Martha-Nussbaum

فێمینیزم و  زاستە مرۆڤایەتییەکان


Loading

فێمینیزم و  زاستە مرۆڤایەتییەکان

دیالۆگ لەگەڵ خانمە فەیلەسوفی ئەمریکی مارسا نوسباوم

لە ئینگلیزییەوە:  هاوڕێ خالید

 

 

پێشەکی

پڕۆفیسۆر مارسا نوسباوم، مامۆستای یاسا و فەلسەفەی ئاکارە لە “زانکۆی شیکاگۆ”، چەندین کتێبی لەبارەی: “دادپەروەری و فێمینیزم و بەستنەوەی هەستەکانی مرۆڤ بە یاسا و سیاسەتەوە”، بڵاوکردۆتەوە. کتێبی،”نەک بۆ قازانج: بۆچی دیموکراسی پێویستی بە زانستە مرۆڤایەتییەکان هەیە؟” لە ساڵی  2015 دا وەک یەکەم کاری وەرگێڕدرا بۆ زمانی عەرەبی. هەروەها کتێبی (The Frigidly of goodness) لە پرۆسەی بڵاوکردنەوەدابوو خەڵاتی “کیۆتۆ” ی ساڵی 2016 ی پێبەخشرا.

 

*سەرەتا دەمەوێت سوپاسی ئێوە بکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم دیدارە، لەگەڵ ماڵپەری ئەلیکترۆنی حیکمەت…

 

 

–  ئێوە باس لە گرنگی و ڕۆڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکەن، نەک تەنها لە گەشەپێدانی باشترکردنی خەسڵەتە تاکەکەسییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانیتردا، بەڵکو لە دروستکردنی مۆڕاڵ و ئەدەبیاتی نەتەوەکان بۆ هەڵسوکەوتیان بەرامبەر بە یەکتر، هاوکات ڕۆڵ و بایەخیان لە ئابووریشدا. دەتوانیت زیاتر باسی ئەمە بکەیت؟

 

نوسباوم: زانستە مرۆڤایەتییەکان (ئەدەب و فەلسەفە و مێژوو) پشکدارییەکی گرنگ و بەرچاو دەکەن، لە بنیاتنان و دروستکردنی چۆنایەتی (هاوڵاتیبوونی سیاسی) یدا. ئەمانە سێ لە توانا گرنگەکان بۆ هاوڵاتیبوونێکی باش گەشە پێدەدەن. ..

یەکەم: فێری مۆدێلی (خود-ناسین) ی؛ سوکراتی و، وەرچەرخان لە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و فەلسەفیمان دەکەن. شارەزای دانوستان و بیرکردنەوەی شرۆڤەیی دەبین. ئەوە فێر دەبین کە بۆچی ئەوانیتر پشتگیری (ئەم یان ئەو) سیاسەت دەکەن؟، لە لۆجیکی بیرکردنەوەی ئەوانیتر تێدەگەین. هەروەها فێری دەستنیشانکردنی ئەرگومێنتی خراپی سیاسی دەبین لە وتوێژەکاندا، واتا جیاوازی لە نێوان ئەرگیومێنتی باش و خراپ دەکەین. بەو هۆیەوە پانتایی و بۆشاییەک بۆ دانوستانی ڕاستەقینە فەراهەم تدەبێت، لە گۆڕەپانە گشتییە فرە ڕەنگ و پڕ هات و هاوار دەنگەکانماندا. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی ئەتمۆسفێرێک، تیایدا، ڕێز لە نەیارەکانمان بگرین، کە نەک هەروەک دوژمن تەماشا نەکرێن، بەڵکو وەک مرۆڤێک کە بیردەکاتەوە و هۆکارێکی هەیە بۆ هەڵبژاردنی بیر و باوەڕەکانی، مامەلەی لەگەڵدا بکرێت.

