سه‌ره‌تای کارکردم به وێنه‌کێشان ده‌ستیپێکرد، پاشان لهدهربڕینهكانمدا هه‌ستم به گرنگی بوونی خۆم كرد له‌كرده‌یه‌كی فیزیکیدا ، مه‌به‌سم ئه‌وه‌یه، بۆ من کارکردن به فڵچه و بۆیه له ئاتالێرهكهم و به ته‌نیا له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆمدا، و جار جار نمایشكردنێك ( بۆ من) به‌س نه‌بوو. دیاره به جێهشتنی ئاتیلێر و ئاماده‌بوون و تێکه‌ڵبوونی کۆبوونه‌وه و پرۆژه هونه‌ریه‌کان و شوێنی گشتی، سه‌ره‌تای ململانێکردنم بوو له گه‌ڵ ئه‌و کولتوره باوه‌ی که ناچارت ده‌كات زۆربه‌ی کاته‌کان له ماڵه‌وه بیت، گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ش بیت، ئه‌وا ته‌نها له شوێنی ئیش و خوێندن و بازار له کاتێکی دیاری کراودابوو.
زۆربه‌ی جار له کۆڕه‌کاندا ,کۆڕی هونه‌ری , شیعر،..هتد به‌ته‌نیا من تاكه ئافره‌تی ئاماده بووم، له‌و کاتانه‌دا هه‌ستم به‌و شه‌ڕه ئه‌کرد له ناو خۆمدا بۆ دروستکردنی فه‌زای مێینه‌ی خۆم، لێره‌دا باس له‌ساڵی 2003-2004 ده‌كه‌م. دواتر به‌شداری پڕۆژه هونه‌ریه‌کانم کرد به به‌کارهێنانی ماتریاڵی جۆراوجۆر و میدیه‌می جیاواز، وه‌ک ئینستهلهیشن و ڤیدیۆ فۆتۆ له سه ر بابه‌تی جیاواز.
به گشتی , کاره‌کانم مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م جه‌سته‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت بۆ من وه‌ک ژنێک له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، هه‌میشه كایه‌ی جه‌سته‌ی خۆم وه‌ک مرۆڤێك وه‌ک ژنێک له شوێنی تایبه‌ت و گشتی دا جێی تێرامان و پرسیارکردنمم بووه. ئه‌و ململانێێهی که له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌یکه‌م له ناو فه‌زای هونه‌ردا كه ته‌عبیری لێئه‌که‌م , كه ململانێكه قوستر ده‌كات. بۆ من هونه‌ر ئه‌و شوێنه‌یه که ئه‌توانم نمایشی تیابکه‌م و فه‌زایه‌ك بۆ خۆم بدۆزمه‌وه که بتوانم له گه‌ڵ ئه‌وانی تردا له گفتوگۆیه‌کی جدیترو بینراودا به‌شی بکه‌م.
هه ڵبهته ئه‌و ستریۆتایپهی وه‌ک ژنی کورد هه‌مانه له کوردستان و (ڕۆژهه‌ڵات به گشتی) که سۆزدارین، ئیشی ماڵ ئه‌رکی ژنه، چه‌وساوه‌ین و پیاوه‌کانمان هه‌موو دڕنده‌ن، ئازاد نین…هتد. هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و پۆرترێتهیه که کێشراوه و زۆربه‌مان ته مسيلي ده كه ين، گه‌ر نا، ئه‌وه به نه‌خوازراو ئه‌بینرێت و وه‌فادار نابیت له‌به‌رده‌م شوناس وپۆرترێتي خۆتدا. بۆ نمونه گه‌ر ژن بیت و شووبکهیتهوه مناڵه‌کان لای خۆت گلنهدهیتهوه، ئه‌مه واتای تۆ نمایشێکی خوازراوت نه‌کردووه له ژیانی ژنێتیدا و…هتد . بۆئه‌وه‌ی بتوانیت فهزایهکت هه‌بێت که وه‌ک خۆت ببینرێیت، شکاندنی ئه‌و پۆرترێتهو پرسیار له چۆنیه‌تی شکاندنی زۆر گرنگه.
له‌هه‌مانكاتدا زۆر گرنگه به‌لامه‌وه که کاره‌کانم ئاوێنه‌بوونی دونیایه‌ك نه‌بێت که بۆ هه‌مووان ئاشکرایه، ڕیالیتیهك كه هه‌موان ئه‌یزانین؛ وه‌ک بڵێم ژن له کۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌چه‌وسێنرێته‌وه! له کاتێکدا ڕۆژانه ده‌وترێته‌وه ، ئیتر چی پێویست ده‌كات وه‌ریبگێڕیت بۆ فۆرمێک یا کارێک به‌هه‌مان هه‌ناسه ، و ئایدیای زانرو ! ده مه ويت فۆرمێکی تر بۆئه‌و شته بدۆزمه که ناتوانم بیڵیم و به‌وشه ده‌ریببڕم , ،فۆرمێ ببيته کارێک که له‌گه‌ڵ بینه‌ردا، به‌مانا گفتوگۆیه‌کی تر دروستبکات جیاواز له‌وه‌ی ڕۆژانه ده‌یکه‌ین، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا له‌و ڕووداو و دونیا ڕیاڵه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵبگرێت.
