نیگار نادر؛ ددانپێدانانێکی سپی

Loading

نیگار نادر

١_ئەوەسەلماندنی ناوێ وەک ئاوی ژێرزەوی تا بزرتربم پارێزراوتردەبم .

٢_ وەڵلە بۆ کوردستان نەبێ بۆ هیچ  شاندانادەم.

٣_بەینی خۆمانبێ لە موزیکدا بەبیستنی دەنگی خالقی وەک باڵندەی بریندار تێکهەڵدەنگووم.

٤- ڕاستی، کێبڕكی لەگەڵ کەس ناکەم لەگەڵ ئەو حەبانەدانەبێ کە پێیانوایە لەمردن دەمپارێزن.

٥_ با هەموو بزانن پەنجەکانم نا باڵ بەکاردەهێنم بۆ نوسین. هەروەها  لەوەرزشکردنیشدا سەوڵلێدەرێکی بڕەک ژیرم.

٦-تەنها کوردستان دەکارێ بەکولفەوکونێک لەبنی دونیاڕا دووبارە بمگەڕێنێتەوە.

٧_سوپاس خودایە کە دەستم لەهەرشتێکدا هەبووبێ لەدەستکێشانەوە لەدەستی ئەزیزان دا نەبووە

٨_هەرکەسێک بنرخێنم وەک ئاڵای نیشتمان هەرگیز دایناگرم.

٩_ ناترسم چونکەچەند بەبیهێزی نغرۆببم هێند بەهێز سەردەدەهێنمەوە.

١٠_ ڕاستیت دەوێ وەک چیا خۆڕاگرم و وەک منداڵان خوشباوەڕ.

١١_ گڵۆپەسورەکانی ئەوئامێرانەی نەخۆشخانە لەپشت سەرم بە درۆ سور پێدەبن، من هیشتا بەڕاستی هەر سەوز سەوزم.

١٢-  واژۆی زۆرەملێیان پێکردووم بۆ ئەوەی لەمەرگم بەرپرسیار نەبن، بەڵام یەک تاکە واژۆی سپیم بۆ ئەو کوردستانە هەر پێماوە .

١٣_بە بێ پشتڕاستکردنەوەی هیچ بەڵگەیەک هەرگیز وشەیەکم لەو ژیانەدا سواخنەکردوە.

 

١٤_قەستەم بە خودا نە پێنوسەکەم نەفتاوی بووە نە  نەفت دزەی کردۆتە ناوناوەکەم .

_

لەندەن-  ٢٦/٢/٢٠١٧

 

تایبه‌ت به‌كولتور مه‌گه‌زین
ڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی