شیروان فاتیح- پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج - گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج


Loading

پڕۆژەی ٢٠٠٥

شوێنی نمایش: ئەمنە سورەکە/ سلێمانی

 ساڵی ٢٠٠٥

 فۆتۆگرافەر: کوردۆنیا کەریم، جەمال پێنجوێنی، ڕێبین مەجید

 ڕێکخەری پرۆژە: شێرکۆ عەباس

تێکستی پرۆژەکە: شێرکۆ عەباس

تێکستی کارەکان: هونەرمەندەکان بۆ کارەکانی خۆیان نوسیووە.

 

 

 

 

 

شێرکۆ عەباس – هونەرمەند

پڕۆژەی  دووهەزار و پێنج ٢٠٠٥

شێرکۆ عەباس

 بێگومان دەیەی نەوەدەکان و سەرەتای دووهەزار لە کوردستانی باشوور بەهۆی ئەو بارودۆخەی کوردستان و ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێ سەردەمی گۆڕانگاری زۆر بوو لە هەموو بوارەکاندا. لە هونەری شێوەکاریشدا بەهەمان شێوە، ئەمەش لەسەر دەستی ئەو هونەرمەندە گەنجانەی کە لە کوردستان چالاک بوون و لە هەمانکاتدا ئەو هونەرمەندانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەژیان، بە پرۆژەو چالاکی هونەرییەوە دەگەڕانەوە کوردستان. ئەمانە پێکەوە، باوەڕیان بەوە هەبوو کە چیدی هونەر نابێت لە ژێر هەژموونی ئەو شێوازە باوەدا بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێت لە بابەت وشێواز وکارکردندا بە ئاڕاستەیەکی زیندوتر و کاریگەرتر لە ژینگە و سەردەمەکەی خۆیدا کاربکات.

 پرۆژەی دووهەزار و پێنج  ٢٠٠٥ یەکێک بوو لەو پڕۆژانەی کە هەر لە ساڵی ٢٠٠٥ لە هوڵی “گەلەری ئەمنە سوورەکە“ی ئێستا نمایشکراو چواردە هونەرمەند تێیدا بەشدار بوون. هەرچەندە پرۆژەکە تێمایەک یا کۆنسێپتێکی زۆر جێگیری نەبوو، بەڵام ئامانجێکی ڕوونی هەبوو، ئەویش، بەشداریکردنێکی کۆلەکتیڤ بوو بۆ پێشکەشکردنی دونیابینینی هونەرمەندە بەشداربووەکان لەم بوارەدا.

بە گشتی بۆ ئەم پڕۆژەیە کۆبوونەوە و هەمەئاهەنگی زۆر هەبوو لە نێوان بەشداربواندا بۆ بونیادی پرۆژەکە، هەروەها  لەمەڕ کارەکانی ئەم پرۆژەیەوە  لە نێوان هونەرمەندە بەشداربووکاندا   گفتوگۆی زۆر ئەنجامدرا.