دووەم: زانستە مرۆڤایەتییەکان، هەستی `هاوڵاتیبوونی جیهانییمان` تێدا بنیاتدەنێن و گەشەی پێدەدەن. مێژوو هەستێکی ئاڵۆز و ئاوێتە بووی گشت نەتەوەکانمان بۆ دەگوازێتەوە، کە گروپ و کۆمەڵەکان سەرجەمیان بۆ بەدێهێنانی خۆشگوزەرانی هەوڵدەدەن. بەڵام تەنانەت لەمە زیاتریش، ئەوە هەستی هەموو جیهانە.

سێهەم، بارگاویکردنی زانستە مرۆڤایەتییەکان: بە تایبەتی (ئەدەب و هونەر)، بەخەیاڵی گێڕانەوە. بۆ چالاککردنی هەست و تێگەیشتنمان لە هەستی ئەوانیتر.. هەتا ئەگەر مرۆڤ لە پلە و پێگەیەکی جیاوازیش بێت. ئەم توانایە یەکلاکەرەوەیە، هەندێکجار پێویستە دەنگ بەو ڕێگە چارانە بدەین کە کاریگەرە لەسەر جێخستنی بەرژەوەندییەکانی ئەوانیتر.

دەکرێت هەموو تواناکان لە قۆناغەکانی بەرایی و سێیەمی سەرەتاییەوە، گەشەی پێبدرێت. بەڵام قۆناغی فێرکردنی زانکۆیی زۆر گرنگە، چونکە لەو کاتەوە گەنجان خەریکە دەبنە دەنگدەری چالاک و هاوڵاتی تەواو، وا باشە پێشنیاری ئەوە بکەین کە زانکۆکان گرنگی بە کردنەوەی “خول” بدەن لە “زانستە مرۆییەکان” بۆ هەموو خوێندکاران. هەرچی تایبەتمەندی بنەڕەتییە کە لەلایەن خوێندکارەوە هەڵبژێردراوە. ئەمە سیستەمێکی ئاساییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، سکۆتلەندا، کۆریای باشوور و هەموو زانکۆ کریستیانەکان. لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی زانکۆکانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا سیستەمی یەک وتارییان هەیە. ئەمە قورسترە خولی هاوبەش بکرێتەوە. بەڵام ئەمە شایەنی بەدەستهێنانە.

 

توێژینەوەیەک کە ئەنجومەنی بەریتانیا لە کانوونی یەکەمی 1995 لە لایەن مارتن ڕۆزەوە بڵاوی کردەوە و تێیدا هاتبوو کە زۆربەی جیهادییە ڕادیکاڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەرچووی پزیشکین یان ئەندازیاریی و ئەو جۆرە فێرکردنە شکست پێتوایە چۆن دەکرێت ئەم گێژاوانە چارەسەر بکرێت، چونکە هێشتا کۆمەڵگا زانست و پەروەردەی ئابووری بە باڵادەستی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەبینێت؟

 

نوسباوم: ئاسانترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئەوەیە کە پەروەردە لە هەموو ئاستەکانیدا هەمەجۆر و فراوان بکرێت. پێویستە هەموو وڵاتان لە بنەڕەتەوە هەوڵی فراوانکردنی بابەتی بدەن لە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیدا و تەنانەت ئەگەر فێری شتی تەکنیکیش بن، ئەوا دەبێت فێری بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بن. بۆ خوێندنی زانکۆ ئەگەر وڵاتێک مۆدێلێکی زانستە مرۆییەکانی هەبێت، یان بتوانێت بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێت، ئەوا فێرخوازان چەند خولێکی هاوبەشیان دەبێت کە وەک تایبەتمەندی سەرەکی خۆیان بۆ هاووڵاتیبوون و ژیان ئامادەیان دەکەن.

