دانا ڕەووف

دادگایکردنی نازییەکان و دادگایکردنی بەعسیەکان


Loading

دوای جەنگی جیهانی دووەم دادگایکردنی تاوانبارەکانی ئاوسشڤیتز   و هۆلۆکۆستی جولەکەکان لە فرانکفۆرت لە ٢٠ی مانگی دوانزەی ساڵی ١٩٦٣ەوە دەستیپێکرد و لە ١٩ی مانگی هەشتی ساڵی ١٩٦٥دا کۆتایی هات.

لە ١٨٣ ڕۆژی دانیشتنەکاندا، ٢٢ بیست و دوو  تاوانبار، بە ئامادەبوونی سێ سه‌د و شه‌ست و پێنج  ٣٦٥ شایه‌ت، کە ٢٤٨یان لە دۆزەخی ئاوسشڤیتز ڕزگاریان بوو بوو، دادگایی کراون.

(پیتەر ڤایس) پرۆتۆکۆلی ئەم دادگاییکردنەی لە دەقێکی شانۆیی دۆکیومێنتاری دا تۆمارکردووە و ئەم تاوانە گەورەیەی بۆ نەوەکانی تر و هەموو مرۆڤایەتی پاراستوە. لەم  ڕۆژانەدا ئەم دەقەم سەرلەنوێ خوێندەوە، هەندێکجار هەناسەم بۆ نەدەدرا، کە مرۆڤ هێندە دڕندە بێت و بەو شێوەیە هەزارەها کەس بکوژێت.

هەر لە کاتی خوێندنەوەی ئەم دەقە دۆکیومێنتارییەدا، تووشی نائومێدی و رەشبینییەکی قووڵ، سەبارەت بە سیاسەتمەدارەکانی خۆمان بووم. گەورەترین هەلمان بۆ هەڵکەوت، هەلێک تا ئێستا لە مێژووی کورددا شتی وا ڕووینەداوە، کە داگیرکەر و جەلادەکانت دادگاییبکرێن. سەدام حسین، عەلی کیمییایی و سەرکردەکانی بەعس لە بری تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران و کوردقرکردن، لەسەر چەند تاوانێکی بچووکی شیعەکان دادگاییکران و لەسێدارە دران. باسی ئەنفالی هەزارەها کورد هەر نەکرا.

ئەو کات کورد لە بەغدا دەسەڵاتێکی زۆری هەبوو، مام جەلال و مەسعود بارزانی و هەموو ئەوانی تر، کەچی هێشتیان ئەو تاوانانە و ئەو تاوانبارانە ئاوا بە ئاسانی بۆی دەرچن. ئەمە هەڵەیەکی گەورە و پەلەیەکی ڕەشە بە مێژووی ئێمەوە، کە هێشتیان خوێنی ئەو هەزارەها کوردە ئاوا بە خۆرایی بڕوات!

بەداخەوە من وای دەبینم…