نیهاد جامی
مه‌ترسی له‌فاشیزم ترسه له‌ئاینده‌ی گوتاره شانۆییه‌كه‌مان، چیتر فاشیزم بریتی نیه له تاكه دختۆرێكی شانۆ، فاشیزم به‌ته‌نیا له‌به‌رگی مایه‌رهۆڵده‌وه موماره‌سه‌ی گوتاره‌كه‌ی ناكات، ئه‌و فاشیزمه هێنده ترسناكه هه‌میشه له‌ژێر ناوی ئه‌كادیمی بوون دێت خۆی بسه‌پێنێ، هه‌ر هێنده‌ی كۆرسێكی له‌خۆرئاوا خوێند، ئیدی توانای هه‌یه هه‌موان بسرێته‌وه، ئه‌وه له‌ژێر ناوی جیاواز ده‌یه‌وێ گه‌مه ترسناكه میكافیلیه‌كه‌ی خۆی بكات، ده‌یه‌وێ ئه‌و سێنترالی سه‌رچاوه‌و مه‌عریفه بێت، ئه‌و لێره‌وه نه‌هاتووه، هه‌میشه فاشیزم بونیادێكی ده‌ره‌وه‌ی دنیای ئێمه‌یه، ئه‌و فاشیزمه ترسناكه به به‌رده‌وام له‌خۆرئاوا بۆ مان دێت، ئه‌و فاشیزمه كه لێره‌یه هێشتا ئه‌وانیتر دان به‌هه‌وڵه‌كانی نانێن وئێمه شه‌ری ئاماده‌بوونی ئه‌و ده‌كه‌ین، له‌به‌ر تێگه‌یشتن له‌گرنگی بوونی هه‌مومان، كه‌چی ئه‌و له‌كۆرسی شانۆكارو لێكچه‌ری بیریارێكی شانۆ به كیفایه‌ت ده‌زانێت كه ئیدی ئه‌و چیتر په‌راوێز نیه شانۆكه‌ی جیهانیه‌و ئه‌وه‌ی په‌راوێزه ئێمه‌ین، ئه‌وه‌ی ئه‌و فاشیزمه به‌هه‌موو ده‌ماكه‌كانیه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه یه‌ك خاڵی جه‌وهه‌ریه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و فاشیزمه خۆی به‌سێنته‌ری مه‌عریفه ده‌زانێت.
هه‌ر مه‌عریفه‌یه‌ك بۆ ئه‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه پڕه له‌زانیاری هه‌ڵه، هه‌ر كاتێ بیرمان له‌ستایش كردنی نه‌كرده‌وه، نه‌گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی, ئێمه له‌ناو غه‌یبانیه‌تدا ده‌ژین، هه‌ر كاتێ ویستمان بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر چاوگه‌ی تێگه‌یشتنه شانۆییه‌كانی وبۆمان خسته ڕوو، كه ئه‌و له‌ژێر كاریگه‌ری چ تیۆرێك كار ده‌كات، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه و‌ایه حه‌رامێكمان له‌به‌رده‌م موقه‌دده‌سه‌كانی به‌رهه‌م هێنا بێت، ئیدی ئه‌وه به كوفر ناو ده‌به‌ن، وا سه‌یرمان ده‌كه‌ن كه ئێمه ماندوو ده‌بین, به‌ڵام هه‌ڵه ده‌كه‌ین.
هه‌ڵه‌كردن سه‌ره‌تای گومانه له‌مه‌عریفه‌ی باو، ئێمه ئه‌و هه‌ڵه‌كردنه‌مان قه‌بووڵه، بۆچی قه‌بوولمانه، چونكه هه‌ر كاتێ له‌سه‌ر ئه‌كادیمی بوونی شانۆ وه‌ستاین، ئێمه كه له‌سه‌ر تیۆریسته‌كانه‌وه قسه بكه‌ین، كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ تیۆر تێناگه‌ین له‌كوێ نائه‌كادیمین، ئه‌كادیمی بوون مانای ریزكردنی سه‌رچاوه‌و بوونی ته‌نها پیتی دال نیه له‌پێش ناوه‌كه‌ت، تێگه‌یشتن ئه‌وه نیه تۆ بلێیت من له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و هه‌وڵه‌دا نیم، گرنگ تۆ له‌ڕووبه‌ری نمایشدا ئه‌وه‌ت تیا ده‌رنه‌كه‌وێت.