بەداخەوە ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان حەزیان بە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی نییە و حەزیان بە گرتنەبەری پەروەردەی تەکنیکی تەسکە. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەمیشە دەتوانین بەو کەسانە بڵێین کە “سەرکەوتن” لە کاردا پێویستی بە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی هەیە، هەروەها ئەو شوێنی کارەی کە کەس بە شێوەیەکی ڕەخنەیی نەیەوێت ببێتە قوربانی گەندەڵی ، کێشەی گەورەکان دەستنیشان ناکرێن و هەروا تێدەپەڕن. سەرکردە بازرگانیەکان و مامۆستایانی ئابووری دەمێکە ئەم قسەیە دەکەن هەردوو وڵاتی چین و سەنگافورە ئەم ڕاستییەیان بۆ دەرکەوت و لە ساڵی 2005 وە چاکسازی پەروەردەیییان دەستپێکرد. سەرنجیان خستە سەر بیرکردنەوەی ڕەخنەیی بێگومان هەوڵی ئەوە دەدەن کە خەڵک ئەو لێهاتووییە بەکارنەهێنن بۆ ڕەخنەگرتن لە حکومەت، بەڵام هەرکاتێک ئازادی ئازاد بکرێت زەحمەتە ڕێگری لێ بکرێت!

 

هەستەکان ڕێگای خۆیان لە ناو زۆربەی کتێبەکاندا دەدۆزنەوە (شێتی هزر، هەستی سیاسی، نەک قازانج، تووڕەیی و لێبوردەیی، شاردنەوەی لە مرۆڤایەتی و هتد). لەوەوە و لە پێگەی ئێوەوە وەک پرۆفیسۆری یاسا و ئەخلاق، دەتوانین بەو ئەنجامە بگەین کە هەستەکان بەردێکی بناغەی هەردوو بڕیاری ئەخلاقی و سیاسین و بە جۆرێک سزایان دەدەن؟

 

نوسباوم: ڕۆڵی هەستەکان لە هەردوو ژیانی شەخسی و سیاسیدا بەشێکی سەرەکی کاری من بووە وەک فەیلەسوفێک. بێگومان ئەمە بابەتێکی سەرەکییە لە تەواوی مێژووی فەلسەفەی خۆرئاوادا و زۆر شت لە بیرمەندانی پێشوو فێر بووم لەوانە: “ئەفلاتون و ئەرستۆ و ڕیواقییەکانی یۆنان و ڕۆمانەکان و هەروەها ئادەم سمیث و جۆن ستوارت میل”. هەروەها من بە شێوەیەکی فراوان لەسەر دەرونناسیی مەعریفی و ئەنترۆپۆلۆجی و دەروونشیکاری، خوێندوومەتەوە. کتێبەکەی من “گۆڕانی ڕیشەیی بیر: زیرەکی سۆزداری” وەسفی گشتی سروشت و پێکهاتەی هەستەکان دەکات، بە بەکارهێنانی سەرجەم بوارەکانیتر، پاشان چیرۆکەکە جێبەجێ دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوەیەکی وردتر لە هاوسۆزی و خۆشەویستی. هەروەها کتێبی؛ خۆدزینەوەی مرۆڤ: ڕق و شەرم و یاسا (2004) هەستی ڕق و شەرم دەخوێنێتەوە، بەتایبەتی تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی سیاسی و یاسایی. من باس لەوە دەکەم کە تێگەیشتنێکی فەلسەفی قوڵتر لەو هەستانە وامان لێدەکات کە ئەوە رەتبکەینەوە یاسا لەسەر بنەمای ڕەفتار دروست بکەین چونکە بە سادەیی خەڵک ئەوە بە قێزەون دەبینن. من کە یاسا دەخوێنمەوە بیرۆکەیە جیاوازم بۆ دروست دەکات. هەروەها من ئەوە وادەبینم کە ئەو یاسانە ئامانجیان لە دروستکردنی کۆمەڵێک هاوڵاتیی لە ڕووی ئەخلاقییەوە نەگونجاوە. لە ڕقەوە بۆ مرۆڤایەتی: ئاراستەی یاسایی و یاسای دەستووری (2010) سەرنجم لەسەر مشتومڕەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا لەسەر ئاراستەکردنی سێکسە، تیۆریەکم هاوکاری پوچەڵکردنەوەی ئەو ئارگومێنتانە دەدات.. نابەرابەری ئاینی نوێ (2011) تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان ترس و جیاوازی ئایینی، بە تایبەتی لەسەر ترسی ئەوروپی و ئەمریکییەکان لە موسڵمانان. من هانی پێکهاتەیەکی کارکردن دەدەم کە پارێزگاری لە ڕووبەری بەرفراوانی ئازادی ئایینی بکات و ڕەتی دەکاتەوە کە یاساکان لەسەر بنەمای هەر ئاینێکی زۆرینەی “دەرکەوتوو” دا بچەسپێت (2016) لە ژیانی شەخسی و سیاسیدا تووڕەیی دەخوێنێتەوە و داکۆکی لە تۆڵەسەندنەوە دەکات. سۆزی سیاسی (2013) کتێبێکی گشتیە کە ڕۆڵی هەست و سۆز لە پشتگیریکردنی دامەزراوەکانی کۆمەڵگایەکی بەڕێزدا دەخوێنێتەوە. کتێبی نوێی من پاشای ترس ئەو قەیرانەی ئێستا لە ئەمریکادا بڵاودەکرێتەوە و پێی وایە ترس دواکەوتووییە و هەستەکانیتر ژەهراوی دەکات کە دەبێتە هۆی زیانێکی جدی: تووڕەیی و ڕق و کینە و حەسادەت. بۆیە من بەردەوام بیر لە بابەتی جۆراوجۆر دەکەمەوە لەم بوارەدا و زۆر جار بیرم دەگۆڕم!

