کاریگەرترین 10 پۆستەری جیهان

221

 

لەم ڕۆژانە لە لاپەڕەکانی ئەنتەرنێت، بە دوای چەند ڕێنمایەک دەگەڕام بۆ کارێکی هونەری خۆم لەسە فۆتۆگراف. دوای چەند گەڕانێک چاوم کەوت بە چەند پۆستەرێک زۆر بایەخیان هەبووە لە گۆڕین و باشترکردنی جیهان. کە زۆربەیان بۆ نەهێشتنی جەنگەکان دروستکراون، یان پۆستەری چەند خەباتگێڕێکی دونیایی کە جێی پەنجەی خۆیان دیار بووە لە بەدیهێنانی ئازادی. هەندێک لەو پۆستەرانەش ڕێکخراوەکانی ژنان بەکاریان هێناوە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان، پۆستەر ئەگەرچی بایەخێکی هونەریی هەیە بەڵام لەهەمان کاتیش دا کاریگەریی و مەودای چونە ناو دڵی خەڵکی پێک‌هێناوە. من ئەم 10 پۆستەرەم هەڵبژارد کە بە ڕای خۆم بە بایەخترین پۆستەر بووە لە جیهانی مرۆڤایەتی، حەزم کرد ئێوەش پێی ئاشنا بن.

 

 

 


 

john-fitzpatrick-che-guevara-poster-294-040110-1271395865
چی گییڤارا Che Guevara

 

1- چی گییڤارا   Che Guevara

 

 

ئەو پۆستەرەی زۆربەی جیهان پێی ئاشنایە، بەتایبەتی خەبات گێڕان و هەوادارانی ئازادی و ئاشتی “چیگی ڤارا” . بەکامێرایەکی زۆر سادە و لە گرتەیەکی چاوەڕوان نەکراودا فۆتۆگرافەر Guerrillero Heroico لە ساڵی 1967 ئەم گرتەیەی گرت و Jim Fitzpatrick لەساڵی 1968 تێکەڵی ڕەنگی سوری کرد کە بەڕەنگی شۆڕش و چەپەکان ناسراوە. دواتر بوو بەم پۆستەرەی کە زۆربەمان پێی ئاشناین و حەزدەکەین لە ڕوانگەی ئەو پۆستەرە ئازادیەکانمان بهێنینە دی هەروەها لە مانای شۆڕشگێری بگەیەن  و  پێشەنگی چیگیڤارا بین.

 

 

 

 

 

 

 


 

 

Keep-calm-and-carry-on-scan-293x440
هێمنی خۆت بپارێزە و بەردەوام بە Keep Clam And Carry On

 

 

2- هێمنی خۆت بپارێزە و بەردەوام بە  Keep Clam And Carry On

 

ئەم پۆستەرە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1939 لە چاپ درا لە لایەن وەزارەتی زانیاری بەریتانیا. مەبەست لە چاپ دانی ئەم پۆستەرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حکومەتی بەریتانی هەوڵی دا هەڵمەتێک بەرپا بکات بۆ هۆشیار کردنەوەی خەڵک لەکاتی ڕودانی هەر کارەساتێک، لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم ئەوکاتە بەریتانیا بەردەوام هێرشی دەکرایە سەر و فڕۆکە جەنگییە ئەڵمانیەکان ناوچەکانی بەریتانیایان تۆپ باران دەکرد. . پۆستەرەکە زۆر بە سادەیی نوسراوە و وشەکان بە سپی نوسراوە لەسەر ڕووبەرێکی سوەر وەک دەبینن، تەنیا وێنە لەم پۆستەرە دیارە تاجی پاشای جۆرج ی شەشەم. ئەم پۆستەرە بە پلەی سێیەم دێت لە ڕیزبەندی پۆستەرە هۆشیاریەکانی وەزارەتی زانیاری ئەوسا.

