سوید وڵاتێکی پڕ لهسهمهرهیه! له‌زۆر بواردا له‌ئاستێکی پێشکه‌وتنی باشدایه، له‌هه‌مانکاتدا له‌روی سیاسهتو ئهخلاقو جۆری ژیانه‌وه له‌زۆر شوێنی دونیا جیاوازه. له‌وڵاتی سوید کوردێکی زۆر ده‌ژین، نزیکه‌ی ١٢٠ هه‌زار که‌س ده‌بن به‌پێی ئاماره‌کانی وڵات، دیاره ئه‌مه ته‌نها ئاماری ئه‌وانه‌یه که خۆیان به‌کورد له‌قه‌ڵه‌م داوه.
سوید وڵاتی دوفاقی ئه‌خلاقیه. کرۆکی ئه‌م دوفاقیه له‌چه‌ک به‌رامبه‌ر هاوکاریدایه. سوید وڵاتێکه له‌روی بڕی چهكفرۆشتنو بڕی هاوکاری مرۆیی بۆ ده‌زگا جیهانیهکان له‌ئاستی هه‌ره باڵادایه. ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی مرۆیی چه‌که، ئه‌وا هاوکاری مرۆیی بارتاقه‌ی ئه‌مه ده‌کاته‌وه؟ بۆچی سوید وڵاتێکی چهكفرۆشه، ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌کۆمه‌ڵێک هه‌ڵویستی سیاسی که ڕه‌گی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاش جه‌نگی جیهانی دوه‌م. سوید پلانی وه‌هابو پاش جه‌نگ که ببێته وڵاتێک پێویستی به‌هاورده‌ی چه‌ك نه‌بێت له‌ده‌ره‌وه، ئه‌م سیاسه‌ته بوه هۆی گه‌شه‌كردنی چهکو هاوکاری ته‌کنه‌لۆجیای چه‌ك له‌ناوخۆدا، به‌ڵام چونکه سوید بێ توانابو له‌دابینکردنی هه‌مو پێداویستییه‌كانی له‌زۆر جاردا که‌وته پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ك به‌چه‌ك، یان فرۆشتنی چه‌ک بۆ کڕینی چه‌ک، که له‌ئه‌نجامدا بو به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی سوید ببێته وڵاتێکی سه‌ره‌كی له‌چه‌ك فرۆشیدا. سویدیه‌کان هه‌رگیز باس لهئهمنو ڕه‌هه‌ندی سیاسه‌تیان ناکه‌ن له‌مێزی قسه‌كردن. به‌ڵکو هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که سوید وه‌ها وێنابکه‌ن که زۆرترین هاوکاری مرۆیی ده‌داته نه‌ته‌وه یهکگرتوهکانو ئاژانسهجیهانیهکانی تر. ئه‌م هاوکاریه که به‌ڕاستی له‌ئاستی باڵادایه به‌ڵام وه‌ک چه‌کێکی نه‌رم به کاردههێنرێتو هه‌روه‌ها توانا ده‌به‌خشێته سوید که له‌ئاستێکی باڵادا نوێنه‌رایه‌تی بکات له‌ناوه‌نده جیهانیه‌کاندا سه‌رباری بچوکبونی وه‌ك وڵاتێک. له‌هه‌مانکاتدا ئه‌م هاوکاریه مرۆییه روپۆشێکی دروستکردوه بۆ پۆشینی بازرگانی چه‌ک که سوید به‌خه‌ستی تیایدا به‌شداره. یه‌کێک له‌خواسته‌کانی شاندی په‌رله‌مان له‌سه‌فه‌ری بۆ سوید داواکاری چه‌کی کارل گوستاف بو، که چه‌كێكی له‌میلان کاریگه‌رترو ئاسان بهکارهێنراوتره. ئه‌م چه‌كه ته‌نانه‌ت ئهمریکاییهكانیش به‌کاریان ده‌هێنا له ساڵی ٢٠٠٣ به‌دواوه له‌عێراقدا. به‌ڵام سویدیه‌كان هه‌میشه ئه‌وه‌یان دوباره ده‌كرده‌وه که ئاماده‌نین چه‌ك بفرۆشنه یان ببه‌خشنه ئه‌و جێگایانه‌ی که قه‌یرانی تیادایه. هۆکارێکی تر که دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزکردبو په‌یوه‌ندی چهکفرۆشتنو دروستکردنی کۆمپانیای چهكدروستکردنی سویده له‌وڵاتی سعودیه. ئه‌مه له‌کاتێکدا که هه‌وڵی زۆر هه‌یه له‌په‌رله‌مان بۆ هاوسه‌نگکردنی چهكو مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵام سوید به‌رنامه‌ی هه‌یه که چه‌ك بهئیماراتو قه‌ته‌رو وڵاتانی تر بفرۆشێت له‌به‌رنامه‌ی بۆ ساڵی ٢٠٢٠. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها سه‌رسوڕمان نه‌بو. سوید به‌تایبه‌ت پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێستای، که بریتین لهسوشیالدیموکراتو سه‌وز (ژینگه)، دو پارتی چه‌پن وه‌ها له‌خۆیان ده‌ڕوانن که پارتی پاش ئیتنیک‌و نه‌ته‌وه‌ن. ئه‌م دیده‌یان وه‌هایکردوه که وه‌ها له‌کورد بڕوانن که خاوه‌ن سیاسه‌تێکی به‌سه‌رچوه. سوشیالدیموکراتهكان ده‌ڵێن سوید سه‌رده‌مانێکی زۆر له‌گه‌ڵ دانیمارکیهكاندا جه‌نگا، سویدیه‌کان وه‌هایان له‌خۆیان ده‌ڕوانی که جیاوازن، به‌ڵام پاشان ده‌رکه‌وت که جیاوازنین. له هه‌مانکاتدا دوپاتی ئه‌وه‌یان ده‌كردوه که له‌وڵاتی سوید پاش نه‌وه‌یه‌ک یان دو نه‌وه‌ی تر کورد نامێنێت چونکه هه‌مو ئه‌وانه‌ی که ئێستا کوردن ده‌بنه سویدی. (کورد له هه‌مو گه‌لانی تر زیاتر تێکه‌ڵن به‌سیسته‌می سویدی، ئه‌مه کارێکی پۆزه‌تیڤی مایه‌ی دڵخۆشیه، که ده‌توانم بڵێم به‌هێزترین کارتی کوردیه له‌وڵاتی سویدا). ئه‌م دیده ئایدۆلۆژیه وه‌ها ده‌کات که سوشیالدیموکراتو چه‌په‌كان وه‌ها بڕوانن که کورد به‌هه‌ڵه خه‌بات ده‌کات. ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه‌یه که له‌کاتێکدا دژایه‌تی کورد ده‌كرێت له‌سوید، وڵاتی سوید باوه‌شی بۆ داعش کردوه‌ته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رۆژانی ڕابردودا ده‌رکه‌وت که ناوه‌ندی هاوکاری بێکاران له‌وڵاتی سوید بوه‌ته جێگای کۆمه‌ککاری بۆ داعش که به‌ناچاری به په‌له داخرا. به‌ڵام له‌وه زیاتر پارته چهپو فیمینیسته‌کان، ئیسلامی توندڕه‌و به‌مه‌ترسی نابینن به‌ڵکو به‌دژه ئیمپریالیزمی ده‌بینن. پارتی فیمینیستی سویدی که پارتێکی داکۆکیکه‌ری مافی ژنان‌و ئافره‌تانه وه‌ها ده‌بینێت که ته‌نها یه‌ک کێشه هه‌یه ئه‌ویش باڵاده‌ستی پیاوه. سه‌رۆکی ئه‌م پارته ئافره‌تێکی ئالودهبوه بهکهول، که پێشتر ئه‌ندامی پارتی کۆمۆنیستی سوید بوه به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ڵسوکه‌وته نه‌شیاوه‌كانی له‌پارته‌كه‌ی ده‌رکرا.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا سوید دۆستی کورده، له‌سه‌ره‌تادا ده‌کرێت بوترێت که کورد توانا‌و کاریگه‌ری زیاتره له‌سوید به به‌راورد به‌هه‌ر وڵاتێکی تری ئه‌وروپا، بگره دونیاش. (سویدیه‌کان هۆکاری باش تێکه‌ڵبونی کورد وه‌ها لێکده‌ده‌نه‌وه که کورده‌كان ڕایانکردوه بۆ شتێک، به‌ڵام ئه‌وانی تر له‌ئه‌نجامی هه‌ڵاتنیان شتێکیان له‌ده‌ستداوه). به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م کاریگه‌ریه‌ی کورد ڕه‌وتی گشتی سیاسه‌تی سوید له‌هاوکاری مرۆیی‌و پیشه‌سازی تێپه‌ڕناکات. ئه‌مه‌ش له به‌ر خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی سیاسه‌تی سویدی که زیاتر ژینگه‌و مافی ئافرهتو ده‌سه‌ڵاتی نهرمو ناوه‌ندگه‌رایی (به‌هۆی کیشه‌ی لاپهکانهوه) به‌سه‌ریدا زاڵه. هه‌رکام له‌و تیمایانه له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای کورددا ناگونجێت. له‌کاتێکدا ده‌كرێت ئارگومێنتی ئه‌وه بهێنرێته ئاراوه که هه‌مو ئه‌و تیمایانه ده‌كرێت سودمه‌ندبن به‌کورد، چونکه ژینگه‌و مافی ئافرهتو بواره‌کانی تر به‌یه‌کسانی بۆ هه‌موان پێویستن به‌ڵام له‌ناو کایه‌ی سیاسی‌دا ڕه‌نگه پێودانگی جیاوازی هه‌بێت. بۆ نمونه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه که سوید زیاتر له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه چۆن کورد عێراقی بێت، چونکه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به‌خه‌باتێکی به‌سه‌رچو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. له‌هه‌مانکاتدا هه‌وڵ ده‌دات که عێراقی بو له‌رێگای ئابوریه‌وه بهێنێته ئاراوه. ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه ده‌بینین که سوید سه‌رباری بونی ڕه‌وه‌ندێکی کوردی چالاک نزمترین ئاستی نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه له‌هه‌رێمی کوردستان.
له کاتێکدا که سوید مۆدێلێکه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی بۆ بسازێت ده‌بێت کورد‌و کوردستان به‌چه‌ندین قۆناغدا بڕوات. ده‌بێت سویدیه‌کان له‌م ڕاستیه بگه‌ن. سیاسه‌ت به‌ئاوڕدانه‌وه ناسازێت به‌ڵکو به‌تێڕوانین له‌جێگای خۆته‌وه دێته دی. شوێن کاریگه‌ری گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی بینین. ڕوانین له‌سویده‌وه بۆ دونیا جودایه له‌ڕوانین له‌کوردستانه‌وه بۆ دونیا، گه‌ر ئه‌م دو روانیه پێکه‌وه نه‌سازێن دیپلۆماسی نه‌سازان یان سه‌پاندن دێته ئاراوه. به‌خێربێن بۆ سه‌رده‌می هایبرید.
سەرچاوە؛ ئاوێنە
24 شوبات 2015