 

بەم واتایە جۆن راولس لە ڕێگەی تیۆری دادپەروەری (1971) ەوە ڕۆڵی سەرەکی لە فەلسەفەی ئەخلاقدا گێڕاوە، لەو شوێنەدا بنەمای تیۆریی جەمسەریی ئەخلاقی خۆی بنیات دەنێت و ئاراستەی کانت وەردەگرێت. لە کوێدا ئێوە کۆدەبنەوە یان لە کوێ جیا بیردەکەنەوە ؟

 

نوسباوم: باشە، زۆر زەحمەتە بە کورتی وەڵام بدەمەوە، چونکە کتێبی بلۆکبۆستەرەکەم سنووری داد (2006) نمایشێکی درێژکراوەیە لەگەڵ راوڵس، جیاوازیەکانیش زۆر ناسکن. لە سەروی هەموویانەوە بە تەواوی لەگەڵ بانگەشەکەی راولس لە کتێبی دووەمی لیبرالیزمی سیاسی (1993) دا ڕازی بووم، لەسەر ئەو بنەما سیاسییەی کە نابێت ئامانجی ژیان، لەسەر تاکە بنەمایەک بێت، بۆ نموونە باوەڕێکی ئایینی یان نا ئایینی ئامانجی ژیان بێت، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای (یەکسانی ڕێز) ئەمە بەو مانایەیە کە دەبێت پرەنسیپەکان کەمێک بە تەسکیی ڕاکێشرێن، ڕێگە بە هاوڵاتیان بدرێت کە بە پشت بەستن بە بیروباوەڕی ئایینی یان نائاینی خۆیان ئەوە بیرۆکەی پلانداڕێژەرانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بوو کە لە نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانەوە هاتوون، زمانی ئەخلاقی کەرامەتی مرۆڤیان وەک شتێک هەڵبژاردووە کە هەموو هاوڵاتیانی جیهان بتوانن هەڵیگرن. ئەمە ئەو بیرۆکەیەیە کە راۆلس بەرگری دەکات، کە من لە نووسینەکەمدا بەرگریم لێکردووە بۆ وردترین ڕەچاوکردنی ئەم بیرۆکەیە دەتوانن وتارەکەی من “لیبرالیزمی کامڵ و لیبرالیزمی سیاسی” لە گۆڤاری فەلسەفە و پەیوەندییە گشتییەکانی 2011 دا ببینن.

