تێڕوانینێک یاخود باوه‌ڕێک هه‌یه که گوایه ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به گشتی گێڕانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆیانن. ئه‌مه ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی که له ناو تێکست و کاره هونه‌ری یه‌کاندا به‌دوای ئایدیاڵه کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و سیاسیه‌کانی سه‌رده‌مدا بگه‌ڕێین. شیکاری بکه‌ین و بیخه‌ینه ژێر زه‌ڕه‌بینی ڕه‌خنه‌وه. له‌ناویاندا (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمینیستی) و سه‌یری ڕۆڵه به کڵێشهکراوو خوازراوه‌کانی جێنده‌ر بکه‌ین له زه‌مه‌ن و شوێنی جیاوازدا. له هه‌مانکاتدا له ڕێگه‌ی ئه‌ده‌به‌وه ده‌توانین بیرۆکه‌یه‌کمان ده‌ست بکه‌وێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و ڕۆڵه جێنده‌رییه‌کان له کۆنه‌وه تا ئێستا. بۆ نمونه ئاستی گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و تێڕوانینی کۆمه‌ڵگا تێبگه‌ین بۆڕۆڵ و پێگه‌ی ژن، وه چۆن ئه‌ده‌ب له زه‌مه‌نێکدا ده‌کرێته بوارێک بۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆڵانه.
گه‌ر ئاوڕێکی خێرا له وێنای ژن بده‌ینه‌وه له ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می ڕێنیسانسه‌وه تا ئێستا، ده‌بینین ڕۆڵی ژن له بونه‌وه‌رێکی پاکیزه، ژێرده‌سته و ملكه‌چه‌وه گۆڕدراوه بۆ ژنێکی تر. ژنێک که ده‌توانێت پاکیزه نه‌بێت و پابه‌ند نه‌بێت به ڕۆڵه خوازراوه‌کان که کۆمه‌ڵگا بۆی دیاری ده‌کات، ژنێک که ده‌توانێت خۆی بنوسێته‌وه و ڕۆمان، شیعر، هونه‌ر و موزیک به‌رهه‌م بهێنی و له زۆربه‌ری بواره گشتی یه‌کاندا ببنینرێ و ببیسترێ. وێنای ژن وه‌کو پاکیزه یان له‌شفرۆش پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا داگیرکردبوو. له کۆمه‌ڵگای ڕێنیسانسدا پاکیزه‌یی )( Chastity سیفه‌تێک بوو که زۆربه‌ی کات ژنی پێ ستایش ده‌کرا. پاکیزه‌یی وه‌کو دیاریه‌کی مه‌زن که ژن له‌ماڵی باوکیه‌وه ده‌یبات بۆ مالێ هاوسه‌ره‌که‌ی. لێکۆڵه‌ره‌کان له ڕێگه‌ی شیکاری نزیک له ده‌قه‌کانی ویلیا‌م شه‌کسپیر بۆیان ده‌رکه‌وتوه که هه‌ندێک له خانمه پرۆتاگۆنیستهکانی ده‌قه‌کانی، نیشانده‌ری گرنگی پاکیزه بوونی ژن بوون. هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی، که ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕۆڵه جێنده‌رییه خوازراوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، که شه‌کسپیر تیا ژیاوه. ئه‌م گرنگیدانه به پاکیزه‌یی جۆرێک له حه‌زی (ماسکولین/پیاوگه‌رایی) لای پاڵه‌وانی ده‌قه‌کانی به‌رجه‌سته ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌و ژنانه‌ی که له‌م وێناکردنه‌دا جێگایان نه‌ده‌بۆوه به (ژنی که‌توو -خراپ) یان ( خراپ -Fallen women) ناوزه‌د ده‌کران.
