Loading

سه‌رپەرشتیاری پاسه‌وانه‌كان به‌ترسه‌وه‌ هاته‌ ژووره‌وه‌.

میر: چییه‌ بۆ وا ئه‌له‌رزی؟

ــ گه‌وره‌م ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌ میرنشینه‌كه‌دا به‌رز بووەته‌وه‌.

میر: ئێ چی بكه‌م؟ داوای چی ئه‌كه‌ن؟

ــ قوربان خه‌ڵكی داوای نان و ژیانێكی خۆش ده‌كه‌ن.

میر: هه‌قی خۆیانه‌.

ــ كه‌واته‌ میرم فه‌رمانی چاره‌سه‌ر ده‌ربكه‌.

میر: بڕۆن چه‌ند كه‌سێك له‌و كه‌سانه‌ بگرن كه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كان ده‌كه‌ن!

ــ قوربان چه‌ند كه‌سێكیان لێ بگرین؟!

میر: به‌ڵێ هه‌رئێستا و به‌زووترین كات.

ــ قوربان وابزانم به‌هه‌ڵه‌ پێتان گه‌یشت، ئه‌وان داوای نان و ژیانێكی خۆش ده‌كه‌ن.

میر: تێگه‌یشتووم، منیش بۆئه‌وه‌ی برسێتیان له‌بیربه‌رمه‌وه‌، ده‌بێت سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌یان ده‌ستگیربكه‌م، ئاوا هه‌م ده‌نگی ناڕازی كپ ئه‌بێته‌وه‌، هه‌م به‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌یان برسێتیان له‌بیر ئه‌باته‌وه‌.

 

مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە! ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.
مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە!
ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.