ڕای گشتی بونی نییە


Loading

نوسینی: پییەر بۆردیۆ
لە فەرەنسییەوە بە کوردیکردنی: ئەبوبەکرجاف
سەرەتا دەمەوێت ئەوە دیاری بکەم ، مەبەست لە قسەو باسمان سەرزەنشتکردنی ئەو میکانیزم و و سادەیی و ساویلکەییەی ئامارکردنی sondage)) راِپرسی نییە، بەڵکە کارکردنێک دەبێت بۆ شیکارکردنی کارو ئەرک و وەزیفەکانی . ئەمەش وامان لە سەر پێویست دەکات لەو سێ گریمانەیە بکۆڵینەوە کە، بەشێوەیکی ناواخنی پشتی پێبەستوە. هەموو ڕاپرسییەک وای بە پێویست دادەنێت سەرجەم خەڵکی ڕایان هەیە ، بە مانایەکی تر بەرهەمی راِدەربڕین بۆ هەمووان فەراهەمکراوە. ڕوبەڕوی ئەم گریمانە یەکەمینە دەبینەوە ئەگەرچی بەریەکبکەوم لە گەڵ هەستێکی دیموکراتیانەی ساویلکە. گریمانەی دووەم سەرجەم ڕاکان وەک یەک و یەکسانن. لەو بڕوایەدام لە تواناماندا بێت ئەوە بسەلمێنین ئەمە ڕاست نییەو فشاری ڕاکان هیچ هێزێکی حەقیقەتێکیان نییەو بەڵکە دەگەڕێتەوە بۆ کاری دروستکراو ساختە کە ،خاڵین لە مانا( des artefacts depourvus de sens) .گریمانەی سێیەم وای دەردەخات :تەنیا بە پێشنیازکردنی خودی پرسیارەکان بە سەر هەمواندا بە مانای ئەوە دێت کە کۆڕاو ئیجماعێک un consensus )) هەیە لە سەر کێشەکان. بە واتایەکی تر کۆڕاو ئیجماعێک هەیە لە سەر ئەو پرسیارانەی کە شیاون بۆ پێشچاوخستن و پێشنیازکردن و ئاراستەکردنیان . وای دەبینم ئەم سێ گریمانەیە دەبێتە هۆی زنجیرەیەک دەرچون و لاڕیگرتن ( distorsions serie de ) وەها کە تێبینی دەکرێت ئەگەر چی سەرجەم هەلومەرجە ورد و میتۆدییەکانیش ڕەچاو کرابێت لە کۆی شیکاری دراو ەکاندا.
زۆرجاران لە پێوانە و ئامارکردنی ڕکاندا دراوێکی هونەرە تەکنیکێک دروستدەکەین .بۆ نمونە، پرسی نوێنەرایەتیکدرنی نمونەو عەینەکان زەقدەکرێنەوە. لە بڕوایەدام و لە ناو دۆخی ئێستای ئەم ئامرازانەی نوسینگەکانی ڕاپرسی بەکاریدێنن، ڕەتکردنەوەیک نییە. ئەوان پرسیارە ی ی ترازاو دەکەن یا کارکردن بە ڕوی تێکدان و شێواندنی شێوزای پرسیارکردنەکە، ئەمەش بڕێکی زۆر لە ڕاستی تێدایە، زۆرجاران لە سەر وەڵامێک بە چڕی دەوەستن لە میانەی ئاراستەکردنی پرسیارەکانەوە. لە میانەی تێپەڕاندنی پرانسیپە یەکەمینەکانی ئامادەکردنی هەر ڕاپرسییەک کە،وای دەبینێت ( هەلڕەخساندن و هەڵپێدان ) بۆ بون و دەستکەوتنی چەندین وەڵامی شیاو بەدەستهاتوولە. یاخود خودی هەڵبژاردنەکە چەندین جار دوبارە دەکرێتەوە، ئەمەش لە فۆرمی جیاوازدا. جۆرگەلێکی زۆر لەم شێوازو فۆرمە ناتەواوانە بونی هەیە، ڕەنگە بە سود بێت پرسیار لە بارەی هەلومەرجە کۆمەڵایەتییەکانی ( (conditions socials) دەرکەوتنی ئەم جۆرە پرسیارە ترازاو لە ڕێدا لابراوانە بکەین، کاتێک زۆربەی جار هۆکارەکانی ئەو هەلومەرجانەی کە ئەو کەسانەی ڕاپرسییەکە دەکەن لە هەناویدایە . بەڵام تایبەتمەندییەک دەمێنێتەوە لەو حەقیقەتەی ئەو پرۆبڵیماتیک و problematiques ))ئیشکالیانەی بۆ ڕاپرسییەک ئامادەکراون ملکەچی داخوازییەکی تایبەتە.بەمشێوەیە لە پاش ئەوەی هەستاین بە شیکارکردنی ڕاپرسییەکی نیشتمانی لە بارەی ڕای فەرەنسییەکانەوە لە سەر سیستەمی فێرکردن، لە ئەرشیفی ژمارەیکی تایبەت لە نوسیگەکانی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەدا سەرجەم ئەو پرسیارانەمان کۆکردەوە کە پەیوەندی بە فێرکردنەوە هەبوو لێرەوە ئەوەمان بۆ دەرکەوت و ئەوەمان دۆزییەوە زیاد لە دوو سەد پرسیار لە بارەی سیستەمی فێرکردنەوە لە مانگی ئایاری 1968وەکرابوون لە بەرانبەر کەمتر لە بیست پرسیار لە نێوان ساڵانی 1960 بۆ 1968. ئەمەش واتە ئەو ئیشکالیەت و گیرو گرفت و گرێکوێرانەی خۆیان بەسەر ئەم جۆرە دەزگایانەدا سەپاندبووپەیوەندییەکی قوڵی بە بەو هەلومەرجەوە هەبووە کە،هەژمونی جۆرێکی تایبەتی لە خواستی کۆمەڵایەتی demande social))بە سەرەوەی هەبووە و دەتوانرێت ببینرێت. بۆ نمونەپەیمانگایەکی ڕاپرسی ناتوانێت پرسی فێرکردن پێشچاو بخات تەنیا لەو کاتەدا نەبێت کە پرسێکی سیاسییە. ئیِمە ئەوە دەبینین ، چ جیاوازییەک لە نێوان ئەم دەزگایانە و سێنتەرەکانی توێژینەوە بونی هەیە ، ئەوانیەی ئیشکالیەتەکان بەرهەمدێنن، ئەگەر ئەمە لە ئاسمانێکی بێگەردا نەبێت ، لە ڕێگەی بەجێهێشتنی ڕوبەرێکی فراوان لە هەمبەر خواستە کۆمەڵایەتییەکە لە فۆرمە ڕاستەوخۆ و هەنوکەییەکەیدا. شیکارییەکی ئامارییانە کورتەیەکی ئەو پرسیارەیان بۆ دەرخستین کەوا پێشنیازکرابوو، بەشێکی زۆری پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سەرقاڵی و گرنگیپێدانە سیاسیەکانەوە preoccupations politiques )) هەبووە. ئێوە ڕاتان چییە ئەگەر ئەم ئێوارەیە سەرقاڵی یاری کۆنگکانێکی بچوکبین ، وە داوای ئەوەتان لێبکەم ئەو پێنج پرسیارە بنوسن ئەوانەی ئێوە بە گرنگی دا دەنێن لە بارەی فێرکردنەوە ، ئەو کات بە دڵنیاییەوە لیستێکی زۆر جیاوازمان دەستدەکەوێت لە بارەی ئەوەی چنگمان دەکەوێت و دەکەوێتە بەردەستمان ، لە دەرهێنانی ئەو پرسیارانەی بە ڕاستی ڕاپرسییەکان پێشنیازیانکردبوو. ئەو پرسیارانەەی زۆربەی جار ئاراستە دەکرێت :” ئایا پێویست بەوە دەکات لە قوتابخانە ناوەندییەکاندا سیاسەتبکرێت یا سیاسەت ببردرێتە ژوورەوە؟” یا ئەو پرسیارانەی لەم وێنەیەن ، لە کاتێکدا پرسیاری :” مێتۆد و مەنهەجەکان پێویستیان بە گۆرین هەیە ؟” یا ” پێویستە شێوازی گواستنەوەی ناوەڕۆکەکان گۆڕانیان بە سەردا بێت؟” زۆر بە دەگمەنی نەبێت پێشچاو ناخرێن. هەروەها پرسیاری ” پێویستە بە بەردەوامی مامۆستایان لە خولی ڕاهێناندا بن؟”. پرسیاری زۆر گرنگی دیکە هەن بە لای کەمەوە لە تێروانینێکی تردا.