كاتێ هه‌موو ئه‌مانه ده‌بینین، ئه‌و ده‌مه‌ی له‌نێوان نووسین وڕه‌خنه‌دا ده‌نگی نه‌فی كه‌سانێك ده‌بیستین كه له‌لای ئێمه كاره‌كته‌ری گرنگی شانۆكه‌مانن مافی خۆمانه تووشی سه‌رسوورمان بین, كه بۆچی ئه‌و گوتاره فاشیزمه له‌ناو ده‌نگی جدیشدا بوونی هه‌بێت، ئه‌وه به‌بڕوای ئێمه به‌ته‌نیا ئاماده‌بوونی فاشیزم نیه له‌گوتاری شانۆماندا، به‌ڵكو ئه‌وه ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ترس، ئه‌وه ترسێك نیه له‌نادیار، ئه‌وه ترسه له‌جدیه‌تی هه‌وڵه‌كان كه به‌ره‌و ئاقارێكی فاشیانه هه‌نگاو بنێت، به‌هه‌موو مانایه‌ك تووشی جۆرێك له‌نائومێد بوونمان ده‌كاته‌وه، نائومێدیه‌ك نامان وه‌ستێنیت هێنده‌ی ده‌بێت خه‌ریكی كاری خۆمان بین وپاشگه‌ز نه‌بینه‌وه له‌هه‌وڵه‌كان، به‌ڵام ده‌شێت ئه‌و ده‌نگه به‌ره‌و خود سێنته‌ری به‌رده‌وام بێت، بۆ ئێمه هه‌رگیز به‌چاوی سڕینه‌وه سه‌یری ئه‌و خودسێنتراڵه ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌شێت وه‌ك جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ فاشیزم وئه‌و تێگه‌یشتنه ناكۆكه سه‌یری بكه‌ین كه مه‌عریفه‌و تیۆر‌و شانۆ و تێگه‌یشتنه‌كان له‌گوتاری شانۆدا به‌ڕوانینی جیاواز ببینین، ئه‌وه له‌كاتێكدا ده‌شێت بۆ كه‌سانێك تۆمه‌تباركردنمان بێت له‌ناو مه‌عریفه‌دا.
تۆمه‌تباركردنێك په‌یوه‌ست بێت به‌گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌وان، ئه‌و ڕوانینه كه هه‌میشه ده‌بێت باس له‌میتۆد وتیۆر بكه‌ین بۆ ئه‌وان بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌وه سه‌ره‌تای هه‌ستكردنی ئێمه‌یه به فاشیزمێكی ترسناك, ئه‌و ترسه ئه‌وه نیه كه‌سانێك پێیان وابێت شه‌ڕ فرۆشتنی ئێمه‌یه به‌شانۆكارێكه‌وه، به‌ڵكو ئاقارێكی فراوانتری هه‌یه له‌لای ئێمه، بۆیه ئه‌وه ترس بووه له‌گوتاری فاشیزم نه‌وه‌ك ڕه‌خنه‌گرتن بووبێت له‌فاشیزمێك، پێویسته هه‌میشه ئه‌وه‌مان بیر بێت قسه‌كردن له‌گوتاری فاشیزمه نه‌وه‌ك له‌فاشیه‌ك بێت، بۆ ئێمه قسه‌كردن وڕه‌خنه‌گرتن له‌و فاشیزمه بابه‌تێكی ئه‌خلاقیه، چونكه له‌وه ده‌چێت فاشیزمی شانۆ له‌بزووتنه‌وه شانۆییه‌كه‌ماندا له‌وه ده‌رچێت ته‌نیا كه‌سێك وگروپێك بێت، ئه‌و فاشیزمه رۆژ به‌رۆژ له‌عه‌قلیه‌تی شانۆییمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه عه‌قڵیه‌تێكی نێرایه‌تیه, بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێنترالیزمی عه‌قڵی نێر سالاری له‌گوتاری فاشیزم پێویستمان به‌خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی هه‌یه تاوه‌كو سێنترالیزمی عه‌قلیه‌تی فاشیزم هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ بونیاده‌كانی ئه‌و عه‌قڵه بنووسینه‌وه.
نووسینه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی سێنته‌ره‌وه بێت، ئه‌وه‌شیان پێویستی به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردنێكیتره بۆ خوێندنه‌وه‌ی جیاوازتر‌و قسه‌كردنه له‌چه‌مكی فه‌لسه‌فی بۆ خوێندنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و گوتاره ترسناكه, كه ئێستا دێینه سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته.
