له ژانی له‌دایكبوونی ژنێكه‌وه كه له‌ناو ئێمه‌دا بوو، له شۆڕشگێڕی خانه‌واده‌یه‌كه‌وه كه خاوه‌ن پرنسیپ بوون،گووتیان: ئه‌وه ژنێكه له مردنه‌وه له‌دایكبووه، ژنێك چاوی له‌به‌رامبه‌ر هیچ ترسێك نانوقێنێت. ژنێك له پۆڵا، كه زمان و ئه‌قڵ توانای وه‌سفكردنی نییه. ئاوه‌هایان باسده‌كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ده‌هاته سه‌ر گۆڕی مێرده‌كه‌ی و كوڕه‌كانی.
هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌چه‌نده‌ها ساڵ له‌خۆی به‌ته‌مه‌نتر بوو، ئه‌مه‌له‌كاتێكدا بوو كه ژنانی هاوسێیبۆ ئاوهێنان چه‌نده‌ها میل به‌پێ ده‌ڕۆیشتن،ئه‌وبازووی كاری له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا لێ هه‌ڵكرد و له حه‌وشه‌كه‌ی خۆیاندا پێكه‌وه بیرێكی ئاویان لێدا.نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا خشت به‌خشتی ئه‌و ماڵه‌یان پێكه‌وه هه‌ڵچنی.سه‌رپه‌رشتی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی ده‌كرد و هانی مێرده‌كه‌ی ده‌دا به‌رده‌وام بێت له خوێندن و خود ڕۆشنبیركردن بۆئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانێت باشتر به‌رگری له مه‌سه‌له‌ی كورد بكات. له‌ژێر سایه‌ی پشتیوانی ژنێكی وه‌ك ئه‌ودا، مێرده‌كه‌ی توانی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات و ببێته پارێزه‌ر بۆئه‌وه‌ی به‌رگری له هه‌ژاران و خه‌ڵكانی بێ‌تاوان بكات. ئه‌ویش توانی وه‌ك ژنێك پشتگیری مێرده‌كه‌ی بێت له خه‌باتی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا، قوتابخانه‌یه‌ك بێت بۆ به‌رخودانی كوردان و خه‌ونی ڕزگاركردنی كوردستان له چنگ‌داگیركه‌رانی. قوتابخانه‌یه‌ك بوو بنه‌تۆوێكی گیانفیدایی و به‌رخوردانی له ناخی كوڕه‌كانیدا چاند، بۆئه‌وه‌ی ببن به قوربانی بۆ خاكی كوردستان.به‌رگه‌ی ناسۆری ژیانی گرت و به‌رگه‌ی نه‌خۆشی گرت تاوه‌كو دوا ساته‌كانی ژیانی ئازایانه به‌رده‌وامبوو له خه‌بات، ئه‌و ژنه دایكم بوو.
ته‌نها وه‌سفكردنی به دایكم به‌س نییه، ته‌نانه‌ت گه‌ر به قوتابخانه‌یه‌ك وه‌سفی بكه‌م ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وه‌هایه ببمه جه‌لادی مێژوویی ژیانی، چونكه ئه‌و ته‌نها دایك و قوتابخانه نه‌بوو، به‌ڵكو نیشتمانێك بوو.له‌م ژنی نیشتمانه‌وه من بوون و هێزی خۆم وه‌رگرت، له‌و دایكه‌وه كه نیشتمانم بوو.
ژیانی من له‌م وشه و ده‌سته‌واژانه پێكهاتووه؛له باوكمه‌وه بیروباوه‌ڕم پته‌و بوو، له براكانمه‌وه فێری ماناكانی ئازادی میلله‌ته‌كه‌م بووم.له خه‌بات و تێكۆشانی كوردایه‌تییه‌وه له‌پێناو شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی كوردبوونم سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرت. له بیروباوه‌ڕ و فه‌لسه‌فه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه (ئاپۆ) مه‌شخه‌ڵی كوردایه‌تیم بینی و ڕۆشنایی ئه‌و مه‌شخه‌ڵه بوونی منی وه‌ك ژن ڕۆشنكرده‌وه. به خوێنی شه‌هیده‌كان بۆنی خاك‌و خۆڵی نیشتمانم هه‌ڵمژی، ده‌رئه‌نجامی زوڵم و جه‌وری حكومه‌ته فاشییه‌كان هێزی به‌رگریم له دژی سته‌م ڕه‌واخوازی خۆی وه‌رگرت.
