پڕۆتێستی ژنان له‌دژی خومه‌ینی ١٩٧٩

ئاڤا هوما؛ خەباتی ژنان لە ئێران، بێئاگایی ناوەند لەپەراوێزەکان


Loading

له‌ئینگلیزیەوە؛ هەژیر شەریفی

خەباتی بەردەوامی ژنان لە سەردەمی شۆرشی مەشرووتەوە تا ئێستا بۆ سڕێنەوە ئەو نادادپەروەری و نایەکەسانیانەی کە لەسەر بنەمای جەندەر بەسەر ژناندا سەپێنراوە بێ ئەنجام ماوەتەوە. لەسەرەتایدەیەی ١٩٣٠ زاینیدا ژنان لە ئێران خاوەنی ١٤ گۆڤار بوون بۆ خستنەڕوو و باسکردنی ماف و کێشە کۆمەڵایەتیەکانیان، لە ساڵەکانی دەیەی حەفتای زانینیدا ژننان توانیان تا هەندێ ئازادی و مافی خوێند بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن و توانیان هەندێک لە بەربەستە کۆمەڵایەتیەکان تێکبشکێنن و بەشداری بکەن ژیانی گشتی کۆمەڵگای ئەوکاتدا. بەڵام دوابەدوای شۆڕشی گەلانی ئێران لەدژی حکومەتی پەهلەوی ئەومافانە دیسان لە ژنان وەرگیرانەوە.

پاش لە سەدەیەک لە خەبات، ژنان هێشتا لەچاوی دەسەڵاتەوە وەکو مرۆڤێکی یەکسان لەمافدا  سەیر ناکرێن، ئەوان هێشتا سادەترین مافگەلێکی وەک (مافی تەڵاق وەرگرتن) و (مافی بەخێوکردنی منداڵەکانیانیان) لێ زەوتکراوە. هەرەوها، ئەوان ڕێگەیان پێ نادرێت بە بێ رەزامەندی هاوسەرکانیان وڵات بەجێ بهێڵن و سەفەر بکەن.

لە مێژووی ئێراندا، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان بنەمای دەسەڵاتی خۆیانیان لەسەر چەوساندنەوەی لەشی ژنان داڕشتووە. بۆ نمونە لە ژێر دەسەڵاتی  ( ڕەزا شای پەهلەوی) لە ساڵەکانی ١٩٢٥ تا ١٩٤١ بەمەبەستی ( بەڕۆژئاوایکردنی ژنان) حیجابیان بە زۆر پێ وەلانراو،  دواتریش دوای سەرکەوتنیشۆرشی گەلانی ئێران بۆ بە ئیسلامی کردنی کۆمەڵگا دیسان حیجاب بە زۆر پێ لەبەر کرایەوە. هاوچەشن لەگەڵ هەڵسوکەوتی دەسەڵات بەرامبەر بە ژنان، تاکی پیاویش لە ناو کۆمەڵگادا دەسەڵاتی خۆی لەڕێگەی  کۆنترۆڵکردنی ژنەوە دەسەلمێنێن و پێوەری دەسەڵاتی پیاو لە ڕێی ئاستی کۆنترۆڵی ئەوەوە بەسەر ژندا پێوانە دەکرێ.

1558

سەرەڕای ئەمانە، یەکێکی تر لە گرفت و لەمپەرەکانی بزوتنەوەی ژنانی ئێران ئەو ڕوانگەی دژ بە یەک و ناتەبایە کە لەنێوان ژنانی چالاکی ئاینی و ژنانی چالاکی سێکۆلاردا بوونی هەیە. لەلایەک گروپێک  کەپیوایە  ” ئیسلامی ڕەسەن“ دەتوانی رزگارکەری ژنان بێت؛ لە لایەکی دیکەوە، گروپێکی دیکە پێوایە (سێکۆلاریزەکردنی کۆمەڵگە)  هەنگاوی یەکەمە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەسەڵاتی داگیرکەری پیاواندا. لەمخەباتەدا، ژنانی شار و لادێ لەگەڵ یەک یەکگرتوو نین، لە کاتێکدا ژنانی چینی سەرەوەو ناوەندو کۆمەڵگە لە هەوڵی دەستلەبەر کردنی مافی خوێندن و کارکردنن، ژنانی هەژاری چینی خوارەوەی کۆمەڵگا لەچەرمەسەریدا دەژین و لە هەوڵی دابینکردنی سەرەتایی ترین پێداویستی و بژێوی ژیانیاندان.

