ئۆردوگانیستە کوردەکان

Loading

لە چەند ساڵی‌ رابوردوودا، ئەفسانەی ئۆردوگانیزم بۆتە یەکێکە لە ئەفسانە گەورە‌و ترسناک‌و بەربڵاوەکانی خۆرهەڵات. ئەم پیاوە ناسیونالیستییە پیاوکوژ‌و جەلادە، کە خۆی لە تورکیادا بەجۆرێکی نوێ‌و دیماگۆگی درێژە بە سیاسەتی ناسیونالیستیانەی تورکی دەدات، جۆرە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم پیادەدەکات کە لەبری ئەوەی‌ روو لە خۆرئاوا بێت،‌ رووی لە ئیسلامە، لە ناوەوە دەست لە هیچ کوشتن‌و بڕییەک ناپارێزێت دەرهەق بە ئەتنییەت‌و نەتەوەکانی تر، بۆ دەرەوەش دەموچاوێکی ئاشتیخواز‌و مرۆڤدۆست‌و مافدۆست دەردەخات… خۆی لە ناوەوە قەسابخانەی وەک شیرناخ دروستدەکات، لەدەرەوەش روو لە بەشار ئەسەد دەکات‌و دەڵێت «میللەتی خۆت مەکوژە». پاڵەوانی ئەم نیفاقە سیاسییە گەورەیە لای هەندێک بووە بە هەڵگری مۆدێلێکی خەیاڵی «کە لە‌ راستیدا بوونی نییە»‌و وەک فریادڕەسێکی گەورە، وەک مارتن لۆسەری خۆرهەڵات سەیردەکرێت. ئەم درۆیە لە ساڵانی‌ رابوردوودا تەنیا ئۆردوگان‌و مەکینە گەورەکەی، کە مەکینەیەکی موخابەراتی‌و میدیایی گەورەیە، دروستیان نەکردوە، بەڵکو خزاوەتە هەموو جێگایەک، هەم لە جیهانی عەرەبدا خەڵکی فریو داوە‌و هەم لای ئێمەش.
گومان لەوەدا نییە کە بارودۆخی کورد لە ئێستادا بارودۆخی سەردەمی کەنعان ئیڤرین نییە، بەڵام ئەوەی ئەم گۆڕانکارییە بە دەستکەوتی ئۆردوگان بزانێت، نەوەک هەڵەیە، بەڵکو تێنەگەیشتنە لە کۆی ئەو پرۆسە گەورەیەی گۆڕانکاری کە لە دونیادا هەیە، کە لەسەروو هەموویانەوە گۆڕانکاریی سیستمی میدیا‌و پەیوەندییە کە وادەکەن چیتر جێگایەک بۆ گەمژەیی شۆڤێنزمی تورکی نەبێت‌و گووتارە تەقلیدییەکانی کەمالییەت بە فۆرمە دێرینەکەی نەتوانێت بژی، هەڵبەت لە پاڵ دەیەها هۆکاری گەورە‌و کاریگەری دیکە کە کاری من نییە لێرەدا بەسەریانبکەمەوە.
ئەوەی لای من هەمیشە جێگای سەرەنج بووە، لەدایکبوونی نەوەیەکە لە ئۆردوگانیستی کورد کە بەجۆرێک قسە لە مۆدێلی تورکی دەکەن، وەک‌ رێگا چارەیەک بۆ قەیرانەکانی خۆرهەڵات، وەک موعجیزەیەکی ئایدیۆلۆژی‌و ئابووری‌و

ژەنراڵ کەنعان ئەفرین سەرۆکی پێشووی تورکیا ، پیاویک بەناوی میلتارێستێک بوو بەناوی  سێکۆلاریزمەوە!
ژەنراڵ کەنعان ئەفرین سەرۆکی پێشووی تورکیا ، دیکتاتۆریک بوو بەناوی سێکۆلاریزمەوە!

