و گوتارانه ده‌ڵێم كه هه‌ڵه لای هه‌موو وه‌رگره‌كانی دروست ده‌كات، ئینجا هه‌ستكردن به گوناهـه به‌رهه‌م دێنێت. هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن چاوه‌ڕێی ئه‌وه له ئێمه‌ی ڕۆشنبیران ده‌كه‌ن كه له هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا دژی ده‌سه‌ڵات بین به شێوازی تاك، دژی جۆرێكی تایبه‌ت و دیاریكراوی ده‌سه‌ڵات بین، له كاتێكدا جه‌نگه‌كه‌ی ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پانتاییه‌وه ده‌گوزه‌رێت؛ ئه‌م جه‌نگی ئێمه دژی ده‌سه‌ڵاته به سه‌رجه‌م فۆرمه جیاوازییه‌كانییه‌وه. ئه‌مه‌یش جه‌نگێكی ئاسان نییه: ئه‌وه‌یش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تیدا فره‌یه و هه‌مه‌جۆره، ئه‌وا له به‌رامبه‌ردا له زه‌مانی مێژووییشدا هه‌ر فره و هه‌مه‌جۆره. لێره‌دا دووری ده‌خه‌ینه‌وه و پاڵی پێوه ده‌نێین، كه‌چی ده‌ستبه‌جێ له‌وێدا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه هه‌رگیز له‌نێو ناچێت. شۆرش بكه به ئامانجی له‌نێوبردنی ده‌سه‌ڵات، كه‌چی ده‌بینیت به زوویی له حاڵه‌تێكی نوێ‌دا زیندوو ده‌بێته‌وه و گه‌شه ده‌كاته‌وه، مانای ئه‌م ئهستهمییهی له‌نێوبردنی ده‌سه‌ڵات و مانای ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی له هه‌موو شوێنێكدا ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات میكرۆبێكه نوساوه به ده‌زگایه‌كه‌وه كه كۆمه‌ڵگه تێده‌په‌ڕێنێت، واته نه‌ك ته‌نیا به مێژووی سیاسییه‌وه نوساوه، به‌ڵكو تێكه‌ڵ به مێژووی سه‌رجه‌می مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه بووه. هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه ئه‌م شته‌ی ده‌سه‌ڵاتی تێدا نیگار ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات “زمان”ـه، یان به وردتر بڵێین: سیسته‌می زمانییه.
زمان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه و سیسته‌می زمانییش یاساكهیهتی، ئێمه سه‌رنج له‌و ده‌سه‌ڵاته ناده‌ین كه سیسته‌می زمانی له‌خۆیی گرتووه، چونكه ئه‌وه له‌بیر ده‌كه‌ین كه هه‌موو سیسته‌مێكی زمان پۆلێنكردنه، هه‌موو پۆلێنكردنێكیش جۆرێك له ڕیزبه‌ندیی سه‌ركوتكارانه‌ی تێدایه: ordo له یه‌ك كاتدا واتای دابه‌شكردن و ناچاركردنه. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه یاكۆپسن ڕوونی كردۆته‌وه. هه‌ر دیالێكتێك به‌وه دیاریی ناكرێت كه سه‌رپشكه له وتنی، به‌ڵكو به زۆری به‌وه دیاریی ده‌كرێت كه ناچاره به وتنی.
