١
كه شوومكرد مێرده‌كه‌م پێیگووتم، من و براكه‌م قوتابین و چالاكيى سياسى ده‌كه‌ین و بێ تاقه‌ت مه‌به وهاوكارمان به. ماڵمان له دێ بوو و ئه وانيش له سلێمانى ده‌يانخوێند. جوتيار و هه‌ژار بووين. سێ منداڵم بوو، ئه‌وان له چالاكى وخه‌باتيان كه‌وتنه به‌رچاو و ده‌مى پياوانی ڕژێمی سه‌دام حوسێنه‌وه.
سه‌ره‌تا خه‌زورم ده‌ستگيركرا، زۆر گه‌ڕاين ده‌نگوباسيمان نه‌بيست، پاش هه‌شت مانگ هه‌واڵمان بۆ هات بچين بۆ سه‌ردانی وه‌ك جاران ده‌یانگووت بۆ مواجه‌هه‌ى، كه له (سه‌ماوه) بوو. هه‌موو جارێك ده‌چوين و هه‌ندێك پێداويستى وجلوبه‌رگمان بۆ ده‌برد. به‌ڵام ساڵى١٩٧٧ مێرده‌كه‌میان گرت، بوون به دوو كه‌س له‌خێزانی ئێمه‌دا. من زۆر گه‌ڕام به‌دوويدا سه‌ره‌داوێكم ده‌ستنه‌ئه‌كه‌وت، ئه‌وه‌نده چووم هیلاك بووم. ڕۆژێك كه‌سێكی پیاوی ڕژێم پێیگووتم :- ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت خه‌به‌رى مێرده‌كه‌ت بزانيت، ئه‌مجاره كچێكى جوان له گه‌ڵ خۆت بهێنه؟…گووتم؛ مێرده‌كه‌م له‌سێداره بده‌ن (ئيعدام بكه‌ن) باشتره له‌وه‌ی خۆم و كچى خه‌ڵك سه‌رشۆڕى هه‌ردوو دونيا بكه‌م…
ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕبوو، ڕوژێك موختارى گه‌ڕه‌ك به فه‌رمی ئاگاداریكردینه‌وه كه (ئه‌حمه‌د) ی مێردم له(ئه‌بوغرێب) ه و ده‌توانین بچین بو مواجه‌هه‌ى. يه‌كه‌مين جار كه چووم و هێنايانه ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده له‌ڕو لاواز و زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو بوو بوو، به ده‌نگيدا نه‌بووايه نه‌مده‌ناسييه‌وه! پرسيم؛ بۆچى وات لێ به‌سه‌رهاتووه؟ گووتى؛ له هه يئه‌ى خاسه (الهیئه الخاصه) ى كه‌ركوك ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی يه‌كجار دڕندانه‌یان داوم…دواتر ئه‌حمه‌د گووتى؛ تۆ هێشتا گه‌نجيت و گه‌ر ده‌ته‌وێت جیابیته‌وه و ته‌ڵاق وه‌رگریت ئازادبه، ته‌نانه‌ت ئازادبه منداڵ له‌گه‌ڵ خۆت ئه‌به‌يت، یان جێيان ئه‌هێڵێت ئازاديت…گووتم؛ من جگه له تۆ هه‌موو پياوێك به‌باوك و براى خۆم سه ير ئه‌كه‌م، واز له‌م قسانه بێنه….
دواى گرتنى مێرده‌كه‌م چاودێری كه‌وته سه‌ر شووبراكه‌م، ئه‌و وازى له خوێندنى زانكۆ هێناو په‌يوه‌ندیكرد به‌هێزى پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك هاته‌وه بۆ دێیه‌كه‌ى خۆمان، له قه‌راغ چه‌مه‌كه‌وه كه‌پرێكمان بۆ دروستكرد و من و خوشكه‌كه‌ى به بيانووى شتنى كه‌لوپه‌له‌وه نان و پێداويستيمان بۆ ده‌برد و نامه‌ى ئه‌داينى و ده‌مانگه‌ياند و وه‌ڵاميشمان بۆ ده‌برده‌وه. سه‌ختى ئه‌و كاره و له‌و ڕۆژانه‌دا كه خه‌ڵكانى چڵكاوخۆرو نه فس نزم بۆ پاره زمانی ڕه‌ش و خه‌به‌ريان له كه‌سانى خزم و ده‌وروبه‌ريش ئه‌دا. به‌داخه‌وه زۆرى نه‌برد ئه‌ويش ده‌ستگيركراو له‌ماڵيشه‌وه ده‌ستيان به‌سه‌ر هه‌موو شتێكياندا گرت و برديانه هه‌یئه‌ى خاسه‌ی كه‌ركوك و به فه‌تاوندن یاخود وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌یانگووت (ئيعدام) حوكمياندا و ڕه‌وانه‌ى سجنى موسڵیان كرد.