ئەو ئیشکالیەتانەی ڕاپرسییەکان بەرچاوی دەخەن ملکەچن بۆ بەرژەوەندی و سودی سیاسی des interest politiques) ) ، ئەمەش بە شێوەیکی زۆر بەهێز تەحەکوم دەکات بە مانا و دەلالەتی وەڵامەکان و ماناو مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی. هەنوکە ڕاپرسی میکانیزم و ئامرازێکی کردەی سیاسییە. ئەرکە هەرە گرنگەکەشی لەوەدا خۆی دەبینێتەوە ئەو وەهمە illusion)) بسەپیێنێت کە ڕای گشتی بونی هەیە بەو پێیەی کۆی کەڵەکەبونی ڕای پوخت و تایبەتی تاکەکانە ، هەرەوەک ئەرکی سەپاندنی ئەو ئیدیایەی بونێک هەیە وەک ڕێژەی کۆتایی و گشتی و ڕاو ڕای ناوەند . ئەو ” ڕای گشتی “یەی لە لاپەڕەی یەکەمی ڕوژنامەکاندا دەردەکەوێت لە فۆرمی ڕێژەی سەدی ( 60 / ی فەرەنسییەکان زیاتر گرنگی بە……..” ئەم ڕاپرسییە دروستکراو دەمامکدار و ساختەو فێڵاوییە artefact)) بە هەموو مانایەکی وشەکە، ئەرک و فەرمانیشی داپۆشێنی دۆخێکی بیرو ڕایە لە چرکەیەکی زەمەنی دیاریکراودا ، ئەمەش سیستەمێکی هێزەکان و systeme de forces )) دڵە ڕاوکێیە ،هیچ شتێک خراپتر نییە لەو ڕێژە سەدییەی نوێنەرایەتی ئەم دۆخەی بیر و ڕا دەکات و دەینوێنیت . ئێمە دەزانین هەر پراکتیزەکردنێکی هێز هاوشانە لە گەڵ گوتارێک ئامانجی پەردەپۆشی و شەرعییەت و ڕەوایەتییەبۆ هێزی ئەو لایەنەی پراکتیزەی دەکات، تەنانەت دەتوانین بڵێین تایبەتمەندی هەموو پەیوەندییەکی هێز rapport de force )) لە سەروبەندی شاردنەوە و داپۆشینی ئەم سیفەتەدا هێزەکەی زیاد دەکات. بە کورتی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسان و سادە قسە بکەین، پیاوی سیاسی ئەو کەسەیە دەڵێت ( خودا لە گەڵماندایە) ئەوەی لەمڕۆدا بەرانبەری (خودا لە گەڵماندایە ) بووەتەوە، ( ڕای گشتی لە گەڵماندایە) ،ئەمەش کاریگەرییە سەرەکییەکەی ڕاپرسییە، ئەمەش لە دروستکردنی ئیدیای بونی ڕاییەکی گشتی یەکگرتوو پەسەنکراوی ناو کۆرایەکدا opinion publique unamine))خۆی دەنوێنێت ، واتە شەرعییەت و ڕەوایەتی بەخشین بە سیاسەتێک و بە بەرداکردنی ڕەوایەتی و بەهێزکردنی پەیوەندی هێزەکان ، ئەوانەی پاڵپشتن یا وای لێدەکەن مومکین بێت. لە پاش ئەوەی ،ئەوەی ویستم لە کۆتاییدا بێڵێم لە سەرەتادا وتم، هەوڵی ئەوە دەدەم زۆر بە خێرایی ئاماژەیەک بە ماهیەت و چییەتی ئەو کارانە بدەم کە، ڕێگەیانەوە بەرهەمی کاریگەری ئەم کۆڕاو ئیجماعە دەردەکەوێت. پرۆسەی یەکەم ئەوە لە خۆ دەگرێت، ئەوەی لەو گریمانەوە سەردەردێنێت هەموان پێویستە ڕایان هەبێت، گرنگیدان لە گوێنەدان و خۆ نەبانکردن لەنا وەڵامەدارەکان ، بێوەڵامەکان non-reponses )) . بۆ نمونە پرسیار لە خەڵکی دەکەن :” ئێوە پشتگیری حکومەتەکی جۆرج پۆمبیدۆ دەکەن؟” بەم شێوەیە وەڵامەکان تۆمار دەکرَینن: 30 / وەڵامیان نەداوەتەوە، 20 / بەڵێ، 50 / نەخێر. دەتوانن بڵێن : ڕێژەی ئەوانەی لە گەڵ حکومەتەکەی پۆمپیدۆدا نین و پاڵپیشتی نین بەرزترە بە بەراورد لە گەڵ ئەوانەی لە گەڵیدان و پاڵپشتی دەکەن ، دواتر 30 / دەمێنێتەوە . دەتوانن ڕێژەی لایەنگیری و نا لایەنگیری ئەژماربکەنەوە بە تەریککردنی وەڵامنەدانەوەکان . ئەم هەڵبژاردن ئاسانەش پرۆسەیەکی تیۆرییە و گرنگییەکی تایبەتی خۆی هەیە و دەمەوێت لە بارەیەوە قسەتان بۆ بکەم.
