له نۆزده‌ی سێپتمبه‌ری ٢٠١٦ وه‌ك (پرۆژه‌ی كولتوری Cuture Project ) له‌شاری سلێمانی بووین ، ته‌نها دووانمان (هۆزان مه‌حمود – ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین) چووینه‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر گۆڤاری (كو‌لتور مه‌گه‌زین) و هه‌روه‌ها وه‌ك (پرۆژه‌ی كولتوری) بۆ بینینی چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و نوسه‌ر و ئه‌كتیڤست. دیدار و ڕاوێژه‌كانمان سوودی هه‌بوو ، هه‌ندێكیان پرۆژه‌ی هاوبه‌شی لێ كه‌وتۆته‌وه . دیاره پڕۆژه‌ی كولتوری زیاتر بۆته پلاتفۆرمێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی توانا هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و فیكریه‌كان به‌كوردی و ئینگلیزی.
كاتێك سه‌ردانی (چایخانه‌ی شه‌عب) مان كرد، له‌گه‌ڵ (هیواقادر) و (ئارام عه‌لی) هونه‌رمه‌ند. كاك عومه‌ری خاوه‌ن چایخانه‌ی شه‌عب زۆر به‌خته‌وه‌ر بوو كه بۆیه‌كمجاره هۆزان ده‌بینێت و دوو به‌دوو كه‌و‌تنه قسه‌كردن له‌سه‌ر چایخانه‌كه، كه‌خۆی له‌خۆیدا دیارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه له‌شاره‌كه‌دا.
چایخانه‌ی شه‌عب وه‌ك هه‌موو كو‌لتور كافێ و چای هاوسه ئه‌ده‌بیه‌كانی دونیا شوێنای خۆی هه‌یه. ئه‌م شوێنه گرنگه‌ی شاری سلێمانی كه‌ناوی چایخانه‌ی شه‌عبه، به‌كه‌سانی ئه‌ده‌ب دۆست و پڕمیهر و ڕه‌دووكه‌تووی كۆی ژیانی ئه‌ده‌بی و فیكری و سیاسی وه‌ك كاك عومه‌ر و كاك به‌كر و براكانی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئه‌شقی ئه‌وان بۆ كو‌لتور و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ئازادی له‌مامه‌ڵه‌یاندا له‌گه‌ڵ میوانانی چایخانه‌كدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه .
كاك عومه‌ر پیاوێكه حه‌زده‌كات ژنان هاتوچۆی چایخانه‌كه‌ی بكه‌ن، ده‌یه‌وێت نه‌ریتی چایخانه بشكێنێت به‌وه‌ی هه‌ر شوێنێك نه‌بێت بۆ پیاوان، هه‌ر بۆیه هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌موو بیرۆكه‌یه‌كدا بووه، كه چایخانه‌ی شه‌عب ته‌نها چایخانه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی نێرشێوه و نێرخوازانه نه‌بێت، به‌ڵكو چایخانه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری بێت بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، له‌به ئه‌م هۆیه‌یه كه‌ژنانیش هاتوچۆی چایخانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و سه‌ردانیده‌كه‌ن. (هۆزان مه‌حمود) ڕای وه‌هابوو؛ بۆئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م چایخانه ئه‌ده‌بیه مۆركی نێرخوازیانه‌ی پێوه‌دیار نه‌بێت، ده‌كرێت گۆڕانكاریه‌كی تێدا بكرێت. بۆ كاك عومه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه تازه‌بوو به‌ڵام چۆن؟
