دوێنێ 22.06.2016 یەکێک لەگۆرانبێژە سۆفیگه‌ره بەناوبانگەکانی پاكستان (ئه‌مجه‌د سابری ) له‌شاری كاراچی پاكستان تیرۆركرا. دوو چه‌كدار له‌یه‌كێك له‌ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كانی شاری كاراچی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا ته‌قه‌یان لێكردوو و هه‌ڵاتن، سابری له‌ڕێگه‌ی خه‌سته‌خانه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مجه‌د یه‌كێكه بوو له‌گۆرانبێژه گه‌وره‌كانی ڕێبازی سۆفیگه‌ری كه‌به (مۆسیقای سۆفی) ناسراوه له‌دونیادا، له پاكستان‌دا ئه‌مجۆوره به (قه‌والی) ناسراوه . دیاره سۆفیزم موزیكێكی ڕۆحی و نه‌رمه و گیانی لێبورده‌یی بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی باوی سه‌له‌فی جیهایدا ناگونجێت و دژایه‌تی ده‌كرێت. (تاڵیبان) ئه‌مجۆره موزیكه به كوفر تێده‌گه‌ن و له‌وه‌ربه‌ریش موزیشنی دیكه‌ی سۆفیزمیان خستۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه.
پۆلیسی پاكستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ئه‌م كاره پیلانڕێژی له‌پشته‌وه بووه و ئامانجی كوشتنی له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه دیاریكراوه . هه‌روه‌ها تاڵیبان خۆیان هه‌واڵی كوشتنی ئه‌م گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌ی سۆفیزمیزمیان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه پشت ڕاستكرده‌وه.
(ئه‌مجه‌د سابیری) له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی موزیشه‌نی سۆفیگه‌ردا گه‌وره بووه، كه‌له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه پابه‌ندن به ڕێبازی (سابری) له‌سۆفیگه‌ریدا و موزیكی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه پابه‌نده به‌و ڕێبازه. ئه‌مجه‌د سابری ده‌نگێكی دیاری ئه‌مجۆره موزیكه بوو.
سه‌رچاوه ؛BBC
فه‌رموون له‌گه‌ڵ یه‌كك له‌كاره‌كانی ئه‌مجه‌د سابری؛