هەڵبەت پڕۆژەی دووهەزارو پێنج  ٢٠٠٥ هاوکات بوو لەگەڵ چالاکیەکانی “تاقیگەی هونەر“ ئەم ڕێکخراوە لەمیانەی چالاکیەکانیاندا بانگهێشتی کەسانی شارەزاو پسپۆری کورد و بیانیان دەکرد بۆ سازدانی سیمینار، لە پاڵ ئەمەشدا زۆرجار ئەم کەسانە کاری هونەرمەندە گەنجەکانی کوردستانیان دەبینی وگفتوگۆیان لەسەردەکرد. لەکاتی نمایشی پرۆژەی ٢٠٠٥ بانگهێشتی ڕەخنەگری ئەڵمانی “مینیکس“ وهونەرمەند “ئینگۆمیلا“ لە ئەڵمانیاوە کرابوو بۆ کوردستان بۆ سازدانی چەند سیمینارێک له شاری سلێمانی بە هاوەڵی؛ هاوڕێ مەجید، شیروان خان وسامی حەمە موئمین لە تاقیگەی هونەر… بێگومان ئەمەش وای کرد کەشێکی تایبەت وجیاواز بۆ گفتوگۆیەکی ڕەخنەگرانە لەسەر کارە هونەریەکان بڕەخسێت و لە جیاتی ئەوەی هەل بۆ یەک یا دوو کەس بڕەخسێ کە کارەکانیان ببینرێت و قسەی لەسەر بکرێت، لە ڕێگەی ئەم نمایشەوە کاری چواردە ١٤ هونەرمەند نیشاندرا و یەک یەک کارەکان گفتوگۆیان لەسەرکرا. واتە؛ لەگەڵ ئەوەی نمایشەکە نمایشێکی هونەری بوو لەهەمان کاتدا تەختی شانۆیەک  بوو بۆ گۆڕینەوەی بیروڕاو دروستبوونی گفتوگۆی هونەری. لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو کارە هونەریانەی کە نمایشکران، هەندێ پرسی تر وروژا دەربارەی؛ ماتریاڵ ومیدیەمە تازەکانی کارکردنی هونەری وچۆنیەتی نمایش وڕێخستنی کارەکان.

هاوکات بێجگە لەو ناوانەی ئاماژەمان پێدا چەندین کەسی تر هاتنە ناو پڕۆژەکە و بە گفتوگۆ بەشداربوون کە لەو کاتەدا بۆهونەرمەندە گەنجەکان ئێجگار گرنگ بوو. لەهەمانکاتدا ئەم پرۆژەیە سەرەتایەکی کارکردنی پێکەوەی هونەرمەندە گەنجەکان بوو کە تەنها بە بونیادی کارە هونەریەکانەوە سەرقاڵ نەبوون، بەڵکو توانرا کەتەلۆک و ماڵپەڕێک بە ناوی “سفر – ئارت“ دابمەزرێنن بۆنیشاندانی کارە هونەریەکان و ناساندنی هونەرمەندەکان بە گشتی. هەرەوەها ئەم پرۆژەیە بووە هۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار لە “زانکۆی لایبزیک“ بە شێک لە هونەرمەندانی بەشدار پڕۆژەکە بانگهێشتی ئەڵمانیا بکرێن و ئەزموونی جیاواز بکەن.

 

 

 

هونەرمەندە بەشدار بووەکان:

 

ئەڤین ڕەفیق

کارەکەم شێوازێکی بازنەی هەیە ، کە پێکهاتووە لە کاغەز لە دوو باری جیاوازدا. کاغەزێک کە بێ نرخ کراوە بە لولکردنی و فرێدانی،  کاغەزێک کە زەرفێکە نرخ ئەداتەوە بە ناوەوەی خۆی. من لێرەدا دەمەوێت نرخ  و بەهایەک ببەخشم بە کاغەزێک کە ئێمە فڕێـمانداوە کە بابەتێکی تێدا تۆمارکراوە. دەشێت ئەو بابەتە لە نێوان کچ و کوڕێكدا بێت یاخود لە نێوان دوو هاوڕێدا بێت، یا نامەی کەسێکی تەنها بێت، یا پێدەچێت سەرمایەیەکی گەورەی کارگەیەکی کاغەز بێت.

 

ئەڤین ڕەفیق – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج

 

ئەڤین ڕەفیق – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج

 

 

ئاودێر عوسمان

دەنگ و ڕووناکی پێکبەستی ڕەگەزی سیدیەکانن لە دوێنێ و لە ئەمڕۆدا، تاکە هۆکاری چێژوەرگرتن و ئارەزووەکانی گەنج بوون لە فەزایەکی و چێوەیەکی  داخراودا. ئایا بۆ سبەینێش هەمان سەیرکردنمان دەبێت؟ ئایا بەردەوام بین؟

 

ئاودێر عوسمان – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج

 

 

 

چرۆ عوسمان

بێژنگ ڕۆڵی جیاکەرەوەی دوو ماتریاڵ دەبینێت کە لە بنەڕەتدا سەرچاوە سروشتەکەیان یەکیکە. من جارێکی دی هەردوو ماتریاڵەکە لە ڕیگەی ڕاخەرێکی لاکێشەییەوە بە یەک دەگەیەنمەوە.