له زمانی فه‌ره‌نسیدا (من لێره‌دا هه‌ندێك نموونه دێنمه‌وه كه نه‌ختێ زبرییان تێیدایه)، من ناچارم به‌وه‌ی خۆم وه‌ك بكه‌ر دابنێم به‌ر له‌وه‌ی گوزارشت له كرداره‌كه بكه‌م كه هیچ نییه جگه له سیفه‌تێك خراوه‌ته سه‌رم؛ ئه‌وه‌یشی ئه‌نجامی ده‌ده‌م هیچ نییه جگه له به‌ره‌نجامی دۆخی من؛ به هه‌مان شێوه، من هه‌میشه ناچارم له‌نێوان شێوازی نێرینه و مێینه‌دا شێوازێكیان هه‌ڵبژێرم، بۆیه هه‌رگیز ناتوانم هه‌ردووكیان پێكه‌وه وه‌لا بنێم، یان هه‌ردووكیان پێكه‌وه كۆبكه‌مه‌وه؛ كه‌وایه پێویسته په‌یوه‌ندیی خۆم به ئه‌ویتره‌وه دیاریی بكه‌م: جا ئه‌مه یان به به‌كارهێنانی ڕاناوی به‌ربێژ به شێوازی تاك “تۆ” یان به شێوازی كۆ “ئێوه”، ئیدی ناتوانم بوارێك بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی عاتیفه و كۆمه‌ڵگه بهێڵمه‌وه.
به‌مجۆره، زمان، به سروشتی بونیادی خۆی، په‌یوه‌ندیی نامۆكردنی ناچاركهرانه له خۆ ده‌گرێت. گوتن و وتاری زمانه‌وانی زۆربه‌ی جار پێراگه‌یاندن (ته‌بلیغ) نین، به‌ڵكو ملپێكهچكردنن: زمان ئاڕاسته‌كردن و ملپێكه‌چكردنی گشتییه.

له‌گۆڤاری ساتیرهیی Vanity Fair ئینگلیزی Joseph Ernest Renan 28
February 1823 – 2 October 1892
گوزاره‌یه‌كی (ئێرنست ڕێنان Ernest Renan) ده‌هێنمه‌وه كه له یه‌كێك له وانهوتارهكانیدا باسی كردووه: “به‌ڕێزان و خانمان، زمانی فه‌ره‌نسی هه‌رگیز ناكرێت ببێته زمانی مه‌حاڵ و پووچی، هه‌روه‌ها هه‌رگیز نابێته زمانێكی كۆنه‌په‌رست. ناتوانم هه‌ڵوێستێكی كۆنه‌په‌رستانه وێنابكه‌م كه زمانی فه‌ره‌نسی به‌كاربهێنێت..”…
با بڵێین ڕێنان، به شێوازی تایبه‌تی خۆی، تیژبینه. ده‌ركی به‌وه كردووه زمان له‌وه‌دا قه‌تیس نابێت كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ده‌شێت له‌مه تێپه‌ڕ ببێت و به شێوازی خۆی و بهدیالێكتێكی تۆكمه ئه‌وه بدات به گوێدا كه نه‌یوتووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌نگه هۆشیاره ئهقڵێندراوهی سوبێكتی قسه‌كه‌ر، ده‌نگی باڵاده‌ست و سه‌رسه‌خت و تووڕه‌ی بونیاد، واته ده‌نگی جۆری مرۆیی وه‌ك قسه‌كه‌ر. هه‌له‌كه‌ی ڕینان مێژوویی بوو نه‌ك بونیادی. ئه‌و پێیوابوو؛ زمانی فه‌ڕه‌نسی كه به بڕوای ئه‌و ئه‌قڵ دایهێناوه، ناچاره گوزارشت له ئه‌قڵێكی سیاسی بكات، كه له ڕوانگه‌ی ئه‌ودا هیچ نه‌بوو جگه له ئه‌قڵی دیموكراسیخواز. به‌ڵام وا پێده‌چێت سیسته‌می زمانی، به‌و پێیه‌ی ده‌ستكه‌وتی هه‌ر زمانێكه، نه كۆنه‌په‌رستانه‌یه و نه پێشكه‌وتنخواز، به‌ڵكو هه‌ر زۆر به ساده‌یی فاشیستییه: له‌به‌رئه‌وه‌ی فاشیزم سڕینه‌وه نییه به قسه، به‌ڵكو ناچاركردنه به وتنی قسه.