ئه‌و فاشیزمه ترسناكه‌ی له‌شانۆی ئێمه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌و رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خۆسه‌پاندن هه‌نگاو ده‌نێت, ئه‌وه گروپێكی ڕێكخه‌ر نیه, به‌ڵام فاشیزمێكه له‌ڕێگه‌ی سه‌فه‌ركردنی بۆ خۆرئاوا وئاشنابوونی زیاتر به‌شانۆو بوونی بوار بۆ كۆرس ولێكچه‌رو كاری شانۆیی وایكردووه خۆی له‌شانۆكارانی ئێره جیا بكاته‌وه, به‌واتای فاشیزمی شانۆ (له‌وێ) وه دێت وگوتاری سڕینه‌وه به‌سه‌ر (ئێره) ده‌سه‌پێنێت, ئه‌وه دیدێكی ڕه‌ها نیه, چونكه هێشتا بۆ ئێمه (ئه‌وێ) كۆمه‌ڵه ده‌نگێكی جدی وخاوه‌ن پڕۆژه‌ی تیایه, وه‌كو ئێمه‌ش به‌دژی ئه‌و فاشیزمه ده‌وه‌ستنه‌وه, بۆیه ئه‌وه سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌وانه نیه كه له‌وێوه ده‌رده‌كه‌ون, به‌ڵكو ده‌رخستنی ئه‌و فاشیزمی تۆقێنه‌ره‌یه كه ئه‌وێ بووه به شوێنی ئه‌و وه‌ك سێنته‌ری شانۆ ده‌یبینیت وئێره كه ئێمه‌ی لێیه وه‌ك په‌راوێزی شانۆ سه‌یری ده‌كات, له‌دختۆره‌كانی شانۆوه تائه‌وانه‌ی بواری خوێندن وبه‌شداریكردن له‌فێستڤاله‌كانیان پێ ده‌درێت به‌ره‌و ئه‌و فاشیزمه هه‌نگاو ده‌نێن, ئه‌و فاشیزمه به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تی نێرایه‌تیه, هه‌ڵگری هه‌مان خه‌سڵه‌تی ئه‌خلاقی باوكی كوردییه له‌خێزاندا, بۆ ڕووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته, پێویستمان به‌وه‌یه بزانین چۆن رووبه‌رووی ئه‌و عه‌قڵیه‌تی باوك ده‌بینه‌وه؟ بۆ وه‌ڵام به‌و پرسیاره‌ش ده‌بێت ده‌بێت ناوندگه‌رێتی ئه‌و عه‌قڵه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه كه بوونی له‌وێ كردوویه‌تی به باوك, كرده‌ی به باوك بوون به‌ره‌نجامی عه‌قڵیه‌تێكی نه‌خۆشه نه‌ك بارگاوی بوونی به ده‌سه‌ڵاتێك, بۆیه ده‌بێت له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی ڕه‌خنه‌ییه‌وه ئه‌و عه‌قڵه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه.
پیاوبوون ئاماژه‌یه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵات له‌ماڵی كوردیدا, ئه‌وه ڕوانینی ئه‌و فاشیزمه شانۆییه كه بوونی ئه‌و بوونی پیاوی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته, ئه‌و فاشیزمه شانۆییه بیری ده‌چێت ئه‌و سه‌پاندنی ده‌نگه‌ی ئه‌و له‌خۆرئاوا به‌سه‌ر ئێمه ده‌یسه‌پێنێت, له‌نێوان جیاكاری نێوان (ڕه‌ش/ سپی), (سێنته‌ر/ په‌راوێز), (ژن/ پیاو), (به‌هێز/ بێده‌سه‌ڵات) كارێك بوو به‌لای ئارتۆ ناسێكی وه‌ك مۆنیك بواری شانۆی ئارتۆ به‌ته‌واوی دژی ئه‌و دوالیزمه بووه.