به‌دیوێکی تردا له نیگاره‌کانی سه‌رده‌می ڕهنهیسانسدا که درێژکراوه‌ی ئه‌نتیکه بووه، وێنای ژن وه‌ک پاکیزه، جوان وه ملکه‌چ به‌رهه‌م هێنراوه‌ته‌وه. بۆ نمونه جه‌سته‌ی ڕووتی ژن، گه‌نج ، جوان و پاکیزه له کاری نیگار‌کێشانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رجه‌سته کراوه. وێنه‌ی ژنه کۆرتیسانهکانیشCourtesan)) که له سه‌رده‌می چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست له دیوه‌خانی خانه‌دانه‌کان و مهلیکهکاندا خزمه‌تکار بوون شوێنای خۆی داگیرده‌کات له هونه‌روئه‌ده‌بیاتی ڕێنیسانسدا. کۆرتیسانهکان به‌و ژنانه ده‌وترێ که هاوده‌میی پیاوه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان ده‌کرد. ئه‌مانه ده‌بوایه گه‌نج، جوان و خاوه‌نی زانیاری بوونایه ، بۆ ئه‌وه‌ی هاوده‌مێکی باش بن بۆ خانه‌دانه‌کان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه په‌یوه‌ندی سێکسوالیشیان له‌گه‌ڵ پیاوه خانه‌دانه‌کاندا هه‌بوو. دواتر له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه وه‌کوو له‌شفرۆش ناوده‌بران. هه‌روه‌ها له‌م کۆنتێکسته‌دا جه‌سته‌ی ژن ڕووبه‌رێک بووه بۆ ده‌ربڕین، چه‌وسانه‌وه ، سیێکسوالیزه‌کردن و به‌کاڵاکردن. سه‌ره‌ڕای ئازادبوونی ژن له‌زۆر ڕوه‌وه له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده به‌دواوه ، به‌ڵام وێناکردنی جه‌سته ژن و فێتیشایزکردن و بهشمهکخۆرکردنی ژن و به‌کاڵاکردنی سیمایه‌کی زه‌مه‌نی ڤیکتۆریاکان بوو له به‌ریتانیا . وێناکردنی ژن وه‌ک پاکیزه یان له‌شفرۆش به‌رده‌وام له کات و شوێنی جیاوازدا به‌رهه‌م هێنراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌رده‌می مه‌لیکه ڤیکتۆریادا له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له به‌ریتانیا مه‌سه‌له‌ی پاکیزهبوون گرنگی زۆری هه‌بووه. بۆ نمونه پۆشینی جل و شێوازی قژ داهێنان و نمایش کردنی جێگای مشت و مڕ و دیاری کردنی مۆڕالی و بێ مۆراڵی ژن بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا. لێکۆڵه‌ره‌کان باس له‌و بهرجهستهییهی پرچی ژن ده‌که‌ن له
ڕۆمانه‌کانی سه‌رده‌می ڤیکتۆریادا. بۆ نمونه باس له‌وه‌ده‌که‌ن که ته‌نانه‌ت شێوازی قژبه‌ستن (به شێوه‌ی تۆپه‌ڵ) نمونه‌ی پاکیزه‌یی و پابه‌ندبوون بووه به کۆدی مۆراڵه‌وه. له کاتێکدا به‌ردانه‌وه‌ی قژ و په‌خش کردنی به‌سه‌ر شان و ملدا نیشانده‌ری بێ مۆراڵی ژن بووه. ئه‌م هه‌موو گرنگی دانه به قژ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که جل و به‌رگی ژنان زۆر داپۆشراو بووه، له راستیدا ته‌نها شوێنێکی ژن که به‌ده‌ره‌وه بوه ده‌م و چاوو قژی بووه.
“ژنی خراپ” یان ژنێک له ده‌ره‌وه‌ی مۆراڵ له تابلۆکانی ( دانتێ گابرییه‌ل ڕۆسێتی-Dante Gabriel Rossetti) دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆ نمونه پۆرترێتی خاتوو لیلس ( Lady Lilith-1866) که خانمێکه قژێکی پڕ وزۆری پێوه‌یه و خه‌ریکی شانهکردنێتی و شان و ملی ڕوته. ئه‌مه وه‌کوو وێناکردنی ژنی ساقیت (Fallen Woman) سه‌یرده‌کرێ.