 

بە بۆنەی قسەکردن لەسەر هەست و سیاسەت، تەلال ئەسەد، جارێک نووسیبووی: “سیاسەتی عەلمانی بە هەستەوە هەڵقوڵاوە و داوای لێکۆلینەوە دەکات بۆ ئەو بیرۆکەیەی کە بێلایەنییە. تاوان، ڕیسوایی، ترس، تووڕەیی بەزلزانی، حساباتی فێڵبازانە، کەرامەتی، دڵەڕاوکێ و هاوسۆزیی هەمووی بە نادیاری تێکەڵ بە یادەوەریی دەستەجەمعی کۆماری عەلمانییەوە دەکات و ڕەفتارەکان لە بەرامبەر هاووڵاتییە ئایینی و ئەخلاقی * ترس و دڵەڕاوکێ تاچەند ڕۆڵ دەبینێت لەو گرژییەی کە لەدنیای ئەمڕۆدا دەیبینین. ترس لە کۆچبەران و موسڵمانەکان (جیاواز بۆ قسەکردن) و تا چ ڕادەیەک کاریگەریان لەسەر ئەو بەها ئازادیخواز و عەلمانیانە هەیە کە دەوڵەتەکان هەمیشە شانازی بە خۆیان دەکەن؟

 

نوسباوم: من دەمەوێت بزانم چۆن ئەو “عەلمانییەت”ە پێناسە دەکەن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، وشەکە بە مانای “دژە ئایینی” یان، (نازانم یان بێباوەڕ) بەکار دێت. لە هیندستان، کە من کاری زۆرم کردووە، بەشێوەیەکی جیاواز بەکاردەهێنرێت. کە مۆدێلی خەڵک نییە، ئەوە سیاسەتە کە عەلمانییە، واتە “بێلایەنیی لەنێوان ئایینەکان، نەک بەرژەوەندی بەسەر ئەوی تردا” ئەوروپیەکان زۆر جار هەر لە سەرەتاوە خۆیان بە “عەلمانی” دەزانن، لە کاتێکدا ئەمریکییەکان خۆیان بەو شێوەیە نیین. لەوەش زیاتر ئەم ئەمریکییە (ئەگنۆستیک یان بێدینانە) پێشنیاری ئەوە ناکەن کە سیاسەتەکان لەسەر بنەمای بێدینی بن، چونکە ڕێز لە هاوڵاتییان دەگرن بێگومان هەر سیاسەتێک کە حەزی بە بی دینی بێت بەسەر دین یان ئایندا لەسەر بی دینی یان هەر ئاینێک بەسەر ئەوی تردا نادەستووری و نایاسایی دەبێت. کەواتە ئێمە سیاسەتێکمان هەیە کە دامەزراوەیی نییە و عەلمانی نییە، وەک لە مانای یەکەمدا. بەندەکانی دامەزراوەی دەستووریی ئێمە هەروەها ڤێرژنی هیندی عەلمانییەتی ڕەتدەکەنەوە کە تێیدا چوار ئایین بۆ ئیمتیازاتی تایبەت هەڵبژێردراون: ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە هیچ ئاینێک ئیمتیازی تایبەتی وەرنەگرێت.