یەکێک لەو هۆکارە شاراوانەی کە بۆتەی سەرچاوەی دابڕان و ناتەبایی لە نێوان چالاکانی مافی ژنان و فێمێنیستەکان لە ئێران نەتەوە پەرەستی چالاکیەکانی نەتەوەی سەردەستە. زۆربەی ئەم چالاکانە یان بێئاگان لە لێکئاڵاوی فیمنیسم و پرسی ئەتنیک یان دەترسن باس لە پرسێکی وا گرنگ بکەن کە بە جۆرێک بۆتە تابوو لە کۆمەڵگای ئێراندا.

دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران دەمێک ساڵە لەهەوڵی ئاسیمیلەکردن (تواندنەوەی)  کەمایەتیە ئەتنیکی و ئائینیەکانی ژێر دەسەڵاتیەتی، بۆ نمونە گەر چاوێک بەبارودۆخی کوردەکان، بەلوچەکان، ئازەریەکان،تورکەمەنەکان، عەرەبەکان، بەهایی، یارسان، کاکەیی و ئەوانی تر بخشێنین ئەوا ڕاستی ئەم بانگەشەیە دەردەکەوێت. تاکۆ ئیستاش، داننان بەجیاوازی هەرکام لەم گروپە ئەتنیکی و ئاینیانە وەک گروپێکی تاک کە هەرکام خاوەنی تایبەتمەندی خۆیانن ای ئەو ئێرانیانەی کە فرەچەشنی و فرەرەنگی بە مەترسیەکی گەورە بۆ سەر یەکگرتووی خاکی وڵات دەزانن بەبڤە و مەترسیدار لەقەڵەمدەدرێت.  ئەوان لەوباوەڕەدان کە باسکردنی جیاوازیەکانی نێوان ئەم گروپانە دەتوانێ ژێدەری هەستی جیاخوازی و تێکشکاندنی سنوورەکانی ئێستای ئێران بێت. هەر بەمشێوەیە  چالاکیەکانی ژنانی نەتەوەی سەردەست شانبەشانی ئەم (بیرۆکە زاڵە ) بە پشتگوێخستنی پرسی فرەچەشنی و جیاوازیە ئەتنیکی، ئاینی، چینایەتیەکانی ژنانی کۆمەڵگای ئێران ڕۆڵی ئەیجنتێکی پیاوسالار دەبینین لە بەرهەمهێنانەوەی شۆڤۆیزمی نەتەوەییدا ڕۆڵی خۆی دەبینیت.

ئەمرۆکە بە هۆی بەربڵاوی گوشاری ئاسیمیلاسیون (تواندنەوە) و یەکدەستکردنەوە وە، زۆربەی فێمنیستانی ئێرانی خۆیان بە (گوتاری زاڵی ناوەند)  دەبەستن و خواستەکانیان لە چوارچێوەیەکی (ناوەند-تەوەر) دا پێناسەدەکەن. ئەمە تەنیا کێشەی چالاکانی نەتەوەی سەردەست نییە، بەڵکو هەندێ لەو چالاکانی پەراوێزیش کە خۆیان بەشێکن لەکەمایەتیە ژێردەستەکان، گیرۆدەی ئەم ناوەند-تەوەریە بوون و ڕێگە خۆشکەرن بۆبەرزکردنەوەی بیرو بۆچوونی (ناوەند-تەوەر)  وەکو تەنها دەنگێکی سەرەکی بزوتنەوەی ژنان لە ئێران. کاتێک کە ئەم چالاکاوانە ژنانە هەستدەکەن کەبەهێزترین دەنگ بۆ گەڵاڵەکردنی کێشەو گرفتەکانی ژنان دەنگی چالاکانی ناوەندە، هەستدەکەن کەئەمانیش دەبێت دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی ئەوان و ببنە هاوپەیمان لەگەڵیاندا، لەڕێگەی ئەزموونی ئەوانەوە کێشەو گرفتەکانیان پێناسەو پێوانە بکەن. هەر بۆیە ئەم چالاکانەی مافی ژنان سەرکەوتوو لە ناسینی جیاوازی نێوان ئەزموونی ژیانی ژنانی ناوەند و هەموو ئەو چەوسانەوە وسەرکوتە جیاوازانەی کە ژنانی کەمایەتیە نەتەوەیەکان ڕۆژانە دەیچێژن.