هۆزان مه‌حمود تێبینی ئه‌وه‌ی كرد كه‌كۆی فۆتۆكانی ناو چایخانه‌كه پیاوه شاعیر و نوسه‌ر و سیاسی و هونه‌رمه‌نده‌كانی كوردن ، به‌ڵام كوان فۆتۆی ژنانی ئێمه كه‌له ئه‌ده‌ب وهونه‌ر و سیاسه‌تدا كاریانكردووه؟ پێشنیازی هۆزان ئه‌وه بوو؛ كه‌ده‌كرێت به‌شێك له‌دیواری چایخانه‌كه ته‌رخانبكرێت بۆ فۆتۆی ژنه‌كان. ئه‌مه‌ش فه‌زای چایخانه‌كه زیاتر ڕێكده‌كاته‌وه به‌فه‌زایه‌كی یه‌كسان و هۆشیاری جێنده‌ری پێوه دیارده‌بێت…به‌مه‌ش چایخانه‌كه وه‌ك چایخانه‌یه‌كی كولتوری به‌ها گه‌وره‌كانی یه‌كسانی جێنده‌ری و ئازادی له‌فۆتۆی سه‌ر دیواره‌كانیدا ڕه‌نگده‌داته‌وه. …جگه‌له‌وه ژنانی كورد دونیایه‌ك كاری جوانیان پێشكه‌شی هونه‌ر و سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب كردووه ، ده‌بێت ئه‌و (هۆشیاریه جێنده‌ریه) به‌ته‌عبیری هۆزان له‌چایخانه‌كه ڕه‌نگبداته‌وه…
كاك عومه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی (هۆشیاری جێنده‌ری) و (یه‌كسانی جێنده‌ری) گه‌شانه‌وه هاته سه‌ڕووی و زۆر به‌دڵگه‌رمیه‌وه یه‌كسه‌ر گووتی؛ من ئه‌و به‌شه دیاره‌ی ده‌سته ڕاستی چایخانه‌كه‌م به‌تاڵه و له‌سه‌ره‌تای چوونه ژووره‌وه‌ی چایخانه‌كه‌دایه، ده‌یكه‌م به‌دیوارێك بۆ فۆتۆی ژنه‌كانمان، شوێنێكی دیاره و من ئاماده‌م ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێبكه‌م.
هه‌رو ه‌ها وه‌ك ده‌ستپێشكه‌ریه‌ك (پرۆژه‌ی كولتوری Culture Project ) هه‌ر له‌وێ بڕیاریدا به‌دوو فوتۆ به‌شداری بكات كه خانمه هونه‌رمه‌ندی موزیشن (تارا جاف ) و ( عه‌یشه‌شان) و دوایی خۆشیان ئازادن وه‌ك چایخانه‌ی شه‌عب فۆتۆی كێهای دیكه هه‌ڵده‌بژێرن. لێره‌وه ئایدیایه‌كه جێگیركرا.
به‌مشێوه‌یه (هیوا قادر و هۆزان مه‌حمود و ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین و كاك عومه‌ر ) بڕیاڕیان له‌سه‌ر ئه‌و دیواره‌دا. ئێستاش دووفۆتۆكه‌ی پڕۆژه‌ی كولتوری (تارا جاف و عایشه شان) له‌وێدا هه‌ڵواسراوه.
به‌مجۆره، فرێدانی بیرۆكه‌كان بۆ نێو كایه جیاوازه‌كان به‌شێكه له‌كاری پرۆژه‌ی كولتوری، كه كار له‌سه‌ر دروستكردنی هۆشمه‌ندیه‌كی جێنده‌ری ده‌كات له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ئه‌مه‌ش به‌دینایه‌ت گه‌ر هاتوو له‌پڕۆژه بچوكه‌كاندا به‌رجه‌سته نه‌بێت. كۆی (هۆشیاری جێنده‌ری) چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كن لێره‌و له‌وێ، ده‌بێت له‌كایه‌كاندا ئاماده‌گیان هه‌بێت، به‌رجه‌سته بكرێن. به‌مانای (به‌جێنده‌ركردنی كایه‌ی گشتی) له‌هه‌موو بوارێكدا ببێت به‌نه‌ریت و كۆمه‌ڵگه وورده وورده (نه‌ریته نێرسالاریه‌كه‌ی) به‌جێبهێڵێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسان . دروستكردنی نه‌ریتی نوێ له‌پرۆژه‌ی ئاوه‌ها وه ده‌ستپێده‌كات و تیشكدانه‌وه‌ی ده‌بێت. به‌خته‌وه‌رین كه‌ئه‌م پڕۆژه‌یه بوونی هه‌یه، هیوادارین له‌هه‌ولێر و دهۆك و شارۆچه‌كه‌كانی كوردستان ئه‌م نه‌ریته په‌یڕه‌و بكرێت .