گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی لوك فێری
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه: ڕێباز ئه‌حمه‌د
[1] Luc Ferry
سازدانى: Robert Sole
به‌ڵێ. ئێمه له هه‌ركاتێكی ڕابوردوو زیاتر خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ش لایه‌نه كاره‌ساتاوییه‌كه‌ی دۆخی مرۆڤی هاوچه‌رخه. بابه‌تی گشتی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی بریتی بووه له‌وه‌ی؛ ژیانی چاك ئه‌وه‌یه كه مردنی په‌سه‌ند كردووه و به‌سه‌ر ترس‌دا زاڵبووه و توانای ژیانكردنی هه‌یه له ئێستادا. هه‌روه‌ها دانا كه‌سێكه كه له مردن ناترسێت و توانای خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ (بوون – Sein) هه‌یه. ئه‌مه ئه‌و بابه‌ته‌یه كه له‌لای سپینۆزا و نیتشه دووباره بۆته‌وه.
لوك فێری فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی له گفتوگۆیه‌كدا، كه له ڕۆژنامه‌ی ( لۆمۆند* ) ی فه‌ره‌نسیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتووه. ئه‌م گفتوگۆیه به دوای ده‌ركردنی دوا كتێبی به ناوی (شۆڕشی خۆشه‌ویستی ) دا هاتووه.
لۆمۆند: دوا كتێبت ناونیشانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هه‌ڵده‌گرێت: ” شۆڕشی خۆشه‌ویستی” ، یان باشتره بڵێین به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌وه كه سه‌یری به‌رهه‌مه‌كانت ده‌كه‌ن، زۆر چاوه‌ڕوان نه‌كراویش نییه، به‌تایبه‌ت كه ساڵی 2007 كتێبی ” خۆشمده‌وێن ئه‌ی خێزانه‌كان“ت بڵاوبۆوه. به‌لای تۆوه، له‌مڕۆدا، خۆشه‌ویستی ته‌نیا ژیانی سۆزداریانهمان نابوژێنێتهوه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ژیانی فیكری و سیاسیشمان ده‌جوڵێنێ. ئایا هیومانیزم (Humanism)ی خۆشه‌ویستی شوێنی هیومانیزمی ڕۆشنگه‌ری گرتۆته‌وه؟
لوك فێری: خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام هه‌بووه، به جۆرێك كه داهێنانی هاوسه‌رگیريی به خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا له هه‌ردوو سه‌ده‌ی ڕابوردوودا له ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین ڕووداو بووه. هاوسه‌رگیری له‌ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی چییه؟ ئه‌و هاوسهرگیریهیه كه ڕۆڵه‌كان خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن نه‌ك ئه‌وه‌ی گوند یان دایك و باوك به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنن. ئه‌نجامی ڕزگاربوونی تاكه‌كه‌سه له ده‌سه‌ڵاتی گوند، كه ئه‌ویش ئه‌نجامێكی لۆجیكی شێوازی كاركردنی به هه‌قده‌سته. ئای كه سه‌یره …ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه له گوند ڕێگه‌ی خۆشكرد بۆ ده‌ركه‌وتنی عه‌لمانیه‌ت له ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له بارگرانی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ئایینه‌كان. عه‌لمانیه‌ت له فه‌ره‌نسادا له مێژووی ئاراسته فكرییه‌كانه‌وه له دایك نه‌بووه، به‌ڵكو له مێژووی خێزانی مۆدێرن و كاركردنی به هه‌قده‌ست بووه. تاكه‌كه‌س به‌هۆی دابڕانی له گونده‌كه‌ی مه‌ودایه‌كی خستۆته نێوان خۆی و كاهینه‌وه.
لۆمۆند: له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه‌وه ده‌ڵێیت، له‌مڕۆدا ، هیچ كه‌سێك، ئاماده‌ی مردن نییه له پێناو خودا یان نیشتمان یان بیروباوه‌ڕه‌كان، كه‌چی تاكه كه‌س هیچ دوو دڵ نییه له پێشكه‌شكردنی هه‌موو قوربانیدانێك له پێناوی كه‌سه نزیكه‌كانی و ڕۆڵه‌كانی؟
لوك فێری یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی كه باسمكرد خۆشه‌ویستیه‌كه بۆ ڕۆڵه‌كان، كه له هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا نمونه‌ی نه‌بووه. له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا مردنی منداڵ له مردنی به‌رازێك یان ئه‌سپێك بایه‌خی كه‌متر بووه، ڕسته‌یه‌كی مۆنتانی بیرمه‌ند دێنمه‌وه یاد كه له نامه‌یه‌كدا بۆ یه‌كێك له هاوڕێكانی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت : ” هاوڕێ ئازیزه‌كه‌م، دوو یان سێ كوڕت له ده‌ستداون كه له‌قۆناغی شیره خۆریدا بوون.” به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م خۆشه‌ویستیه بۆ كه‌سه نزیكه‌كان نه‌بۆته هۆی دروستبوونی تاكگه‌رایی و پشت به‌خۆبه‌ستن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتی بووه له كرانه‌وه به ڕووی هاوبه‌شێك و سیاسییهكدا.