ئەم (گرێکوێرکە)یە  بۆتەی هۆی لەیەکدابڕاندنی ژنانی ناوەند و ژنانی دەرەوەی ناوەند ، دیارە تەنیا تایبەت نییە بەو چالاکەوانانەی  کە لە ناو ئێراندا دەژین، بەڵکو باڵیشی کێشاوە بەسەر ئەوانەش کە لە دەرەوە چالاکیدەکەن. ساڵی ڕابردوو   ۲٠۱۵ دوابەدوای ڕۆژی جیهانی ژنان، یەکێک لەئەندامانی گروپێکی چالاکی ژنانی ئێرانی لە (تۆرنتۆ) پەیوەندی پێوەکردم و داوای لێکردم کە ببمە ئەندام لە گروپەکەیان. سەرەتا ئەم بانگێشتکردنەی ئەوانم پێ خۆش بوو و منیش دەستخۆشیم لێکردن، کە ئەمە هەوڵێکی بەجێیە  ئەو گروپە دەیەوێت بانگهێشتی ژنانی کەمایەتیەکانی ناو ئێران بکات کە پەیوەست بن بەم گروپەوە.  بەڵام دواتردەرکەوت کە ئەوان ئاگادار نەبوون کە  (من کوردم) و کاتی ئەوەیان زانی پێیان گووتم کە دواتر پەیوەندیم  پێ دەکە ەوە، چی تر هیچ هەواڵێکیان نەپرسیەوە! 

جارێکی دیکەش لە کاتی نوسینی ئەم گوتارەدا من پەیوەندیمکردەوە بە هەمان ئەندام و ویستم بیرو بۆچوونی لەسەر پەیوەندی و کارلێکەری فێمینیزم و ئەتنیک لە ئێران بزانم. لێم پرسی؛ ئەو پانتایە هاوبەش و لێکچووانە چین کەهەموو چالاکانی مافی ژنان دەتوانن تێیداهاوشانی یەکتر تێبکۆشن و بەشداری خەباتێکی هاوبەش بکەن بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان؟

لە وڵامدا ئەم خاتوونە پێیگووتم: کە میوانی هەیەو پێ ناکرێت وڵامی پرسیارەکەی من بداتەوە. پەیوندیم بە دووچالاکی دیکەی فارسەوە کرد ئەوانیش بەبڕوو بیانوی هاوشێوە وڵامیاننەدامەوە. لەو وڵامی نامەیکمدا، فێمێنیستێکی ناسراوی ئێرانی کە لە ئەوروپا دەژیت بووی نوسیم کە؛ (داوای لێبوردن دەکەم، من کات وزەی خۆم لە شتێکدا خەسارناکەم کە هەڵاڵەی شتێک دەکات کە بە پێچەوانەوی ئەو ئەخلاقە فێمینیستیەیە کە من بڕوام پێیەتی) 

ئەو خاتوونەش داوای منی ڕەتکردوە کە ڕوونیبکاتەوە مەبەستی لە ”شتێک“چییەو بۆی ڕووننەکردمەوە بۆچی باسکردن لە پەیوندی نێوان پرسی ئەتنیک و فێمینیزم دەشێت ناکۆک و دژبەری ئەخلاقی فێمێنیزم بێت!