ئەوەی کە بە مانای مامەڵەکردنی لەگەڵ موسڵمانانە، ئەوەیە کە لەکاتێکدا لە ئەوروپا ئاسان و قابیلی ئەوەیە کە نیقاب یان تەنانەت هەندێک جار حیجابیش نایاسایی بکرێت، یاسایەکی لەو شێوەیە لە ئەمریکادا بە ئاشکرا نادەستووری دەبێت. وەک من بە وردی لە نابەرابەربوونی ئایینیدا ڕوونم کردۆتەوە، ئێمە هێشتا ڕووبەڕووی گرفت دەبینەوە سەبارەت بە مامەڵەکردنی دادپەروەرانە لەگەڵ موسڵماناندا و لەوێ ئەو زەحمەتانە باس دەکەم بەڵام بە دڵنیاییەوە هاوڕاین کە یاساییە بۆ ئەوەی خەڵک بەهەر شێوەیەک ناسنامەی ئایینی هەڵبژێرن بە جل و بەرگ خۆیان نیشان بدەن. تا ڕادەیەکی زۆر ئەمریکا نەتەوەیەکی کەمینە ئاینییەکانە کە لە بنەڕەتدا هاتوون بۆ ئەوەی ئازادی بۆ دەربڕینی ئایینە کەمینەکان بدۆزنەوە. کتێبە نوێکەم “ڕەگی ترس لە ساتەوەختی ئێستاماندا” باس لەوە دەکات کە گوتار لە ئیدارەی ئێستادا بەها بنەڕەتییەکانی ئەمەریکا پێشێل دەکات. خۆشبەختانە دادوەری سەربەخۆمان بیر دەکەوێتەوە کە ئەم بەهایانە چین.

 

تۆ لەگەڵ براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئابووری، ساڵی 1998 لە کتێبی “کوالێتی ژیان” لە ساڵی 1993 کارت کردووە، بە دانانی “ڕێبازی تواناکان” کە لە هەشتاکاندا وەک پارادایمێکی نموونەیی گەشەپێدانی مرۆیی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ناسێندرا، بۆ مان باس  بکە ئەوە چۆ بوو؟ چۆن کارت لەگەڵ سێن کرد؟

 

نوسباوم: لە راستیدا، کوالیتی ژیان، کتێبێکی دەستکاریکراوە، تەنها بەشێکی بچووک لە پرۆژەی هاوکاری پەرەپێدانی تواناکان نیشان دەدات. کارەکانی سێن لەسەر ئیندێکسەکە زۆر پێش ئەوە بوو وە زۆربەی کارەکانی منیش دوای ئەو بوو.  سێن دەربارەی ئەو تەوژمە نووسینەکانی لە شەش حەوت کتێبدا نووسی وە منیش سێ کتێبم بە تەواوی بۆ تەرخانکرد: ژنان و گەشەپێدانی مرۆیی (2000)، سنووری دادپەروەری (2006) و دروستکردنی تواناکان (2012) – لەگەڵ دەیان وتار. دەیان وتار. دروست بوونی توانای کورتخایەنی هەموو تەمەن و واقیعێک پێشکەش دەکات و باس لە جیاوازیەکانیان دەکات هەروەها سەرچاوەی کتێبی تەواو هەیە. وە ئێستا، بزووتنەوەیەکی گەورەی جیهانییە کۆمەڵەی گەشەپێدانی مرۆیی و توانای (HDCA) تەمەنی پازدە ساڵە. کۆبوونەوەی ساڵانەی ئێمە هەمیشە لە شوێنێکی هەمەجۆر لە جیهاندا بەردەستە. ئێمە نزیکەی 1000 ئەنداممان هەیە لە هەشت وڵاتەوە ئێمە گۆڤارێکی بەنرخمان هەیە، گۆڤاری گەشەپێدانی مرۆیی و توانا. من پێم وایە ئەم هەموو بزووتنەوە بە باشترین شێوە وەسف دەکرێت وەک دروستکردنی توانا یەکێتی بەسەرکەوتوویی زانایانی کۆکردەوە لەسەر سنوورە نەتەوەیی و سەختەکان، هەروەها بە درێژایی دابەشکردنێکی تیۆری – پراکتیکی وابزانم زۆر سەرنجڕاکێشە ئێمە کاریگەرییەکی بەرچاومان هەبوو لەسەر هەردوو دامەزراوەی حکومەت و نێودەوڵەتی کوالیتی توێژەرانی گەنج و بینینیان لەوێداسەرنجڕاکێشتر دەبێت من تازە گەڕامەوە لە دواین کۆبوونەوەی ساڵانەمان لە کیپ تاون لە ئەفریقای باشوور، وە من دەڵێم  کە ئەوە باشترین بوو لە ڕووی کوالیتی بەرنامەکەدا کار. کەواتە کارکردن لەگەڵ سەن هەمیشە سەرنجڕاکێشە، بەڵام بەڕاستی چیرۆکی سەرەکی نییە: چیرۆکی سەرەکی ئەوەیە کە بزووتنەوەیەکی گەورە و زەبەلاح هەیە کە شانازی دەکەم بە هاو دامەزرێنەری ئەمارتیا.

