ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
جه‌نگیز وسو؛ چه‌پ و به‌ڵێ و نه‌خێره‌كانی ڕیفراندۆم كو‌لتور مه‌گه‌زین پرسی ئێستا! 05/08/2017 1 min read0
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كو‌لتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كو‌لتور مه‌گه‌زین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر دانا ڕه‌ووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
ڕۆمانی (گۆشەگیری) کوونکردنی دیواری مرۆڤی سپی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ڕۆژمێری ئەدەبی 23/04/2024 28 min read0
گەمەی هونەری و زمانی لە [ئەی یار]ی بەختیار عەلیدا وەک موعجیزە پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 15/04/2024 8 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كو‌لتور مه‌گه‌زین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی ده‌سه‌ڵات 1 كو‌لتور مه‌گه‌زین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
جاران دەبوو کوژراوه‌کان زیندوو بکه‌مه‌وه له وێنه‌کانیان بیانهێنمه ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر خوانی شاعیرانه‌ی خۆم داوه‌تیان بکه‌م ڕۆژگارێک دەبوو ناوی ئه‌وان له‌سه‌ر کێله‌کان ڕه‌ش بکه‌مه‌وه بانگهێشتی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌یان بکه‌م که زوڵه‌یخا به ده‌نگه ژنانه‌که‌ی جۆشی ده‌دان وایان لێ بکه‌م کوژرانی خۆیان له بیر بکه‌ن بکه‌ونه ناو ئه‌و ڕهشبهڵهکهوه و لازۆ : شاعیر و نوسه‌ر خوێنی خۆیان بیر بچێته‌وه من ده‌بوو وا بکه‌م دڵی زامداریان به ڕوانین له مانگی چوارده نه‌شکێت نه‌هێڵم زوڵمه‌تی شه‌و ببینن به‌سه‌ر ڕۆحی شه‌ونمه‌وه من وام ده‌کرد لاشه‌ی گه‌رمی خۆیان له بیر بکه‌ن و له‌ناو منه‌وه شه‌ڕه‌کانی خۆیان ته‌واو بکه‌ن بووم به مهعشووقهکانیان نامه‌ی دڵداریم به ماچی سووره‌وه بۆ ده‌ناردن پرچی خۆم ده‌بڕی و بۆم ده‌کردنه ناو ده‌سته‌سڕی گوڵگوڵییه‌وه به‌ردم به سه‌فه‌ر ناردبوو بۆ سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی تر نه‌بادا دوعا دڵی ڕاچه‌نێت به بینینی، شمشێره بریقهدارهکانم ده‌گه‌ڕانده‌وه ناو کالانهکانیان وام ده‌کرد جارێکی تر له کۆڵان له شه‌وانی هاویندا کۆ ببنه‌وه و شیعره‌کانی مه‌ولانا بۆ یه‌کتری بخوێننه‌وه کاتژمێرهکانم به به‌رچاوی خۆیانه‌وه ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌رده‌می اصحاب الکهف بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن ئه‌وان نه‌مردوون په‌یتاپه‌یتا سوێندم بۆ ده‌خواردن تا باوه‌ڕ بێنن ئه‌وان له‌ناو زه‌مه‌ن و ڕۆژه‌کانی ئێمه‌دان و هیچ شتێک نه‌گۆڕاوه باوه‌ڕم پێ هێنابوون