سیاسی. ئەم سەرسامییە بە ئۆردوگانیزم بەر لە هەر کەس پارتی‌و یەکێتی‌ رەواجیان دایە… هیچ کەسێک نییە‌ رۆڵی ئەم دوو حیزبە لە جوانکردنی روخساری ئەمجۆرە لە کەمالیزمی نوێ فەرامۆشبکات. ئەو سەرمایەی بازرگانەکانی کورد‌و تورکی پێکەوە دەبەستەوە، بووە هاوپەیمانییەکی ئایدیۆلۆژیش کە سیاسییەکانی کورد‌و تورکی پێکەوە گرێدەدا… بەجۆرێک هەموو ئەو‌ راستییە لە بیرکرا کە ئۆردوگانیزم هیچ نییە جگە لە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم لە سەردەمێکی تر‌و لە ساتێکی تری قەیراندا، وە هێشتا عەقڵی شۆڤێنی تورکی لەبری پێویستی بەستایش‌و پیاهەڵدان بێت، پێویستی بە سەرزەنشت‌و بەرابەر وەستان هەیە. ئەوە بوو تەواوی پەیوەندی لەگەڵ تورکیادا لەسەر فەرامۆشکردن‌و بیرنەکردنەوە‌و هەوڵنەدان بۆ تێگەیشتنی جەوهەری ئۆردوگانیزم داڕێژرا.

