له‌گفتوگۆیه‌كی ڕادوێیی ڕادوێی ده‌نگی ئه‌مریكا له 12.07.2016 له‌نێوان ئاماده‌كاری به‌رنامه نوسه‌ر (ئاسۆجهبار) و (ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین )له‌مه‌ڕ گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌له‌فیزمی جیهادی ئاماژه‌مان به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ؛
- مۆدێرنه خاوه‌نی كولتورێكی ئه‌وه‌نده باڵا‌و ته‌واوكار نییه تاوه‌كو هێزه‌كانی دژ به‌مۆدێرنه به‌مه‌ترسی تێبگه‌ین، مۆدێرنه خۆی له‌خۆیدا له‌ڕووی كولتوریه‌وه له‌پاشه‌كشه‌دایه.
- مه‌ترسی گه‌وره‌ی دونیا به‌ڕای من له پۆپۆلیزمدایه ( Populism) . ئاوه‌ها جه‌ماوه‌رخوازی بۆته خه‌می هه‌موو كه‌سێك ، هه‌موو سیاسیه‌ك ، هه‌موو نوسه‌رێك، هه‌موو كایه‌كی زینده‌گی له‌م دونیایه‌دا. گره‌وه‌كه لهجییهانبینی و ستراتیژی دوور و سه‌ربازگه‌ی چه‌پ و ڕاستدا نییه، به‌ڵكو گره‌وه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه تاچه‌نده له‌سه‌ر شانۆ بمێنتیهوه و چه‌نده دیار بیت، چه‌نده له‌سه‌رت بنوسن، چه‌نده كلیك بكه‌نه سه‌ر پۆستی تویته‌ر و فه‌یسبوكت و چه‌نده له‌سه‌ر شاشه‌كان ده‌ربكه‌ویت.
- مۆدێرنه له‌ڕێگه‌ی میدیاكانیهوه ئێستا جۆرێكی تری له‌م ئارێنا و گۆڕه‌پانی پاڵهوانبازیه دروستكردووه، ئه‌مه‌ش وه‌های كردووه له‌كۆی دونیادا شه‌ڕی جیهانبینی سیاسی نه‌بێت ، به‌ڵكو شه‌ڕی سوپه‌ر ستارهكانی سیاسه‌ت بێت، باشترین نمونه‌ش ڕاستڕه‌وه‌كانی بریتانیان كه‌توانیان بهسادهخوازی پۆپۆلیزمی خۆیانه‌وه پاڵ به‌ده‌نگده‌ری ڕیفڕاندۆمی چوونه نێو ئه‌وروپاوه بنێن، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگبده‌ن به‌چوونه ده‌ره‌وه.
- سه‌له‌فیزم له‌كوردستاندا پێشئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئیسلام خۆی بێت، به‌رهه‌می گه‌نده‌ڵیه، گه‌نده‌ڵیش به‌رهه‌می كۆی گوتاری سیاسیه له‌كوردستانه له‌ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ بێ جیاوازی. گه‌ر به‌ناو ڕۆشنبیر هه‌بن به‌ناوی گۆڕانكاریه‌وه شتێكی دیكه بڵێن، هیچیتر نین جگه له‌و حه‌شامه‌ته پۆپۆلیستیه و ده‌یه‌وێت بێت و بڵێت من جیاوازم!
- كۆی ئه‌و فیگوره‌ی پیده‌ڵێن (سیاسی كورد) له‌قسه‌دا له‌سه‌ر ماڵ و پله و پۆست دابه‌شكردن جیاوازن، به‌ڵام له‌نه‌ریت و جیهانبینی و ژیانكردندا وه‌ك یه‌كن، بێگومان دهستگرتنیاندا به‌سه‌ر پۆسته‌كاندا ته‌واو كۆپی یه‌كترن. له‌به‌رئه‌وه گه‌نده‌ڵی وه‌های كردووه كهكهش و هه‌وایه‌كی بی كۆنترۆڵ و بێ فیلته‌ری مۆڕاڵی و ئه‌خلاقی خوڵقاندوه ، تێدا هه‌موو شتێك ڕه‌وایه. له‌م خاڵه‌وه ئیسلامی سیاسی به‌خۆی و ئه‌كته فوندهمنتالیهكهیهوه به‌رهه‌می ئه‌م كه‌شه گه‌نده‌ڵیه‌ن و قه‌وزه‌ی ئه‌و گۆلاوهن .
بۆ گوێگرتن له‌گفتوگۆ كورته‌كه‌ی ڕادوێی ده‌نگی ئه‌مریكا؛ كلیك بكه‌نه سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره: گفتوگۆ !
یاخود ئه‌م لینكه
http://www.dengiamerika.com/a/3415393.html