لە وەستاڕێبەری ماناییەکانەوە بۆ گەڵ خورانی سۆمەریەکان سۆران حەمەڕەش کوردبوون (کورد - بوون) 08/08/2024 18 min read0
چیای سەگە بازووی جێنگیز ئیتماتۆف – وەرگێڕانی تۆفیق ئەحمەد عەبدول ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین کتێب 23/01/2025 4 min read0
هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر دانا ڕه‌ووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كو‌لتور مه‌گه‌زین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی ده‌سه‌ڵات 1 كو‌لتور مه‌گه‌زین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
هیچ ساڵێك به‌قه‌د ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بیری ئارامی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕین، كه‌په‌یكه‌ره جوانه‌كه‌ی ئارامیان له‌ناوه‌ڕاستی شاردا لابرد كه‌س ده‌ربه‌ست نه‌بوو. ئیدی ئه‌م په‌یكه‌ره بۆ ئه‌به‌د لابراو له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌كانه‌وه له‌شوێنی خۆی دروستنهكرایهوه . چه‌ند جوانه ئه‌م ڕۆحه كوردییه كهلهپڕ وه‌ئاگادێته‌وه، ئه‌مساڵ له‌پڕێكدا (یاده‌وه‌ری كۆمه‌ڵگه) ئاوڕ له (شۆڕشگێڕه ڕۆمانسیه‌كه‌ی) ده‌داته‌وه . ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌باتی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بوون، ئه‌مساڵ بیری ئارام ده‌كه‌ن و یادیان كرده‌وه. نه‌وه‌ی نوێ كه‌به‌ناوهێنانی هه‌ر پارتێكی سیاسی هێڵنجی دێت، ئه‌وانیش ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ كۆی خه‌ڵكه خهوبینهرهكهدا بیری ئارامیان كردۆته‌وه، لێره‌و له‌وێ، لهفهیسبوكهكانیاندا ته‌عبیریان له‌م یادهكردووه. بۆچی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌پڕێكدا ئارامی بیرده‌كه‌وێته‌وه، به‌مه‌رجێك میدیای یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت ئارام له‌ناو كه‌وتووه‌كانی دیكه‌دا ونبكات؟ بۆچی دهیهوّێت ئارام له‌ناو ڤیستڤاڵی به‌رده‌وامی یادی شه‌هیداندا نقوومبكات، كه‌چی ئه‌مساڵ له‌هه‌موو كه‌س زیاتر یادی ئارام ڕۆشنتر بووه، كاریگه‌ره سایكۆلۆژییه‌كانی قوڵتر بوو، بۆچی هه‌ستكردن به‌ئارام وه‌ك سمبولێك زیاتر له‌ژیانی ئێمه‌ی ئه‌مڕۆماندا ئاماده‌گی بووه، بۆچی به‌تایبه‌ت ئێستا؟ له‌ڕاستیدا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی چیتر بیری پاڵه‌وانه‌كانی ناكات به‌خۆیان و تاقم وتفهنگهكانیانهوه، چونكه هه‌میشه له‌و غایله بێئهمانهدا ده‌ژین، گه‌ر ( پاڵه‌وانه كه‌وتووه‌كان) له‌شۆڕشدا له‌ژیاندا بمانایه، له‌وانه‌یه وه‌ك ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆیان بكردایه و زیاتریش! ئه‌م پاڵه‌وانبازییه، ئه‌م عه‌سكه‌رتاریه‌ته‌ی كهدرێژ بوونه‌وه‌ی دیوه‌خانی چه‌كداره‌كانی شێخ و ئاغا‌و مه‌لاكانی كوردستانه، وه‌ك نه‌ریتێك نه‌توانای پارێزگاری كوردی هه‌بوو و نه‌توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه كه خه‌ونی ئازادی و داپه‌روه‌ری له‌مرۆڤی كوردا بنیات بنێت. لێره‌وه بیركردنی ئارام، بیركردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه بۆ ڕۆشنبیری شۆڕسگێڕ، بیركردنی كومه‌ڵگه‌ی كوردییه بۆ شكۆی خۆی، كه‌هه‌ر جاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ك لێی ده‌ستێنرێته‌وه. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆیه بیری ئارام ده‌كات، چونكه تێزه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئارامی له‌بیره؛ كه‌شۆڕش بۆ كۆنترۆڵی و ئاڕاسته‌كردنی جه‌ماوه‌ر نییه به‌ئاره‌زووی نوخبه‌یه‌ك، به‌ڵكو شۆرش پڕۆسه‌یه‌كی هۆشیاری دوورودرێژه له‌ناو خودی گوتاری ڕۆشنبیری شۆڕشگێڕ‌دا خۆی ده‌دۆزێته‌وه. هه‌ر بۆیه سه‌یر نه‌بوو كه‌له‌و شاخه‌دا، له‌ناو ئه‌و گونده چهپهكانهدا، ئارام به‌رده‌وام بوو له‌نوسین و بیركردنه‌وه له‌وه‌ی چۆن گۆڤاری (ئاڵای شۆڕش) ده‌ربكات، به‌مه‌رجێك هه‌موو كۆمه‌ڵه خاوه‌نی ڕۆنیویهكی سه‌ره‌تایی نه‌بوو. له‌پاڵ ئه‌مه‌دا ئارام مرۆڤێكی ژندۆست بوو، خاوه‌نی هۆشیارییه‌كی جێنده‌ریی ماركسیانه بوو، له‌به‌شداری ژنان له‌خه‌باتی ڕزگاری گه‌لی كورد و چینایه‌تیدا ئه‌و لینكه ونبووه‌ی ده‌دی و باسیده‌كرد. هه‌ر بۆیه ئارام به‌دووی میكانزمێكدا ده‌گه‌ڕا شتروكتوری كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بگۆڕێت، له (كۆمه‌ڵه) یه‌كی نێرسالاری ماركسی لیننیهوه بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كه‌به‌هه‌قه‌ت ماناكانی چه‌پی له‌خۆدا ڕه‌نگبداته‌وه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئارام شاعیرێكی ناسك بوو، له‌سێبه‌ری ئه‌مدا گیتاریستێكی وه‌ك ئازاد هه‌ورامی وه‌ك سه‌ركرده پێده‌گات، سه‌ده‌ها كادری گه‌نجی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران كهلهشۆڕس و زیندانه‌كاندا كه‌وتن، یان تیرۆری سیاسی كران، خه‌وبینه‌ر و ئازا له‌دونیای حه‌فتاكان تاكۆتایی هه‌شتاكانی ئێمه‌دا ده‌بینران. ده‌هاتن بۆ كۆڕی شیعره‌كان ، بۆ شانۆگه‌رییه‌كان ، بۆ كۆڕه زانستییه‌كان. ته‌نانه‌ت له‌گونده چه‌په‌كه‌كانی كوردستاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب ده‌كرد ؛ ئه‌ده‌ب بۆ ئه‌ده‌ب یان بۆ جه‌ماوه‌ر ..ئه‌مه‌و زۆر پرسی دیكه له‌سه‌ر شانۆ ، هونه‌ری شێوكاری و چیرۆك ، به‌رده‌وام به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرا. شانۆی ئیپیكی یان ئه‌فسانه‌یی (بێرتۆڵد برێخت) شانۆی خۆشه‌ویست بوو لایان، ئه‌وان حه‌زیان له‌ڕه‌مزه‌كانی ئازادی بوو لهشێوهكاریدا. بۆچی نا ! چونكه ئه‌مانه په‌یامبه‌ره‌كانی دونیایه‌كی دیكه بوون، (یۆتۆبیا دروستكاره) ئازاكانی دونیای كوردی بوون. ئه‌مانه سێبه‌ره‌كانی ئارام بوون له‌دوای خۆیه‌وه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆش له‌ناو خه‌ونی ئه‌كتی شۆڕشگێڕیدا درێژده‌بنه‌وه. ئارام سێبه‌رێكی ئاسان نییه به ڤیستڤاڵهكان داپۆشرێت ، گه‌ر هاتوو ڤیتسڤاڵه‌كه به‌ناوی ئارامیشه‌وه بێت . ئارام به‌دیوێكی تردا ئه‌و فیگوره‌یه، كه‌وا له شۆڕشگێڕه دێرینه‌كان ده‌كات (هه‌ست به‌تاوان) بكه‌ن به‌رامبه‌ر خۆیان ، هه‌ر بۆیه زۆریان به‌په‌له ده‌چن له‌ته‌نیشت گۆڕه‌كه‌یه‌وه فۆتۆ ده‌گرن و له‌گوتاره درێژه‌كانیاندا خۆیان به‌درێژكراوه‌ی ئه‌و دهچونێنن! به‌ڵام ڕاستیه‌كانی به‌ر خۆر شتێكی دیكه‌ن. به‌دیوێكی تردا له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی باڵی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ئیسلامه‌وی و پۆپۆلیستی و ترامبیزمدا، ئارام نۆستالژیایه‌كه بۆ سه‌ده‌یه‌ك كه‌ژیان له‌شه‌ڕدا بوو له‌نێوان چاك و خراپه، سۆسیالست و كاپیتالیست، شۆڕشگێڕ و فاشی، ماسكولینست و فیمیستی چه‌پ …هتد. له‌م شه‌ڕه‌دا شۆرشگێڕه خه‌وبینه‌ره‌كان جه‌نگاوه‌ر بوون بۆ یۆتۆبیای دونیایه‌كی باشتر. به‌ڵام سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك جگه له‌تێكه‌ڵبوونی هه‌موو ئه‌مانه و ترشاندنیان له‌ناو یه‌كتردا لهئهكتێكی به‌رده‌وام گاڵته‌جاڕ و دووڕوودا ، هیچیر نییه. ئه‌مه وه‌های كردووه ترامپ و ڕاسیسته‌كان له‌ئه‌وروپادا ، ئیسلامیسته‌كانی وه‌ك ئۆردوگان و مهزهبیهكانی وه‌ك حكومه‌تی ئێراقی و ئێرانی ، حوكمی دونیا بكه‌ن . لێره‌وه یادكردنی ئارام بیركردنی ناخودئاگای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه بۆ خهوبینهرهكانی ، بۆ شاعیره ڕاسته‌قینه‌كانی، بۆ ڕۆشنبیری شۆڕشگێڕكانی ، بۆ دونیایه‌كی دیكه دوور له داڕزانی ئه‌خلاقی و دووڕوویی سیاسی. بیركردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ ئارام و گه‌ڕانه‌وه‌ی سێبه‌ره‌كانی، ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌ركه‌كانی ڕۆشنبیری كورد قورس و قورس‌تر ده‌كات…. له‌نده‌ن 31.01.17