به‌شێك له‌و شوێنانه‌ی به‌ناوی مه‌ساجه‌وه كراونه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك له باڕو یانه‌كانی مه‌یخواردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته شوێنی له‌شفرۆشی‌و كاری سێكسییان تێداده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك، له‌م راپۆرته‌دا قسه بۆ خه‌ندان ده‌كه‌ن.
سێكسكردن له‌و شوێنانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسایه هاوكات مه‌ترسی هه‌یه بۆ تووشبوونی ئه‌و كه‌سانه به نه‌خۆشی به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی له‌ڕێی سێكسه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌و شوێنانه‌دا كارده‌كه‌ن‌و له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن زیاتر ئافره‌تی چین-ین (ئه‌و بیانییانه‌ی چاویان بچووكه ئه‌گه‌ر چینیش نه‌بن له‌ناو خه‌ڵكدا به‌چینی ناوده‌برێن)، به‌ڵام ئێرانی‌و لوبنانی‌و سوری‌و ته‌نانه‌ت كوردیشیان تێدایه‌و نرخیشیان جیاوازه، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی سه‌ردانكه‌ران.
هاوكار ناوی خوازراوی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵی دانیشتووی هه‌ولێره‌و باسله‌وه‌ده‌كات ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات‌و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی مەساجه‌كان ده‌كه‌ن به گشتی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 25 ساڵدایه.
“مه‌ساجێك (ناوه‌كه‌ی لای خه‌ندان پارێزاوه) هه‌یه كه ده‌چیته ژووره‌وه پاره‌ی چوونه‌ژووره‌وه ده‌ده‌یت بۆ مەساجه‌كه، ئه‌وه ته‌نها پاره‌ی چوونه ژووه‌ره‌وه‌یه، كه چوویته ژووره‌وه كچی عیراقی لێیه ده‌توانیت به 50 هه‌زار دینار و كچی چینیش به 40 هه‌زار دینار سێكسیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت” ئه‌و گه‌نجه‌ی شاری هه‌ولێر واده‌ڵێت.
وه‌ك خۆی باسیده‌كات ئه‌و به‌رده‌وام كۆندۆم به‌كارده‌هێنێت له‌كاتی سێكسكردنداو ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو له‌و شوێنانه كچی وای لێیه ته‌مه‌نی له‌ژێر 18 ساڵدایه‌و ده‌شڵێت “پیاوی 50 ساڵه‌ی ریش سپی كوردم بینیوه له‌و مه‌ساجانه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، شوێنه ئاساییه‌كان 50 دۆلار وه‌رده‌گرن له هه‌ولێر، به‌ڵام شوێنه گرانبه‌هاكان 100 دۆلار وه‌رده‌گرن”.
ئه‌و گه‌نجه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كاتێك كه‌سێك ده‌چێته ژووره‌وه بۆ مه‌ساجه‌كان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن جله‌كانیان داده‌كه‌نن‌و ده‌ست ده‌هێنن به‌جه‌سته‌یاندا، وتی “ئه‌م شوێنانه قەحبه‌خانه‌یه به‌س لێره پێیده‌وترێت مه‌ساج، ئه‌مه ته‌نها له هه‌ولێر نییه، سلێمانی، كه‌ركوك و دهۆكیش زۆریان لێیه”.
ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو ئافره‌تانی لوبنانی‌و ئێرانی گرانترینن و چینی هه‌رزانترینن بۆ سێكس له‌گه‌ڵ كردن.
گه‌نجێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 33 ساڵ دانیشتووی هه‌ولێر كه وه‌ك خۆی ده‌یوت ماوه‌ی 4 ساڵه سه‌ردانی مه‌ساجه‌كان ده‌كات‌و هه‌رگیز كۆندۆمی به‌كارنه‌هێناوه له‌كاتی سێكسكردن‌و پشكنینیشی نه‌كردووه بزانێت نه‌خۆشه یان نا.
ئه‌و گه‌نجه وتیشی “گه‌نجانی كوردی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵیش سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر شاره‌زا نه‌بێت ئافره‌ته‌كان یاری‌و ده‌ستبازی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن هه‌تا گه‌نجه‌كه ته‌واو ده‌بێت و سێكسی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن”.
له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی وه‌ك مه‌ساج كراونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته شوێنی له‌شفرۆشی، هاوكات هه‌ندێك له باڕ و یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه كاری له‌شفرۆشییان تێداده‌كرێت.
له‌و شوێنانه به‌گشتی ئافره‌تی چینی دانراون بۆ پێشوازی و خزمه‌تكردنی سه‌ردانكه‌ران‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاره‌زووی سه‌ردانكه‌ران ده‌جوڵێنن بۆ كاری سێكسی‌و شوێنی تایبه‌تیان بۆ ئه‌وكاره ته‌رخانكردووه.