ئه‌وه‌ی له‌مرۆدا ڕووده‌دات شتێكه، كه شیاوی گرنگی پێدانه: ئێمه له ناو خاوێنكردنه‌وه‌ی (تصفیة) هه‌موو ڕووه‌كانی پیرۆزكراو (مقدس) و ئه‌و مانایانه‌ی لێی ده‌كه‌ونه‌وه، ده‌ژین. پیرۆزكراو بریتی نییه له‌وه‌ی ئایینییه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كه دنیاییه، به‌ڵكو ئه‌و به‌هایه ده‌بێته موقه‌ده‌س كه ده‌كرێ قوربانی بده‌م له‌پێناویدا، ژیانی خۆمی له پێناودا بهختبكهم.
له مێژووی ئه‌وروپادا سێ جۆر پیرۆزكراوی به‌كۆمه‌ڵ (المقد‌س الجماعي) ده‌بینرێت: مردن له‌پێناوی خودا و ئه‌وه‌ش واتا جه‌نگه ئایینییه‌كان وه‌ك سانت بارتیلمی و ئه‌وانی تر، هه‌روه‌ها مردن له‌پێناو نیشتمان ( 35 ملیۆن گوژراو له جه‌نگی دووه‌می جیهانی)، دواهه‌مینیشیان له‌پێناو شۆڕش ( شیوعیه‌ت نزیكه‌ی 120 ملیۆن قوربانی له ته‌واوی جیهاندا جێهێشت). باوه‌ڕموایه خاوێنكردنه‌وه‌ی (تصفیة) ئه‌م سێ ڕووه له ژێر كاریگه‌ری مێژووی وێرانكاری سه‌ده‌ی بیستدا ته‌واو بووه.
لۆمۆند: له تێروانینی تۆدا خودا بوونی نییه، به‌ڵام به‌رگریش له بیرۆكه‌ی ترانسندێنتاڵ ده‌كه‌یت. ئه‌و ترانسندێنتاڵه چییه كه پێویستی به‌خودا نییه؟
لوك فێری: كاتێك به‌ڕاستی كه‌سێكت خۆشده‌وێت، جا چ خۆشه‌ویستیه‌كی ئاشقانه بێت یان خۆشه‌ویستی باوكایه‌تی، ئه‌وه تۆ له‌و خۆشه‌ویستیه‌دا له ئه‌زموونی بهموقهدهسكردنی ئه‌ویتردا ده‌ژیت، ئه‌ویتر ده‌بێته موقه‌ده‌سێك به‌و واتایه‌ی ده‌كرێ ژیانی خۆت له‌پێناویدا بهختبكهیت ئه‌گه‌ر كه‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه. لێره‌دا، تۆ ئه‌زموونێكی ترانسندێنتاڵ ده‌ژیت، به‌ڵام له میانه‌ی ئاسمانی فكر یان ئایین و له هیچ شوێنێكی تردا هه‌ستی پێ ناكه‌یت، جگه له ناخی خۆتدا نه‌بێت. ئه‌وه‌ش خوازه‌ی دڵ له هه‌موو شوێنێك و له هه‌موو زمانه‌كاندا”. گوزارشتی لێكردووه. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه، كه من به پشت به‌ستن به هوسرڵی فه‌یله‌سوف ناوی ده‌نێم: ” ترانسندێنتاڵی ناوه‌كی”. ئه‌و ترانسندێنتاڵه به مانایه‌ك له ماناكان عه‌لمانیه.
لۆمۆند: ئه‌گه‌ر ئێمه ژیانمان زیاتر له هه‌ر كاتێكی ڕابوردوو له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی وه‌ستاوه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خودا نائاماده‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌بووه. كه‌واته به‌رگه‌كرتنی له‌ده‌ستدانی كه‌سێك كه خۆشمان ده‌وێت سه‌خت و گران ده‌بێت.
لوك فێری به‌ڵێ، ئێمه زیاتر له هه‌ر كاتێكی ڕابوردوو خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ش لایه‌نه كاره‌ساتاوییه‌كه‌ی دۆخی مرۆڤی هاوچه‌رخه. بابه‌تی گشتی فه‌لسه‌ی یۆنانی ئه‌وه بوو كه ژیانی چاك ئه‌و ژیانه‌یه كه مردنی په‌سه‌ند كردووه، به‌سه‌ر ترس‌دا سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێناوه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئێستادا بژیت. هه‌روه‌ها دانا ئه‌و كه‌سه‌یه كه له مردن ناترسێ و ده‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵ (بوونSein – ) بگونجێنێت. ئه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌یه كه له‌لای سپینۆزا و نیتچه دووباره كراوه‌ته‌وه. لێره‌دا، یه‌كه‌م پێناسه بۆ (ڕۆحانیه‌تی عه‌لمانیانه) و یه‌كه‌م پێناسه‌ی مه‌زن بۆ (ژیانی باش) كه نه پشت به ئیمان و نه پشت به خودا ده‌به‌ستێت، ده‌بینیت.