 

 

 

 

 

 

 

 


 

 

warning-wwii-poster-294-040110-1271395919
ئاگاداری ! ماڵمان لە مەترسیدایە ‘Warnning” ! Our Homes Ar In Danger Now ”

 

3- ئاگاداری ! ماڵمان لە مەترسیدایە ‘Warnning” ! Our Homes Ar In Danger Now ”

 

 

 

پۆستەری “جەنگی جیهانی دووەم بە هاوپەیمانێتی ئەڵمانیا و یابان” . ئەم پۆستەرە لە ساڵی 1942 کە کارگەی ئۆتۆمبیلیThe General Motors Corporation دروستی کردوووە. وەک دیارە ئەدۆلف هتلەر Adolph Hitler لە لایەک بە دەمانچە و سەرۆک وەزیرانی یابانی هیدیکی تۆجۆ Hideki Tojo لەلایەکی تر کە چەقۆیەکی خوێنینی هەڵگرتووە وەک نیشانەیەک بۆ پشت تێکردنی ئەمریکا، وەک دیارە نەخشەی ئەمریکایان گرتووە و بونەتە مەترسی بۆ ئەمریکا ، خانوە بچوکەنایش لە ژێرەوە بە مانای ئەوەی ژیانی ئاسایی زۆربەی خەڵکی ئەمریکا لە مەتریسدایە .

 

 

 

 

 

 

 


 

 

 

rosie-the-riveter-294-040110-1271395837
ئەتوانین ئەوە بکەین We Can Do it

 

4- ئەتوانین ئەوە بکەین We Can Do it

 

 

 

ئەم پۆستەرە لە جەنگی جیهانی دووەم بەکارهێنرا. هاورد میلەر Howard Miller لە ساڵی 1943 دیزاینی کردووە بۆ کۆمپانیای Westinghouse بۆ دروسر کردنی تەلی کارەبایی . ئەم پۆستەرە وەک هاندانێک و بەرزکرندوەی ورەی ئەو خانمە تازانەی کە دەهاتن بۆ ئیش کردن لەم کۆمپانیایە دروست کرا. لەناو پۆستەرەکە وێنەی ژنێک بەناویGeraldine Hoff کە یەکێک بووە لە کارمەندەکانی ئەو کۆمپانیایە. لەسەرەتای دروستکردنی ئەم پۆستەرە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم زۆر کەس نەیدەناسی و بە باشی بڵاونەبووە بەڵام لە هەشتاکان زیاتر بڵاوکرایەوە و نوێتر کرایەوە. وێنەی کچەکە بوە ڕەمزێک بۆ هاتنی خانمان بۆ ڕیزی ئیش کردن بێ جیاوازی.

 

 

 

 

 

 


 

 

 

i-want-you-poster-294-040110
تۆم پێویستە لە هێزەکانی ئەمریکا I Want You for the U.S. Army

 

5- تۆم پێویستە لە هێزەکانی ئەمریکا I Want You for the U.S. Army

 

 

یەکەمین دەرکەوتنی ئەم پۆستەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1916 کە وێنەکێشی ئەمریکی James Montgomery Flagg  نیگاری بۆ کێشاوە لەسەر وتە کاریگەرەکەی “مام سام” کە پێناسە میلیەکەی ئەمریکایە. لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەم ئەم گوزارشت و وێنەیە زۆر کاریگەری هەبوو لەسەر هاونیشتیمانیانی ئەمریکا، وەک هاندانێک بۆ ئەوەی زۆرترین لاو و گەنجی ئەمریکا کۆبکرێتەوە و ڕەوانەی  مەیدانەکانی جەنگ بکەن. ئەم پۆستەرە لەساڵەکانی 1917 بۆ 1918 بە شێوەیەکەی ئێجگار زۆر بڵاوکرایەوە و ڕەواجی زۆر هەبوو.

 

 

 

 

 

 

 

 


 

 

give-her-of-the-fruit-poster-294-040110-267x440
“میوەکەی خۆی بەرێ” مافی دەنگدانی خانمان Give her of the fruit Women’s suffrage

 

6- “میوەکەی خۆی بەرێ” مافی دەنگدانی خانمان Give her of the fruit Women’s suffrage

 

بەکاراترین پۆستەری ڕێکخراوە ژنانی ئەمریکایە، زیاترین بەکارهێنانی هەبووە لە هەڵمەتی بە یاساکردنی مافی دەنگدانی ژنان لە ئەمریکا. پۆستەرەکە Buffalo وێنەی بۆ کێشاوە  و دواتر لەساڵی Evelyn Rumsey Carey 1905 هەستا تازەکردنەوەی .

