ڕۆمانی سێبهری با
نووسینی: کارلۆس ڕویز زافۆن
وهرگێڕانی: هیوا قادر
640 لاپهڕه
نرخ: 12000 دینار
ڕۆمانی سێبەری با لە سەرەتاوە سیحری خۆی لە خوێنەر ئەکات و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ ئەو ڕووداوانەدا ئەیبات کە
لە سەردەمی جەنگی ناوخۆدا لە بەرشلۆنە ڕوویان داوە ، سەرباری گێڕانەوەی چەندان چیرۆکی ئاشقانە لە بەرگێکی ئەفسوناوی و تا ڕادەیەک ترسناکدا. نهێنیيەکانی ناو ڕۆمانی سێبەری با و بارودۆخە تاریک و نادیارەکانی، زۆر لە خودی ڕووداوەکان گرنگترن. خوێنەر هەر لە سەرەتاوە هەست بە نزیکییەکی نادیار ئەکات لەگەڵ کەسایەتییەکاندا، بە چەشنێک پڕ ئەبێت لە کونجکوڵی و تا کۆتایی ڕۆمانەکە بە خەیاڵێکی گیرۆدەوە لەگەڵیاندا ئەڕوات.
زافۆن ناهێڵیت خەیاڵی خوێنەر بە ڕووداوێکەوە گیرۆدە و ماندووبێت، ڕووداو لە دوای ڕووداو، هێنانەکایەی کەسایەتيی جیاواز، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شتی سەیروسەمەرە و نادیاردا، وا ئەکات تەواو خوێنەر پڕبکات لە کونجکوڵی و تەسلیمبوون بە دنیای ناو ڕۆمانەکە. لە پاڵ هەموو ئەمانەشدا خوێنەر ئەکاتە بە کەسایەتییەکی بیرکەرەوەی ئەکتیڤ، وای لێ ئەکات بەدوای سێبەری خۆیدا بگەڕێت، وەک زافۆن خۆی ئەڵێت، کتێبەکان ئەو ئاوێنانەن کە خوێنەران وێنەی ڕاستەقینەی خۆیان و ڕۆحی خۆیانی تیادا ئەبیننەوە.
ئهم ڕۆمانه ڕۆژی شهممه 12/9 ئهکهوێته بهر دیدهی خوێنهران
له بڵاوکراوهکانی زنجیرهی کتێبی دهزگای چاپ و پهخشی سهردهم