بەهەرحال لە نێوان ئەو چالاکانەی کە من پەیوەندیم پێوە کردن هەموو بەم شێوە لەدژی باسکردنی لێکئاڵاویی و کارلێکەری فاکتەرگەلێکی جیاوازی وەک ڕەگەز، ئەتنیک، چین و جەندەر و بایەخیان بۆ بزوتنەوی فێمێنیستی نەبوون. لەوانە (تورکەمەن قامیچی) یەکێک بوو لەوکەسانەی کە پێخۆش بوو لەسەر ڵێکئاڵاوی ئەم پرسانە وتووێژ بکات، (قامیچی) تامەزرۆیانەتر لە چالاکانی ناوەند کەخۆیان بە دەم ڕاستی هەموو ژنانی ئێران دەزانن، باسی بارودۆخی ژنانی ئازەری لە پارێزگای ئازەربایجان و خەباتی یەکسانیخوازانەی ژنانی کەمایتەیەکانی بۆ کردم.

لەوانە (قامیچی) ئاماژەی بە جیاوازی لە نێوان خواست و ئەولەویتەکانی فێمێنیستەکانی نەتەوەی سەردەست و فێمێنیستانی گەلانی بن دەستی کرد لە ئێران؛ ”کاتێ کە چالاکانی نزیک لە گوتاری ناوەند خەباتدەکەن بۆ ئەوەی ژنان ڕێگەیان پێبدرێ بچنە یاریگاو چاو لە وەرزش بکەن، من لە هەوڵی سڕینەوەو ریشەکێشکردنی نەریتێکی دژە مرۆیی وەک پشکنینی کچێتیم بۆ تازە بۆکانی ئازەری.“ بەپێی وتەی (قامیچی) ئەم نەریتە هێشتا لە پارێزگای ئازەربایجاندا باوەو چاوەڕوان دەکرێ کە بەر لە شوکردن دکتۆرێکی کاروباری ژنان، دەبێت (پاکداوێنی کچان) لەڕێگەی پشکنینی پەردەی کچێتەوەبۆ بنەماڵەی زاوا بسەلمێنیت.

بێگومان خەبات و تێکۆشانی (قامیچی) و هاوچەشنەکانی لە ناو گەلانی بندەستی دیکەدا زۆر سەرنجڕاکێش و پڕ بایەخ نییە بۆ ژنانی ناوەند؛ ژنانی ناوەند ئەم بەربەستەیان تێپەڕاندوەو چیتر لە خەمی ئەودا نین، کە پشکنینێکی لەم چەشنە ئابڕویان خەوشدار بکات و ببێتە مایەی سەرشۆڕیان لەناو بنەماڵەو کۆمەلەگادا، هەر بۆیە خەبات بۆ سرینەوەی نەریتێکی وا گرینگیەکی ئەوتۆی نییە لەلای ئەوان. هەرەوها ئەمە بۆئەوان زیاتر (پرسێکی کولتوریە) هەتا سیاسی، چونکە حکومەت ئەوان ناچار ناکات بەئەنجامدانی پشکنینێکی لەو چەشنە!  بێجگە لەمەش، خستنەڕووی کێشەیەکی لەمجورە لە لایەن ژنانی ناوەندەو خزمەت بە وێنەیە ناکات کەو ئەوان کەڵکەڵەی نیشا دانی دەکەن بە جیهان، وێنەیەک کە لەوهەوڵدایە سەرەڕای بوونی دەسەڵاتێکی توندڕەوی ئاینی و  بنیاتخواز  زیاتر پێداگری لەسەر ڕۆژئاوایی و ئەمرۆیی بوونی ڕوخساری کۆمەڵگەی ئێران دەکاتەوە.