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، دانیشتووی سلێمانی كه له‌به‌ر هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت بۆ خه‌ندانی گێڕایه‌وه كه شه‌وێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی رۆیشتووه‌ته باڕێك له سلێمانی (ناوه‌كه‌ی لای خه‌ندان پارێزراوه) دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند بیره‌یه‌كیان خواردووەته‌وه، كچی چینی هاتوونه‌ته‌لایان.
ئه‌و گه‌نجه گێڕایه‌وه كچه چینییه‌كه به‌كوردیه‌كی خراپ قسه‌ی كردووه‌و وتویه‌تیی “سه‌ره‌وه هه‌یه” مه‌به‌ستی چوونه قاتی سه‌ره‌وه‌ی باڕه‌كه‌بووه بۆ سێكسكردن.
“ئه‌و كچه چینیانه‌ی له‌باڕه‌كه‌دابوون جلی نیمچه ڕووتیان له‌به‌ردابو و یه‌ك له‌دوای یه‌ك هاتنه لامان كه یه‌كێكمان ره‌فز ده‌كرد یه‌كێكی تریان ده‌هات، به‌ڵام ئێمه وتمان نامانه‌وێت‌و ته‌نها بۆ خواردنه‌وه‌ی چه‌ند بیره‌یه‌ك هاتووینه‌ته ئێره” ئه‌و گه‌نجه واده‌ڵێت.
ئه‌و باڕانه‌ی كاری له‌شفرۆشییان تێدا ده‌كرێت به‌ناوی یانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه له گه‌شتوگوزار.
گه‌نجێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌هه‌مانشێوه دانیشتووی سلێمانی كه له‌ناو ئه‌و باڕانه‌دا سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته بیانییانه‌كردووه به‌مه‌رجی ناو نه‌هێنانی ئاماده‌بوو قسه بۆ خه‌ندان بكات‌و دیوه شاراوه‌كه‌ی باڕه‌كه بخاته‌ڕوو.
“ئه‌و شوێنانه ژماره‌یه‌ك زۆر كچی تێدایه، هه‌ر كه‌چوویت دانیشتیت راسته‌وخۆ یه‌كێك له‌و كچانه دێته لات‌و ده‌ڵێت سه‌ره‌وه هه‌یه، سه‌ره‌وه خۆشه” ئه‌مه وته‌ی ئه‌و گه‌نجه‌یه.
ئه‌و گه‌نجه كه چووه‌ته سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كان‌و سێكسی كردووه ده‌ڵێت “باڕه‌كه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌و به‌قادرمه ده‌چیته‌سه‌ره‌وه، له‌وێ ژووری بچووك دروستكراوه‌و كچه‌كان و ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ن له‌وێ سێكس ده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ی نرخی چوونه‌سه‌ره‌وه بۆ سێكسكردن گه‌نجه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات سه‌ره‌تا كه ده‌چیته باڕه‌كه 30 هه‌زار دینارت لێوه‌رده‌گیرێت‌و دواتریش كه ده‌چیته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی باڕه‌كه به‌هه‌مان شێوه 30 هه‌زاری دیكه‌ت لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه جگه له‌پاره‌ی خواردن‌و خواردنه‌وه ”پێش ئه‌وه‌ی بچیته سه‌ره‌وه بۆدی گارده‌كه پێت ده‌ڵێت له 30 هه‌زار كه‌متری ناده‌یتێ”.
ئافره‌ته‌كان پێش ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان ببه‌نه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی باڕه‌كه له‌ناو جانتاكه‌یاندا كۆندۆم نیشانی گه‌نجه‌كان ده‌ده‌ن وه‌ك دڵنیاكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌ی سێكسیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
قه‌یرانی دارایی هه‌رێم كاریگه‌ریشی كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی مه‌ساج‌و ئێستا خه‌ڵك كه‌متر له‌جاران سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه “نرخی ئافره‌ته له‌شفرۆشه‌كان به‌راورد به‌رابردوو دابه‌زیوه بۆ نموونه: له‌پێشتردا ئه‌گه‌ر سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك 100 دۆلار بووبێت ئێستا نرخه‌كه‌ی كه‌مبۆته‌وه بۆ 70 دۆلار” ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن واده‌ڵێن.
نموونه‌كانی باڕو مه‌ساجه‌كان كه كاری له‌شفرۆشییان تێداده‌كرێت ته‌نها له سلێمانی و هه‌ولێردا نین، به‌ڵكو له‌شاری دهۆكیش چه‌ندین شوێنی مه‌ساج و باڕكراونه‌ته‌وه، به‌پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن‌و خه‌ندان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، هه‌ندێكیان كاری له‌شفرۆشییان تێداده‌كرێت.
گه‌نجێكی شاری دهۆك كه به‌هه‌مان شێوه داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ندان خسته‌ڕوو كه “له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان ئه‌گه‌ر پاره‌یان پێبده‌یت ئه‌وا ئاماده‌ن سێكست له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام مه‌رج نییه ته‌واوی ئه‌و شوێنانه بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كاربهێنرێن”.