به‌ڵام بابێمه سه‌ر چیرۆكه‌كه‌م و بڵێم؛من له خێزانێكی شۆڕشگێڕ‌دا گه‌وره بووم، خێزانێك بڕوای به‌یه‌كسانی ژن و پیاو بوو.باوكم پیاوێكی خاكی و ڕۆشنبیر بوو و بۆ خۆی ڕۆشنبیرییه‌كی گه‌وره‌ی پێكهێنابوو و هه‌ر له منداڵیشه‌وه دژی حكومه‌تی به‌عسی شۆڤینی بوو. ماڵی ئێمه به‌رده‌وام بووه شوێنی هه‌ڵكوتانه سه‌ر لەلایەن ئه‌منی حزبی به‌عس، هه‌موو جاره‌ك كه هه‌ڵیان ده‌كوتایە سه‌رمان هه‌رچی كون و كه‌له‌به‌ری ماڵ هه‌بوو ده‌یان پشكنی و پاشان هه‌رچی كتێبی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و سیاسی هه‌بوو له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یان برد.ئیتر هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به هۆشیاربوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه هه‌بووایه ده‌یان برد، به‌ڕای ئه‌وان ئه‌و كتێبانه خه‌ڵك هانده‌دات له دژی ڕژێمی به‌عس و ده‌وڵه‌ته شۆڤێنییه‌كه‌ی.نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كتێبه‌كاندا، باوكیشمیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌برد، ده‌توانم بڵێم ده‌یان ڕفاند، چونكه كه‌س نه‌یده‌زانی له كوێ ده‌یان شارده‌وه.
پاشان براكانم هه‌موو شاره‌كانی سووریا ده‌گه‌ڕان وده‌چوون بۆ ده‌زگاكانی ئه‌من له هه‌موو شاره‌كان پرس و ده‌نگی باوكمیان ده‌پرسی،نه‌ك هه‌ر نكوڵیان ده‌كرد له‌وه‌ی كه كه‌سی وه‌هایان له‌لا زیندانی نییه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌شیان ده‌كرد به‌وه‌ی گه‌ر بگه‌ڕێین به‌دووی باوكمدا ئه‌وا ئێمه‌ش به‌شێوه‌ی باوكم ونده‌كه‌ن.ئاوا له چاوه‌ڕوانیدا ده‌ژیاین و دوای چه‌نده‌ها مانگ ده‌مان زانی له كوێ زیندانیكراوه.ئیدی چاومان له‌و تیرۆژه تیشكه‌ی هیوا بوو كه باوكم ئازاد بكرێت و له زیندانی به‌عسدا به زیندووی بێته‌وه ناومان. كاتێكیش باوكم ئازاد ده‌كرا ده‌بووه شایی و لۆغانه‌ك هه‌ر مه‌پرسه، گه‌نجه‌كان باوكمیان ده‌خسته سه‌رشانیان و دروشمی بژی كوردستان و بژی خه‌باتی ئازادی كوردان و ئازادی بۆ زیندانیان و ڕزگاری بۆ كوردستانیان ده‌گووته‌وه.به‌درێژایی ساڵ و مانگ و وه‌رزه‌كان ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی ڕفاندنی باوكم و ئازادكردنی چه‌نده‌ها جار دووباره ده‌بۆوه.ئه‌م گه‌ڕانه‌ی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بوو تاوه‌كو شوێنی باوكمان پێ ده‌زانی و ده‌مان زانی له ژیاندایه و ده‌چووین بۆ سه‌ردانیكردنی له به‌ندیخانه. هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكم زیندانی سیاسی بوو، نه‌یده‌توانی سووریا به‌جێبهێڵێت و به‌عس سه‌فه‌ریان لێ قه‌ده‌غه كردبوو.
له ٢١ ئاوگۆستی ٢٠٠٥دا (فه‌رهاد)ی برام له قه‌زای (ماجكان)ی سه‌ر به ناوچه‌ی (ترابزۆن) له شه‌ڕوپێكدانێكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیادا شه‌هید بوو. ئه‌و كاته باوكم قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ركردنی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام دژی ئه‌م بڕیاره وه‌ستایه‌وه و له‌گه‌ڵ دایكمدا ویستیان بچنه ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی خاكی كوردستانی باكوور كه به‌تۆبزی داگیركه‌رانی كوردستان به كوردستانی توركیا ناسراوه. به‌ڵام له‌سه‌ر سنوور ڕێگه‌یان پێنه‌دان، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی ئازا‌و چاونه‌ترسی جه‌زیره كۆبوونه‌وه و گووتیان؛ لێره ناجوڵێین تاوه‌كو ڕێگه نه‌ده‌ن به دایك و باوكم بۆ ئه‌وه‌ی بچن لاشه‌ی كوڕه‌كه‌یان وه‌ربگرنه‌وه…ناچار ڕێگه‌یان پێدان.