(قامیچی) لە درێژەی وتەکانیدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە جیاوازی خواستەکان و جۆری خەباتی ژنانی ناوەند و ژنانی کەمایەتەیەکان گووتی؛ من هیچ دژایەتیەکم لە دژی وە دەستهێنانی مافی ژنان بۆبەشداری لە یاریگاکان نییە، بەڵام تەنیا دەمەوێ کە (فێمێنستانی ناوەند) کە لە بەربڵاویی ئەو چەرمەسەری و ئازارو هەڵاواردنە کولتوریانە تێبگەن کە بەسەر ژنانی ئازەریدا سەپاوە و ناچاریانیکردوە ببن بە گویڕایەڵی بەهای پیاوسالارانە.“

لادێ و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات یەکێک لەزیاترین ئاماری خۆسوتاندنی و خۆ نوقسانکردنی ژنانیان پێکدەهێنت لە جیهان. بۆ ئەم ژنانە کە پیاوسالاری، هەژاری، و بێ مافی، و سەرجەم ئەو توندوتیژی کەبەهۆی جوگرافیای سیاسی ژیانیانەوە ڕۆژانە تەنگی پێهەڵچنیوون، شاڵاوی ئاگر بۆتە تەنها دەنگی ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆسوتاندن، بۆتە تاکە ئامرازی نیشاندان و دەربڕینی مافی خاوەندارێتی و کۆنترۆڵی ئەوان بەسەر لەشی خۆیاندا. بەڵام ئەم کێشە لە لای (فێمیێنیستانی ناوەند) گرنگیەکی ئەوتۆی نیەو ئەوان لە میدیاکانیانەوە پێداگری لە بوونی کێشەیەکی وا وێرانکەر ناکەن.

(سورەیا فەلاح) زیندانی سیاسی و چالاکی مافی ژنان دانیشتووی( لوس ئانجلس) پێی راگەیاندم کە تەنانەت لە ناو زیندانەکانی ئێراندا، ژنانی کورد زیاتر لە ژنانی فارس دەردو ئازار دەکێشن. ئەو دەیگووت؛  ”من رێگەم پێنەدەدرا کە بەکوردی لەگەڵ ئەو کەسانەی دەهاتنە سەردانم لەزیندان قسە بکەم، تەنانەت نەمدەتوانی لەگەڵ دایکم کە بەسەختی دەیتوانی بە فارسی قسە بکات، قسە بکەم  بە کوردی، نەمدەتوانی بەهاوسەرەکم بڵێم کە خۆشمدەوێ.“

فەلاح گووتیشی؛ تەنیا دەمتوانی لەهەفتەیەکدا جارێک ئەویش بۆ ماوەی پێنج خولەک خۆم بشۆم، لە کاتێکدا هاوبەندە فارسەکانم و ئەوانەش کە لە ژووری تاکە کەسیدا بوون رێگەیان پێدەدرا زوو زوو خۆیان بشون، لە ژوورەکەی مندا ئاودەست نەبوو، تەلفزیۆن و ڕۆژنامە نەبوو؛ دواتر بە خوێندنەوەی بیروەریکانی ناو زیندانی بەندکراوانی دیکە زانیم، کە ئەوان لە تاران هەندێک پێداویستی سەرەتایان هەبووە کە منکێی بێبەش بووم، زیندانەکان لە کوردستان زۆر کۆن و خراپ بوون.“

(د. ڕوئیا تلوعی) چالاکەوانی  ژنان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی (حیزبی فێمێنیستی کوردستان)  پێووایە کە پرسی ئەتنیک لەگەڵ فێمێنیزمدا گرێخواردوە و ناکرێت لەیەکتر داببڕدرێن .  ئەو دەڵیت؛  من هەمیشە بۆم پرسیارە ئایا من یەکەم خۆم بە فێمێنیست دەزانم دووەم بە کورد یان بە پێچەوانەوە؟ جیاوازێکی گەورە لەنێوان من و فێمێنیستێکی فارسدابوونی هەیە، ئەویش ئەویە کە ئەو دەستی ئاوەڵایە بۆ جیاکردنەوەی پرسی جەندەر لە زوڵم و زۆری ئەتنیکی بەڵام من ئەوەم پێ ناکرێ.“