 

سەبارەت بە چەمکی “objectification” کە زۆربەی کات تێکەڵ بە مامەڵەی ژنان لە فێمینیزمدا دەکرێت، بە جۆرێک لە جۆرەکان تۆ تا ڕادەیەک دیدێکی نا-باوت هەیە بۆ چەمکەکە؛ ئەگەر ئەوە تەنها مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێکدا نییە وە بەڵکو ‘دیدگا’ ی تۆیە وەکو کە دیمەنێکی فراوانتر لە دیدەکانی کانت، مەککینۆن، یان دۆرکین. ئەوا چۆن پێناسەی “ئۆبجێکت کردن” دەکەیت و بە چ شێوەیەک لەوانەیە تا ئەو رادەیە نەرێنی نەبێت، کە خەڵک بە شێوەیەکی ئاسایی وەریانگرتووە؟

 

لە ڕاستیدا، من هەست ناکەم کە تێگەیشتنم لە چەمکەکە نا ئاساییە. ئەوە کاترین مەککینۆن و ئەندریا دورکینە کە هەردووکیان ئاڵوگۆڕی دوورودرێژ و پڕ بەرهەمیان هەبووە من وردەکاریی فەلسەفی زیاترم خستە ناو  شیکردنەوەکە. ڕای لانگتۆن، فەیلەسوفێکی تر کە بە فراوانی لەسەر چەمکەکە نوسیوە، بەدوای شیکردنەوەی مندا دەکەوێت و هەندێک لە تێڕوانینە بەنرخەکانی خۆی زیاد دەکات. من شتێک دەزانم وەک ئەوەی ئەوان دەیکەن: سەیرکردنی کەسێک وەک شتێک. چونکە هیچ بەڵگەیەک نییە کە من بەڕاستی تۆ وەک شتێک ببینم ئەوە تەنها ڕووداوێکە، بەبێ پێشەکی و چاودێری هەر شتێک یەکێکە لەو پێشێلکاریانەی کە پێشەکیکردن (باری مێشکی تاوانبار) زۆر گرنگە. بەڵام من ئەوە زیاد دەکەم کە ئەمە کۆمەڵێک لایەنی هەیە: نکۆڵیکردن لە سەربەخۆیی و نکۆڵیکردن لە تاکایەتی و نکۆڵیکردن لە مەبەست و زۆر شتی تر. من کاتێکی زۆرم بەسەر برد کە سەیری پەیوەندی نێوان ئەو چەند ڕێگایە کرد کە مرۆڤ دەتوانێت کارێک بکات و پێویستیشم بەوەیە کە لە بنەڕەتەوە خراپەکە ئەوەیە کە مرۆڤ وەک ئامرازێک سەیر بکرێت و مامەڵە بکات. نەک وەک ئامانج. ئەوەی کە من لە مککینۆن دوور دەکەومەوە و ڕۆڵی تۆ شیکردنەوەی ستانداردی منە. من باس لەوە دەکەم کە پێویستە پێش ئەوەی هەر ئەنجامێکی پێوانەیی بکێشین، کە تۆ نکۆڵی لێ دەکەیت. هەندێک جار شتێک خراپ نییە و تەنانەت ڕەنگە ڕێگەیەکی باش بێت بۆ هێنانەدی دادپەروەری بۆ واقیعی بەرجەستەبوونی، لە چوارچێوەیەکدا کە پەیوەندی گەورەتر ئەوە دووپات دەکاتەوە کە مرۆڤ کۆتاییە نەک تەنیا ئامرازێک. من لێرە لە دی ئێچ دەڕۆم لۆرێنس کە پێم وایە ئێمە شەرم لە شتە جەستەییەکەمان دەکەین و ئەو شەرمە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە سێکسیمان.

