ڕۆمانی (ژەنراڵ لەباوەخولەیدا) ی نوسەری کۆلۆمبی (گابرێل گارسیا مارکیز) باس لە ژەنراڵ (سیمۆن بۆلیڤار) دەکات دوای ئەوەی هەموو کۆی وڵاتانی ئەمریکای لاتین ڕزگاردەکات ، لەپاپۆڕەکەیدا لەنێو دەریای کاریبی سەردانی.
هەموو یەکێک لەو وڵاتانە دەکات کەخۆی ڕزگاری کردووە و ژنەراڵێکی ژێردەستی خۆی لێ داناوە. لەهەموو وڵاتەکان پێشوازی گەرمی لێدەکەن، بەڵام سەیر لەوەدایە هیچیان ئامادەنین پاسپۆرتێکی بدەنێ، بۆئەوەی بۆ دەرەوەی ئەمریکای لاتین بەپاپۆڕەکەی خۆی بەئازادی سەفەربکات. هەریەکەو بەجۆرێک خۆی لەداواکەی (سیمۆن بۆلیڤار) دەدزێتەوە. ژنەراڵ لەکۆتایدا وەها وەسفی خۆی دەکات: وەک ئاژەڵێکی عەجیب لەقەفەسیکدا … یاخود وەک گێلترین پیاوی میژوو!
سەیر لەوەدایە ژنراڵ بارزانی چارەنوسی غەمبارتر بوو لە پاڵەوانەکەی ڕۆمانەکەی مارکیز. ئەو تەنانەت مانەوەشی لەئوتێلە هەرزانەکانی ئەمریکای پێ ڕەوا نەدەبینراو لەژێر چاودێریدا بوو . لێرەوە ئەم دۆکۆمێنتە بەڕای کولتور مەگەزین ئیلهامبەخشێکی داهاتووی هونەری ڕۆمان و گێرآنەوەی کوردی و سینەما دەبێت ٠
دەشبێت ئەوە بڵێین هەرچەندە بارزانی بەدانانی چەکی زیاتر لەسەدوپەنجا هەزار پێشمەرگە لەشەوڕۆژیکدا ڕازی بوو،بەمەش برینێکی گەورەی سایکۆلۆژی و تراومایەکی ترسناکی خستە نێو ڕۆحی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانەوە.
سەیرلەوەدایە هەرچەندە بارزانی ڕازیببوو بەڕێکەتنامەی جەزائیر و پشتیکردە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، هێزێکی پڕ لەژیاندۆستی کەئامادەبوو لەژێر ڕابەڕایەتی بارزانیدا تا دوا فیشەک بجەنگێت. سەرەڕای ئەم هەموو متمانەیە، ئەو چەکی بەکۆی هیزی پێشمەرگەیە دانا ، تەنانەت ئەو سەرکردانەی بەنیازبوون بەردەوامی بدەن بەشۆڕش کەوتنە ژیر هەڕەشەی بارزانی!
ئاوەها لەشەوڕۆژێکدا لە ١٩٧٥ شۆڕش تەسلیم بەحکومەتی ئیراقی بەعسی کرایەوە و لەزمانی خەڵکەوە بە (ئاشبەتاڵ) نازناوکراوە. بارزانی بەمەرجەکانی شای ئێران و ئەمریکا ڕازی بوو، کەچی لەئەمریکا لەهەرزانترین ئۆتێلدا و لەژێر چاودێریدا هێشتیانەوە و هیچیان بەخۆی ڕەوانەبینی .
پرسیارەکە لەوەدایە بارزانی لەژێر تاوێرە بەردێکی سەرکەشی شاخەکانی کوردستان و لەنێو پێشمەرگەکانی خۆیدا و خەڵکی بکوژرایە باشتر نەبوو، وەک لەوەی لەگەڕەکە هەرزانەکانی مەنفای ئەمریکا و ئۆتێلەکانیدا و لەژێر ڕەحمەتی سیای ئەمریکی و ساواکدا دواساتەکانی ژیانی بەسەر ببات؟!.
ئەم دۆکۆمێنتێەی خوارەوە بەڵگەیەک بۆ مێژوویەکی سیاسی کەدەبێت ئەقڵی سیاسی کوردی وەک وانەیەکی میژوویی لێوەی فێربێت!