پیاو و ژنانی نەتەوەی سەرکوتکراو بەشێوەیکی یەکسان سەرکوتی نەتەوەی و زوڵم و زۆری ئەتنیکی دەچێژن. تلوعی پێوایە کە  (زۆربەی ئەو پیاوانەی کە مافە ئەتنیکەکانیان لێ زەوت دەکرێت و سەرکوت دەکرێن لەبەر شوناسی نەتەوییان، توندوتیژتر مامەڵە لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکانیان دەکەن. یەکێک لە ژێدەرەکانی زوڵم و زۆر بۆ ژنانی کورد لە ئێران گرێخواردویەیی و لێکئاڵاوی پرسی  وەک کێشەی ئەتنیک،دۆخی سیاسەت، باری ئابووری و جەندەر و هەڵاواردنی جنسیەکان کە بەرۆکی بەهەموویان گرتووە. فێمێنیستێکی فارس خەمی ئاسیمیلاسیونی کولتوری و بێبەش بوون لە خوێندن بە زمانی دایک ناخوات.“

هاوکات لەگەڵ ئەوی کە زۆربەی چالاکی ژنانی نەتەوە بندەستەکان لەئێران لەو باوەڕەدان کە هەڵاواردن و نەیەکسانی تەنگی بە هەموو ژنانی ناو ئێران هەڵچنیووە، لەو باوەڕەشدان کەتەنیا ووردبوونەوە و بایەخدان بەخواستی ژنانی نەتەوەی سەردەست بە کەڕ و کوێر بوون لەئاست واقعی ژیان و کێشەو خواستەکانی چەندین ملیۆن لە ژنانی نەتەوە بندەستەکان لە ئێران کۆتایی دێت، کە لە پەراوێز دەژین ودەنگ و خواستەکانیان لەناو بزونتەوەی یەکسانیخوازانەی ناوەند-تەوەرەوەدا ڕەچاو نەکراوە.

جیاوازی نێوان گرفت و کێشەکانی ژنانی نەتەوەی سەردەست و نەتەوەی بندەست پرسێکی نوێ نییە و بە تێرو تەسەلی لەلایەن فێمێنستانی ڕۆژئاوایەوە خراوەتە بەرباس و لێکۆڵینەوە. چالاکانی ناسراوی وەک (بێل هوکس) لە کتێبی ”فێمێنیست تیۆری: لە پەراوێزەوە بۆ ناوەند“ (Feminist Theory: From Margin) و هەروەرها Winifred  Breines  وینیفرید بریەنس لە کتێبی ”گرفتەکانی نێوانمان: مێژوویەکی ئاڵۆزی ژنانی سپی ورەش پێست“ (The Trouble Between Us: An Uneasy History of White and Black Women ). هەندێ لەو خاڵانەی کە لەم دوو کتێبانەدا ڕاڤەکراون دەتوانرێت زۆر بە کەڵک و بەسوود بێ بۆسەرجەم فێمێنیستانی ئیرانی.

  له‌بەر  هۆکارانە دەڵیم؛  هەتاکو فێمێنیستانی نەتەوەی سەردەست لەئێران نەتوانن خەباتەکەیان لە ژێر کاریگەری (گوتاری زاڵی نەتەوە پەرەستی نەتەوەی سەردەست)  دەربهێنن، تا نتوانن ژنانی هاوپەیمان بن لەگەڵ ژنانی پەراوێز و تا داننەنێن بە چەند ڕەهەندی ئەو نایەکسانی و زوڵم و زۆرانەی بەسەر ژنانی نەتەوە ژێردەستەکاندا سەپێنراوە، ئایندەی خەباتەکەیان سەرکەوتوو تر نابێ لە ڕابرووکەی.

تەواو

 تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین
                                   Culture Project