چرۆ عوسمان – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

چرۆ عوسمان – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

 

دڵشاد مەحمود

ئەم کارە کە پێکهاتووە لە ئاوێنە لەگەڵ سێ سەبەتەدا. مەبەستمە لە ڕێگەی ئەم کارەوە بگەڕێینەوە بۆ مێژووی دروستکردنی سەبەتەکان، کە گەڕانەوەیە بۆ ڕابوردووی فۆڕمێکی مێژوویی، و بێگومان  زیندووکردنەوەیەتی لە ئێستادا. بۆ ئەمەش، پێویستمان بە زیاد لە گۆشەیەکە بۆ بینینی زیاد لە ڕوویەکی سەبەتەکە کە لە ڕێگەی ئاوێنەکەوە نابینرێت، هەربۆیە لەم ڕێگەیەوە بینەر خۆی لە کارەکەدا دەبینێتەوە، کە ئەم چوونە ناوەوەی بۆ ناو کارەکە بەشێکە لە بیرۆکەی کارەکەم.

 

دڵشاد مەحمود – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

 

 

کوردۆنیا کەریم

کاتێک تەکنەلۆژیا تەواوی ژیانمان داگیر دەکات، پەیوەندی ئێمە و کاغەز بەرەو نەمان دەچێت…

کۆردۆنیا کەریم – فۆتۆ – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

 

نەرمین مستەفا

دروستکردنی چوار تابلۆی گرافیک لە کاتی جیاوازدا…

 

نەرمین موستەفا – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

 

نەورۆز مەحمود

ئەم فۆرمە بریتییە لە بوتڵێک غاز کە ڕووی دەرەوەی داپۆشراوە بە لۆکە، لێرەدا مەبەستمە لەگەڵ ڕووی دەرەوەی فۆرم دا کار بکەم وەک چۆن مامەڵە لەگەل ناوەڕۆکدا دەکرێت.

هەڵبژاردنی بوتڵی غاز بریتییە لە هەڵبژاردنی قەبارەیەکی گەورە لە غاز کە قەتیس کراوە لە بۆشایەکی بچوکدا. ئەمە بەو مانایە دێت کە لە ناو خودی فۆڕمەکەدا تەوژم هەیە بۆ هاتنە دەرەوە. بۆیە بۆیە بەرکەوتنی ئێمە لەگەڵ ئەو فۆڕمەدا بریتیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ناوەڕۆکدا، بە تەنها ئەمە لە باری ئاسایدا. بەڵام بە بڕوای من کاری هونەر لێرەوە دەەستپیدەکات لە نێوان رووی دەرەوەو و ناوەڕۆک. ئەوەی کە من دەمەویت بیگەیەنم.. بریتیە لە جوانکردنی ڕوویەکی ڕەق و کانزایی بۆیە لەلای من مامەلە لەگەڵ ناوەوەو دەرەوەی فۆڕمەکەدا هاوسەنگ بۆتەوە…

 

نەورۆز مەحمود -چرۆ عوسمان – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

 

ڕێبین مەجید

ئەو بەشەی پشتە سەر، نمونەیەکە لەو شتانەی کە بە منداڵی بە هۆی کولتورەوە لە دەستمان داون. ئەو پەروەردە بوونە سروشتیە، ئەو بەشە نەرمەی سەر، زۆر شتی تریش بە بۆنەی بەستنەوەی لانک و کولتورو کۆمەڵگەوە لە دەستماندا. کە گەورە دەبین زۆربەی هەوڵەکانمان بۆ دروستکردنەوەو و بیرکردنەوەی ئەو بەشانەن کە لەدەستمان داون.