دەقەکان:
ئاوێنە نیوز لە بەرواری 04.03.2015: ئەم بەڵگەنامەیەی کردووە بەکوردی و کورتەیەک قسەی لەسەر کردووە، ئێمەS وەک (کولتور مەگەزین / پۆلەتیک ) دەقی بەڵگەنامەکەمان بەراوورد کرد و بەباشمان زانی ، هەروەها دەقی بەڵگەنامەکەی ویکیلکس وە خۆی بڵاودەکەینەوە .
نوسینەکەی ئاوێنە:
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكلیكس كه ئاوێنه له‌خواره‌وه ده‌قه‌كه‌ی كردوه به‌كوردی‌و مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1976، بارزانی دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول كه روده‌كاته ئێران‌و به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێت، سه‌ره‌نجام ده‌زگای ساواك رێگه‌ی ده‌داو ئاسانكاریی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات كه ئێران به‌ره‌و واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا به‌جێبهێڵێت، بارزانی كه ده‌گاته ئه‌مه‌ریكا، شای ئێران له‌ڕێگه‌ی ئه‌فسه‌رێكی ساواكه‌وه نامه‌ی ئه‌وه‌ی ئاڕاسته ده‌كات كه سورنین له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی بۆ ئێران، بارزانی‌و ئه‌و هاوه‌ڵه دڵسۆزانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا گه‌شتیان كردوه بۆ ئه‌مه‌ریكا، گواستویانه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشین‌و گه‌ڕاون به‌دوای خانویه‌كی كرێی هه‌رزاندا له‌واشنتن.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن “ریچارد هێڵمس”، باڵوێزی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا له‌تاران ئاماده‌و ره‌وانه كراوه بۆ وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه به‌وه كراوه كه “جگه له‌مانه‌وه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكا، بارزانی ئامانجه‌كانی تری بۆ ماوه‌یه‌ك رون نه‌بون”.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌به‌شی كۆتاییدا، هنری كه‌یسنجه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا كه رۆڵی دیاری هه‌بو له‌ئاماده‌كردنی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیرو هه‌ره‌سهێنان به‌شۆڕشی ئه‌یلول، سوپاس‌و پێزانینی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌و رونكردنه‌وانه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی شا‌و حكومه‌تی ئێران پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردوه، كه ڕه‌نگه ببێته هۆی داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه.
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
ئای دی: 1976STATE209897_b
بابه‌ت: كێشه‌ی بارزانی باوك (مسته‌فا بارزانی)
به‌روار: 28/8/1976
كات: 17:20 سێ شه‌ممه
پۆلێن: نهێنی
له‌لایه‌ن: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
بۆ: تاران و به‌غداد
1. بارزانی چه‌ند نامه‌یه‌كی له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه پێگه‌یشت، كه باسیان له‌وه ده‌كرد ئه‌وان سور نین له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی بارزانی بۆ تاران وه‌كو مه‌زه‌نده ده‌كرا. یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه‌كانی بارزانی پێیڕاگه‌یاندین كه له‌ڕاستیدا شا له‌ڕێگه‌ی ساواكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌كردو پێیڕاگه‌یاند، كه هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت بێت بۆ تاران‌و ئه‌گه‌ر ویستیشی بۆ چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه هیچ ڕێگرییه‌ك نابێت له‌به‌رده‌میدا. ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ساواك گه‌ڕایه‌وه بۆ تاران.
2. له‌هه‌مانكاتدا، بارزانی‌و هاوه‌ڵه‌كانی گواستیانه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كێكی هه‌رزان به‌هاو ده‌گه‌ڕان به‌دوای خانویه‌كی كرێدا له‌واشنتن.
3. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌س له‌هاوه‌ڵانی بارزانی كه یه‌كێكان كوڕێكی خۆی بو، پێیان باش بو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران یان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنێكی تر. بۆ نمونه: دكتۆر عومرانی كه پزیشكی تایبه‌تی بارزانی بو، پێیوتین كه خوازیاره بۆ ماوه‌یه‌كی كورت سه‌ردانی له‌نده‌ن بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو منداڵه‌كانیدا یه‌كبگرنه‌وه. كه به‌نیاز بو له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌پاسپۆرته ئێرانییه‌كه‌ی بڕوات. له‌وانه‌یه عومرانی دواتر‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بگه‌ڕێته‌وه واشنتن، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام حه‌زی ئه‌كرد له له‌نده‌ن نیشته‌جێ بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دكتۆر ده‌یتوانی له‌وێ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خوێندنی پزیشكی‌و هه‌روه‌ها پراكتیكیش.
4. سه‌رباری ئه‌و نائارامییانه‌ی كه به‌دی ده‌كران، ده‌توانین بڵێین كه هه‌مو هاوه‌ڵه‌كانی بارزانی به‌ته‌واوی دڵسۆز بون بۆ سه‌ركرده‌كه‌یان‌و ئه‌گه‌ر بارزانی بیویستایه له‌وێ ده‌مانه‌وه.
5. جگه له‌مانه‌وه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكا، بارزانی ئامانجه‌كانی تری بۆ ماوه‌یه‌ك رون نه‌بون. بارزانی به به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كاروباری عێراقی وت، كه ئاماده‌یه واژۆ بكات له‌سه‌ر قایل بونی كورد به‌و لێبوردنه كه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌رچوه بۆ ئه‌و كوردانه‌ی كه له‌ئێران ماونه‌ته‌وه، به‌مه‌رجێك ئه‌وه بچه‌سپێت تیایدا كه كورده‌كان بچنه‌وه زێدی خۆیان له‌باكورو ناوچه سنورییه‌كان. بارزانی تاڕاده‌یه‌ك به‌ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه ی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر ئه‌م لێبوردنه واژۆ بكات، ئه‌وا كارێكی باشی ئه‌نجامداوه بۆ كورده ئاواره‌كانی ئێران هه‌روه‌كو چاوه‌ڕوانكراو بو له‌م كاته‌دا. له‌ئێستا به‌دواوه بارزانی هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ڕژێمی عێراق، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1970.
6. تێڕوانینی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه ده‌توانین بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بین‌و چاودێری بارودۆخه‌كه بكه‌ین. مانه‌وه‌ی بارزانی له‌ئه‌مه‌ریكا سه‌رئه‌نجامی كه‌مێك له‌فشار بو، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی ڕێژه‌ییان ده‌سته‌به‌ر كرد. ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه نابێت فشاری بخه‌ینه سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت به‌دوای یارمه‌تیدا له‌چه‌ند دۆستێكی خۆی لێره. یان هه‌ڵایه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دروست بكات، سه‌ره‌نجام ڕه نگه داوای مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی بكات، بۆ ئه‌مه‌ش خاوه‌نی دۆزێكی سه‌ره‌كی‌و به‌هێزه، ناتوانین به‌ئاسانی ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه.
7. به‌م شێوه‌یه داوامان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی بارزانی‌و هاوه‌ڵه‌كانی بۆ سێ مانگ، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ماندا به‌هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵه‌كانی له‌وانه دكتۆر عومرانی‌و موحسین دزه‌یی كه سه‌ردانی له‌نده‌ن بكه‌ن‌و بگه‌ڕێنه‌وه.
8. كۆمێنت‌و ئامۆژگارییه‌كانتان به‌رز ده‌نرخێنین له‌باره‌ی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بارزانیدا. هه‌ڵوێستی شیاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق‌و ئێرانمان له‌به‌رچاو گرت. بۆ باڵیۆز هێلمس: سوپاس‌و پێزانینی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ رونكردنه‌وه‌كه‌ت له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی شا‌و حكومه‌تی ئێران. ڕه‌نگه به‌ره‌و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی بارزانی بێت له‌ئه‌مه‌ریكاو ئه‌گه‌ری داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه. كه‌یسنجه‌ر/ نهێنی.
