پێچه‌وانه‌ی زۆر له‌و بینه‌رانه‌ی دی كه كاره‌كته‌ری مالێنا (مۆنیكا بالوچی) وه‌ك فیگه‌رێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش و ئیرۆتیكی ده‌بینن، من وه‌ك كلیلێك بۆ ڕۆچوون به ناو كۆمه‌ڵگه‌ی فاشیزم و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌یری ده‌كه‌م. هه‌ڵبژاردنی مالێنا وه‌ك جوانی و سێكسواڵبوونی له‌و ئاسته‌دا ماناداره كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌فسوون و جادووی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فاشیستی و مه‌زاجی مرۆڤه‌كانی پێ ده‌پێوێت. له فیلمی مالێنادا دوو چه‌شن سترهكتۆری كۆمه‌ڵایه‌تی یهكدهبڕن، به‌ر
یه‌ك ده‌كه‌ون و كارلێكدهكهن، به‌ڵام ئازاری یه‌كیش نادان، هیچیان هیچیان ناخه‌نه ژێره‌وه و یه‌كتری ڕه‌تناكه‌نه‌وه، به پێجه‌وانه‌وه یه‌كتری ته‌واو و تێرده‌كه‌ن، ئه‌و دوو سترهكتوره بریتین له هه‌ردوو مۆركه‌كانی ستونی و ئاسۆیی. یه‌كه‌میان سترهكتورێكی هیراركی و ستوونی كه به‌رده‌وام فه‌رمانه‌كانی له سه‌ره‌وه‌ی پیرۆز و بیركه‌ره‌وه‌ی گه‌وره: له مۆسۆلینییه‌وه بۆ دێن، وه‌ك فیگه‌رێكی نێرسالاری به‌هێز كه ده‌توانێت دوایین خاڵ و پنته ساده و تهریكهكانی كۆمهڵگهیش ببڕێت، دووه‌میان بونیادێكی ئاسۆیی ڕووبهربهرینی كۆمه‌ڵایه‌تی كه باشترین ژینگه‌یه بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ئایدیۆلۆژیا. ئاسۆییبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیتاڵی له‌و ده‌مه‌دا كه فاشیزم له ترۆپكی خۆڕێكخستن و بانگهشهدایه بۆ جه‌نگ، پێویستی به زه‌مینه‌یه‌كی ته‌خت و به‌رین و له‌باریشه بۆ ته‌شه‌نه‌كردن له‌رێی پڕوپاگه‌نده‌وه بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به درۆ و دروشمه‌كانی موسولینی و بڕیاره‌كانی. هه‌ر خودی فیلمه‌كه به پڕوپاگه‌نده ده‌ستپێده‌كات، به گه‌ڕانی سه‌ربازه‌كان به‌ناو كوچه و كۆڵانه‌كاندا تا ڕاگه‌یاندن بكه‌ن، تا پڕوپاگه‌نده بۆ وته‌یه‌كی زۆر گرنگی مۆسۆلینی بكه‌ن كه ده‌بێت هه‌مووان بۆی دابنیشن و له كیس خۆیانی نه‌ده‌ن: وه‌ك بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له چاره‌نوسی میلله‌تێك سه‌باره‌ت به جه‌نگ. له‌و چه‌شنه كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا كه ده‌بینیت مناڵ و مامۆستا، دایك و باوك و پیشه‌گه‌ر و سواڵكه‌ر هه‌موو یه‌ك شوناسیان هه‌یه له‌به‌رده‌م وته‌كه‌ی مۆسولیینیدا، چ وه‌ك سیمبول بۆ یه‌كێتی و ته‌بایی، چ وه‌ك هاوڵاتی ئیتاڵی، ئەمە جگەلەوەی کە مناڵه‌كان به‌نرختر وه‌ك سه‌رچاوه ته‌ماشا ده‌كرێن : هاوكاتی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مناڵه‌كه (ڕێناتۆ) ده‌بێته خاوه‌نی پایسكیلێك وه‌ك یه‌كه‌م ئومێد بۆ چوونی بۆ ناو گروپێك گه‌وره‌تر له خێزان كه فاشیزمی ئیتاڵی وه‌ك لاو زۆر ئیشی له‌سه‌ر كردووه. ئه‌وه‌ی له‌م فیلمه‌دا گرنگه نه‌ستی ئه‌و كۆمه‌ڵگه ئاسۆییهیه وه‌ك باشترین ژینگه بۆ نه‌شونمای گوتاری فاشیزم، به‌ڵام نه‌ستی ئه‌م گوتاره هه‌ڵگری چه‌شنێكی تره له گوتار كه ته‌واو ترادسیۆناله و نهریتپهرسته: زیاتر په‌یوه‌ستی قسه‌وقسه‌ڵۆك و ورته‌ورتی ژێر لێوی شارێكه ده‌رباره‌ی مالێنا، مالێنا كه مێرده‌كه‌ی له جه‌نگدایه و گوایه شوێنبزره. پرته‌وبۆڵه‌ی ژنان، هه‌وه‌سی سێكسی پیاوان و ئیرۆسی مناڵانه‌ی خوێندكاره‌كانی مالێنا و دواجاریش خۆی وه‌ك فیگه‌رێكی سێكسوێلی قه‌شه‌نگ مالێنا ده‌كه‌نه ئامانج : بۆ پلار و توانج و دواتریش وه‌ك ئۆبێكتێكی سێكسی. هه‌مووان هه‌وڵده‌ده‌ن ببنه‌وه به پیاوه شوێنبزرهكه (نینۆ سكۆردیا) ی مالێنا، به ئه‌ڵته‌رناتیڤه سێكسیه‌كه‌ی، وه‌ك قه‌یره و بێوه‌ژنێك كه بێ‌مێرد كه‌وتوه. لێره‌دا مالێنا ده‌بێته دوو چه‌شن فیگه‌ر: زۆر سێكسوێل و ئیرۆتیكی بۆ پیاوه‌كان، زۆر قێزه‌ون و ساناتۆسی، ماڵوێرانكه‌ر بۆ ژنه‌كان: ژنه‌كانی پیاوه مێردارهكان. وه‌ك ده‌بینین له په‌راوێزی گوتاری ئایدیۆلۆژی فاشیزمدا دیسان نۆرم و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه نێرسالاریهكان ده‌بنه‌وه به سه‌نته‌ر: ژنێك نابێت بێ‌مێرد بێت، ژنێك چۆن بێ مێرده‌كه‌ی وه‌ك سێكس و ئابووری هه‌ڵده‌كات؟ ژنێكی له‌و چه‌شنه چۆن هه‌ر وا جوان به ئێكسسواری خۆیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، چۆن به‌رگه ده‌گرێت، بۆ به‌رگه‌ده‌گرێت؟ بێگومان سنوره‌كانی مالێنای پاك ده‌بڕدرێن، مالێنا دوای ئه‌وه‌ی مۆری ژنێكی فریوده‌ری سێكسوێڵی به‌ناز و فیزی لێ ده‌درێت، سه‌رجاده ده‌كه‌وێت، ده‌بێته ئه‌و وێنه ئارهزووكراوهی هه‌مووان ده‌یانه‌وێت. مالێنا ڕیزی بۆ ده‌گیرێت، له به‌رزترینه‌وه كه پارێزهرهكهیهتی تا حه‌ماڵێك خه‌ونی سێكسی پێ به‌دی ده‌هێنرێت: دواجاریش سوكایه‌تی پێده‌كرێت، هه‌ر له‌لایه‌ن ژنه‌كان خۆیانه‌وه ئه‌تك ده‌كرێت، سه‌ری ده‌تاشرێت، ریسوا ده‌كرێت، سه‌رهه‌ڵده‌گرێت و ئه‌و شاره جێده‌هێڵێت. ئه‌وه‌ی مالێنا ده‌هێنێته‌وه ئه‌و شاره گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرده شوێنبزره قۆڵقرتاوەكهیهتی كه وەک هاندیکاپێکی دوای جەنگ، قۆڵ له قۆڵی یه‌كدا ده‌بینرێن، به سنیۆرا نه‌ك سۆزانی بانگ ده‌كرێت، له مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتندا وێر ده‌كرێت، خاتری ده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه سێكسوێڵه وه‌ك فیگه‌ر، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوێك هه‌یه كه له پشتی بێت، سێبەرێکی ماسکولین هەیە (با دەستپەڕیو و برینداری جەنگیش بێت) کە دەیپارێزێت. ئه‌وه‌ی بۆ من زۆر گرنگه له فیلمی مالێنادا وه‌ك په‌یامی ڕه‌خنه‌یی، تێبینی كردنی ئه‌و سێ ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه له سایه‌ی فاشیزمدا: فه‌رمان، پڕوپاگه‌نده، قۆستنه‌وه‌ی نه‌ریتی سێكسی وه‌ك به‌هایه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت مێرددار بن: چونكه ژن كارخانه‌ی سه‌ره‌كی فاشیزمه وه‌ك وهچهبهرههمهێن و مناڵخهرهوه. فه‌رمانێك له لوتكه‌وه دێت وه‌ك هه‌یكه‌لێكی ستوونی، ده‌بێته پڕوپاگه‌نده و بڵاوده‌بێته‌وه ئاسۆیی، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنێكی مێردبزر وه‌ك سه‌ربازی قوربانی لوتكه خۆی، ده‌بێته‌وه به نه‌ریتێكی ترادسیۆنالی. دواجار گرنگیشه بپرسین كه بۆچی پێویسته ئێستا خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م فیلمه بكه‌ین له كاتێكدا نزیكه‌ی ١٥ ساڵ به‌سه‌ر بهرههمهێنیدا تێپه‌ڕیوه؟ به‌ڕای من باسكردن له‌م فیلمه په‌یوه‌ستی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه كه به‌رده‌وام له جه‌نگدایه، كه چه‌ندین ساڵ جه‌نگ ژیاوه، فاشیزمی به‌عس فه‌رمانڕه‌وای بووه، بڕێكی زیاد له بێوه‌ژن و ژنهشههیدی هه‌یه كه به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئاستی سێكسوێڵ ئهقۆسترێنهوه, په‌ڵه‌دار ده‌كرێن و ناوه‌ناتۆره‌ی خراپ و بهدڕهوشتانهیان لێده‌نرێت. ده‌بێت ئه‌و دوو چه‌شنه له گوتار له زمانی هاوچه‌رخی خۆماندا له سه‌ر ژنه شه‌هید و ژنه پێشمه‌رگانه بگۆڕین و پلاندانانی چه‌شنێكی دی له ژیانی ئه‌ڵته‌رناتیڤی سێكسی و كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ بكه‌ینه ئامانج، نه‌وەك وه‌كو مالێنا شاربه‌ده‌ر، ڕیسوا و بهدئاكاریان بكه‌ین.
فیلم: مالێنا ده‌رهێنانی جوسیف تۆرناتۆری
نوسینی: لوسیانۆ ڤینسانزۆنی نواندنی:
مۆنیكا بالوچی، جوسیف سولفارۆ، لوسیانۆ فێدریكۆ. ساڵ: ٢٠٠٠