بۆیه ئه‌و وێنه‌یه‌ی فاشیزم له‌خۆرئاوا فێری ده‌بێت, وێنه‌یه‌ك نیه له‌سه‌رچاوه‌كانی شانۆ هینابێتی, ئه‌و زه‌بروزه‌نگی فاشیزمی خۆر ئاوایی دێنێت, نه‌وه‌ك مه‌عریفه‌ی شانۆی خۆرئاوامان بۆ بێنێت, لێره‌وه تێده‌گه‌ین گرفته‌كه له‌مه‌عریفه‌ی شانۆیی وهه‌ڵه‌كردن وزانیاری ناته‌واو نیه كه له‌زمانه نزیكه‌كانی ئێمه‌وه پێمان گه‌یشتووه, به‌ڵكو گرفته‌كه زاده‌ی ئه‌و گرێ ده‌روونییه كه په‌یوه‌سته به‌و فاشیه‌ته‌ی كه زاده‌ی عه‌قڵی پیاوبوونه, به‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و وێنه‌ی باوكێكی له‌زهنی شانۆی ئێمه‌دا هه‌بێت, ئێمه‌ی مناڵان‌یش له‌م حه‌ساره (شانۆی كوردیی) په‌یڕه‌وی فرمانه‌كانی باوك جێبه‌جێ بكه‌ین, بۆ كۆتایی هاتن به‌عه‌قڵیه‌تی باوك وشكاندنی حه‌ساری باوك, ئه‌وه پێویستی به‌هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی سێنته‌ری ئه‌و عه‌قڵه هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌دیدێكی تاكره‌هه‌نده‌وه سه‌یری فاشیزم نه‌كه‌ین، به‌ڵكو له بونیادی شانۆییه‌وه قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین، ده‌بێت ئه‌وه بخه‌ینه ڕوو ڕه‌خنه‌گرتنمان له‌سێنته‌ری عه‌قڵی پیاوسالاری, ڕه‌خنه‌گرتنه له‌و گرێ كوشنده‌یه‌ی ده‌بێت بۆ ئه‌و بگه‌ڕێینه‌وه, ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندیی شوێنه‌وه, ئه‌و تێگه‌یشتنه كه‌مخوێنه‌ی باوكه بۆ ئه‌وێ وه‌ك سێنته‌رێك كه ئه‌و تیایدا ئاماده‌یه, ئێره كه ئێمه‌ین به بڕوای ئه‌و ئه‌و مناڵانه‌ین گه‌ر ده‌ستی ئه‌ومان پێ نه‌گات له‌ناو نه‌زانیندا ده‌مێنینه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كه له‌وێ بۆخۆی وێنای سێنته‌ری بۆ كاره‌كان كردووه, ده‌نا له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌خته وه‌ك سێنته‌ر بیبینین, به‌سێنتراڵ بوون زاده‌ی سۆفستاییه‌ت نیه, به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌كرده‌ی بینین وخوێندنه‌وه‌ی نمایشه‌كان وچۆنیه‌تی تیۆریزه‌كردنی له ڕووبه‌ری ڕه‌خنه‌ییدا, له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه هه موو به سێنتراڵ بوونێك به‌ته‌نیا له‌ناو دۆخێكی سۆفستایی ده‌مێنێته‌وه, كه نابێت به نووسین وتێكست وته‌نیا له‌بازنه‌ی ئاخاوتن ده‌خولێته‌وه, بۆیه سێنته‌ری شانۆی ئێمه له‌هیچ كاتێكدا نابێت به ئه‌وێ, به‌ڵكو ئه‌و سێنته‌ره گه‌ر بوونیشی هه‌بێت, ده‌بێت لێره ئاماده‌بوونی خۆی بسه‌پێنێت, بۆ ئه‌وه‌ی سنوری كوردیی بوون جێبێلیت وبه‌ره‌و جیهانیبوون هه‌نگاو بنێیت, سه‌ره‌تا پێویسته ئاسته‌كانی ئه‌م شانۆیه له‌وێنه‌ی فۆتۆگرافی وهه‌واڵی ڕۆژنامه‌نووسی بكه‌یته ده‌ره‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی شانۆكارنێك له‌ده‌ره‌وه به‌رهه‌می دێنن, نه بینراون بۆ ئێمه‌و نه فیدیۆكانیشیان له یوتوب ده‌بینین بۆیه ئه‌وه ناتوانین ئاسته‌كانی پێشڤه‌چوون وگۆڕان له‌گوتاره شانۆییه‌كه‌دا ببینین, ئه‌وه‌ی هه‌میشه بتوانین له‌باره‌یه‌وه بدوێین, به‌ته‌نیا ئه‌و تێكسته تیۆرییانه‌ن كه ده‌توانین له‌وێوه خوێندنه‌وه‌ی چه‌مك ومیكانیزمه‌كانی تیا بخه‌ینه ڕوو, هه‌ڵبه‌ت كاتێك چه‌مكه‌كان زاده‌ی بوونی ئێمه نین, به‌ڵكو له‌مه‌عریفه‌و كولتوریتره‌وه هاتوون, ئه‌و ده‌مه‌ی باس له‌ژینالۆژیه‌تی چه‌مك ده‌كه‌ین پێویست به‌هه‌ڵچوون وتوره‌بوون ناكات.
دۆخێكی سرووشتیه ئه‌و چه‌مكانه ئێمه خاوه‌نی نه‌بین, به‌ڵام سرووشتی بوون ئه‌وه نیه, چه‌مكه‌كان به به‌رهه‌می عه‌قڵی خۆمان بزانین, له‌كوێوه ئێمه خاوه‌نی بووین ده‌ست نیشانی ده‌كه‌ین, زه‌مینه‌كه‌شی له‌كوێوه هاتبوو نابێت بترسین وبسه‌ڵمێینه‌وه, ئه‌وه ئیشمالیه‌تی سه‌ره‌كی منه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی شانۆكارن له‌و بواره‌دا.