سڕینەوەو لابردنی وەڵامنەدراوەکان (non-reponses) وەک ئەوە وایە ،کاتێک ( لە ڕاویژکاری هەڵبژاردنەکاندا ئێمە هەڵدەستین بە ساغکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردن، وەرەقەی سپی و بەتاڵ بونی هەیە ، ئەمەش ئەو مانایە دەبەخشێت لە سەپاندنی فەلسەفەی ساغکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژرادندا بە هەمانکار هەڵدەسین. ئەگەر بە چڕی لێی بڕوانین ، تێبینی ئەوە دەکەین ڕێژەی بایکۆتکردنی دەنگدان لە لای ژن و ئافرەتان زیاترە بە بەراورد بە پێاوان . جیاوازییەکەش تا ئاستێکی زۆر لە نیچوان ئافرەتان و پێاواندا بەرزدەبێتەوە لەو کاتانەی گرفتە بەرچاوخراوەکان سروشتێکی سیاسیان هەیە. تێبینییەکی تر هەیە: هەرکات پرسیارەکە لەبارەی پرسە مەعریفیی و زانینەکانەوە savoir ،de connaissance ) ) بێت جیاوازی بایکۆتکردن و وەڵامنەدانەوە لە و زۆرە لە نێوان ئەوانەی زیاتر شارەزان و ئەوانەی کەمتر شارەزان. بە پێچەوانەی ئەمەوە ، کاتێک پرسیارەکان لە بارەی پرسە ئیتیکی و ئەخلاقییەکانەوە بێت یا جیاوازی و گۆڕدراوەکانی وەڵامنەدراوەکانles variations des non-reponses)،) جۆراو جۆر دەبن بە پێی ئاستی کەمی و نزمی زانستی (نمونە: “دەکرێت بەرانبەر مناڵان دڵڕەق و توندوتیژ بین؟”. تێبینییەکی تر : هەرکاتێک پرسیارەکە گرفتێکی کێبەرکێیی پێشچاو بخات ، پێداگیری لە سەر کۆمەڵێک دژیەکی بکات ( پرسارکردن لە بارەی دۆخی چیکسلۆڤاکیاوە بۆ ئەو کەسانەی دەنگیان بە پارتی کۆمۆنیست داوە) دەبێتە مۆتیڤێکی دڵەڕاوکێی و نا ئارامی بۆ گروپێکی تایبەت ، ئەو کاتەش ڕێژەی بایکۆتکردن و وەڵامنەدانەوە بەرز دەبێتە لەم گروپەدا. دواتر تەنیا شیکردنەوەیەکی ئاماریانەی سادە بۆ ئەوانەی بایکۆتی وەڵامدانەوەیانکردووە ئەو زانیارییەی لە خۆیدا هەڵگرتووە کە، مەبەست لە پرسیارەکە چییە، هەروەها لە گروپە تایبەتی و دیاریکراوەکە، کاتێک بە شێوەیەک پۆلێنکراوە لە سەر ئەو گریمانەیەی ئەمان راِیان هەیە بە پێی ئەو گریمانە هەلومەرجبەندییەی چ بۆ بەڵی بێت یا بۆ نەخێرو نا لایەنگیری. شیکارییەکی زانستی ڕاپرسییەکان ئەوە دەردەخەن کە ، لە پراکتیکدا هیچ گرفتێک نی یە بە شێوەیکی هەڕەمەکی پێشنیار بکڕێت. هیچ پرسارێک نییە بە پێی بەرژوەندیی کەسەکان لێکنەدرێنەوە، ئەوانەی پرسیاریان لێدەکرێت ، بەو پێیەی یەکەمین کاری پێویست پرسیارکردنە لە بارەی چ پرسیارێکەوە، گروپە وەڵامدەرەوە جیاوازەکان لەو بڕوایەدان ئاراستە نەکراوە . کەواتە ئەمەش یەکێک لە کاریگەرییە زۆر زیانمەندە کان لە خۆ دەگرێت بۆ ڕاپرسییەکە ئەویش ملکەچکردن و زۆرلێکردن و ناچارکردنی خەڵکە بە وەڵامدانەوەی پرسارگەلێک لەوەی لە خۆیانیان نەکردووە. بۆ نمونە ئەو پرسیارانەی لە بارەی گرفتە مۆراڵییەکانەوە و لە بارەی دڵڕەقی وبێبەزەیی باوکان و پەیوەندی نێوان قوتابیان و مامۆستایان و زانستی فێرکردنی ئاراستەکراو ئاراستەنەکراو هتد، واتە ئەو گرفتانەی وا دادەنرێت مۆراڵین و دەکرێت بخرێنە ناو بابەتە کۆمەڵایەتییەکانەوە ، بەڵام دەشکرێت گرفتی سیاسی بن بۆ چینە باڵا و خوا پێداوەکان. یەکێک لە پاشماوە و کاریگەرییەکانی ڕاپرسی لە خۆ گرتن و چەمانەوەیە بە دەوری گۆڕینی وەڵامە مۆراڵییەکان بۆ وەڵامی سیاسی، ئەمەش تەنیا لە میانەی ئەوەی وەک ئیشکالیەت پێشچاو بخرێت،لە ڕاستیدا کۆمەڵێک پرانسیپی جۆراو جۆر هەن دەکرێت لە ڕێگەیانەوە وەڵام هەڵگۆزین. سەرەتا ئەوە هەیە کە دەکرێت بە لێهاتویی و کارامەیی سیاسیانە ناوی بنێن competence politique ) la ) بە پاڵپشت بە پێناسەیەک بۆ سیاسەتێکی هەڕەمەکی و ڕەوا لە هەمانکاتدا، واتە باو و باڵادەست بەم سیمایە. ئەم کارامەییە سیاسیەش بە شێوەیکی فراوان بەربڵاو نییە و جیاوازن و بە کورتی هەروەک ئاستی فێرکردن . بە مانایەکی تر دەتوانرێت بەو شێوەیە بەراوردی شیمانەیی ئەگەرکراوی و بە خاوەنبونی ربکرێت لە بارەی سەرجەم ئەو پرسیارانەوە کە، مەعریفەیەکی سیاسی وا دەسەپێنێت وەک چون بۆ مۆزەخانەیەک. ئێمە تێبینی جیاوازییەکی گەورە دەکەین ، کاتێک بۆ خوێندکارێکی ناو بزوتنەی چەپ گونجاوە تێبینیکاری پازدە جیابونەوەو کەرتبونی چەپەکان بێت لە ناو پارتی سۆسیالیزمی یەکگرتوو ، لە کاتێکدا کادیرێکی ناوەند لەم بارەوە هیچ نابینێت. لە ناو پلە سیاسیەکاندا ” چەپی پەڕگیرو ئیکسترێمیست ، چەپ، چەپی نێوەند، نێوەند، راستی میانڕەو ، راست، راستی تونڕەو ئیکسترێمیست و پەڕگیر …هتد”لەوەی لە بیرو راِکانی زانستە سیاسییەکاندا بەکاریان دێنین ، وەک ئەوەی بەڵگە نەویست بێت . هەندێک گروپی کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی چڕ گۆشەیەکی بچوکی چەپێ پەڕگیر بەکار دێنن ، هەندێکی تر ناوەڕاست و بەس ، هەندێک گروپی تر سەرجەم پلەکان بەکار دێن . لە کۆتایشدا هەڵبژاردن بە تەواوی کۆکردنەوەی فەزا جیاوازەکانە. کەسانێک سەربار دەخرێن بە سەنتیمەتر دەپێورێن، بۆ کەسانێک بو کیلۆمەتر دەپێورێن، بە ڕویەکی تردا کەسانێک هێمای و ئاماژەی لە (1 -20 )یان بۆ دادەنرێت، هەندێکی تر ئاماژەی لە( 9 -11 نۆ بۆ یانزدە.) لە نێوان شتەکانی تردا درایە بە پێی پلەی جوانبینی دەپێورێت ( ئەم کارەش لە ئیستاتیکادا پێدراوە لەوکاتەی هەندێک دەتوانن جیاوازی بکەن لە نێوا پێنج یا شەش ڕێگەی بە دوی یەکدا هاتوو بۆ یەک هونەرمەندی شێوەکار. لەم بەراورد کردنەدا ئیمە دەتوانین زیاتر بڕۆین. ئەوەی پەیوەندی بە پەیبردنی ستاتیکیانەوە هەیە لێرەدا و سەرەتا هەلومەرجێکی ڕێگەپێدراو هەلبۆ رەخساو هەیە une condition permissive ) ): لە سەر خەڵکی پێویستە وا تەماشای کاری هونەری بکەن کە ،کاری هەنەرییە، دواتر، داوی ئەوەی هەستیان بەوە کرد کارَیکی هونەرییە وا پێویستە لە سەریان کۆمەڵێک چینی هەستکردن و پەیبردنیان هەبێت بۆ ئەوەی بونیادی بنَێن و لە سەری بڕۆن… با ئێمە گریمانەی پرسارێکی لەم چەشنە بکەین:” ئێوە لانەگری فێرکردنێی ئاراستەکراون یا نا ئاراستەکراو؟” بۆ هەندێک دەکرێت داڕشتنەوەکەی سیاسی بێت بەو پێیەی نواندنی پەیوەندییەکان لە نێوان باوکان و مناڵەکاندا تێخزێنراوە لە نیگایەکی سیستەمیدا ئەمەش لە کۆمەڵگەدا، بۆ هەندێکی تر تەنیا پرسێکی ئەخلاقی و مۆراڵییە ، لە سەروییەوە، ئەو ڕاپرسییەی ئامادەمانکردووە و لە ڕێگەیەوە پرسیار لە خەڵک دەکەین لەوەی هەستان بە مانگرتن و یاقژی درێژی پیاوێک ، یا بەشداری لە ئاهەنگێکی مۆزیکی پۆپ… هتد بۆ ئەوان پرسێکی سیاسییە یا نا؟ فرەیی و جۆراوجۆرییەکی زۆر دەردەکەوێت بە پێی چینەکانی کۆمەڵگە. کەواتە مەرجی یەکەم بۆ وەڵامێکی گونجاو لە بارەی پرسیاری سیاسییەوە لەوەی بتوانین وەک پرسیارێکی سیاسیانە دایڕیژین، دووەم پاش ئەوەی وەک پرسیارێکی سیاسی دامانڕشت دەبێت بە توانا بین تا بیسازێنین و وێکی بێنینەوە لە گەڵ کۆمەڵێک گروپی سیاسی داریکراودا، دەکرێت گونجاو ورد بن ئەگەر گوزارشتەکە دروست بێت ، وە هەروەها. ئەمەش ئەو هەلومەرجە جۆریانەی بەرهەمهێنانی بیروڕان.، واتە کۆمەڵە ڕایەک وا دەخوازێت ڕاپرسی بە گشتی و لە سەر هەمان تەرز بێت بە لە خۆگرتنی گریمانەی یەکەم لەوەی هەمووان دەتوانن ڕایەک بەرهەمبهێنن.
پرانسیپی دووەم ئەوەی لە ڕێگەیەوە خەڵک دەتوانن ڕایەک بەرهەمبهێنرێت ئەوەیە کە من ناوی دەنێم ” ئیتۆسی چینەکان ( ( ethose de classe ) ( بۆ ئەوەی نەڵێین ئیتیکی چینایەتی))، بە مانای سیستەمێکی بەهاکان ( un systeme de valeurs ) کە خەڵکی ، لە منداڵیەوە بە ناوەکییان کردووەو، وەریانگرتووە ، و لە ڕێگەیەوە وەڵام بۆ گرفتە جۆراو جۆرەکان بەرهەمدێنن. ئەو بیروڕایانەی خەڵکی لە کاتی چونە دەرەوە و تەواوبونی یاری فتبۆِڵیدا دەیگۆڕنەوە لە نێوان ڕوبەی و ڤالانسیان ،بەشێکی گەورەی لە پەیوەندی و لۆژیکەکەی دەگەڕێتەوە بۆئیتۆس و پێکگەیەنەرە مۆراڵییەکە.زۆربەی زۆری ئەو ووڵامانەی وەک وەڵامی سیاسی خۆیان دەردەخەن لە واقعدا لە ڕێگەی ئیتۆسی چینەکانەوە بەرهەم دێت لەسەرییشیەوە ماناوی تەواو جیاواز لە خۆ دەگرێت. ئەو کاتەی لە سەر ئاستێکی سیاسی ڕاڤە دەکرێت .لێرەوە وا پَویستە لە سەرمان گەواهییەک لە سەر ئەو ئەو نەریتە سۆسیۆلۆژییە بدەم کە، بەربڵاوە لە نێوان ژمارەیەکی زۆری سۆسیۆلۆگەکانی سیاسەت لە وڵاتە یەکگگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەوانەی زۆربەی جار بە جۆرێکی کۆمێنی لە بارەی کۆنزێرڤاتیزم و دەسەڵاتگەرایی چینە میللیەکانەوە ى قسە دەکەن. ئەم تێزانە لە سەر بەراوردکاری نێودەوڵەتی ڕاپرسی و هەڵبژاردنەکاند بونیاد نراوە ، وای دەردەخات هەر جارێک پرسیارێک ئاراستەی چینە میللییەکان دەکەیت، لە هەر ولاتێکدا بێت، لە بارەی ئەو کێشانەی پەیوەندی بە پەیوەندییەکانی دەسەڵات و ئازادی کەسی و ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە …هتد هەیە ، ئەوا وەڵامەکان زیاتر دەسەڵاتگەرا دەردەکەون لە چینەکانی ترەوە. لەمەشدا و بە شێوەیکی گشتی ئەوە هەڵدەگوازرێت کە، ململانێیەک لە نێوان بەهای دیموکراسی ( ئەڵبەتە کارەکە پەیوەندی بە بەهای دیمکراسی ئەمەریکاوە هەیە سەبارەت بەو نوسەرەی لە زەینمدایە Lipset))و ئەو بەهایانەی چینە میللییەکان وەریدەگرن، بەهاگەلێک سروشتی دەسەڵاتخوازی و زەبروزەنگیی هەیە . ئا لێرەوە گۆشەنیگایەکی قیامەتی ئەودونیایی vision escchatologiqu) ): لە پێناو بەرهەمهَنانی هاولاتیگەلێکی دیموکراسی و چاکەخوازی ئەمەریکی پێویستە ئاستی بژێوی ژیان ز ئاستی فێرکردن بەرزبکەینەوە، بەو پێیەی ئارەزوو کردن بۆ توندوتیژی و دەسەڵاتخوزای و… هتدپەیوەستە بە داهاتی کەم و ئاستێکی نزمی فێرکردن. بە ڕای من کارەکە پەیوەندی بە ماناو مەغزای ئەو وەڵامانەوە هەیە تایبەتن بە هەندێک پرسیار. با گریمانەی گروپێکی تری پرسیار بکەین لە جۆرێکی تر: ئێوە پاڵپیشتی یەکسانی نێوان ڕەگەزەکانن؟ ئێوە پاڵپشت و لایەنگری ئازادی سێکسین بۆ هاوسەرەکان؟ لایەنگری فێرکردنێکی نا سەپێنراون؟ ئێوە پشتگیری کۆمەڵگەیەکی نوێ دەکەن؟ هەروەها چەندین پرسیاری تر، لە گەڵ گروپێکی تری پرسیار لە وێنەی: کاتێک پێگەی مامۆستایان مەترسی لە سەر بێت پێویستە لە سەریان مان بگرن؟ پێویست دەکات لە سەر مامۆستایان هاوکارو هاوخەباتی ئەو فەرمانبەرانەی تر بن لە کاتی ململانێ کۆمەڵایەتییەکاندا؟وە هی تر. ئەم دوو جۆرە لە پرسارکردن پاڵپشتن بە کۆمەڵێ وەڵام کە، بونیادی تەواو پێچەوانەیان هەیە لە ڕوی چینە کۆمەڵایەتییەکانەوە . کۆمەڵەی یەکەمی پرسیارەکان، پەیوەندییەکی بە جۆرێکی تایبەت لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەیە ، ئەمەش لە فۆرمە ڕەمزییەکەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەوێت. وەڵامی لایەنگر و پاڵپشت دەردەکەون کاتێک، لە زنجیرەبەندییە کۆمەڵایەتییەکە و پلەبەندییەکە بە پێی ئاستی فێرکردن بەرزبوینەوە. بە پێچەوانەی ئەمەوە ئەو پرسارانەی ئاماژەن بۆ گۆڕانکارییە واقعیەکانی ناو پەیوەندییەکانی هێز لە نێوان چینەکاندا ، ئەو کاتە کۆمەڵێک وەڵامی نەرێنی و نا لایەنگیرانە دەردەکەون، ئەمەش هەر کاتێک بە پلەبەندی و پەیژەکۆمەڵایەتییەکاندا سەرکەوین. بە کورتی ئەو پێشنیازەی وای دادەنێت ” چینە میللیەکان زەبروزەنگگەران ” نە ڕاستەو نە هەڵەیە” . ڕاستە کاتێک چینە میللیەکان هەوڵی خۆ دەرخستن و دەرکەوتنیان دەدەن بە شێوەیەکی توند و توندتر لە بەرانبەر چینە کۆمەڵایەتییەکانی تر. ئەوەی پەیوەندی بە کۆمەڵێک گرفتەوە هەیە لەوانەی پەیوەندی بە مۆراڵی خێزانیی و پەیوەندی نێوان نەوەکان و ڕەگەزەکانەوە هەیە. بە پێچەوانەی ئەمەوە . ئەوەی پەیوەندی بەو پرسانەوە هەیە کە ،بونیاد و ستراکتۆرێکی سیاسیانەی هەیە، لەوەی تایبەتە بە ئاگابون و خۆپاریزی یان گۆڕانی سیستەم و ڕژێمی کۆمەڵایەتی ، نەک تەنیا خۆپارێزی یان گۆِڕینی سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان تاکەکان ، چینە میللییەکان زۆر زیاتر لایەنگیرو پشتگیری نوێبونەوە دەکەن ، واتە گۆڕان لە لە بونیاد و ستراکتۆری کۆمەڵایەتیدا. تێبینی ئەوە دەکەن چۆن هەندێک لەو کێشەو گرفتانەی لە ئایاری 1968 پێشچاوخران، زۆر جاران بە شێوەیکی خراپ لە ململانێی نێوان پارتی کۆمۆنیست و چەپەکاندا پێشچاو خرا. ئەمەش پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بەو گرفتە سێنتراڵەوە هەیە کە ئەم ئێوارەیە هەوڵی پێشچاوخستنیمدا، ئەمەش سروشتی وەڵامەکانە ، مەبەستم ئەو پرەنسیپەیە کە، لە ڕێگەیەوە بەرهەمهێنراوە. ئەو دژایەتی و پێکدادانەی ڕونم کردەوە لە نێوان ئەم دوو کۆمەڵەی پرسارکردنەدا ، دەگەڕێتەوە بۆ دژیەکی دو پرەنسیپی بەرهەمهێنانی بیرو ڕا: پرانسیپێکی تەواو سیاسی لە گەڵ پرەنسیپێکی مۆراڵی. بەو هەند وەرگرتنەی گرفتی خۆپارێزی چینە میللییەکان بەرهەمی نەزانی و بێئاگاییانە بەم جیاوازییە. کاریگەری سەپاندنی ئیشکالیەت و گیروگازێگ دەردەکەوێت ، ئەمەش کارتێکردن و کاریگەریەکە هەموو ڕاپرسییەک و هەموو وەڵامێکی سیاسی پراکتیزەی دەکات ( بە دەستپێکردن بە پرسیارەکانی هەڵبژاردن ) .کاتێک ئەو پرسیارانەی لە ڕاپرسیدا ئاراستە دەکرێن، ئەو پرسیارانە بە کردەیی ئاراستە ناکرێت بە سەر هەموو کەسە پرسیارلێکراوەکان، وەڵامەکانیش بە گوێرەی ئەو ئیشکالیەت و گیرو گازە ڕاڤە ناکرێت کە بە کردەیی گروپەکەبە جیاواز لە وەڵامدەرەوەکان وەڵامیان داوەتەوە، لەسەر ئەمەوە ئەو ئیشکال و پرۆبلێماتیکە هەژمونکراوە ، ئەوەی وێنەکەی پێشەکەش دەکرێت لە لیستی پرسیارەکانی پەیمانگاکانی ڕاپرسی لە ماوەی ئەم دوو سالەدا ئاراستەیانکردووە ، واتە ئەو پرۆبلێماتیکەی بە شێوەیەکی جەوهەری گرنگییان پێدراوە لە لایەن دەسەڵاتداران و ئەو کەسانەی دەیانەوێت هەژمون و باڵادەستییان هەبێت بە سەر هۆکار و ئامرازەکانی ڕێکخستنی کاری سیاسی ، گرنگی و درایەتی چینە جیاوازەکان لە سەرێتی. پاشان شتێکی گرنگ هەیە، ئەم چینانە بە ڕێژەیی توانای بەرهەمهێنانی ئیشکالیەت و پرۆبلیماتیکی دژیان contre- problematique) )هەیە. هەرچییەک پەیوەندی بە دیالۆگی تەلەفزیۆنی نێوان سیرڤان شرێیبەر servan-Schreiber،) و ژیسکار دیستان Giscard d’ Estaing)ەوە هەیە ، پەیمانگایەکی ڕاپرسیی پتر پرسیارەکانی بەم شێوەیە ئاراستەکردبوو :” سەرکەوتنی قوتابخانەیی و ئیکۆلی پرسێکی بەهرەو توانایەکی ناوەکییە؟ یا ژیرییە؟، یا کارکرد نە؟ ، یا دەسەڵاتبەسەردا شکاندنە؟” ئەو وەڵامانەی کۆکرابونەوە لە ڕاستیدا کۆمەڵێک دراوی زانراوی بەخشیبوو ( بێئاگابون لە بارەی ئەوانەی بەرهەمیان هیچناوە)، لە بارەی پلەی وشیاری چینە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان سەبارەت بە یاسای ئاڵوگۆرو گواستنەوەی بۆ ماوەیی سەرمایەیی کولتوریtransmission heredetaire du capital culturel) : مەبەستمان ئینتیماکردن بۆ ئەفسانەی بەهرەو گەشەکردن لە ڕێگەی قوتابخانەو دادپەروەری قوتابخانەیی و ویژدان لە دابەشکردنی ئەرکەکاندا بە گوێرەی دیپلۆم و بڕوانامە… هتد لای چینە میللییەکان زۆر بەهێزە.هەندێک لە ڕوناکبیران وای دەبینن پرۆبلێماتیک و گیروگازە دژەکە دەکرێت بونی هەبێت بەڵام هەمان هێزی کۆمەڵایەتی نییەforce sociale ) ) سەرباری ئەوەی هەندێک گروپ و پارتی سیاسی بەکاریانخستووەو بەکاریان هێناوە. حەقیقەتە زانستییەکان ملکەچی خودی ئەو یاسایانەی بڵاوکردنەوەو پەخشکردنن کە ئیدۆلۆژیا ملکەچێتی. پرۆپۆزێلێکی زانستی وەک هەر بڕیارێکی پاپایی لە بارەی سنوردارکردنی زاوزێوە ،تەنیا هیدایەتی هیدایەتدراوەکان دەدات ،یا ڕێنمایی ڕێنمایکراوەکان دەکات. ڕاپرسی بڕوای بە ئیدیای بابەتگەرایی هەیە ، چونکە پرسیارەکان بە زۆرترین وشەی بێلایەنneutres )) ئاراستە دەکرێن .ئەمەش لە پێناو پێدانی هەلی یەکسان بۆ سەرجەم وەڵامەکان. لە ڕاستیدا ڕەنگە ڕاپرسی زۆر وێک بێتەوە یا زۆر نزیک بێت لەوەی لەواقعدا ڕودەدات ئەگەر بێتو یاساکانی ” بابەتیبون” مان بەخشی بە خەڵک ، ئامرازەکان بۆ ئەوەی بابەتی بن وەک چۆن بابەتین لە ژیانی ڕۆژانەدا ، واتە پەیوەند بە ڕاکانی پێشوتر داڕێژراون ، بۆ نمونە، لە بری ئەوەی پێیان بڵێین ” خەڵکانێک هەن پشتگیری و پاڵپشتی سنوردارکردنی زاوزێ دەکەن وە هەندێگی تر دژن و وە ئێوە ش؟……” کۆمەڵێک یا زنجیرەیەک هەڵوێستی گروپی دەسەڵاتپێدراو یان بریکارییان بەرچاو بخەین لە پێکهێنان و دروستکردنی ڕا و بڵاوکردنەوەیان .، بەو شێوەیەی خەڵکی دەتوانن بابەتی بن بە پاڵپشت بەو وەڵامانەی پێکهێنراون و دروستکراون . زۆرجار قسەوباس لە بارەی ” هەڵوێست وەرگرتنەوە” دەکرێت ، کۆمەڵێک هەڵوێستی چاوەڕوانکراو هەن و وەریاندەگرین ، بەڵام بە ڕێکەوت وەریان ناگرین. ئێمە ئەو هەڵوێستانە وەردەگرین ئەوانەی ئامادەییمان تێدایە بۆ وەرگرتنیان بە گەڕانەوە بۆ ئەو پێگەیەی هەمانەو سەرقاڵینلە ناویدا ئەمەش لە کایەیەکی دیاریکراودا. وا پێویست دەکات شیکارکردنێکی ورد هەوڵی ڕاڤەکردن و شیتەڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بونیادی هەڵوێستەکان بکات، ئەوانەی پێویستە وەریان بگرین لە گەڵ بونیادو ستراکتۆری ئەو کایەی بە بابەتی تێیدا سەرقاڵین.
پرسی ڕاپرسییەکە زۆر بە خراپ شوێن پێی دۆخە گریمانەییەکانی راِی وەرگرتووەles etats virtuels de l’opinion ) )، یا وردتر جوڵەو بزاوتەکانی ڕا، ئەمەش لەوەوەیە ئەو ڕەوشەی لە سیبەریدا ڕاپرسییەکە وەردەگیرێت ، لە نێوان هۆکارەکانی تردا دروستکراو پیشەسازیکراوە. لەو دۆخانەی ڕایەکی دروستکراو پێکهێنراو دروستبووە ، بە تیبەت دۆخەکانی قەیران و دۆخی قەیراناوی ، خەڵک بەرانبەر کۆمەڵێک ڕا دەوەستنەوە کە پێشوتر دروستکراوە، واتە ئەو ڕایانەی گروپێکی دیاریکراو دروستیانکردووەو پێکیانهێناوە بە شێوەیک هەڵبژاردن لە نێوان ڕای جیاوازدا ،واتا هەڵبژاردنە لە نێوان گروپەکاندا. ئەمەش پرانسیپی بەکاربەری بە سیاسیکراوە کە قەیرانێک بەرهەمی هێناوە : هەڵبژاردنیش لە نێوان گروپەکاندا بە شێوەیکی سیاسیانە پێناسەی خۆی دەکا. دیاریکردنی هەڵوێستەکان وردە وردە پشت بە پرەنسیپە سیاسییە ڕونەکان دەبەستیًت و وەریاندەگرێت . لە واقعدا بۆ من گرنگە ، ڕاپرسی مامەڵە لە گەڵ ڕای گشتیدا دەکات، یا سەروکاری لە گەڵ ڕای گشتیدا هەیە بە پێیەی دەرئەنجامی بیروڕای تاکەکانە و لە دۆخێکدا کۆکراوەتەوە کە لە ڕاستیدا دۆخێکی تەریکە، بە شێوەیەک نهێنییەک بە تاکێک دەوترێت بە شێوەیەکی تەریک و بە ڕایەکی تەریک . لە دۆخە واقیعیەکاندا ڕاکان هێزن و پەیوەندییەکانی بیرو ڕاش ململانێی و کێبەرکێی هێزن لە نێوان گروپە دیاریکراوەکاندا.
