(پیاوێك ده‌سووتێت) Burning Man Festival ڤیستڤاڵی نیڤادا ٢٠١٦


Loading

(بۆ بینینی كۆی فۆتۆكان  كرته‌ بكه‌ره‌ سه‌ر فۆتۆكه‌)

ڤیستڤاڵی نیڤادا  له‌ساڵی ١٩٨٦  وه‌  هه‌موو ساڵێك له‌سارای (نیڤادا –  ئه‌مریكا)  له‌ژێر دروشمێكدا  و بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامی ده‌بێت. هه‌میشه‌ وه‌ها ڕێكخراوه‌ كه‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌یه‌كی  مانگی ئاوگوست ده‌ستپێبكات  به‌جۆرێك كه‌دووشه‌مه‌ی دوای ئه‌وه‌  كۆتایی پێبێت، كه‌ده‌بێت بكاته‌ سه‌ره‌تای مانگی سێپتمبه‌ری ئه‌و ساڵه‌ …به‌مجۆره‌ له‌ ساڵی ١٩٨٦ وه‌ ئه‌م ڤیستڤاڵه‌ی نیڤادا  به‌رده‌وامه‌.

ڤیستڤاڵی ئه‌مساڵ له‌ژێر ناوی پیاوێك ده‌سووتێت   Burning Man Festival ده‌ستپێكردووه‌ و تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی نۆ (سێپتمبه‌ر) به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌گشتی له‌م ڤیستڤاڵه‌ ساڵانه‌دا ڕێكخه‌رانی داوا له‌به‌شداربووان و خۆشبه‌ختبووانی  ئه‌م ڤیستڤاڵه‌ ده‌كه‌ن  هه‌رچی جل وبه‌رگ و مۆبایل  پاره‌و چییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵینه‌گرن، ڕووت و به‌خته‌وه‌ر بژین. چالاكی موزیكی و سێكسوالی و ڕۆحیان هه‌بێت،  سه‌ما بكه‌ن به‌ئازادی و ڕێزی  ئاره‌زووه‌كانی یه‌كتر بگرن. دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌دونیای ته‌ماع و خۆپه‌رستی و موڵكداری و له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌خته‌وه‌ربن و داهێنان و خۆشه‌ویستی و جیاوزازیه‌ ڕه‌گه‌زییه‌كانیان له‌نێر و مێ و هۆمۆ و ترانس و  لیسبیه‌ن  و ڕه‌ش و سپی و نه‌ته‌وه‌ و ئاین  بخه‌نه‌ ئه‌ولاوه‌ و له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جه‌سته‌و ڕۆحیان یارمه‌تیده‌ری یه‌كتری بێت و ئاهه‌نگی داهێنه‌رانه‌ ئه‌نجامبده‌ن  بۆ به‌خته‌وه‌ركردنی یه‌كتری. ئه‌م ڤیستڤاڵه‌ خه‌یاڵێكه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خه‌یاڵبۆكراوی بێ جیاوازی و یه‌كسان و بۆ فراوانكردنی ماناكانی ئازادی و كۆمه‌لگه‌ی ئازادو ئاشتیخوازی دامه‌زراوه‌.

 دیدی ڕه‌خنه‌یی  لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، نكوڵی له‌وه‌ ناكرێت كه‌له‌پشت ئه‌م ڤیستڤاڵه‌  دونیابینیه‌كی جێنده‌ری و بیرۆكه‌ی یه‌كسانی وه‌ستاوه‌، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا (وا پێده‌چێت)  ئه‌م دونیابینیه‌ جوانه‌  به‌بازاڕیكردن و كردنی  به‌به‌رهه‌می فرۆشراو  و فاشێۆن هه‌نگاو بنێت و له‌ژێر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا بێت.  پێده‌چێت  له‌ژێر كاریگه‌ری نیو لیبرالزم و ئاهانگسازی و فاشێۆن  چیتر ڕه‌هه‌ندی هه‌شتاكانی نه‌مابێت كه‌له‌بزوتنه‌وه‌ی هییپی و دژه‌ جه‌نگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی ئاهه‌نگسازی و پڕۆنۆسازی هه‌نگاو بنێت .