به‌كر عه‌لی

شکستی هاوڵاتی


Loading

پەتایەکی سایکۆلۆگی ڕەش تووشی دیوی ناوەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووە کە دەکرێت بە پەتای ڕق و کینە پێناسی بکەین. پەتای ڕق لەئەجامی بێئومێدبوونی هاووڵاتی لەهەر گۆڕانکارییەکی سیاسی یەوە سەرهەڵدەدات.شکستی هاوڵاتی شکستی سوبیەکتی بکەرێکە کاتێک دەگوڕێت بۆ پرۆژەیەک کە وەکو کۆیلەیەک تەسلیمی واقیع دەبێت.

لێرەوە ئیتر لەبری هاوڵاتی توڕە هاوڵاتی ڕق دروست دەبێت. دنیای سیاسی ئێمە سەرباری ئەو ڕۆچوونە قووڵەی بۆناو ستەمکاری، کەچی پەرچەکردارێکی خەلاق لەهاوڵاتیانەوە بەرهەم نایەت. هاوڵاتی ڕق لەو شۆفێرە دەچێت کە ئۆتۆمبیلەکەی لە لیتاوێکی خەستدا چەقیوە و لەبری ئەوەی هەوڵی پڕکردنەوەی چاڵەکە بدات، زیاتر پێ بە بەنزین دا دەنێت، بۆیە تادێت زیاتر لە قوڕاوەکەدا دەچەقێت.

ئەم سوبیەکتە خەلاق نییە، بەڵکو تێکشکاوە، هاوڵاتی دەڤەری ئێمە ڕێک ئەو شۆفێرەیە کە تادێت ڕقاویتر دەبێت و بەردەوامیش جوێن بە واقیعە حیزەکە دەدات.

هۆکاری ئەم شکستە سوبیەکتیڤیتییە چییە، واقع خۆیەتی یان نەبوونی زمانێکی جیاوازی سیاسییە؟
واقێعیەت لێرەدا هیچ نییە جگە لە گوتاری باو جگە لەزمانە زاڵەکە..زمانیش هۆشیاری دروستدەکات.