یاسایەکی تر هەیە لەم شیکارییانەدا دەردەکەوێت : ئێمە وەڵامی زیاترمان دەستدەکەوێت سەبارەت بە گرفتێک کاتێک تاکەکان تایبەتکراون بەم گرفتە. ڕێژەی وەڵامەکانیش پەیوەندی بە سیستەمی فێرکردنەوە هەیە، بۆ نمونە، پەیوەندییەکی توندوتۆڵ و نزیکی هەیە بە سیستمەی فێرکردنەوە ، چنگ کەوتن و بە خاوەندارێتی ڕاکان فرەیی دەبن بە گەڕاندنەوەیان بۆ شیمانەیی و ئەگەری بەدەستخستنی دەسەڵات و خاوەنندارێتی دەسەڵات لە بارەی ئەوەی ڕای خۆمانی لە سەر دەردەبڕین. ئەو ڕایەی خۆی دەسەپێنێت ، بە شێوەیکی هەرەمەکی ، وەک ئەو ڕایە وایە ، وەک ئەوەی دەوترێت ڕای ئەو کەسانەی قورسایی و بارستاییەک بۆ ڕاکانیان هەیە. ئەگەر وەزیری پەروەردەی نیشتمانی بە شێوەیەک مامەڵەی کرد بە پاڵپشت و بە گەڕانەوەی بە ڕاپرسییەک ( یا بەلای کەمەوە لە ڕێگەی چاوپیاخشاندنێکی سەرپێیانە و ڕوکەشیانەی ڕاپرسییەک) کردەوەیەک ناکات کە، لە واقعدا نواندویەتی، ئەو وەک کەسێکی سیاسی خۆی دەنوێنێت ، واتە لە ڕێگەی ئەو قسەوباس و گفتۆگۆ تەلەفونیانەوە کە وەریدەگرێت، وە سەردانی نوێنەرێکی سەندیکایی یا ڕاگرێک وە هتد. لە راستیدا ئەو بە پێی هێزی ئەم ڕا فۆرمەلە کراوانە مامەلەدەکات ئەوەی بە کردەەیی گڵاڵە کراوەو ناتوانرێت پەیپێببردرێت تەنیا بەوەی خاوەن هێزە و هێزێکی ڕێکخراوە.
لە پەیوەست بەوەی لەم دە ساڵەی داهاتودا پێشبینی دەکەن، لەو بڕوایەدام ڕای ئامادەکراو عەمبارکراو باشترین ڕێسا دروست دەکات. لە گەڵ ئەمەشدا پێویستە لە بێتوانایی هەندێک گروپ لە ڕا دانیان ئەوە وەرنەگرین ( ئەمەش ئەوەیە بایکۆتکردن جەختی لە سەر دەکاتەوە) ، واتە فۆرمەلە کردن و شێوازوەرگرتنی گوتارێکی پێکهێنراو، خواستی ئەوەیە ڕێکخراو پەیوەند و لۆژیکی و بیسراو بێت. وە بۆ خۆ سەپاندنی هتد، ئاماژەدان بۆ ئەوەی لە دۆخی قەیراندا هەڵبژاردنی خەڵک ئەوانەی هیچ ڕایەکیان نییە ،هەڵبژاردنێکی هەڕەمەکیانە :ئەگەر کێشەکە بۆ ئەوان بە شێوەیەکی سیاسیانە داڕێژرابوو ( گرفتەکانی موچە و کاتەکانی کار بۆ کرێکاران) ئەمەش بە پێی خواستی سیاسیانە هەڵدەبژێرێنن . ئەگەر کێشەکە پەیوەندی بە شتێکیەوە هەبوو کە سیاسی نەبێت بۆ ئەمان ( توندوتیژی و زەبروزەنگ لە ناو پەیوەندییەکانی ناو کۆمپانیاو کارگەیەک)، یا خود لە سەروبەندی دروستبونیدا ئەوا سیستەم ئارەزومەندی نەستییان بە قوڵی دەبات، ئەوەی هەڵبژاردنەکانیان ئاراستە دەکات لە گۆڕەپانی فرەجۆری و فرە چەشنیدا. بە دەستپێکردنی لە ئیستاتیکا و وەرزش و پەسەندکراوە ئابورییەکانیان. راِپرسی کلاسیکیانە لە هەمانکاتدا خۆی لە کۆمەڵێک فشار و ئارەزوی گریمانەیی یا گریمانکراوی هەڵاوێردە دەکات، ئەمەش کاتێک لە فۆرم و شێوازێکی گوتاری دیاریکراودا گوزارشت لە خۆی دەکات. بەمشێوەیە بێتوانایە لە بەرهەمهیِنانی کەمترین پیشبینی و پەیپێبردنی ئەقڵانی لەوەی ئەگەری ڕودانی هەیە لە دۆخێکی قەیراناویدا.