* تێبینی زمانەوانی کولتور مەگەزیزن: ڕێنوسی رۆژنامەنی ئاوێنە وەک خۆی چۆنە ئاوەها لەنوسینەکەدا بڵاوکراوەتەوە. بێگومان وەک کولتور مەگەزیزن لەوبڕوایەدانین ڕۆژنامەیەک یان گۆڤارێک یان سیاسیەکی کورد، ئەو هێزە زمانەوانیەیان هەبێت دوو واو (و) لەکوردیدا بکەن بکەن یەک واو (و) …کەبێگومان ئەم دەستکاریە میزاجێکی سیاسیە و دوورکەوتنەوەیە لەبوونی سەلیقەی زمانەوانی بەوەی بزانیت لەکوێدا یەک واو بوونی هەیە و لەکوێدا پێویستە دوو واو بنوسرێت، دیارە جوانی زمانی کوردی لەو سەلیقە تایبەتدایە ، نمونەش لەزمانەکانی دونیادا زۆرە…
دەقی بەڵگەنامەکە ؛ بەرواری ٢٤ ئاوگۆستی
BARZANI PROBLEM | |
Date:1976 August 24, 17:20 (Tuesday) | Canonical ID:1976STATE209897_b |
Original Classification:SECRET | Current Classification:UNCLASSIFIED |
? /*display_field(“Handling Restrictions”, htmlspecialchars_utf8(implode(“, “,$cable_details[‘extra’][‘originalhandlingrestriction’])), get_occurrence_data(“originalhandlingrestriction”, $cable_details[‘extra’][‘originalhandlingrestriction’])); */ ?Handling RestrictionsEXDIS – Exclusive Distribution Only | Character Count:4003 |
Executive Order:GS | Locator:TEXT ON MICROFILM,TEXT ONLINE |
TAGS:BARZANI, MULLAH MUSTAFA | IR – Iran | IZ – Iraq | PFOR – Political Affairs–Foreign Policy and Relations | US – United States | Concepts:KURDS | MEDICAL CARE | POLITICAL LEADERS | VISITS |
Enclosure:– N/A or Blank — | Type:TE |
Office Origin:ORIGIN SS – Executive Secretariat, Department of StateOffice Action:– N/A or Blank — | Archive Status:Electronic Telegrams |
From:Department of State | Markings:Margaret P. Grafeld Declassified/Released US Department of State EO Systematic Review 04 MAY 2006 |
To:Iran Tehran | Iraq Baghdad | TEHRAN BAGHDAD |
١٩٧٦
.1
BARZANI APPARENTLY HAS RECEIVED MESSAGES FROM IRANIAN
AUTHO;ITIES THAT THEY ARE NO LONGER INSISTENT THAT HE RETURN PROMPTLY TO TEHRAN AS ORIGINALLY ENVISAGED. A MEMBER OF BARZANI’S ENTOURAGE INFORMS US THAT SHAH HAD IN EFFECT CONVEYED WORD THROUGH SAVAK CHANNEL TO BARZANI THAT HE, BARZANI, WOULD BE WELCOME TO COME TO TEHRAN AT ANY TIME AND THAT, IF HE WISHED TO RETURN TO THE U.S. FOR MEDICAL TREATMENT IN THE FUTURE, THERE WOULD BE NO OBSTACLE. THE
SAVAK ESCORT OFFICER HAS RETURNED TO TEHRAN.
2. MEANWHILE, BARZANI AND HIS ENTOURAGE HAVE MOVED TO LOWER-PRICED QUARTERS IN AN APARTMENT HOTEL AND REPORTEDLY SECRET
SECRET
PAGE 02 STATE 209897
HAVE BEEN LOOKING AROUND FOR A LEASED OR RENTED HOUSE IN THE WASHINGTON AREA
3.
AT LEAST THREE MEMBERS OF THE BARZANI ENTOURAGE, IN-CLUDING ONE OF HIS SONS, WOULD LIKE TO RETURN TO IRAN OR BE REUNITED WITH THEIR FAMILIES ELSEWHERE. BARZANI’S
PERSONAL PHYSICIAN, DR. OMRANI, FOR EXAMPLE, TELLS US HE WISHES TO GO TO LONDON SHORTLY TO BE R-UNITED WITH HIS WIFE
AND CHILD, WHO WILL BE TRAVELING THERE UNDER IRANIAN PASSPORTS IN THE NEAR FUTURE. THE OMRANIS MAY THEN RETURN TO WASHINGTON FOR AWHILE, BUT EVENTUALLY THEY
WOULD LIKE TO SETTLE IN LONDON, SO THAT THE DOCTOR CAN CONTINUE HIS MEDICAL STUDIES AND PERHAPS ENTER PRACTICE
THERE.