ڕابردووی خۆیان له بیربکه‌ن ده‌ست بکه‌ن به کارکردن و ماڵومنداڵیان به‌خێو بکه‌ن هه‌ریه‌کێکیان ئیشێکیان هه‌بوو هه‌ندێکیان بازرگان بوون و ئاوریشمیان له چینه‌وه ده‌هێنا مه‌سیح بوون و به‌و ده‌سته پیرۆزه‌یان ڕووناکییان ده‌گه‌ڕانده‌وه ناو چاوان باوه‌ڕم پێهێنابوون ئه‌وان بۆ ئه‌وه کوژراون بێنه‌وه ناومان بۆ ئه‌وه‌ی بگێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستمان بگرن و بمانبه‌نه‌وه ناو یاده‌وه‌رییه‌کانی خۆیان ببنه چرا و له‌ناو جه‌نگه‌ڵه‌کاندا ڕێنیشانده‌رمان بن نه‌بادا ون بین نه‌بادا گورگه‌کان بمانخۆن و که‌س نه‌بێت کراسی خوێناویمان بۆ ماڵه‌باوان به‌رێته‌وه له‌ناو مندا جارێکی تر ده‌ژیان له‌ژێر پێستی ته‌نک و سپیی ژنانهمهوه هه‌ستم پێ ده‌کردن هه‌ندێکیان خۆیان بیر ده‌چووه‌وه له شۆڕشگێڕه‌وه ده‌بوونه گۆزه‌گه‌ر ده‌بوونه په‌یک و نامه‌ی جۆره ژیانێکی تریان م ده‌گه‌یاند وام ده‌کرد مردنی خۆیان بکه‌نه ئاواز و ببنه گۆرانیبێژ به‌و ده‌نگه زوڵاڵهیان شووشه‌ی باده و گوڵدانی سه‌ر مێزه‌کان بشکێنن نه‌بادا هاواری خۆیان بیربێته‌وه ئه‌و کاته‌ی خه‌نجه‌ر پێکاونی ده‌بوونه گه‌وهه‌رفرۆش و تهڵاناس له ده‌ریاکانی ئهتێنـهوه مرواریی ناو سه‌ده‌فیان ده‌هێنا و به نرخێکی گران به ئێمه‌یان ده‌فرۆشته‌وه دەبوو من نه‌هێڵم ئه‌و خوێنه ببینن که وه‌ک یاقووتی گه‌ردنی شازاده‌کانی ئه‌ستانه ده‌دره‌وشایه‌وه وا بکه‌م ژیانێکی ئاسایی بژین ببنه باخه‌وان ببنه جوتیار و ئه‌و خوێنه نه‌بینین که وه‌ک تۆزی دوای شه‌نکردن له‌دوای خۆیانه‌وه له هه‌وادا جێی ده‌هێڵن من کوژراوه‌کانم ده‌لاوانده‌وه به ته‌نیا من له‌ناو خۆمدا به‌خێوم ده‌کردن ئه‌سپه سنگ زامدارهکانیانم بۆ زین ده‌کردن خاچهکانیانم ده‌خسته سه‌ر شانی خۆم وێنه‌ی ئازاره‌کانیانم له‌ناو چاوانی خۆمدا هه‌ڵده‌گرت خهونهکانیانم بۆ ته‌واو ده‌کردن تا ده‌که‌وتنه‌وه سه‌ر پێی خۆیان تا وه‌ک زیندوویه‌ک مامه‌ڵه‌یان ده‌کرد ڕۆژێک جادوگه‌رێک سێوێکی سووری دامێ و گوتی: کیژی من کوژراوه‌کان مهلاوێنه مهیخهرهوه دڵیان نیازی ژیان مه‌هێڵه له‌ناو تۆدا گه‌را دابنێن دڵی زامداری ئه‌وان هیی هه‌توان نییه ئه‌وان ئه‌هلی ئه‌ڤین نین ئیدی ئه‌و سێوه نه‌فره‌تییه منی گۆڕی وه‌ک چۆن خودا مه‌سیحی له‌سه‌ر خاچه‌که‌ی به‌جێ هێشت له‌گه‌ڵ یه‌که‌م نه‌سیمی به‌یاندا منیش کوژراوه‌کانم به‌جێ هێشت سپێده‌یه‌ک ئه‌و کاته‌ی زه‌وی که‌وتبووه‌وه ژێر قورسایی ته‌م و شه‌ونمه‌وه ئه‌و کاته‌ی کچه‌که‌م خه‌ونی ده‌بینی پیاوێک له‌ناو باراندا بانگی کردم من که کوژراوی عیشوه‌ی تۆ بووم بۆ به‌جێت هێشتم له‌ناو دارستانه‌که‌دا ده‌ستم له‌سه‌ر ده‌مم دانابوو ده‌گریام ده‌ترسام بمکوژن به‌ڵام کوژراوه‌کان ئازاری که‌س