با گرفتێکی وەک گرفتی فێرکردن گریمانە بکەین ، دەتوانین بیپرسین :” ڕاتان چییە لە بارەی سیاسەتی ئیدگار فۆرەوە؟”. ئەمەش پرسیارێکە زۆر نزیکە لە ڕاپرسیەکی هەڵبژاردنەوە، واتە مانگاکان هەمویان لە شەودا ڕەشن: سەرجەم لە سەر ئەوە کۆکن بێئەوەی بزانن بە دروستی و تەواوی سەبارەت بە چییە، هەمومان دەزانین دەنگدان بە کۆ و کۆڕایی یانی چی و بەچ مانایەک دێت. سەبارەت بە یاسای فۆر لە ئەنجومەنی نوێنەران. پاشان ئەم پرسارە سەر بڵند دەکاتەوە:” ئێوە پاڵپشت و پشتگیری ئەوە دەکەن سیاسەت ت بچێتە ناو قوتابخانە ناوەندییەکانەوە؟”. لێرەدا جیاوازییەکی ڕون تێبینی دەکەین کارەکەش وایە، کاتێک دەپرسین:” دەکرێت مامۆستایان مانبگرن ؟” . لەم حاڵەتەدا تاکەکانی چینە میللیەکان لە ڕێگەی وشیاری و ئاگایی سیاسیانەوە جۆری گوازراوەی چۆنێتی و وەڵامدانەوەکانیان دەزانن. وە هەروەها دەتوانین بیپرسین :” پێویستە میتۆدو مەنهەجەکان بگۆڕدرێن؟” پشتگیری لەوە دەکەن باوکان بچنە لیژنەی مامۆستیانەوە؟ پشتگیری نەهێشتن و لابردنی تاقیکردنەوەی ململانێکەر و ڕکابەرین؟ هتد” لە پشتەوەی پرسیاری ” پشتگیری ئیدگار فۆر دەکەن؟” کۆی ئەم پرسیارانە هەیە. خەڵک بە یەک دەرچون هەڵوێستیان وەرگرتووە لە بارەی کۆمەڵێک کێشەو گرفت کە هیچ ڕاپرسییەکی باش ناتوانێت پێشچاوی بخات بەلای کەمەوە، لە نێوان شەست پرسیاردا دەتوانین تێبینی فرەیی و جۆراوجۆری بکەین لە سەرجەم ئاراستەکاندا . لەز دۆخەی یا لە دۆخێک ڕاگەلێکی پۆزەتیڤ پێکدێت سەبارەت بەو پێگەیەی لە ناو پلەپەندی کۆمەڵایەتییدا هەیەتی. لە لایەیک ترەوەو بە ڕویەکی تردا نێگەتیڤە، لە هەندێک حاڵەتدا زۆر بەهێزەو لە هەندێک حاڵەتی تردا زۆر لاوازە ، یاخود هیچ نییە بە ڕەهایی . ئەوە بەسە بەو شێوەیە لە ڕاوێژکاری هەڵبژاردن بیربکەینەوە بە ڕێژەیەکی زۆر نزیک دەکەوێتەوە لە پرسیاری ” پاڵپشتی و پشتگیری ئیدگار فۆر ” دەکەن؟” بۆ ئەوەی ئەوە تێبگەین پسپۆڕانی سۆسیۆلۆژیای سیاسی دەتوانن ئەوە بەرهەمبهێنن ئەو پەیوەندییەی زۆرجار تێبینی دەکرێت . لە سەرجەم گۆڕەپانەکانی پراکتیزەی کۆمەڵایەتی بە نزیککراوەیی لە نێوان چینی کۆمەڵایەتی و پراکتیزەکردنەکان و یا ڕااکان ، لەوێدا زۆر لاوازە کاتێک کارەکە پەیوەندی بە دیاردەکانی هەڵبژاردنەوە هەیە ، ئەمە لە کالتێکدا هەندێک دوو دڵ نین ئەوە بەرئەنجامبخەن کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان چینی کۆمەڵایەتی و دەنگدان بۆ بەرژەوەندی ڕاست و چەپ نییە. ئەگەر لە زەینتاندا ئەوە هەیە ڕاوێژی هەڵبژاردن لە ڕێگەی پرسیارێکی سازگارو گونجاوەوە دەکرێت کە ناتوانریڤَت بە ئەقڵانی پەیپێببردرێت ،تەنیا بە دوو سەد پرسیار نەبێت، هەندێک بە سێنتیمەتر دەیپێون، هەندێکی تر بە کیلۆمەتر و ئیستراتیژیەتی کاندیدکراو و نوێنەرەکان لەوەدا خۆی دەبینێتەوە پرسیارەکە بە شێوەیکی گێلانە بکرێت و یاریکردن تا ئەو پەڕ لە پێناو ونکردن و بزرکردنی جیاوازییەکان ، ئەمەش لە پێناو بردنەوەو دەستخستنی دەنگە دودڵ و نیگەرانەکان لە گەڵ کۆمەڵێک کاریگەری تر بە هەند وەرگیراو و دیاریدەکرێن و ڕەنگە پێشچاوخستن و ئاراستەکردنی پرسیارێکی کلاسیکی لە بارەی پەیوەندی نێوان دەنگدان و چینی کۆمەڵایەتی بە ئاراستەیەکی پێچەوانەوە بێت ، وە پرسیارکردن لەوەی چۆن دەتوانین ڕزگارمان بێت. سەرباری ئەمە، لە بونی پەیوەندی ئەگەر چی لاوازیش بێت ، پرسیارکردن لە بارەی سیستەمی هەڵبژاردنەوە ، ئەمەش ئامرازێکە لە ڕێگەی لۆژیکی تایبەتی خۆیەوە دەتوانرێت بکرێت لە پێناو سوککردنی ململانێ و جیاوازییەکان. ئەوەی دڵنیاکەرەوەیە ، ئەوەیە ئێمە لە میانەی لێکۆڵینەوەکردنمان لە ئامرازەکانی ڕاپرسی و بەکارخستنی ، دەتوانین ئیدیاو بیرێک دروستبکەین سەبارەت بەو ڕێگەیەی ئەمجۆرە تایبەتییەی ڕاپرسی کاریپێدەکات ، ئەوەش ڕاوێژکردنی هەلبژاردن و ئەو کاریگەرییەیە کە جێی دێڵێت. بە کورتی، ویستم ئەوە بڵێم راِی گشتی بونی نییە ، هیچ نەبێت لەم فۆرم و شێوازەی ئێستا بەرچاو دەخرێت لە لایەن کەسانێکەوە بەرژەوەندییان لەوە دایە جەخت لەسەر ئەوە بکەنەوە راِی گشتی بونی هەیە. من وتم لە لایەکەوە ،بیروڕای دروستکراو ئامادەکراوی گروپ و کۆمەڵێک کە، بە دەوری بە سیستەمێکی رژەوەندییەکەوە ئەڵقەیان بەستووە بونی هەیە بە شێوازێکی ڕون فۆرمەلە کراوە، لە لایەکی تریشەوە ئارەزوو گەلێک هەن کە لە ڕوی پرەنسیپییەوە( راِ ) نین ئەگەر ئێمە مەبەستمان ڕا بێت ، وەک ئەوەی لە ڕێگەی ئەم شیکارییانەوە وتم، شتێک دەتوانرێت لە گوتارێکدا فۆرمەلە بکرێت کە لە گەڵ خواستدا بە جۆرێک هەماهەنگ بێت. ئەم پێناسەکردنەی راِ ڕای من نییە لە بارەی( ڕا )وە ، بەڵکە بە سادەیی ،ڕونکردنەوەیەکە بۆ ئەو پێناسەیەی راپرسی بەکاریدەهێنن، ئەمەش لە میانەی داواکردنیان لە خەڵکی هەڵوێست وەرگرن سەبارەت بەو (ڕا )داڕێژراوانە و بەرهەمهێنانی ئەو شتە دروستکراو ئامادەکراوە و فریودەرەی ناوی ڕای گشتییە. بە تەنیا کۆکردنەوەیکی ئاماریانەی( راِ )بەرهەمهێنراوەکان بەم شێوەیەو بەس. تەنیا دەڵێم ڕای گشتی لەو چەمکەی لە ناواخن و ناوەکیدا هەڵیگرتووە، ئەوانەی هەڵدەسن بە ڕاپرسیکردنەکە و یان ئەوانەی ئەنجامەکانی بەکار دێنن ، تەنیا ئەمە دەڵێم ئەم ڕایە بونی نییە،


* توێژینەوەیەکە لە نۆرواNoroit )) ، ئاراس Arras ))، لە کانونی دووەمی ساڵی 1972 پێشکەشکرا . لە گۆڤاری کاتە مۆدێرنەکان Les Temps moderns،) ژمارە 318 لە کانونی دووەمی 1973 بڵاوکرایەوە .
سەرچاوە : LES EDITIONS DE MINUIT.1984 PIERRE BOURDIEU. QUESTIONS DE SOCIOLOGIE ،
L’ OPINION PUBLIQUE N’EXISTE PAS، P 222-235