4.
DESPITE THESE SIGNS OF RESTLESSNESS, WE CAN TAKE FORGRANTED THAT ALL MEMBERS OF THE BARZANI ENTOURAGE WILL REMAIN COMPLETELY LOYAL TO THEIR LEADER AND WILL STAY WITH HIM IF THIS IS HIS DESIRE
5.
BARZANI’S OBJECTIVES–OTHER THAN TO STAY IN THE U.S.
FOR AWHILE–ARE NOT WHOLLY CLEAR. BARZANI TOLD NEA/ARN COUNTRY DIRECTOR THAT HE WAS INCLINED TO ENDORSE KURDISH ACCEPTANCE OF THE RECENT IRAQI OFFER OF AN AMNESTY TO THE KURDS REMAINING IN IRAN (TEHRAN 7872) PROVIDED IT COULD
BE CONFIRMED THAT THE KURDS WOULD BE RELOCATED IN THE NORTH IN THE GENERALLY KURDISH AREAS IN WHICH THEY HAD ONCE LIVED, BORDER AREAS EXCEPTED. BARZANI RATHER ELIPTI- CALLY INDICATED THAT, IF HE ENDORSED THIS AMNESTY OFFER, HE
WOULD HAVE DONE ABOUT AS MUCH FOR THE KURDISH REFUGEES IN IRAN AS MIGHT BE EXPECTED AT THIS TIME; HENCEFORTH HE WOULD CONCENTRATE HIS ATTENTION ON TRYING TO INFLUENCE THE IRAQI REGIME TO RETURN TO SOMETHING ALONG THE LINES OF THE
MARCH 1970 AGREEMENT.
6.
OUR VIEW IS THAT WE CAN AFFORD TO TAKE A WAIT-AND-SEE POSITION FOR AWHILE. BARZANI’S STAY IN THE U.S. HAS RESULTED IN A FEW PRESS STORIES BUT THEY HAVE GOTTEN
RELATIVELY LITTLE ATTENTION. WE FEEL WE SHOULD NOT TRY TO APPLY PRESSURE TO HIM OF THE KIND THAT MIGHT FORCE HIM
SECRET
SECRET
PAGE 03 STATE 209897
TO SEEK HELP FROM SOME OF HIS FRIENDS HERE, OR RAISE AN OUTCRY IN THE PRESS. THE RESULT MIGHT WELL BE AN APPLICA-TION FOR POLITICAL ASYLUM, FOR WHICH HE HAS A STRONG PRIMA FACIE CASE, AND WHICH WE WOULD HAVE DIFFICULTY IN
REFUSING.
7.
CONSEQUENTLY, WE HAVE ASKED INS TO EXTEND THE STAY OF BARZANI AND HIS ENTOURAGE FOR THREE MONTHS AND TO ALLOW SOME MEMBERS OF THE ENTOURAGE, DR. OMRANI AND
MUHSIN DESAI, TO VISIT LONDON AND RETURN.
8. WE WOULD APPRECIATE YOUR COMMENTS AND RECOMMENDATIONS ON DEALING WITH THE BARZANI PROBLEM, TAKING INTO ACCOUNT THE PROBABLE ATTITUDES OF THE IRANIAN AND IRAQI AUTHORI-TIES. FOR AMB HELMS: WOULD PARTICULARLY APPRECIATE YOUR
CLARIFICATION AS TO WHAT THE ATTITUDE OF THE SHAH AND THE
IRANIAN GOVERNMENT MIGHT BE TOWARDS A PROLONGED STAY BY BARZANI IN THE U.S. AND A POSSIBLE APPLICATION BY HIM FOR POLITICAL ASYLUM HERE. KISSINGER
SECRET
https://wikileaks.org/plusd/cables/1976STATE209897_b.html