له‌وه‌ته‌ی ڕاسیزم و بریكست و هه‌ڵكشانی پارتی AFD له‌ئه‌ڵمانیا و ڕاسیزم له‌هۆلاند و نه‌مسا و سویسر سه‌ری ده‌رهێناوه؛ كۆی بیرمه‌ندانی دونیا جارێكی‌تر باس له پۆپۆلیزم (جه‌ماوه‌رخوازی) ده‌كه‌ن . پیته‌ر سلۆته‌ردایك پۆپۆلیزم وه‌ك مه‌ترسیه‌كی جیدی له‌سه‌ر نۆرم و به‌ها جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراتی تێده‌گات. دیموكراسی له‌كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییانه‌ی كه كولتوری دیموكراتی و ده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه، ئێستای ئه‌م دیموكراسیه، له‌به‌رده‌م پۆپۆلیزم له‌مه‌ترسیدایه . پۆپۆلیزم ئێستا دێت و له‌و نۆرمه جیهانگیرییه‌ی پێكه‌وه ژیان مرۆڤ پێكه‌وه و مافی خه‌ڵكانی كه‌مده‌مه‌رات و مافی په‌ناهه‌نده و سوستێمی سۆسیال، ده‌دات. پۆپۆلیزم له‌بریتانیا بریكسێتی خوڵقاندووه كه پاوه‌نی هێناوه‌ته سه‌ر ئاستێكی ترسناكی نزمبوونه‌وه و شه‌پۆلی ڕقبوون له‌پێست ره‌ش و بیانی و په‌ناهه‌نده‌ی هه‌ڵكشاندووه؛ به‌گشتی كۆی دیموكراسیه‌ت له‌دونیادا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌پۆله تازه‌یه‌ی پۆپۆلیزم له‌جه‌نگدایه، كۆی بیرمه‌ندانی دونیا و خه‌باكرانی ئازادی له‌دونیادا وه‌ك مه‌ترسیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌بینن له‌به‌رامبه‌ر دیموكراسی و به‌ها یونیڤێرسالیه‌كانی مافی مرۆڤ؛ كه‌چی سیاسی هه‌یه له‌كوردستان شانازی ده‌كات به‌وه‌ی پۆپۆلیزمه و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت؛ من پۆپۆلیزمم !
سلۆته‌ردایك ده‌رباره‌ی پۆپۆلیزم *ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ناوده‌برێت، سبه‌ی لای پۆپۆلیست ده‌گۆڕێت بۆ داگیركردنی ده‌سه‌ڵات (ئۆردوگان وه‌ك نمونه) …له‌كۆتایی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست به‌و كه‌سانه‌یان گوتووه (ئیدیۆته idota – بێ مێشك – بێ ئه‌قڵ ) كه ده‌رباره‌ی خواوه‌ند قسه‌یان كردووه، به‌بێئه‌وه‌ی دراسه‌ی ئاین (تیۆلۆگی) یان كردبێت !
لێره‌وه پۆپۆلیست به‌مه‌فهومی سلۆته‌ردایك كه‌سێكه ئیدۆته و ده‌به‌نگه، چونكه چیتر له‌دونیای ئێستادا هه‌ڵبژاردنه‌كان هونه‌رێكی گه‌وره‌ی گه‌ره‌ك نییه بۆ بردنه‌وه، به‌ڵكو هونه‌رێكی ئیدۆتانه‌یه. ئه‌وه‌ی كه پۆپۆلیزم له‌نوخبه‌ی ڕۆشنبیری و سیاسی ده‌ترسێت ئه‌وه‌یه، كه‌ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌و هونه‌رن و ئه‌ویش ئیدۆته‌یه كه قسه له‌سه‌ر خوا ده‌كات و شاره‌زای ئاینیش نییه، هه‌ر بۆیه پۆپۆلیزم ، جه‌ماوه‌رخوازی و مێگه‌لكردنی به‌هاكان به‌فریاد ڕه‌سی خۆی تێده‌گات .
ته‌واو
تێبینی؛ ئه‌م نوسینه وه‌ڵامێكی كورته بۆ نوسننێكی برای ئازیزمان (عه‌دنان عوسمان)ه كه له لڤین له‌ژێر ناونیشانی (من پۆپۆلیستم) بڵاوبۆته‌وه. له 12.03.17.
بڕوانه؛
http://www.zeit.de/…/populismus-demokratie-us-wahl-donald-t…