هەڵبەت سیاسییە کوردییەکان کە لە قوتابخانەی فیکری ناسیونالیستی کوردیدا گەورەبووبن‌و ئەم قوتابخانەیە جگە لە مۆراڵی بچوکی‌و لاوازیی هیچی دیکەی تێدا نەچاندبوون، نەخۆشییەکانیان بەرجەستەبوونی هەموو نەخۆشییە تەمەندارەکانی عەقڵییەتی ناسیونالیستی بوو کە یان کۆیلە دروستدەکات یان ئاغا، لە هاوکێشە ئیقلیمییەکەدا نوێنەری بەری کۆیلە‌و هەڵگری مۆراڵی کۆیلە بوون. وەک هەمیشە ئاسایی بوو، سڵاوی جەلاد بە مەرحەمەتێکی خودایی بزانن‌و زەردەخەنەی ئۆردوگان بەسەرەتای سەردەمێکی نوێ لەقەڵەمبدەن‌و ئەوەی شۆڤینیزمی تورکی بە جینۆساید بۆی نەکراوە، لە بە تورکاندنی عەقڵییەت‌و شێوازی ژیان‌و زەوقماندا، وەک کاڵایەکی گرانبەها‌و بە پارە لێیبکڕنەوە.
دیارە پارتی‌و یەکێتی تەنیا پێشەنگانی ئەم سەرسامییە بە ئۆردوگانیزم نەبوون، راستە ئەوان ئابووریی کوردستانیان بە جۆرێکی نابەرابەر‌و بێ هیچ سیاسەتێکی پەرێزدار‌و‌ رۆشن بەستەوە بە بازاڕی تورکیاوە،‌ راستە‌ راگەیاندنی ئەم دوو حیزبە نەوەک هەر ستایشی ئۆردوگانیزمیان دەکرد‌و لە دەموچاوە فاشییستییەکەی بێدەنگبوون، بەڵکو هەر عەقڵییەت‌و زەوقیشیان کۆپی مۆدێلی راگەیاندنی تورکی بوو،‌ راستە سوودێکی گەورەیان لە وانەکانی میتی کەمالی وەرگرت لە ترساندن‌و تۆقاندن‌و هەڕەشەکردن‌و لە ناوبردنی نەیاراندا.. بەڵام ئەوان تەنیا هاوڕێ‌و بانگەشەکاری ئوردوگانیزم لە کوردستاندا نەبوون.
بەرەی دووەم لە ئۆردوگانیستە کوردەکان، ئەو شەپۆلە دینیانەن کە دەیانەوێت لەسەر حیسابی هەر شتێک بێت بڵێن دەسەڵاتی دینی لە عەلمانی باشترە. ئەمانە بەراوردکردنی نێوان کەنعان ئیڤرین‌و ئۆردوگان دەگۆڕن بۆ بەراوردکردنی مۆدێلی عەلمانی‌و مۆدێلی دینی، کە نەوەک بەراوردێکی شیاو نییە، بەڵکو نوکتەیەکی فیکری‌و زانستی‌و ئەخلاقیشە. ئەو بەراوردەشیان بۆئەوەیە، بەو دەرەنجامەوە بێنەدەرێ کە حکومەتی دینی لە حکومەتی عەلمانی دادپەروەرتر‌و بە‌ رەحمترە. ئەم هەڵە فیکرییە، هەڵەی تێنەگەیشتن لە ئۆردوگانیزم وەک جۆرێک لە کەمالیزمی بۆیەکراو بەدین، لە شۆڤێنیزمی حیجابدار، بەرەو ئەوەی بردن ئۆردوگانیزم وەک مۆدێلێک بۆ پارتە دینییەکان سەیربکەن کە گوایە دەتوانن لەگەڵ‌ رۆحی دیموکراسییەتی خۆرئاواییدا خۆیان بگونجێنن، بێئەوەی ساتێک ئەوەیان لە بیربێت کە ئۆردوگانیزم بە جەوهەر تەعبیر نییە لە مۆدێلی دینی حوکم، دامەزراندنی شەریعە نییە، بەڵکو تەعبیرە لە فۆرمێکی نوێی عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکی لە ساتێکدا دەیەوێت لە قەیرانە گەورەکانی ناوخۆ‌و دەرەوەی دەرچێت، کاتێک دەیەوێت‌ رۆحی کولتووری کەمالی بپارێزت‌و جەوهەرە شۆڤێنییەکەی هەڵگرێتەوە، بێئەوەی لە ناوەوەڕا لە‌ رابوردووی دێرینی داببڕێت. ئەوە لە ساتێکدا ئاشکرایە کە‌ روکەشە عەلمانییەکەی کەمالیزم نەیتوانی نەتەوەکانی تر لە تورکیا بتوێنێتەوە، ئۆردوگانیزم کە‌ روکەشە دینییەکەی کەمالیزمە، بۆ هەمان مەبەست، لە‌ رێگای بەکارهێنانی گووتاری دینییەوە، وەک گووتارێکی ئەسیمیلەکەر‌و توێنەوە‌و یەکخەر، هەوڵی ئەو کارە دەدات. هەڵبەت کە تورکیا دەبێت بگۆڕێت، بەڵام ئۆردوگانیزم تەعبیر نییە لە گۆڕان لە‌ رۆحی ناسیونالیزمی تورکیدا، بەڵکو تەعبیرە لە‌ رێگریی ئەو‌ رۆحە لە گۆڕان، لە خۆگونجاندنی لەگەڵ هەلومەرجی نوێدا، بێدەستکاریکردنی قووڵی گووتارەکان‌و تێزەکان. ئۆردوگانیزم هەر خودی ئەم ناسیونالیزمەیە، لە دەموچاوە هەرە دیماگۆگییەکەیدا، لە چڵەپۆپەی ئەو ناکۆکییە ئەخلاقی‌و فیکرییەدا کە لەسەری‌ راوەستاوە.
بەبڕوای من هەڵەیەکی مێژوویی‌و ئەخلاقی گەورەیە ئەحزابی دینی کوردی، شەرعییەتی خۆیان لە مۆدێلی ئۆردوگانییەوە وەربگرن، بەڵکو هەر سەرەتایەکی دروست بۆ دروستکردنی حیزبێکی ئاینی کراوە، کە دوور بێت لە‌ رۆحی‌ رەتکردنەوە‌و توندوتیژی، دەبێت لە رەخنە لە ئۆردوگانیزمەوە دەست پێبکات، چونکە ئۆردوگانیزم تا ئێستا‌و تاسەر ئێسقانیش بە‌ رۆحی‌ رەتکردنەوە‌و توندوتیژی بار‌و بارگاوییە.
بەرەی سێهەم کە لە کوردستاندا بانگەشەی ئۆردوگانیزم دەکەن، ئەو‌ رۆشنبیر‌و‌ رۆژنامەنوس‌و هونەرمەند‌و خوێندەوارانەن کە بەخەیاڵی خۆیان لە ئۆردوگانییەتدا شێوازێکی دینی‌و ناسیونالیستی مامناوەند دەبیننەوە. بێئەوەی لەو‌ راستییە سادەیە تێبگەن کە ئەوە ئۆردوگانییەت نییە دونیای گۆڕیوە، بەڵکو دونیا‌و هاوکێشە تازەکان‌و شێوازە نوێکانی ژیانە کە عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکیان بە هەندێ پاشەکشە ناچارکردوە. ئەوەی کە ئەم‌ رۆشنبیرانە نایبینن ئەوەیە ئۆردوگانیزم، دەشێت لە داهاتوودا‌ رۆحێکی داخراوتر‌و تەسکتر ببەخشێتە عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکی، بەوەی بە بارگەی فاناتیکیانەی مەزهەب موتوربەیدەکات. ئۆردوگانییەت کە تائێستا بچوکترین هەنگاوی نەناوە پەروەردەیەکی تازە ببەخشێتە مرۆڤی تورک لە ئەفسانە ئەتاتورکییەکان‌ رزگاریبکات، بەردەوام لەسەر پاکڕاگرتنی یادەوری تورکیای دێرین، گۆڕستانی میللەتان، سەرزەمینی جینۆسایدە گەورەکان ئیشدەکات، هێشتا منداڵی تورک فێردەکرێت ئەوەی لەسەر زەمینی تورکیا دەژی، تورکە. هێشتا منداڵی تورک پێی ناگووترێت لە تورکیادا خەڵکانی تر‌و زمانی تر هەیە‌ رێزیان لێ بگرە… بە بڕوای من شەرمە بۆ‌ رۆشنبیرانێک لە ژێر هەر بیانوو بەهانەیەکدا بێت، سەر بە هەر نەتەوەیەکی خۆرهەڵات بن… ئەو جەوهەرە نەبینن کە ئۆردوگانیزم هەیەتی‌و ئەوەی مێژوو گۆڕیوێتی بە کاری ناسیونالیستێکی وەک ئۆردوگانی بزانن.

لە چەند ساڵی‌ رابوردوودا، ئەفسانەی ئۆردوگانیزم بۆتە یەکێکە لە ئەفسانە گەورە‌و ترسناک‌و بەربڵاوەکانی خۆرهەڵات. ئەم پیاوە ناسیونالیستییە پیاوکوژ‌و جەلادە، کە خۆی لە تورکیادا بەجۆرێکی نوێ‌و دیماگۆگی درێژە بە سیاسەتی ناسیونالیستیانەی تورکی دەدات، جۆرە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم پیادەدەکات کە لەبری ئەوەی‌ روو لە خۆرئاوا بێت،‌ رووی لە ئیسلامە، لە ناوەوە دەست لە هیچ کوشتن‌و بڕییەک ناپارێزێت دەرهەق بە ئەتنییەت‌و نەتەوەکانی تر، بۆ دەرەوەش دەموچاوێکی ئاشتیخواز‌و مرۆڤدۆست‌و مافدۆست دەردەخات… خۆی لە ناوەوە قەسابخانەی وەک شیرناخ دروستدەکات، لەدەرەوەش روو لە بەشار ئەسەد دەکات‌و دەڵێت «میللەتی خۆت مەکوژە». پاڵەوانی ئەم نیفاقە سیاسییە گەورەیە لای هەندێک بووە بە هەڵگری مۆدێلێکی خەیاڵی «کە لە‌ راستیدا بوونی نییە»‌و وەک فریادڕەسێکی گەورە، وەک مارتن لۆسەری خۆرهەڵات سەیردەکرێت. ئەم درۆیە لە ساڵانی‌ رابوردوودا تەنیا ئۆردوگان‌و مەکینە گەورەکەی، کە مەکینەیەکی موخابەراتی‌و میدیایی گەورەیە، دروستیان نەکردوە، بەڵکو خزاوەتە هەموو جێگایەک، هەم لە جیهانی عەرەبدا خەڵکی فریو داوە‌و هەم لای ئێمەش.