هه‌رچه‌ند هه‌ندێک له فێمینیسته‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان که په‌خش کردنه‌وه‌ی قژ و لادان له‌و کۆده مۆرالیانه‌ی زه‌مه‌نی مه‌لیکه ڤیکتۆریا جۆرێک بووه له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له نۆرمه باوه‌کان. گه‌رچی له‌و کاته‌دا ئه‌م ژنانه وه‌کوو ژنی که‌وتوو/ساقیت، یاخود که‌م مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرا. ئه‌م ژنانه قوربانی سه‌رده‌می خۆیان بوون، به‌و هۆیه‌ی ده‌که‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی بواری کارکردن و خوێندن و ژیانێکی نۆرمال. هه‌ندێک جاردهکهوتنه به‌ر بێ ویژدانی زۆری کۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ک له ڕۆمانی ( نهێنی یه‌کانی خاتوو ئاودلی-Lady Audley’s Secret -1862) ڕۆمان نوسی به‌ریتانی خاتوو (ماری برادۆن) ده‌رده‌که‌وێ. هه‌ندێک له خانمه نوسه‌ره‌کانی به‌ریتانیا وه‌کوو خاتوو (ئێلیزابێت گاسکێڵElizabeth Gaskell-1810 –1865) و( ماری برادۆن ) Mary Braddon 1835 –1915) له ڕۆمانه‌کانیاندا باس له‌و بارودۆخه دژواره‌ی ژنان ده‌که‌ن له زه‌مه‌نی مه‌لیکه ڤیکتۆریادا. وه له رۆمانه‌کانیاندا ده‌رخه‌ری ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه‌ن که چی وا ده‌کات هه‌ندێک هه‌ڵس و که‌وتی ژنان مۆرالی بێت و هه‌ندێکی تر بیانخاته ده‌ره‌وه‌ی مۆراڵه‌وه.نمونه‌ی “-Fallen womanژنی ساقیت” له هه‌ندێک له ڕۆمانه‌کانی خاتوو (ئیلیزابێتدا ) ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. به هه‌مان شێوه له ڕۆمانه‌کانی خاتوو ماری برادۆنیشدا چیرۆکی پرۆتاگۆنیستهکان (پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کان) به پێچه‌وانه‌ی ژنی ئایدیاڵه له کۆمه‌ڵگای ئه‌وه سه‌رده‌مه‌دا که جیاوازی جێنده‌ری و چین/کلاس سیمای سه‌ره‌کی بوو.
له‌مه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که (ده‌ق – تێکست) گه‌ر نوسه‌ره‌که‌ی ژن یان پیاو بێت ، له‌هه‌ر زه‌مه‌ن و شوێنێکدا بێت ده‌رخه‌ری ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه که تێدا ژیاوه. به هه‌موو کێشه و ئازار و گرێ کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌کانه‌وه لێکۆڵه‌ر، خوێنه‌ر وه ڕه‌خنه‌گر ده‌توانێت تێگه‌یشتنی خۆی گه‌ڵاله بکات له‌سه‌ری. ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆته خولیای لێکۆڵه‌ره فێمینیسته‌کان، وه جێگای ڕه‌خنه‌یانه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ده‌ق ، ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌ها و نۆرم گه‌لێکه که دژه ژنه له سه‌رده‌می خۆیدا و له‌تێکست و کاره هونه‌ریه‌کاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی به‌جێده‌هێڵێت.
سه‌رچاوه‌کان
– Kelso, Ruth. Doctrine for the Lady of the Renaissance. Urbana: University of Illinois Press, 1956
– Rossetti, Dante Gabriel, Lady Lilith, Access date 30/08/2014 http://www.rossettiarchive.org/docs/s205.rap.html
– Auerbach, Nina, ‘The Rise of the Fallen Woman’, in Nineteenth Century Fiction, 35 (1), (1980) Access date May 2012.
– Braddon, Mary Elizabeth, Lady Audley’s Secret (London: Atlantic Books, 2009)
– Gaskell, Elizabeth, Ruth (Oxford: Oxford University Press, 2011)
تێبینی ئه‌م وتاره له ڕه‌خنه‌ی چاودێری ژماره 419دا بڵاو بۆته‌وه