بیرت نه‌چێت، دوای جه‌نگی تڕۆیا (ته‌ڕواده) پاڵه‌وانه‌كه‌مان ( یولیسیس[2] ) ده ساڵی به‌ڕێكرد پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی، چونكه چاوی یه‌كێك له درنجه ته‌نیاكانی[3] هه‌ڵكۆڵی، ئه‌و كوڕی خواوه‌ندی ترسناك پۆسایدۆن [4] بوو كه هه‌وڵیدا یولیسیس مانای ژیانی و گه‌شته‌كه‌ی، له ململانێوه بۆ جه‌نگ و خۆگونجاندن و ئاشتی ، بۆ ئیساكا له بیر بكات. پاڵه‌وانه‌كه‌مان یولیسیس پێ ده‌نێته دوورگه‌یه‌ك كه خواوه‌ندێكی ئافره‌تی زۆر جوانی، به ناوی (كالیبسوو) لێیه. به‌خێرایی ئه‌و خواوه‌نده ئاشقی ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵم مایته‌وه ئه‌وه گه‌نجێتی و نه‌مریت پێ ده‌به‌خشم. ئه‌وه به‌ڵێنی پێشوه‌خته‌ی مه‌سیحیه‌ت بوو. یولیسیس كه له نزیكه‌وه مردنی بینی بوو، سه‌ردانی دۆزه‌خی كرد بوو، ئه‌م به‌ڵێنه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، نۆستالۆژیای به‌جێهێشت و وازی له هیواو ئومێدی ساخته هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئێستای ژیانی بوونه‌وه‌رێكی بمر و فانی ( له‌ناوچوو) هه‌ڵبژێرێت كه له ژیانێكی شكستخواردوی بوونه‌وه‌رێكی نه‌مر باشتره. ئا ئه‌مه‌یه سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه.
ته‌واو
په‌راوێزه‌كان
[1] فه‌یله‌سوفێكی فه‌ره‌نسییه، له ساڵی 1952 له دایكبووه. له ساڵانی 2002 بۆ 2004، له حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران جۆن بیر ڕافارین، له‌سه‌رده‌می خولی دووه‌می فه‌رمانڕه‌وایی ژاك شیراك دا وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردن بووه، فه‌لسه‌فه‌كه‌ی جۆرێكه له (سۆتێریۆلۆجی Soteriology )، قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن مرۆڤ ده‌توانێ له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی فه‌لسه‌فه و توانا خودییه‌كانی خۆی (ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه) بژی و بگاته ڕزگاری (Soterio) به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئایین و پشت به‌ستن به هێزێكی مێتافیزیكی و سه‌روو سروشت.
[1] یولیسیس یان ئۆدیسیوس به‌پێی ئه‌فسانه‌كه پاشای مه‌مله‌كه‌تی ئیساكا بووه.
[1] بوونه‌وه‌ری ئه‌فسانه‌یین، زیاتر له ناو ئه‌فسانه یۆنانی و ڕۆمانیه‌كاندا باون و ناوبانگیان هه‌یه و جۆره‌كه‌یان پێی وتراوه سایكلۆپس (Cyclops) و له ڕه‌گه‌زی زه‌به‌لاحه‌كان یان به مانایه‌كی تر، دێوهكانن، شێوه‌یان وه‌ك مرۆڤه به‌ڵام چه‌ند جار گه‌وره‌تر له مرۆڤ و یه‌ك چاویان هه‌یه.
[1]پۆسایدۆن : له ئه‌فسانه یۆنانیه‌كاندا خواوه‌ندی ده‌ریا و له پاڵ ئه‌مه‌شدا خواوه‌ندی ئه‌سپه‌كان و بومه‌له‌رزه و گه‌رده‌لوله ده‌ریاییه‌كانیش بووه. بۆزیدۆن هاوشێوه‌ی (نپتۆن)ه، گه‌وره‌ی خواوه‌نده‌كانی ده‌ریا لای ڕۆمانییه كۆنه‌كان. بۆزیدۆن كوڕی كرۆنۆس و ڕیاو، برای زیۆس پاشای خواوه‌نده‌كان بوو. ژنه‌كه‌ی ئهمفیترایتی خواوه‌ندی ده‌ریا بووه. وه‌چه‌ی زۆری خستۆته‌وه له ناویاندا (ئهنیوس) ی دێ‌و و ئه‌سپی سه‌رسوڕهێن ئاریۆن، هه‌روه‌ها دێوی یه‌ك چاو بۆلیفیمۆس، له‌گه‌ڵ تریتۆن كه زینده‌وه‌رێك بووه نیوه‌ی پیاو و نیوه‌شی ماسی بووه‌و پێی گوتراوه میرمان . تووره‌بوونی بۆزیدۆن له ئۆدیسیۆس به‌هۆی ئه‌وه‌ی بولیفیمۆسی كوێر كردووه، بابه‌تی سه‌ره‌كی قه‌سیده‌ی داستانئامێزی ئیلیاده‌یه.
سه‌رچاوه:
http://saraibda3.ahlamontada.net/t6657-topic