گومان لەوەدا نییە کە بارودۆخی کورد لە ئێستادا بارودۆخی سەردەمی کەنعان ئیڤرین نییە، بەڵام ئەوەی ئەم گۆڕانکارییە بە دەستکەوتی ئۆردوگان بزانێت، نەوەک هەڵەیە، بەڵکو تێنەگەیشتنە لە کۆی ئەو پرۆسە گەورەیەی گۆڕانکاری کە لە دونیادا هەیە، کە لەسەروو هەموویانەوە گۆڕانکاریی سیستمی میدیا‌و پەیوەندییە کە وادەکەن چیتر جێگایەک بۆ گەمژەیی شۆڤێنزمی تورکی نەبێت‌و گووتارە تەقلیدییەکانی کەمالییەت بە فۆرمە دێرینەکەی نەتوانێت بژی، هەڵبەت لە پاڵ دەیەها هۆکاری گەورە‌و کاریگەری دیکە کە کاری من نییە لێرەدا بەسەریانبکەمەوە.

ئەوەی لای من هەمیشە جێگای سەرەنج بووە، لەدایکبوونی نەوەیەکە لە ئۆردوگانیستی کورد کە بەجۆرێک قسە لە مۆدێلی تورکی دەکەن، وەک‌ رێگا چارەیەک بۆ قەیرانەکانی خۆرهەڵات، وەک موعجیزەیەکی ئایدیۆلۆژی‌و ئابووری‌و سیاسی. ئەم سەرسامییە بە ئۆردوگانیزم بەر لە هەر کەس پارتی‌و یەکێتی‌ رەواجیان دایە… هیچ کەسێک نییە‌ رۆڵی ئەم دوو حیزبە لە جوانکردنی روخساری ئەمجۆرە لە کەمالیزمی نوێ فەرامۆشبکات. ئەو سەرمایەی بازرگانەکانی کورد‌و تورکی پێکەوە دەبەستەوە، بووە هاوپەیمانییەکی ئایدیۆلۆژیش کە سیاسییەکانی کورد‌و تورکی پێکەوە گرێدەدا… بەجۆرێک هەموو ئەو‌ راستییە لە بیرکرا کە ئۆردوگانیزم هیچ نییە جگە لە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم لە سەردەمێکی تر‌و لە ساتێکی تری قەیراندا، وە هێشتا عەقڵی شۆڤێنی تورکی لەبری پێویستی بەستایش‌و پیاهەڵدان بێت، پێویستی بە سەرزەنشت‌و بەرابەر وەستان هەیە. ئەوە بوو تەواوی پەیوەندی لەگەڵ تورکیادا لەسەر فەرامۆشکردن‌و بیرنەکردنەوە‌و هەوڵنەدان بۆ تێگەیشتنی جەوهەری ئۆردوگانیزم داڕێژرا.

هەڵبەت سیاسییە کوردییەکان کە لە قوتابخانەی فیکری ناسیونالیستی کوردیدا گەورەبووبن‌و ئەم قوتابخانەیە جگە لە مۆراڵی بچوکی‌و لاوازیی هیچی دیکەی تێدا نەچاندبوون، نەخۆشییەکانیان بەرجەستەبوونی هەموو نەخۆشییە تەمەندارەکانی عەقڵییەتی ناسیونالیستی بوو کە یان کۆیلە دروستدەکات یان ئاغا، لە هاوکێشە ئیقلیمییەکەدا نوێنەری بەری کۆیلە‌و هەڵگری مۆراڵی کۆیلە بوون. وەک هەمیشە ئاسایی بوو، سڵاوی جەلاد بە مەرحەمەتێکی خودایی بزانن‌و زەردەخەنەی ئۆردوگان بەسەرەتای سەردەمێکی نوێ لەقەڵەمبدەن‌و ئەوەی شۆڤینیزمی تورکی بە جینۆساید بۆی نەکراوە، لە بە تورکاندنی عەقڵییەت‌و شێوازی ژیان‌و زەوقماندا، وەک کاڵایەکی گرانبەها‌و بە پارە لێیبکڕنەوە.