ئه‌و سێنتراڵه‌ی شانۆكارانێك بۆ خۆیان به‌رهه‌میان هێناوه له‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شلندنه‌وه‌گه‌راییدا بۆ سێنته‌ر ده‌توانرێ ئه‌وه به‌خرێته ڕوو, كه سێنته‌رال بوونی شانۆ, بنیاتنانی سێنته‌ر نیه, هێنده‌ی چوونه ناو سێنته‌ره ئه‌وه‌ش دوو دۆخی ته‌واو جیاوازه, بۆیه پێویسته له‌پرۆسه‌ی سێنتراڵ بووندا جیاكاری بكه‌ین له‌نێوان نووسین وئاخاوتن, ئه‌وه ئاخاوتنه بانگه‌شه بۆ سێنته‌ر ده‌كات, چونكه نمایش وگوتاره‌كه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌وه بوو, مانای و‌ایه سێنته‌ر به‌ره‌نجامی نوسین نیه‌و نه‌بووه به تێكستی ڕه‌خنه‌یی.
دیاره له‌نێوان ئاخاوتن وتێكستی نووسراو دوو ڕووبه‌ری جیاواز مانا به‌رهه‌م دێنێت, ڕه‌خنه‌گرتن له ئاخاوتن وئه‌و ده‌یالۆگه سۆفستاییانه له‌دایك بوونی تێكستی ڕه‌خنه‌ییه, به‌ڵام چونكه نمایش نه‌بینراوه كه‌واته سه‌خته ببینه خاوه‌نی تێكستی ڕه‌خنه‌یی, بۆیه فاشیزمی شانۆ له‌و حاله‌ته‌دا له‌سه‌ر بۆشایی خۆی بنیات ده‌نێت, نه‌وه‌ك له‌زه‌مینه‌ی بینینی گوتاری نمایش.
ره‌خنه‌گرتن له سێنته‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه كه له‌پشت دامه‌زراندنی بڕوا نێرینه‌كانی فاشیزمه، كه هه‌وڵه‌كانی ئێره به‌لایه‌وه هه‌ڵگری چه‌مكێكی مه‌جازیه، ئه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێره نین له‌ئاست ئه‌وێ خۆی ده‌كات به په‌راوێز، به‌ڵكو ئه‌و سیستمه نێرسالارییه‌ی فاشیزمه كه ئێمه‌بوون له‌ناو چه‌مكی مه‌جاز بۆ بێده‌سڵاتبوون ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، فاشیزم به‌هۆی پیتی دالی پێش ناوه‌كان وچوونی بۆ فێستڤاله‌كان ونمایشكردنی شانۆگه‌ریه‌كان له‌شوێنی جیاواز وێنای سێنتراڵ بوونی به‌خۆی به‌خشیووه, بۆیه سێنته‌ر بوونی حه‌قیقه‌تێكی شانۆیی نیه, هێنده‌ی وه‌همێكی سۆفستاییانه‌یه.
بۆیه ئه‌و عه‌قڵه نێرسالاریه وێنایه‌كی ئاخاوتنی كردووه بۆ له‌دایك بوونی فاشیزم, فاشیزم كه‌له‌سه‌ر پایه‌كانی خۆی وێنه‌ی به‌سێنتراڵ بوونی خوڵقاندووه كه ئومێد ئه‌كه‌ین ئه‌و وێنه‌یه هه‌میشه شانۆكاری كورد له‌ناو خودسێنه‌ری شانۆكاری كورد نه‌كات به خودی باڵا, به‌ڵكو باڵابوونی ئه‌و خوده به‌ره‌نجامی بینین وتێگه‌یشتن وئاسته‌كانی مه‌عریفه بێت وكرده‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌پرۆسه‌ی بینین‌دا ئاسته‌كانی ئه‌و گوتاره ده‌ست نیشان بكات, چونكه فاشیزم شتێك به‌رهه‌م ناهێنێت, جگه له به‌خشینی وێنه‌یه‌كی كاریكاتۆری به‌خۆی, كه سه‌رباری مه‌ترسیه‌كانی بۆ شانۆكه‌مان وا ده‌كات شانۆكه‌مان نه‌توانێ به‌ره‌و كرانه‌وه‌و تێگه‌یشتن وپرسیاری جیاواز هه‌نگاو بنێت.