٢
ئێستا سيانمان زیندانی كرابوون و هه‌ريه‌كه‌ى له شارێك؛ سه‌ماوه و به غدا و موسڵ، ئه‌ركى سه‌رشانم تاقه‌ت پڕوكێن بوو، ئيتر ئه‌م مواجه‌هانه‌م ئه‌كرد و به‌تاقى ته‌نها ئيشى لادێم ده‌كرد، به‌كۆڵبه‌رى و به كشتوكاڵكردن و به ده‌ستكه‌نه‌ى نيسك و نۆك. به گه‌رما و به سه‌رما و به سێ منداڵى وورد و به سێ كه‌سی زیندانیكراو و به خه‌سوويه‌كى پيرى هه‌ناسه سارد. هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ته‌نیا و تاقه باڵ ده‌كرد به‌ڵكو بتوانم خه‌رجی ڕێگا و هه‌ندێك كه‌ل و په‌لى زۆر پێويست بۆ زیندانیه‌كانم به‌رم و پارووه نانێكيش بۆ مناڵه‌كانم. نازانم خوا چۆن تاقه‌ت و تواناى دابوومێ! بتوانم سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه بكه‌م و زووخاوه‌كانيان له دڵمدا كۆبكه‌مه‌وه و هه‌واڵی گرتنى شووبراكه‌شم لاى مێرده‌كه‌م نه‌دركێنم…
٣
ئيواره‌يه‌ك تازه له به‌غداوه هاتبوومه‌وه، پێيانڕاگه‌ياندم؛ كه‌سوكار هه‌مووى چووه بۆ موسڵ و جێبه‌جێكردنی حوكمى فه‌وتاندن یان ئيعدامى شووبراكه‌م، چونكه ئیعدامكردنی پێشخراوه. منیش به‌په‌له سه‌ياره‌م گرت، به‌ڵام له بازگه یان (سه‌يته‌ره‌ی سوپای ئێراقی) ڕێگه‌ى ڕۆيشتنيان نه‌دام و گووتيان؛ شه‌وان هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌یه زۆريان لێ پاڕامه‌وه و گووتم؛ دوامواجه هه‌يه و با ديارئاخر نه‌بم، باش بوو به زه‌ييان جوڵاو ڕێگه‌ياندام…گه‌يشتمه به‌رده رگاى سجنى موسڵ و گووتيان؛ جارێ چاوه‌ڕێ بكه…ئه‌ى خوايه بۆ ڕۆح ئه‌وه نده‌سه‌خته و ده‌رناچێت؟ تروسكاييه‌ك له دڵمدا نه‌بوو، سه‌بوورى خۆمى پێ بده‌مه‌وه.
ئه‌مه‌ی باسیده‌كه‌م شه‌وى بیست و دوو له‌سه‌ر بیست و سێی ١٩٧٧بوو…دوایی كرامه ژووره‌وه و ئه‌و زیندانیانه‌يان هێنايه ده‌ره‌وه، كه دوا مواجه‌هه‌يان بوو، عه‌باكه‌م بۆ ڕاخستن له‌سه‌ری دانيشن. شووبراكه‌م گووتى؛ ڕاخه‌رمان بۆچييه؟ ئه‌وانه‌ى ژوور سه‌رمان جه‌للاده‌كانن، هه‌ر ئێوه ڕۆيشتن ئه‌وانه ئيعداممان ئه‌كه‌ن و ته‌رمه‌كانيشمان تاوه‌كو حه‌وت ساڵ حيجزى له‌سه‌ره، به‌ڵام دواتر بمانبه‌نه‌وه و له‌كوردستانه‌كه‌مان به‌خاكمان بسپێرنه‌وه و كومه‌ڵێك نامه و نوسراوى دامێ، كه له‌سه‌ر سيمى پاكه‌تى جگه‌ره نوسيبووى و گووتى؛ جوان بيانپارێزه و دواتر بيده به ئه‌حمه‌دى برام و له كاتى گونجاو‌دا چاپيان بكات، منيش وه‌سيته‌كه‌يم به‌ئه‌مانه‌ته‌وه جێبه‌جێكرد.
ئه‌و شه‌وه خه‌سووم به‌سه‌ر سجنه‌كان و كه‌سوكارياندا ئه‌گه‌ڕا ئه‌یگووت؛ من سه‌ربه‌رزم كوڕه‌كانم ڕێگه‌ى خه‌باتيان هه‌ڵبژاردووه و سه‌ربه‌رزانه ناويان له مێژووى پڕ سه‌روه‌رى كوردستاندا تۆمارئه‌كرێت… به‌ڕاستى دايكيكى نمونه‌یی و بوێر بوو. شووبراكه‌شم گووتى؛ دايكه گيان ڕاستده‌كه‌يت خه‌فه‌ت و گريانى ناوێت، ئێمه شه‌ش برابووين وا چوارمان ماوه، ئه‌ى ئه‌و دايكه چى بكات كه ته‌نها كوڕێكى تاقانه‌ى هه‌يه…
دوا دیداره‌كه چاره‌كێك پێش نيوه‌شه‌و ته‌واوبوو، به خوا ئاغزه جگه‌ره‌كه‌شيم تاوه‌كو ئێستا هه‌ڵگرتووه و پاراستوومه. هه‌ر دواى ئێمه شووبراكه‌م و هاوڕێكانيان ئيعدامكردن، ئه‌ى له‌و دڵانه‌مان؟!