دیارە پارتی‌و یەکێتی تەنیا پێشەنگانی ئەم سەرسامییە بە ئۆردوگانیزم نەبوون، راستە ئەوان ئابووریی کوردستانیان بە جۆرێکی نابەرابەر‌و بێ هیچ سیاسەتێکی پەرێزدار‌و‌ رۆشن بەستەوە بە بازاڕی تورکیاوە،‌ راستە‌ راگەیاندنی ئەم دوو حیزبە نەوەک هەر ستایشی ئۆردوگانیزمیان دەکرد‌و لە دەموچاوە فاشییستییەکەی بێدەنگبوون، بەڵکو هەر عەقڵییەت‌و زەوقیشیان کۆپی مۆدێلی راگەیاندنی تورکی بوو،‌ راستە سوودێکی گەورەیان لە وانەکانی میتی کەمالی وەرگرت لە ترساندن‌و تۆقاندن‌و هەڕەشەکردن‌و لە ناوبردنی نەیاراندا.. بەڵام ئەوان تەنیا هاوڕێ‌و بانگەشەکاری ئوردوگانیزم لە کوردستاندا نەبوون.

بەرەی دووەم لە ئۆردوگانیستە کوردەکان، ئەو شەپۆلە دینیانەن کە دەیانەوێت لەسەر حیسابی هەر شتێک بێت بڵێن دەسەڵاتی دینی لە عەلمانی باشترە. ئەمانە بەراوردکردنی نێوان کەنعان ئیڤرین‌و ئۆردوگان دەگۆڕن بۆ بەراوردکردنی مۆدێلی عەلمانی‌و مۆدێلی دینی، کە نەوەک بەراوردێکی شیاو نییە، بەڵکو نوکتەیەکی فیکری‌و زانستی‌و ئەخلاقیشە. ئەو بەراوردەشیان بۆئەوەیە، بەو دەرەنجامەوە بێنەدەرێ کە حکومەتی دینی لە حکومەتی عەلمانی دادپەروەرتر‌و بە‌ رەحمترە. ئەم هەڵە فیکرییە، هەڵەی تێنەگەیشتن لە ئۆردوگانیزم وەک جۆرێک لە کەمالیزمی بۆیەکراو بەدین، لە شۆڤێنیزمی حیجابدار، بەرەو ئەوەی بردن ئۆردوگانیزم وەک مۆدێلێک بۆ پارتە دینییەکان سەیربکەن کە گوایە دەتوانن لەگەڵ‌ رۆحی دیموکراسییەتی خۆرئاواییدا خۆیان بگونجێنن، بێئەوەی ساتێک ئەوەیان لە بیربێت کە ئۆردوگانیزم بە جەوهەر تەعبیر نییە لە مۆدێلی دینی حوکم، دامەزراندنی شەریعە نییە، بەڵکو تەعبیرە لە فۆرمێکی نوێی عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکی لە ساتێکدا دەیەوێت لە قەیرانە گەورەکانی ناوخۆ‌و دەرەوەی دەرچێت، کاتێک دەیەوێت‌ رۆحی کولتووری کەمالی بپارێزت‌و جەوهەرە شۆڤێنییەکەی هەڵگرێتەوە، بێئەوەی لە ناوەوەڕا لە‌ رابوردووی دێرینی داببڕێت. ئەوە لە ساتێکدا ئاشکرایە کە‌ روکەشە عەلمانییەکەی کەمالیزم نەیتوانی نەتەوەکانی تر لە تورکیا بتوێنێتەوە، ئۆردوگانیزم کە‌ روکەشە دینییەکەی کەمالیزمە، بۆ هەمان مەبەست، لە‌ رێگای بەکارهێنانی گووتاری دینییەوە، وەک گووتارێکی ئەسیمیلەکەر‌و توێنەوە‌و یەکخەر، هەوڵی ئەو کارە دەدات. هەڵبەت کە تورکیا دەبێت بگۆڕێت، بەڵام ئۆردوگانیزم تەعبیر نییە لە گۆڕان لە‌ رۆحی ناسیونالیزمی تورکیدا، بەڵکو تەعبیرە لە‌ رێگریی ئەو‌ رۆحە لە گۆڕان، لە خۆگونجاندنی لەگەڵ هەلومەرجی نوێدا، بێدەستکاریکردنی قووڵی گووتارەکان‌و تێزەکان. ئۆردوگانیزم هەر خودی ئەم ناسیونالیزمەیە، لە دەموچاوە هەرە دیماگۆگییەکەیدا، لە چڵەپۆپەی ئەو ناکۆکییە ئەخلاقی‌و فیکرییەدا کە لەسەری‌ راوەستاوە.

