(ئاڤان سدیق) شێوه‌كار و پێرفۆرمانست له چاو پێكهوتنیدا له‌به‌رنامه‌یه‌كی KNN باسی له‌چه‌ند خاڵێكی گرنگی پێشانگاكه‌یان (جه‌سته‌ی دیار، جه‌سته‌ی نادیار * ) كرد، كه له‌ڕۆژانی 19.11.2016 تاوه‌كو 23.11.2016 کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ تاوەکو حەوتی ئێوارە بۆ بینه‌ران ده‌كرێته‌وه.
ده‌توانین به‌چه‌ند خاڵێكی گرنگی دیالۆگه‌كه‌ی( ئاڤان سدیق ئاماژهپێبدهین ؛
-
جه‌سته له‌شوێندا نمایشده‌كرێت، به‌ڵام شوێن خاوه‌نی یاده‌وه‌ری خۆیه‌تی ، لێره‌وه ئه‌منه سووره‌كه شوێنێكه كه خاوه‌نی یاده‌وه‌رییه‌كه، نه‌خشه‌ی جه‌سته له‌وێدا نماشدهكرێت.
-
كاره‌كان كاری كۆمه‌ڵێك شێوه‌كارین، هه‌ر یه‌كه‌و له‌گۆشه‌نیگای خۆیه‌وه كاری له‌سه‌ر دوو جۆر جه‌سته كردووه، جه‌سته‌ی خهیالبۆكراو و جه‌سته‌ی خۆی .
-
جه‌سته‌كان له زۆر شوێندا نادیارن، به‌ڵام كاره‌كه و به‌ریه‌كه‌وتنی بینه‌ر دیاریده‌كات، له‌زۆر شوێندا جه‌سته‌ی بینه‌ر كارلێكی جه‌سته‌ی بینراو ده‌بێت. ده‌شێت بینه‌ر ئه‌م كارلێكه‌ی پێی ناخۆش بێت، ده‌شێت له‌گه‌ڵیشدا كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.
-
كاری شێوه‌كاری یان پێرفۆرمانس بۆ شه‌ڕكردن نییه ، به‌ڵكو نیشاندانی دیارده‌كه‌یه.
-
ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها بیروڕای دیكه ده‌رباره‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری و كێشهبهندییهكانی؛
فه‌رموون له‌گه‌ڵ چاوپێكه‌وتنه‌كه له KNN؛
http://www.knnc.net/Programme-Detail.aspx?TypeID=1096&bernameID=14139
جه‌سته‌ی دیار، جه‌سته‌ی نادیار
به‌سه‌رپه‌رشتی (ئاڤان سدیق ) پڕۆدیوسەری هونەرمەند (گارا) و كۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌ندی شێوەكاری و پێرفۆرمانس ؛(گیلان عەبدوڵا، زاموا ، ڕەنج ، ئاڤان سدیق ، بەهجەت عومەر ، ئەحمەد نەبەز) له‌ژێرزه‌مینی ئه‌منه سووره‌كه، پێشانگای (جه‌سته‌ی دیار و جه‌سته‌ی نادیار) نمایشده‌كه‌ن.
له‌ڕۆژانی 19.11.2016 تاوه‌كو 23.11.2016 کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ تاوەکو حەوتی ئێوارە .
هاتن بۆ هەمووانە .