زمان، هه‌ر كه قسه‌ی پێده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پرتهپرتێكیش بێت، ئه‌وا ڕێك ده‌چێته خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه. كه‌واته ده‌بێت تێیدا دوو خانه بكێشین: له‌لایه‌ك قه‌ڵه‌مڕه‌ویی قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه شوێنكه‌وته‌یی دووباره‌كردنه‌وه و جووینه‌وه:
له‌لایه‌كه‌وه زمان یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردانه: نه‌فیكردن و گومان و پۆتێنشیهڵ و هه‌ڵپه‌ساردنی حوكم هیچ نییه جگه له كۆمه‌ڵێك حاڵه‌ت كه پێویستییان به فاكته‌ری تایبه‌ت هه‌یه و ده‌ستبه‌جێ خۆیان ده‌چنه نێو پرۆسه‌كانی ڕووپۆشكردنی زمانه‌وانییه‌وه: ئه‌وه‌ی زمان‌ناسان پێیده‌ڵێن قه‌ڵه‌مڕه‌ویی هیچ نییه جگه له ته‌واوكه‌ری زمان، ئه‌وه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م، به تكاكارییهوه، له ده‌سه‌ڵاته بڕیارده‌ره سه‌ركوتكارییه‌كه‌ی كه‌م بكه‌مه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاماژه و نیشانه‌كان، كه زمانیان لێ پێكدێت، ته‌نیا به‌و ئه‌ندازه‌یه هه‌ن كه دانیان پێدا بنرێت، واته به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی دووباره ده‌كرێنه‌وه و ده‌ووترێنه‌وه. ئاماژه شوێنكه‌وته و لاساییكه‌ره‌وه‌یه، له هه‌موو ئاماژه‌كاندا نموونه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوو داده‌گیرسێت،: ناتوانم قسه بكه‌م به بێئه‌وه‌ی په‌تی قسه‌كانم به‌ره‌و ئه‌و شته نه‌مبه‌ن كه په‌یوه‌سته به سیسته‌می زمانییه‌وه. هه‌ر كه گوێم له گوزاره‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌م دوو خانه‌یه‌ی كه باسمان كرد به‌یه‌كتر ده‌گه‌ن، ئیدی له یه‌ك كاتدا هه‌م باڵاده‌ستم و هه‌م ژێر ده‌ست: چونكه ته‌نیا به‌وه‌نده‌وه ناوه‌ستم ئه‌وه بڵێمه‌وه و دووباره بكه‌مه‌وه كه وتراوه و ئیدی به ئاسووده‌یی وه‌ك كۆیله‌ی ئاماژه‌كان پاڵی لێ بده‌مه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه وتوومه‌ته‌وه تۆخ ده‌كه‌مه‌وه و ده‌یسه‌لمێنم یان پووچی ده‌كه‌مه‌وه.
كه‌واته له زماندا ملكه‌چی و ده‌سه‌ڵات تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌بن و به حه‌تمی ئاوێزانن. خۆ ئه‌گه‌ر ئازادی ته‌نیا توانای ده‌رچوون و خزان نه‌بێت له سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو به تایبه‌تی، ملكه‌چنه‌بوونی هه‌ر كه‌سێك بێت، كه‌واته هیچ ئازادییه‌ك بوونی نییه گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی زمان نه‌بێت. شوێنی ئازادی ته‌نیا ده‌ره‌وه‌ی زمانه. به‌ڵام به‌داخه‌وه وا پێده‌چێت زمانی مرۆیی، ده‌ره‌وه‌ی بۆ نه‌بێت: زمان داخرانه، ته‌نیا ده‌توانین له ڕێگه‌ی مه‌حاڵه‌وه خۆمانی لێ به‌دوور بگرین: یان به‌هۆی یه‌كێتی سۆفیگه‌رییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كیركه‌گارد وه‌سفی كردووه؛ كاتێك كرده‌كه‌ی ئیبراهیم وه‌ك كرده‌یه‌كی بێ وێنه و بێ هاوشێوه لێكده‌داته‌وه، كرده‌یه‌كی خاڵی له هه‌ر قسه‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت له هه‌ر قسه‌یه‌كی ناوه‌كی و خۆبێژییش، كه دژ به تۆتالیتاریزمی زمان و شوێنكه‌وته‌یی و ملكه‌چی بۆ زمان داده‌مه‌زرێت: یان ده‌شێت له‌ڕێگه‌ی كرده‌ی دهستهپاكیی (فریدریك نیتچه) وه خۆمان له زمان به دوور بگرین، چونكه له ئاڵۆزانێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌چێت كه دژ به دوورخستنه‌وه‌ی زمان ئاڕاسته كراوه، ئه‌وه‌ی كه (ژیل دۆلۆز ) پێیده‌ڵێت “پۆشاكه كۆنه‌په‌رسته‌كه‌ی”.
