تیرۆیسته ئیسلامیه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌یریان هه‌یه، له‌وانه‌یه سه‌یرتریان ئه‌م گرته ڤیدیۆییه به‌ناوی (چارلی دیسان گازی لێگرتم ) بووه.
له‌م ماوه‌یه‌دا CIA بیره‌وه‌ر‌ی و ئه‌رشیفی (ئوسامه بن لادن) ی سه‌رۆكی (قاعیده) ی بڵاوكر‌ده‌وه، كه ده‌كاته هه‌زاره‌ها دۆكۆمێنت و هه‌روه‌ها هاردی كۆمپیوته‌كه‌ی، كه تێدا ئه‌م گرته یوتوبیه‌ی له‌سه‌ر پاراستووه.
ئوسامه بن لادن به‌درێژایی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرته‌یه له‌سه‌ر كه‌ناڵی یوتوب له ساڵی ٢٠٠٧ تاوه‌كو ئه‌و شه‌وه‌ی كه به‌ده‌ستی ئه‌مریكیه‌كان كوژرا، هه‌زاره‌ها جار سه‌یری ئه‌م گرته‌یه‌ی كردووه. هه‌روه‌ها حه‌زی له‌سه‌یركردنی (ڕه‌سلینی ژنان – زۆرانی ژنان) كردووه، ئه‌مه‌ش له‌ژماره‌ی سه‌ردانیكردنی ئه‌م كه‌ناڵه‌دا به‌ئاشكرا ئاماژه‌ی بۆكراوه.
له‌م گرته‌كه‌یه‌دا چاڕلی كه‌منداڵه بچوكه‌كه‌یانه گاز له‌ده‌ستی براگه‌وره‌كه‌ی ده‌گرێت و براكه‌ی ده‌ڵێت ؛ چارلی دیسانه‌وه گازی له‌گرتم…
شایه‌نی باسه ئێستا ئه‌م منداڵانه له‌ته‌مه‌نی یازده‌و دوانزه ساڵان و به‌هۆی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌وه زیاتر له ملیۆنێك و دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه؛ فه‌رموون له‌گه‌ڵ گرته خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئوسامه بن لادن؛
https://www.youtube.com/watch?v=_OBlgSz8sSM