بەبڕوای من هەڵەیەکی مێژوویی‌و ئەخلاقی گەورەیە ئەحزابی دینی کوردی، شەرعییەتی خۆیان لە مۆدێلی ئۆردوگانییەوە وەربگرن، بەڵکو هەر سەرەتایەکی دروست بۆ دروستکردنی حیزبێکی ئاینی کراوە، کە دوور بێت لە‌ رۆحی‌ رەتکردنەوە‌و توندوتیژی، دەبێت لە رەخنە لە ئۆردوگانیزمەوە دەست پێبکات، چونکە ئۆردوگانیزم تا ئێستا‌و تاسەر ئێسقانیش بە‌ رۆحی‌ رەتکردنەوە‌و توندوتیژی بار‌و بارگاوییە.

بەرەی سێهەم کە لە کوردستاندا بانگەشەی ئۆردوگانیزم دەکەن، ئەو‌ رۆشنبیر‌و‌ رۆژنامەنوس‌و هونەرمەند‌و خوێندەوارانەن کە بەخەیاڵی خۆیان لە ئۆردوگانییەتدا شێوازێکی دینی‌و ناسیونالیستی مامناوەند دەبیننەوە. بێئەوەی لەو‌ راستییە سادەیە تێبگەن کە ئەوە ئۆردوگانییەت نییە دونیای گۆڕیوە، بەڵکو دونیا‌و هاوکێشە تازەکان‌و شێوازە نوێکانی ژیانە کە عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکیان بە هەندێ پاشەکشە ناچارکردوە. ئەوەی کە ئەم‌ رۆشنبیرانە نایبینن ئەوەیە ئۆردوگانیزم، دەشێت لە داهاتوودا‌ رۆحێکی داخراوتر‌و تەسکتر ببەخشێتە عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکی، بەوەی بە بارگەی فاناتیکیانەی مەزهەب موتوربەیدەکات. ئۆردوگانییەت کە تائێستا بچوکترین هەنگاوی نەناوە پەروەردەیەکی تازە ببەخشێتە مرۆڤی تورک لە ئەفسانە ئەتاتورکییەکان‌ رزگاریبکات، بەردەوام لەسەر پاکڕاگرتنی یادەوری تورکیای دێرین، گۆڕستانی میللەتان، سەرزەمینی جینۆسایدە گەورەکان ئیشدەکات، هێشتا منداڵی تورک فێردەکرێت ئەوەی لەسەر زەمینی تورکیا دەژی، تورکە. هێشتا منداڵی تورک پێی ناگووترێت لە تورکیادا خەڵکانی تر‌و زمانی تر هەیە‌ رێزیان لێ بگرە… بە بڕوای من شەرمە بۆ‌ رۆشنبیرانێک لە ژێر هەر بیانوو بەهانەیەکدا بێت، سەر بە هەر نەتەوەیەکی خۆرهەڵات بن… ئەو جەوهەرە نەبینن کە ئۆردوگانیزم هەیەتی‌و ئەوەی مێژوو گۆڕیوێتی بە کاری ناسیونالیستێکی وەک ئۆردوگانی بزانن.

تەواو

ئەم گوتارە لە ئاوێنە بڵاوبۆتەوە.