ڕێبین مەجید – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

 

ڕۆژگار مەحمود

ئەم کارەم پێکهاتبوو لە بیست و دوو ٢٢ پارچە کاری هەڵکۆڵین و وێنە بە قەبارەی جیاواز لە نێوان٣٠*٥٠،٤٠*٢٥سم. ئەم شێوازی کارکردنە بۆ من ئەزموونێکی تازەیە، هەوڵمداوە ماتریاڵ و میتۆدی تر بهێنم کە نامۆبوون پێکەوە  و  پێشتر لە یەک کاردا ئیشم پێ نەکردوون. کۆی کارەکە لە زەمەنێکی کورتدا ئەنجامدراوە، فیگەراتیڤ و ئەبستراکتە پێکەوە.  بێگومان بە ڕوونی هەڵچوون و داچوونی زەمەنی بیرکردنەوە و پرۆسەی گۆڕانکاری کارکردنمی تێدا بەرجەستەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەتای گەڕانمە بە دووی شوێن و دامەزراندنی ئیشی هونەری لە سپەیسی ( بۆشایی) گەلەریدا.

 

ڕۆژگار مەحمود – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

بەشێک لە کارەکەی ڕۆژگار مەحمود- پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

بەشێک لە کارەکەی ڕۆژگار مەحمود- پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

بەشێک لە کارەکەی ڕۆژگار مەحمود- پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

 

 

 

شێرکۆ عەباس

هەزار ١٠٠٠گرام رەنگی سپی یەکسانە بە هەزار  ١٠٠٠ گرام ڕەنگی ڕەش…

 

شێرکۆ عەباس – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

 

شیروان فاتیح

لەم ئیشەدا ئەو پانتاییەی کە داگیر دەکرێت بریتیە لە:

(20.5-11.7cim), ( 21-10.5cim), (23.9-10.3cim), (19.5-9.5cim), (25-11.5cim), (17.6-903cim

لێرەوە دەتوانم بیر لە داگیرکردنی ئەو پانتاییە بکەمەوە کە پێ داگیری دەکات وەک نیوەڵێک کە لە هەمانکاتدا ماتریاڵیکی زیندووشە….

 

شیروان فاتیح- پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

 

سۆران رەفعەت

لە زەمەنێکدا پەیوەندیەکان زۆر بەرفراوان بوون، بەڵام مرۆڤ لە ناو بۆکسێکدا گۆشەگیر و تەنهایە.

 

 

 

سۆران ڕەفعەت – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

تێکۆشەر نەجات

ئەم کارەی من کە پەنجا مەکینەی کاتژمێرم بەکارهێناوە بە شێوەی فۆڕمێکی لاکێشەی هەڵواسراوە. لەم کارەدا دەنگی چرکەی کاتژمێرەکان دێت، مەکینەی کاتژمێرێک جیا کراوەتەوە کە دەمەوێت بۆڵەیەک ببەخشم بە کارەکەم. لێرەدا دەمەوێت لە ڕێی فۆڕم و دەنگەوە هەستکردن بە ترسێک لە کارەکەدا دروست بکەم وەک و ئەو ترسەی کە من هەستی پێدەکەم لە ناو زەمەندا.

 

تێکۆشەر نەجات – پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥

 

 

 

زانا ڕەسول

هەوڵدانێک بۆ پرسیارکردن لە فۆرم و ماتریاڵەکانی ڕابوردوو،  ئەم پیشاندراوە لە کات و شوێنێکی تردا بەکارهاتویەکی ڕۆژانە بوو. ئەگەر لە ڕابردودا شکاندنی شێوەیەکی بازنەی خۆشییەکی کورت خایەن بوبێت، لە ئێستادا پرسیارکردنە لە فۆرم و پرسیارکردنە لە بەردەوامیت و دووبارەبوونەوە لە ژیانی مرۆڤ دا.

 

زانا ڕەسوڵ -پڕۆژەی دوو هەزار و پێنج – گەلەری ئەمنە سوورەکە ٢٠٠٥