په‌یكه‌ری شه‌هید ئارام له‌ یانواری ٢٠١٨

گەر ئارام زیندو بێتەوە په‌یکەرەکەى خۆى ببینێ سەرى خۆى هەڵدەگرێت


Loading

سلێمانى بەم هەموو پیکەرە نابێت بە پایتەختى ڕۆشنبیرى؛  په‌یکەرەکەى شه‌هید ئارام بە نمونە:

گەر (ئارام – شاسوار جه‌لال)  زیندووبێتەوە په‌یکەرەکەى خۆى ببینێت سەرى خۆى هەڵدەگرێت و ئەم شارە بەجێدەهێڵێ و ڕوو  لە هەندەران دەکات.  لە دڵى خۆیدا دەڵێت؛  پێوستمان بە شۆڕشێکى فیکرى نوێیە…

شار تووشى پەتایەکى کوشندە بووە، هەموو مانگێك هەندێك جار هەفتانە، وەک قارچک په‌یکەرێك هەڵدەتۆقێت.  بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیر و هونەر و دەوڵەمەندەکانى شار بۆ په‌یکەرێکى ئاست نزم بە ملیۆنەها دینار سپۆنسەرى دەکەن وسیماى شارمان لێ ناشرین دەکەن و سەربان و بن بانیان پرکردووە لە شتى سه‌یر و سەمەرە!

 گەر کەس لە ڕووى نایەت پێتان بڵێت یان جورئەت ناکه‌ن یان بە کێشەى خۆى دانەنێت،  ئەوە من بەدەنگى بەرز پێتان دەڵێم؛  ئەوەى ئێوە دەیکەن دەوڵەمەندەکانى شار و بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەر، شێواندن و ناشرینکردنى شارەکەیە.  ئەوەى ئێوە دەیکەن هیچ په‌یوەندیەکى بە هونەرى په‌یکەرتاشییە و فه‌زای  شارەوە نییە. ئێوە سبه‌ینێ بەرپرسیاردەبن بەرامبەر بە مێژووى وێرانکارى ئەم شارە…

 

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین
Culture Project