(ڕاوچیه‌كی خراپ ) كورته فلیمه‌كی كوردییه، كه‌باس له‌ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كات.به‌ڵام له‌پشت بیرۆكه‌ی فلیمه‌كه‌وه كچ و كوڕێكی گه‌نج وه‌ستاون كه‌خاوه‌ن هۆشیارییه‌كه‌ی جێنده‌ری خۆڕسكن به‌ژیان. ئه‌م كورته فلیمه بابه‌تێكی هه‌ستیار به‌زمانێكی ساده و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌هارووژێنێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ده‌كات به‌نه‌ریته ناشرینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كی كه‌هێشتا شه‌ره‌ف له‌سێكس و په‌رده‌ی كچێنیدا ده‌بینینه‌وه.
ئه‌م كورته فلیمه له‌كه‌ناڵی ئارته‌ی ئه‌ڵمانی – فه‌ڕه‌نسی (Arte) نیشاندراوه . له‌سه‌رماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی ئارته دیسانه‌وه دانراوه، پێده‌چه‌ت تا ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌م فلیمه دابنرێت و دوایی لاده‌برێت.
زانیارییه‌كان له‌مه‌ڕ فلیمه‌كه له ناو لینكه‌كه‌دایه ، بۆ بینینی كورته فلیمه‌كه كلیك بكه؛ Ein schlechter Jäger
كورته فلیمی كوردی ؛ ڕاوچیه‌كی خراپ – كه‌ناڵی Arte