رۆژێك پاش ده‌رچونی فه‌رمانی له‌سێداره‌دان به‌تاوانی كوشتنی مێرده‌كه‌ی، له‌زیندان شو به‌كوڕێكی تر ده‌كات
له‌ئێستادا زیندانی چاكسازی ژنان 44 ژنی سزادراوی به‌تۆمه‌تی جیاجیا له‌خۆگرتوه، 10 كه‌س له‌و ژنانه سزای له‌سێداره‌دانیان ده‌رچووه
19 ئازار, ٢٠١٥ راپۆرت
ژنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ی به‌تۆمه‌تی كوشتنی مێردی پێشوی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوه هاوسه‌رگیری ده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانمان بۆ ده‌رچو، بۆ رۆژی دواتر له‌زیندان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریمان ئه‌نجامداو دادوه‌ر ماره‌ی كردم له‌و كوڕه”.
ئاوێنە: ئیحسان مه‌لا فوئاد
مونیره له‌ودیو شیشه‌كانی زیندانه‌وه، چاوه‌ڕوانی په‌تی سێداره‌و كۆتاییبونه به‌ژیان، ئه‌و وتی “حوكمی له‌سێداره‌دانم دراوه‌و هیوام به‌ژیان نه‌ماوه، كه‌چی له‌نێو زیندانه‌كه زۆر نامرۆڤانه ده‌ژین”.
ئه‌و به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستا، له‌گه‌ڵ گه‌نجێكدا مێرده‌كه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌كوژن، هه‌مان شه‌وی روداوه‌كه ده‌ستگیرده‌كرێن، پاش دانپێدانان به‌تاوانه‌كه‌یاندا، خۆی‌و ئه‌و گه‌نجه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێت.
ئه‌و ژنه بۆ ئاوێنه چیرۆكێكی دیكه‌ی جیاواز لهكوشتنهكه ده‌گێڕێته‌وه‌و وتی “پاش ئه‌وه‌ی من‌و ئه‌و كوڕه گیراینو تاوانه‌كه ئاشكرابو، دو ساڵ پێش ئێستا‌و له‌یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانی ساڵی 2013 پێكه‌وه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانمان بۆ ده‌رچو، هه‌ر رۆژێك پاش ده‌رچونی فه‌رمانه‌كه له‌زیندان شوم به‌و كوڕ كرد‌و دادوه‌ر لێی ماره كردم، ئێستا ئه‌و (مێرده‌كه‌ی ئێستای) له‌چاكسازی گه‌ورانی پیاوان زیندانییه”.
ئه‌وان (مونیرهو كوڕه‌كه) ئومێدیان به‌ژیان هه‌بو، له‌نێو قه‌فه‌سی زینداندا چاویان به‌یه‌كتری دهكهوێتو مافی ئه‌وه‌یان پێدراوه له‌یه‌ك ژوردا بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك پێكهوهبنو وه‌كو دو هاوسه‌ر بژین، ئێستا بیریان لای ئه‌و كه‌سه نه‌ماوه كه پێكه‌وه بێبهشیانكرد لهژیانو له‌ناویان برد، ته‌نها بیریان لای ژیانی خۆیانه.
ئه‌و ژنه نه‌ك ته‌نها بۆ دادگا، به‌ڵكو بۆ ئاوێنه‌ش دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه تاوانێكی گه‌وره‌ی كردوه، به‌ڵام ده‌ڵێت “راسته تاوانێكی نامرۆڤانه‌م كردوه، به‌ڵام هه‌ر مر‌ۆڤم”.
له‌ئێستادا زیندانی چاكسازی ژنان 44 ژنی سزادراوی به‌تۆمه‌تی جیاجیا له‌خۆگرتوه، 10 كه‌س له‌و ژنانه سزای له‌سێداره‌دانیان ده‌رچوه‌و چاوه‌ڕوانی جێبهجێكردنهكهین، ئه‌وانه‌شی به‌چه‌ند مانگ‌و ساڵێك سزادراون چاوه‌ڕوانی لێبوردنی گشتین، وه‌ك سازان هاوڕێی مونیره وتی “من به‌شه‌ش مانگ سزادراومو چوار مانگم ماوه، چاوه‌ڕوانی لێبوردنی گشتیم، ئیتر نازانم كه‌ی ده‌رده‌كرێت”.