ئه‌و گه‌نجه كه چه‌ندینجار سه‌ردانی مه‌ساجه‌كانی كردووه وتیشی: “به‌هۆی زۆری ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری سێكسی تێداده‌كرێت نا‌توانیت شوێنێك بدۆزیته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی گرژبوونی ماسولكه‌كاندا مه‌ساجت بۆ بكه‌ن” هه‌روه‌ك به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌و شوێنانه رێكبخرێن‌و “له‌كاتی بوونی حاڵه‌تی سێكسی‌دا دابخرێن”.
ئه‌و ئافره‌ته بیانییانه سه‌ره‌تا كه دێنه هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی كاركردنه‌وه دێن نه‌ك وه‌ك له‌شفرۆش، هاوكات پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرێت‌و دواتریش 3 مانگ جارێك ده‌پشكنرێن.
د.خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه لیژنه‌یه‌ك هه‌یه كه له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كار و ته‌ندروستی پێكدێن‌و بۆ پشكنینی ئه‌و كه‌سه بیانییانه‌ی له هه‌رێم كارده‌كه‌ن‌و ده‌شیانه‌وێت لیژنه‌كه فراوانتر بكه‌ن، وتی: “ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌یه زیاتر مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتی‌تر هه‌بێت ئه‌وا په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی كار‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه”.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كاری سێكسی له باڕو مه‌ساجه‌كاندا، وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت بۆ ئه‌وان ته‌نها قسه‌یه‌كه‌و شتێكی سه‌لمێنراو نییه‌و ناشكرێت ته‌داخولی ئه‌و لایه‌نه بكه‌ن “ئێمه زیاتر په‌یوه‌ندیمان به‌لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه، سێكس له‌وڵاتی ئێمه‌دا قبوڵ نییه و به‌قانونیش قه‌ده‌غه‌یه ئه‌وه‌ش كاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه بچێت ئه‌و لایه‌نه قه‌ده‌غه‌بكات”.
هاوكات ئاواز حه‌مید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی‌و ژینگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قسه‌یان كردووه‌و بڕیاریانداوه هه‌موو ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی مه‌ساج دابخرێن، وتیشی: “هه‌ر كه‌سێكیش كار بكات ده‌بێت سزابدرێت، ته‌نها ئوتێله پێنج ئه‌ستێره‌كان ده‌توانن مۆڵه‌تی كاركردنی مه‌ساج وه‌ربگرن‌و ئه‌وانه‌ی تر هه‌موویان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسان”.
هه‌ر كرێكار كه ده‌هێنرێته كوردستان بۆ كاركردن ده‌بێت له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت‌و پێش ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت رێگه‌ی پێ‌نادرێت كاربكات، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم. ده‌شڵێت: “شوێنه حه‌ساسه‌كانی وه‌كو مه‌ساج‌و باڕه‌كان ده‌بێت زۆرتر پشكنینیان بۆ ئه‌نجامبدرێت، كه پێویسته سێ مانگ جارێك بێت”.
له‌ماوه‌ی رابردوودا قایمقامیه‌تی هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌نجامدا كه وه‌ك شوێنی مه‌ساج كرابوونه‌وه، به‌ڵام داخستنه‌كان “به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه بوون نه‌ك هۆكاری دیكه‌و سێكسكردن تێیاندا”.
هێرش حسێن، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر به‌خه‌ندانی وت: “نزیكه‌ی 100 شوێنی مه‌ساجمان داخست كه مه‌رجه‌كانی كاركردنیان تێدانه‌بوو، مۆڵه‌تی كاركردنیان نه‌بووه‌و به‌شی زۆری ئه‌و شوێنانه له‌عه‌نكاوه بوون، له‌ئێستاشدا هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه كراوه‌ن مه‌رجه‌كاتی كاركردنیان تێدایه”.
له‌باره‌ی بوونی كاری له‌شفرۆشی له‌و شوێنانه‌دا هێرش حسێن، وتیشی: “تا به‌ڵگه‌ی ته‌واو نه‌بێت ناتوانین بڵێین ئه‌و شوێنانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كارمان له‌سه‌ر كردووه نه‌بوونی مۆڵه‌ت بووه”.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر روونیشكرده‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی رێگه كاركردنیان پێده‌درێت ده‌بێت كرێكاره‌كانیان مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیان هه‌بێت‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی مه‌ساج ده‌كه‌ن بڕوانامه‌ی تایبه‌تیان له‌و بواره‌دا هه‌بێت، چونكه ئه‌و كه‌سانه بنه‌ڕه‌تین‌و راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا ده‌كه‌ن.
تەواو
سەرچاوە ؛ سایتی خەندان