ناده‌ن دڵی که‌س ناڕه‌نجێنن ته‌نیا عاشق ده‌بن و گۆرانی ده‌چڕن ئێواره‌یه‌ک له‌ناو زه‌رده‌په‌ڕدا کوژرابوو له‌ناو جه‌نگه‌کاندا به‌دوای جه‌سته‌ی خۆیدا گه‌ڕابوو تا بیهێنێته‌وه بۆ من تا پێم بڵێت که هێشتا خۆشی ده‌وێم من بۆ نه‌مرم ئه‌و گه‌یشته لام و به ئاسته‌م گوێم له ده‌نگی بوو قژی درێژ بوو به پێغه‌مبه‌ره‌کان ده‌چوو خه‌ریکبوو نه‌یناسمه‌وه خه‌ریکبوو پێی بڵێم ناتوانم ئێواران غه‌ریبه به‌رمه‌وه بۆ ماڵه‌که‌م من چوزانم ئه‌وه دڵداره‌که‌ی خۆمه؟ چوزانم ئه‌وه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆمه؟ ده‌ستی گرتم و که‌وته باوه‌شمه‌وه من توند نووساندم به سنگمه‌وه چاوه‌کانم داخستن و که‌وتمه ناو یاده‌وه‌رییه‌کانیه‌وه به خه‌نجه‌ره نقێمدارهکهی ده‌ستیه‌وه که خوێن و عه‌زابی لێ ده‌چۆڕا بردمیه‌وه ناو شه‌ڕه‌کانی خۆی په‌لکێشی ناو تووڕه‌ییه‌کانی خۆی کردم من که عاشقی چاوی خه‌مبار و ڕیشی زبری بووم هیچ له جه‌نگه‌کان تێنه‌ده‌گه‌یشتم له‌بری ئه‌وه ماچم ده‌کرد باسی ئه‌و دیارییانه‌م بۆ ده‌کرد که دوای سه‌فه‌ری ئه‌و کوڕانی شار له ئێران و توورانه‌وه بۆیان ده‌ناردم و من باکم نه‌بوو سه‌یریان بکه‌م باسی ملوانکه‌ی زیویی ئه‌رمه‌نستان و حێلومێخهکی ئه‌سفه‌هانم بۆ ده‌کرد تا بزانێت من هیچ له شه‌ڕ تێناگه‌م من ژنم و دڵم به سووراوکردنی به‌رئاوێنه خۆشه دڵم به کراسی ئاوریشم و مێخه‌کبه‌ند خۆشه دڵم به‌وه خۆشه له‌ژێر باراندا له‌گه‌ڵمدا بێت و ئه‌و لێوانه‌م وه‌ک چوکلێتی جه‌ژن بخوات ئه‌و له شاری خوێنه‌وه گه‌ڕابووه‌وه به دیاری ده‌سته‌سڕێکی سووری بۆ هێنابووم ده‌یگوت: له یادم نه‌کردوویت ئه‌وه ئه‌ڤینی تۆ بوو منی به زیندوویی هێشته‌وه من ده‌گریام و ده‌مگوت: نا ئه‌ڤینی من که‌س به زیندوویی ناهێڵێته‌وه من ده‌زانم نازی چڵهڕێحانهیهکی ته‌ڕ ده‌توانێت زامداره‌کان به زیندوویی بهێڵێته‌وه ده‌زانم بۆنی ڕه‌زێکی ته‌ڕ ده‌توانێت ڕۆح بێنێته‌وه به‌ری مرۆڤ ده‌زانم خاڵخاڵۆکه‌یه‌ک به‌سه خاڵێکی خۆیت بۆ بکات به هه‌توان و جارێکی تر بگه‌ڕێیته‌وه ناو ژیان به‌ڵام ئه‌ڤینی من نه‌فره‌ته؛ که‌س زیندوو ناکاته‌وه ئه‌ڤینی من خه‌مباری وه‌ک ژه‌هر به‌ناو دڵی پیاواندا بڵاو ده‌کاته‌وه نامورادیان ده‌کات ڕیشیان پێ درێژ ده‌کاته‌وه ده‌ف و باڵهبانیان پێ ده‌ژه‌نێت ئه‌ڤینی من که‌س زیندوو ناکاته‌وه به‌ڵام ئه‌و هیچ تێنده‌گه‌یشت گۆرانیی ده‌گوت و ده‌گریا من که ده‌مزانی ئیدی کوژراوه‌کانم بۆ زیندوو ناکرێنه‌وه جارێکی دی ناتوانم له وێنه‌کان بیانهێنمه ده‌ره‌وه و ناویان له‌سه‌ر کێله‌کان ڕه‌ش بکه‌مه‌وه ئه‌و پیاوه عاشق و چاوخهمبارهم له‌گه‌ڵ یه‌که‌م نه‌سیمی به‌یاندا به‌جێهێشت وه‌ک چۆن خودا مه‌سیحی له‌سه‌ر خاچه‌که‌ی به‌جێهێشت. سوید- ٢٠١٢