لە پۆستەرەکە خانمێک لە شێوەی درەختێک دەرکەوتووە و دەستی بەرزکردۆتەوە و تێکەڵی بەری میوەی چڵە دارەکەی خۆی بووە. لە پشتیەوە وێنەی کۆشکی سپی و لە خوار ژنەکە نوسراوە “بهێڵە لەبەرهەمی خۆی بخوا و قیمەتی خۆی بزانێ لە دەروازەکان ”

 

 

 

 

 

 

 

 

 


 

 

dont-talk-soviet-poster
هیچ قسە مەکە Do not talk! Nina Vatolina

7-هیچ قسە مەکە Do not talk! Nina Vatolina

 

 

 

خانمە شۆخ و شەنگ و ێنەکێشی ڕوسیی نینا ڤاتۆلینا Nina Vatolina لەساڵی 1941 ئەم پۆستەرەی کێشاوە لە ژێر ناوی “هیچ قسە مەکە” کاتی جەنگی جیهانی دووەم بوو و زۆربەی خەڵکی ڕوسیا لەو جەنگە دەمردن. ئەم پۆستەرە هەوڵێک بوو بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی سۆڤیەت لە مردن. جەنگ پەرەی سەندبوو کار وای لێهاتبوو بگاتە پایتەختی ڕوسیا. ڕۆژێک سەرنوسەر گۆڤاری ” Izogiz ” بەناوی Elena Povolotskaya وتی پێوستیمان بە پۆستەرێکی کاریگەر هەیە، ئەم قسەیەی کردو پەنجەکەی لەسەر دەمی دانابوو و وتی ئێستا پێویستیمان بەکەمترین قسە هەیە. ئەمە وای کرد نینا پرسیار لە دراوسێکانی بکات و هەواڵی کوڕەکانیبپرسێت لە بەرەکانی جەنگ، دەڕبڕین و هەستی ئەو ژنە دراوسێیە وای لێکرد هیچ نەڵێ و بووە هۆی درستکردنی ئەم پۆستەرە.

 

 

 

 

 

 


 

 

 

MS14_RedRibbonForAIDSAwareness-365x440
قردێلەی سور The red ribbon

8- قردێلەی سور The red ribbon

 

 

پۆستەرە بەناوبانگەکەی هەڵمەتی هۆشیاری نەخۆشی ئایدز.هێمایەکی جیهانیە بۆ پاڵپشتی تووشبوانی ئەم نەخۆشیەو یارمەتیدانیان بۆ چرسەرکردنیان. پێشتەر ئەم قردێلەیە بە ڕەنگی پەمەیی بۆ هەڵمەتی هۆشیاری ژێرپەنجەی مەمک بەکار هاتووە.مانای ئەو قردێلیە بەوە دێت کە ئاوا بەو شێوەیە نەخۆشیەکە بڵآو دەبێتەوە و مرۆڤ لەناو دەبات .

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


 

 

MPW-30224-292x440
تیپی مۆسیقای بیتلز The Beatles

 

9- تیپی مۆسیقای بیتلز  The Beatles

 

بەناوبانگترین تیپی ڕۆژئاوایی کە لە ساڵی 1960 لە بەریتانیا دامەزراوە، کاتی خۆی وەرچەرخانێکی زۆر گرنگی نا بۆ بەرەو پێشبردنی مۆسیقا و هەوادارێکی زۆریان بۆ خۆیان کۆکردەوە. ئەم پۆستەرە Andy Warhol کاری بۆکردووە و کاتی خۆی دەنگی گەوەری نابووە بە هۆی ڕەنگاو ڕەنگی کەسایتەیەکانی ناو تیپەکە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


 

barack-obama-hope-poster-294-040110-290x440
”هیوا” باراک ئۆباما ‘Barack Obama ‘HOPE

 

 

10-”هیوا” باراک ئۆباما ‘Barack Obama ‘HOPE

 

 

پۆستەری باراک ئۆباما دیزاینەر  Shepard Fairey چێی کردووە،بە بۆنەy وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لە دساڵی 2008 . وەک دەبینین ڕەنگی شین و سور و بێجی زاڵە لە پۆستەرەکە لەگەڵ تەنیا وشە ئەویش هیوا HOPE کە بەگەورەیی دیارە. هەندێ کەسیش  وشەی گۆڕان CHANGE دادەنێن. لە ڕێی ئەم پۆستەرەوە زۆربەی جیهان باوەڕی بە هیوا و گۆڕینی جیهان هەبوو لە ڕێی باراک ئۆباما و ئێستاش هیچی کەم نیە لە پۆستەرە بەناو بانگەکەی چیگیڤارا .

 

 

 

 

 

 

 

 


 

سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی کورد-گیک

You might also like More from author

Leave A Reply

Your email address will not be published.

error: Content is protected !!