له زنجیره‌ک له‌کاره‌کانمدا، کارم به‌و ئۆبجێکتانه کردوه که له چوارده‌وری جه‌سته‌مدا ئاماده‌یان هه‌یه وه‌ک مێینه‌یه‌ک، ڕۆژانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م، بێگومان وه‌ک به شێک که په‌یوه‌ندی به شوناسی مێێنهوه هه‌بێت ، له كاتيكدا ئه‌مانه ئۆبجێکتێکی گشتین بۆ نمونه؛ جلگرهكان، جلشۆرهكان ، ماکیاژ و قوماشی ڕه‌نگاو ره‌نگ، ….هتد
یه‌كێك له كاره كانم له‌سه‌ر مهكیاژه. ئه‌م كاره‌م به دوو شێوه نمایشکردووه، جارێکیان به ڤیدیۆ، که سلۆ مۆشن بوو؛ ڤیدیۆكه ئاوێنه يه که كه ماسكێكی بهمکیاژ له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه، وورده وورده دهیسرمهوه تاوه‌كو ده‌موچاوی خۆم له پشته‌وه ده‌رده‌که‌وێت. جاری دووه‌هه‌میش ته‌نها به فۆتۆیه‌كم نمایشم کرد، هه‌ڵبه‌ت چركه‌ساتێكی خوده له‌به‌رده‌م خۆتدا که به‌ر خوویه‌كی ڕۆژانه ده‌که‌ویته‌وه و له‌گه‌ل جه‌سته‌ی خۆتدا به‌رامبه‌ر ده‌بیته‌وه. كاره‌كه ده‌ربڕینه له‌و چركه‌ساته، به‌وه‌ی له‌م خووه ڕۆژانه‌ییه‌دا زۆرجار پرسیار ده‌كرێت؛ گه‌ر تۆ ژنیت ئه‌وا ده‌بێت مکیاژ بکه‌یت، گه‌ر نه‌یكه‌یت له‌وانه‌یه پێت بڵێن نه‌خۆشیت يان ؟!
هه‌ڵبه‌ت هه‌موان پێشئه‌وه‌ی بچینه به‌رده‌م ئه‌وانیتر، ئاماده‌یی له شێوازی ده‌رکه‌وتنی خۆماندا ده‌که‌ین، به خۆگۆرین و خۆئاماده‌کردن، به‌شێوه‌ی نمایشێک که بتوانین چاوی ئه‌وانیتر کۆنتڕۆڵ بکه‌یت، بڕیاری ئه‌وانی تر له‌سه‌ر ده ركه وتنت کۆنتڕۆڵ بکه‌یت، به‌وه‌ی كه بزانیت پێت ده‌ڵێن جوانی یان که‌شخه‌یت! به‌ڵام له‌و ڕووبه‌ره‌ی ئاوێنه‌که خۆتی تیا ده‌بینیته‌وه، خۆت به‌ر (کات) و (شوێن) ده‌که‌ویت، كات و شوێنێك ڕۆژانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت وه ك سنوريك له نيوان تايبه ت و گشت دا. دیاره کێشانی ئهوماسكه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ئاوێنه‌یه‌که، ڕۆژانه له‌سه‌ر ڕوخسارت ده‌یکێشی. بێگومان وه‌ک ژنێک ئه‌مه پرسیاره له‌و کات و ماتریاڵ و نواندنه‌ی که به‌شێکن له شوناسی تۆ.
له ساڵی 2009 وه له هۆله‌ندا ده‌ژیم لێره وه‌ک رۆژهه‌ڵاتیه ك فۆرم و مساحهکهی تۆ به‌شێوه‌یه‌ک کێشراوه که به شێکی ڕاستی تیایه به‌ڵام به‌ڕاستیش تۆ نیت. بۆیه ململانێیه‌که ئه‌توانم بڵێم فۆرمێکی تری وه‌رگرتووه، که من نه نکۆڵی له‌و ستریۆتایپه ئه‌که‌م، نه نمایشی ئه‌که‌مه‌وه به‌ڵکو ئه‌مه‌وێ سپهیسێ دروست بکه‌م به‌و شێوه‌یه تیا ده‌رکه‌وم که ئه‌مه‌ێ خۆم ده‌ستم هه‌بێ له کێشانی شێوه‌که‌دا
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا له رێگه‌ی ژیان و خوێندنم لههۆڵهندا ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك پرسیاری تر بوومه‌وه له‌سه‌ر شوناسی خۆم، وه‌ك مێینه، وه‌ك ڕۆژههڵاتیهك، وه‌ك ئه‌وی تر.