داخى گرانم دواى ئيعدامكردنى ئه‌و پۆله قاره‌مانه ڕژێمی سه‌دام عه‌فواتى ده‌ركرد، ئینجا زانيمان بۆ حوكمى ئه‌م تاقمه قاره‌مانه‌یان پێش خستبوو، بۆئه‌وه بوو به‌ر لێ خۆشبوونه گشتیه‌كه (عه‌فوی عام) نه‌كه‌ون. ئيتر خۆتان ئه‌و فليمه پڕ كاره‌ساته بهێننه به‌رچاوى ئێمه و بزانن به چ حاڵێك و به چ دڵێكه‌وه گه‌ڕاوينه‌ته‌وه.
ساڵ تێپه‌ڕی و له ناوه‌ڕاستى ساڵی ١٩٧٩ بوو مێرده‌كه م به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وت، كه به (عا‌فوات) ناسرابوو له‌ناو خه‌ڵكدا. دوای ئازادكردنی به‌ماوه‌یه‌ك له فه‌رمانه‌گه‌ی كشتوكاڵ (زراعه) دامه‌زرا، به‌ڵام زۆری نه‌برد پياوانى ڕژێمی سه‌دام كه‌وتنه‌وه چاودێریكردنی، ئه‌ویش ناچار په‌يوه‌ندیكرد به‌هێزى پێيشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه، ديسانه‌وه چوومه‌وه لادێ و بۆ ماڵى خه‌زوورم.
ئه‌نفالی* به‌دناو ده‌ستپێكرد و به‌شێكى زۆرى كه‌سوكارمانى بێ سه‌روشوێن كرد و ديسان خه‌مێكى تر و ده‌رده سه‌ریه‌كی تر. له ساڵی ١٩٨٩ ديسان ماڵمان پێچايه‌وه و ده‌ربه‌درى وڵات بووينه‌وه و كه‌وتينه ئۆردووگاكانى ئێرانه‌وه، تاوه‌كو ڕ اپه‌ڕينی ١٩٩١ ئه‌و ژيانه سه‌خته‌شمان گوزه‌راند.
٤
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ هاتينه‌وه بۆ كوردستان، هێشتا نه‌حه‌سابووينه‌وه كه مێرده‌كه‌م له‌ساڵی ١٩٩٣ دا تووشى نه‌خۆشيه‌كى زۆر قورس بوو، چه‌ند ساڵێكيش به‌و مه‌راقه‌وه زۆر دڵسۆزانه خزمه‌تم كرد…
به‌داخه‌وه خه‌مێك ته‌واو نه‌ئه‌بوو، خه‌مێكى قورس‌تر به‌رۆكى ئه‌گرتين، ئه‌مجاره‌یان له ساڵى ١٩٩٧ شيرينى كچم تووشى نه‌خۆشیه‌ك بوو له‌سه‌ر جێگا خستى. خه‌م و خزمه‌تى ئه‌ويشى هاته سه‌ر، پێنج ساڵى ڕه‌به‌ق به فرمێسكى چاو وخوێنى دڵ خزمه‌تى ئه‌ويشم كرد و دواتر ماڵئاوایی لێ كردين و جه‌رگمى هه‌ڵقرچاند. دواى ئه‌ويش (شاخى خه‌م) له‌سه‌ر دڵم جێی خۆی خۆشكرد و دوایی مێرده‌كه‌شم شه‌هيد بوو!
من زۆرم تاڵی و چه‌رمه‌سه‌ریم چه‌شتووه؛ دوو شه‌هید و كچێكى جوانه مه‌رگ، به‌ڵام من شانازى به‌خۆمه‌وه ئه‌كه‌م، چونكه له‌به‌رقاپى نامه‌ردا نه‌وه‌ستام و ده‌ستم له‌كه‌س پان نه‌كرده‌وه، به‌سه‌ربه‌رزی و ڕووسوورى ئه‌ركى سه‌خت و تاڵى خێزانم جێبه‌جێكردووه. گه‌وره‌ييه بۆ من له خێزانيكى خه‌باتگێڕ و كوردپه‌روه‌ردا گیرساومه‌ته‌وه. ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌ریم به هاوسه‌ره‌كه‌م دا هه‌موویم جێبه‌جێكرد و كه‌مته‌رخه‌میم نه‌كردووه. منداڵه‌كانم به شيرى كوردايه‌تى گۆشكردووه و خوێندنى زانكۆ و په‌یمانگه‌م پێ ته‌واوكردوون و هه‌موويان سه‌ربه‌رزانه له‌خزمه‌تى كورد و كوردستاندان و له ماڵ و حاڵى خۆياندان….
ته‌واو
په‌رواێز؛