 

-سوپاس، پڕۆفیسۆر نوسباوم، بۆ ئەم چاوپێکەوتنە زانیاری بەخشە، هیچ شتێکت ماوە بیڵێیت؟

من پێشوازی لە کاردانەوە و نامەکە لە خوێنەرانی ئەم چاوپێکەوتنە دەکەم! هیوادارم خوێنەرانم لە جیهانی عەرەبیدا بە پرسیارەوە پەیوەندیم پێوە بکەن و هەندێک لە کتێبەکانی ترم بخوێننەوە. ڕەنگە بەشداری لە گەشەپێدان و توانا مرۆییەکان بکات.

 

تەواو

 

 

پەراوێزەکان 

Objectification ئۆبجێکت کردن زاراوەیەکە لە فەلسەفە و دەروونناسیدا بەکار دەهێنرێت. واتە ڕووبەڕووبوونەوە و مامەڵەکردنی ئەوانی تر وەک ئامانج. یان وەک کەرستەیەکی پەتی و ڕووت. لە حاڵەتێکی دیاریکراودا، زیاتر لە ڕوانگەی کەسی سێیەمەوە بیر لە جەستەی خۆی دەکاتەوە و هەڵدەسەنگێنێت. ئەم دۆخە مەعریفییە لە ئافرەتدا زیاتر لە پیاوان بلاوە. [1]

Objectification

ئەو چەمکەیە لەلای نوسباو بەشیوەیەکی فراوان بەکاردێت بۆ وەسفکردنی مرۆڤ وەک شتێک، لە کاتێکدا کە کەسایەتی یان هەستیاری خۆی پشتگوێ خستووە، یان خراوە. [1] نوسباو دەڵێت:  شتێک بابەتی دەبێت ئەگەر یەکێک لەو هۆکارانە هەبێت:

*مامەڵەکردن لەگەڵ مرۆڤدا وەک ئامرازێک، کە وەک ئامرازێک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت بۆ گەیشتن بە مەبەستی ئەویتر.

* ڕەتکردنەوەی خۆبەڕێوەبەریی و سستی – وەک دەرئەنجامی  نائامادەگیی و نەبوونی دەزگا یان مافی چارەی خۆ نووسین.

* خاوەندارێتی ئەگەر مامەڵە لەگەڵ بابەتەکە بکرێت وەک ئەوەی کەسێکی تر خاوەنی بێت.

*کەلوپەلی هاوشێوە ئەگەر ئەو شتە وەک ئاڵوگۆڕکردن مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

* ئەگەری توندوتیژی ئەگەر ئۆبجێکتەکە وەک زیانێکی ڕێگەپێدراو یان وێرانکردن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

*ڕەتکردنەوەی بابەتی ئەگەر شتەکە وەک ئەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە پێویست ناکات حەزی هەستی و ئەزموونی “خودی شت” دەربکەوێت.

سەرچاوە:

https://hekmah.org/wp-content/uploads/2017/10/Humanities-and-Feminism-an-interview-with-Martha-Nussbaum.pdf