كارێكم له ژێر ناوی (ئایا ئه‌وی تربوون ته‌ڵه‌یه؟) نمایشكرد كه کاريکي پێرفۆرمانسه پانزده خوله‌كی خایاند. ئه‌م كاره له ساڵی 2015 له‌شاری(ئارنهێم) هۆله‌ندا نمایشكرا، به گشتی کێشانی پۆرترێتێک بوو به وشه له‌لایه‌ن ئه‌وانیتره‌وه، له‌شێوه‌ی کۆمه‌ڵێک کۆمێنت وه‌رمگرتبوو، ئه‌و كۆمێنتانه‌ی له بواری هونه‌ر و خوێندنه‌که‌مدا وه‌ک فیدباک یان له ده‌ره‌وه که خه‌ڵکی ئاساییی دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، ناوه‌ڕۆكی كاره‌كه‌یان پێكهێنابوو.
ئه‌و ڕستانه به شێوه‌ک له شێوه‌کان توندییان تێدابوو، که هه‌م ئاشنا بوو به من هه‌م نامۆ. بۆ نمونه کاتێک پێتدهڵین؛ تۆ قاوه‌ییت! من قه‌د به‌ر ئه‌م فۆرمه‌ی خۆم نه‌که‌وتبووم، سه‌یرله‌وه‌دابوو هه‌ستم ده‌کرد ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێت تۆ قاوه‌ییت زۆر ئاسایی بوو .
یاخود کاتێک ئه‌وی تردهڵێن؛ ( ئێوه زۆربه‌تان پۆست تراوماتان هه‌یه)، یاخود ( ئێوه ڕه‌خنه زۆر به جیدی وه‌ر ئه‌گرن، ئه‌مه‌ش دواتر كێشه‌یه و ده‌بێته شتێکی كه‌سی ). یان ده‌ڵێن ؛ ( ئێوه ده‌بێت هه‌ر مناڵتان ببێت) . یاخود به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌ڵێن؛ تۆش بیره ئه‌خۆیته‌وه…..
ئه‌مانه‌ی باسمكردن هه‌ندێک له کۆمێنته‌کان بوون له کاره‌که‌مدا، دیاره من ئه‌م کۆمێنتانهم خوێنده‌وه به‌هه‌ندێک جوڵهوئه كته وه به‌شیوازێکی ئاسایی به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا جێگه‌ی تێڕامان وپرسیارلای بینه‌ر که ئایا توڕه‌یه یان کۆمیدییه !!!! له کاتیکدا به كاغه‌ز و نوسین یاریم به وشه‌کان ده‌کرد ، له هه‌ر کۆمێنتێک وشهیهیهکم هه‌ڵئه‌بژارد پاشان وشه‌کان ڕسته‌یه‌کی تازه‌ی بێمانایان لێده‌رچوو.
سه‌ره‌تا، بینه‌ران به‌س گوێیان ده‌گرت، من ئه‌م کۆمێنتانهم به‌ئه‌وان ده‌گووت و پاشان تێگه‌شتن که ئه‌مه ناساندنێکه له‌لایه‌ن ئه‌وانیتره‌وه بۆ من. له کاتێکدا له‌سه‌ر سته يج وه‌هابوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی من ئه‌وان بناسێنم، نه‌ك من خۆم به‌ئه‌وان بناسێنم! به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک که ئه‌وانیتر نیشانی خۆیان بده‌یت. ئاوێنه‌یه‌ك ئهودیووهی که‌خۆیان له‌وانه‌یه نهیاندیبێت، له‌کاتی وێناندنی ئه‌وانیتردا یان له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا به‌بینینی تاک وه‌ک گشت، نه‌ک وه‌ک خۆی .
وه‌ک گووتم ئه‌م کاره‌م له هۆڵه‌ندا نمایشكرد، به‌ڵام له‌گه‌شتێکی زانکۆکه‌مان بۆ ئه‌نده‌نوسیا داوایانلێکردم که له‌وێش نمایشیبکهمهوه، دوو جار له ئه‌نده‌نوسیا و له جاکارتا به‌کۆمه‌ڵێک ده‌ستکاری له جوڵه‌و مامه‌ڵه‌کردن بهماتریالهکانی وه‌ک وه‌ره‌قه و به‌رد و ته يب نمایشمکردهوه.
هه‌ڵبه‌ت شکاندنی فۆرم و پۆرتره‌یتی چهسپاووي شته كاني دهوروبهربه گشتی و بهکهسیهتی تاک ودیاریکردنی فه‌زای بينىن ویاساکانی مامه‌ڵه‌کردنی ڕۆژانه، چ له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمانه‌وه بێت، یاخود به‌رامبه‌ر ئه‌و فۆرمه‌ی هه‌مانه له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بۆ من جێگه‌ی پرسیارن . من به گشتی سه‌رکێشی و ململانێی زۆر له گه‌ڵ ئه‌و توند‌و تیژی و ترسه ده‌که‌م كه له ده وروبه ري تاك ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و فۆرمه توندوتیژییانه ی كهبوونیان هه‌یه. دیاره بهمیدیهمی جۆراو جۆر وه‌ک له پێشه‌وه باسمکرد، به‌ڵام له کاتی پرۆسه‌ی خوێندنه‌که‌مدا له هۆڵه‌ندا چه‌ند کارێکی پێرفۆرمانسم کرد، که میدیه‌مێکی تازه بو بۆ من و به لام میدیهميكی زور راسته و خوو كاريكه ر .