كاتێك مونیره قسه‌ی دهكردو باسی ژیان‌و نه‌هامه‌تی رابردو ئێستای خۆی ده‌كرد، ده‌نگی هاوڕێ ژنه‌كانی هۆڵه‌كه‌ی پڕ كردبو، له‌ولاوه ده‌نگی منداڵ‌و ده‌رگاو شیشه‌كانی زیندان، ئه‌و منداڵانه‌ی كه تاوانی دایك‌و باوكیان ئه‌وانیشی خستبوه نێو زیندانه‌وه‌و له‌و شوێنه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له‌م وڵاته‌دا توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر ژنان، چه‌ندین توندوتیژی دیكه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، وه‌ك مونیره وتی “مێرده‌كه‌م زۆر زوڵمی لێده‌كردم، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده لێیده‌دام، هه‌شت جار به‌لاشه‌ی خوێناوییه‌وه چومه نێو دادگای چه‌مچه‌ماڵه‌وه، به‌رده‌وام له‌پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ بوم وه‌كو چایخانه، له‌ساڵی 2011دا 30 فیشه‌كی به‌ماڵی باوكمه‌وه نا، له‌باوك‌و دایكمی ده‌دا، به‌ڵام من زۆر به‌نه‌رمی له‌گه‌ڵیدا ده‌جوڵامه‌وه، به‌داخه‌وه به‌مدواییانه به‌و شێوه‌یه به‌سه‌رمدا شكایه‌وه”.
ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاوانی كوشتنی مێرده‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا خۆی بهزوڵملێكراو ده‌زانێ، ده‌ڵێت “كه‌سێك هه‌بێت باسی توندوتیژیو ناحه‌قییه‌كانی من بنوسێته‌وه‌و باس بكات، ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كه‌م ژن منم له‌جیهاندا كه زۆرترین توندوتیژیم به‌رامبه‌ر كرابێت”.
پاش ئه‌وه‌ی خۆی‌و ئه‌و كوڕه ئه‌و تاوانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌برێته پۆلیس‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه ده‌ستگیركراوه له‌پۆلیس‌و دادگا یه‌كه‌مجار وتویه‌تی من نهمكوشتوه، “ئیتر (كه‌شف دهلالهم) كرد‌و بۆم باسكردن چۆن ئه‌نجاممداوه، به‌ڵام له‌دادگای تاوانه‌كان وتم من نهمكردوهو باسی كێشه‌و زوڵملێكردنی مێرده‌كه‌مم بۆی كرد، سودی نه‌بو”.
ئه‌و به‌ته‌نها كێشه‌ی كوشتنی مێرده‌كه‌ی یه‌كه‌می نه‌بو، به‌ڵكو كێشه‌ی بینینی منداڵه‌كانیشی هه‌بو، ئه‌و ده‌ڵێت “چۆن یاسایه‌ك هه‌یه‌و سزای له‌سێداره‌دانی منی ده‌ركردوه، ده‌بێت به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ش دو مانگ جارێك چاوم بهمنداڵهكانم بكهوێتو دو كاتژمێر لام بمێننه‌وه، كه‌چی چاودێره‌كانی ئێره ده‌ڵێن تۆ تازه كوڕی ئه‌و ماڵه‌ت كوشتوه، ئه‌وانیش به‌منداڵه‌كه‌ت سزای تۆ ده‌ده‌ن، ناینێرن بۆت، ده‌بێت دادوه‌ر به‌و یاسایه منداڵه‌كانم بۆ بهێنێت”.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا، مونیره وتی “من پشتم نه‌بو بۆیه وام به‌سه‌رهات، جارجار باوكم سه‌ردانم دهكاتو زۆر ده‌گری، ده‌ڵێت به‌هۆی تۆوه ده‌خرێمه دۆزه‌خه‌وه‌و 70 ساڵ ده‌مسوتێنن”.
تێبینی: مونیره ناوێكی خوازراوه.
سەرچاوە؛ ئاوێنە ؛ ١٩.٠٣.٢٠١٥
کولتور مەگەزین: ئێمە لەگەڵ ڕێنوسی (ئاوێنە)ی بەڕێزدا نین، بەڵام ئەم وەک ئەمانەتی ڕۆژنامەنوسی وەک خۆی بڵاویدەکەینەوە!