کاری ڕۆشنبیران ئەوە نییە یۆتۆبیای دواڕۆژ ببەستنەوە بەپارتێکی دیاریکراوە وە !

Loading

دونیای رۆشنبیری و فەرهەنگی هەر نەتەوەیەک، هەر نیشتیمانێک بە کارئەکتەر و داهێنان و بەرهەمە جیدی و پڕ بایەخاکانیاندا دەناسرێتە، کاتێک باس لە بەریتانیا دەکرێت ناتوانیت شاکارەکانی شکسپیرت بیر نەکەوێتەوە، کاتێکیش باس لە فەرەنسا دەکەین بۆدلێر و رامبۆ و ریلکە، شاکارە فیکرییەکانی جان بۆدریار و ئالان تۆرین و چەندین داهێنانی فیکری و ئەدەبی و هونەری ئامادەگی هەیە…لەبەرئەوە ئاوڕدانەوە لە کارەکئەکتەرەکانی ئەو گەنجینە فیکری و رۆشبیریانەی کورد لەسەرەتای نەودەکاندا هەر لە دەرکردنی گۆڤاری ئازادی و بوون و دواتریش رەهەند کە تێکڕا بە ڕای زۆرێک لە چاودێران و رۆشنبیران دروستکاری ئە عەقڵیەتە رۆشنفیکری و رەخنەئامێزە بوون بۆ تاکی کورد و ناوەندە رۆشنبیرییەکان و شەقامی کوردی.

بەرنامەی رەهەندەکان بۆ ئەم هەفتە رۆناکبیرییە، ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و رۆشنبیر خەڵات عومەردا سازکردووە، کە سەرنوسەری گۆڤاری بوون بووە و لە گۆڤاری ئازادی و لە زوربەی کۆڕو کۆبونەوەکانی ساڵانی سەرەتای نەوەدەکاندا بەشداریکردووە لەگەڵ رۆشنبیران: بەختیار عەلی، مەریوان وریا، شێرزاد حەسەن، بەکر عەلی، رێبین هەردی، ئاراس فەتاح، فاروق رەفیق، ئازاد حەمە.

خەڵات عومەر دەڵێت “ئەو گۆڤارە تێڕوانینێکی فیکری و رۆشنبیری لەپشتەوە بوو، دەتوانم بڵێم گۆڤاری بوون لەگەڵ ئازادیشدا کە هاوئاهەنگ ئەویش بڵاودەبۆوە لەو کاتەدا، پێکەوە جیهانبینییەکیان پێبوو بۆ دنیای دوای راپەڕین بۆ وڵاتی ئێمە، وە پێیانوابوو کە سەرەتایەک دەبێت بۆ خوێندنەوەی ئاماژەو کۆدەکانی دەوروبەرو دنیا لەو قۆناغەماندا زۆر گرنگ بوو کە لە سەرەتای پڕۆژەیەکی سیاسیدا بووین.”

گفتوگۆی نوسەر و ڕۆژنامەنوس  ئاسۆ جەبار  لەگەڵ  نوسەر و ڕوناکبیت  خەڵات عومەر / دەنگی ئەمریکا

سەبارەت بە گۆڤاری بوون و ئازادی دەڵێت “ئەو دوو گۆڤارە پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ خەڵکدا هەبوو، بیرم دێت لەوکاتی گرانییەدا ژمارەیەکی گۆڤارەکە بە پارەیەکی خەیاڵی کە دەگەیشتە 50 بۆ 60 هەزار دینار دەردەکرا…”

هەروەها دەڵێت “من لێرە وتەیەکی هابرمانسم بیردەکەوێتەوە کە دەڵێت؛ نوێگەری سەرسامی نەهێشتووە. بەڕاستی شت ئەوەندە زۆر بووە تۆ ئیتر سەرسام نابیت، بە ڕاستی لەم کاتەشدا هیچ دامەزاراوەیەک نە حکومەت نە هیچ لایەنێک نەهاتن تەبەنی ئەمە بکەن.”

هاوکات دەڵێت “هێزی سیاسی گەورە داوای لە من کردبوو، بەڵام نازانم بۆ برادەران، پێشنیاری بۆ کردوین بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندییەکان لەنێوان سیاسی و رۆشنبیر و یاخود ئاستە پیشەوەرییەکانی وڵاتەکە ئەوەندە ناماقوڵ و ئەوەندە سەقەتن تۆ ئەترسیت لەوەی کارەکە لایەنە مەعریفی و فیکرییەکەی بدۆڕێنێت لەژێر فشاری ئەو پشتیوانییە ماددییەی کە بۆت دەکەن.”

ئەمەو چەندەها تەوەرەی دیکە ؛  فەرموون لەگەڵ  /

http://www.dengiamerika.com/a/3316885.html