به‌ڵام ئێمه كه وه‌كو ئیبراهیم سوارچاكیی ئیمان نین، ئه‌و مرۆڤه باڵایهیش نین كه (نیتچه) له‌باره‌یه‌وه دواوه، هیچمان بۆ نامێنتێتهوه جگه له گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ زمان و خیانهتلێكردنی نه‌بێت. ئه‌م خیانه‌ته گونجاوه، ئه‌م پێچلێدان و هه‌ڵهاتنه، ئه‌م فێڵه سه‌یروسه‌مه‌ره كه ڕێمانپێدهدات له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی زمانه‌وه ده‌ركی زمان بكه‌ین، له مه‌زنێتی شۆڕشی هه‌میشه‌ییه زماندا، ئه‌مه‌یش ئه‌و شته‌یه كه پێیده‌ڵێم “ئه‌ده‌ب”.
مه‌به‌ستم له ئه‌ده‌ب نه سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانه و نه كه‌رتی ئاڵوگۆڕ و فێركردن، به‌ڵكو مه‌به‌ستم له‌و تیغكردنهیه كه كاریگه‌ری موماره‌سه‌ی نوسین دروستیده‌كات. له بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ستم له ده‌قه، واته ته‌ونی ئه‌و ئاماژه و نیشانانه‌ی كه كارێكی ئه‌ده‌بی پێكده‌هێنن، چونكه ده‌ق ئه‌وه‌یه كه زمان به‌رهه‌می دێنێت، چونكه ده‌بێت زمان له‌نێو زماندا بجه‌نگێت، نه‌ك له ڕێگه‌ی پێڕاگه‌یاندن (ته‌بلیغ)ـه‌وه كه ئامڕازهكهیهتی، به‌ڵكو به هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌وه كه وشه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و شانۆكه‌ی پێكده‌هێنن. كه‌واته گه‌ر بڵێم ئه‌ده‌ب یان نوسین یان ده‌ق واتای ئه‌وه‌یه؛ هه‌مان شتم وتووه. ئه‌و توانا و پۆتێنشییهڵانهی ڕزگاری كه ئه‌ده‌ب له خۆیدا هه‌ڵیگرتوون نه په‌یوه‌ستن به كه‌سی مه‌ده‌نییه‌وه نه به ئیلتیزامی سیاسیی نووسه‌ره‌وه، كه له مرۆڤێكی نێو مرۆڤه‌كانی دیكه زیاتر نییه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستیش نین به ناوه‌ڕۆكه مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به‌و هێز و توانایانه‌یه‌وه كه ئه‌ده‌ب هه‌یه‌تی بۆ دروستكردنی ئاڵۆزیی و كێشه له‌نێو زماندا.
ته‌واو
سه‌رچاوه:
رولان بارت، السلطة و اللغة، ترجمة: عبدالسلام بنعبد العالي، 1 سبتمبر 2007.
http://www.anfasse.org/2010-12-29-18-25-49/2010-12-30-15-59-04/1040-2010-07-02-17-58-14