له توركیا ئه‌منی توركی له‌گه‌ڵ میدیای توركی ڕێگه‌یان به دایكم گرت و پێیان گووت؛ چۆن كوڕه‌كه‌ت جورئه‌تی ئه‌وه‌ی كردووه دژی حكومه‌تی توركی بوه‌ستێته‌وه؟ دایكم له وه‌ڵامدا به‌توڕه‌ییه‌وه گووتبوی؛ ئه‌وه ته‌نها كوڕی من نییه، به‌ڵكو كوڕی كوردستانه، له‌پێناو مافی ڕه‌وای كورد و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان خه‌باتی كردووه. كوڕه‌كه‌م پاڵه‌وانه و كوردێكی ئازاده و له ڕۆژی شه‌هیدیبوونیدا من ئاهه‌نگ ده‌گێڕم، چونكه دایكی كوڕێكی ئاوه‌ها پڕ شانازی و شكۆمه‌ندم. دایكم موویه‌ك له‌برژانگی به‌رامبه‌ر فاشیزمی توركی نه‌له‌رزا، چونكه ئه‌و هه‌میشه ده‌یگووت؛ ژنی ئازاد ڕۆڵه‌ی ئازادی ده‌بێت.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌چه‌ند ڕۆژێك دیسانه‌وه باوكمیان ڕفانده‌وه و له سووچی زنیدانه‌كاندا توندیان كرد، دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر،باوكمیان له (فه‌رعی فه‌له‌ستین)وه به‌ره‌و (به‌ندیخانه‌ی درعا) له دیمه‌شق گواستبۆوه و مۆڵه‌تی سه‌ردانیكردنی زیندانیان ده‌دا. هه‌رگیز ئه‌و چركه‌ساته ترسناكه‌م بیرناچێته‌وه كه‌باوكم بینی، به‌ڵام چۆن بینینێك، نینۆكه‌كانی ده‌ركێشرابوون، په‌نجه‌كانی قاچیان شكاندبوو، به‌جۆرێك كه خوێنی تێدا كۆببووه‌وه و ڕه‌ش داگه‌ڕابوون. من هه‌موو جه‌سته‌م ده‌له‌رزی گووتم: چۆن ده‌توانن وا له‌مرۆڤێك بكه‌ن، ئه‌مانه مرۆڤ نین،باوكم به‌بزه‌وه له‌ودیو شیشه ئه‌ستووره‌كانی به‌ندیخانه‌وه گووتی؛ كچم ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر له‌شمه‌وه‌یه جێپه‌نجه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یه، جێپه‌نجه‌ی خۆڕاگریمانه له دژی شۆڤێنیه‌ت، له‌پێناو مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد. ئه‌مانه ناتوانن خۆڕاگریمان تێكبشكێنن، ڕۆڵه‌كانم ئێمه‌ی كورد به ئازادی له‌دایكبووین و وه‌ك مرۆڤی ئازاد و سه‌ربه‌رز ده‌مرین؛ئای له‌باوكم چه‌نده خۆڕاگر و وره‌به‌رز بوو، ئه‌و هه‌موو ئه‌شكه‌نجه وه‌حشییه‌نه‌یتوانی به‌قه‌د تاڵه موویه‌ك وره‌ی به‌رز و بیروباوه‌ڕی بله‌رزێنێت. ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی باوكم بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌یاڵ و لۆژیك بوو، ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك هیچ ئه‌قڵێكی دروست مه‌زه‌نده‌ی ناكات.
ئیدی له ساڵی ٢٠٠٤ باوكم له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و زینداندا بوو، له ساڵی ٢٠١٢ دواجار بوو كه ئازاد بكرێت.له ناوچه‌ی جه‌زیره‌و قامیشلۆ به‌عسییه‌كان چه‌نده‌ها شێوازی ئه‌شكه‌نجه و تیرۆریان له دژی كورد به‌كارده‌هێنا، هه‌ر بۆیه باوكم ڕای وه‌هابوو؛ كه به‌عسییه‌كان نه‌یان توانی ڕووبه‌ڕوو وره‌م بشكێنن و چۆكم پێ دابده‌ن، هه‌ربۆیه ده‌شێت هه‌وڵی تیرۆركردنم بده‌ن!
له ٢٠١٢دا باوكم ئازادكرا و گه‌نجانی خۆڕاگر باوكمیان خسته سه‌رشانیان و هه‌لهه‌له‌ی ژنان ده‌گه‌یشته ئاسمان، به گووتنه‌وه‌ی دروشمی ئازادی بۆ كورد و كوردستان و نه‌مری بۆ شه‌هیدان، به ئازادی له‌دایكبووین و به‌ئازادیش ده‌مرین ئه‌و ناوه‌یان هه‌ژاندبوو.ئه‌م ئازادكردنه‌ی باوكم له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌كانی سووریادا بوو. شۆڕش و ته‌وژمی شۆڕش له دژی ڕژێمی به‌عس هه‌موو سووریای ته‌نیبۆوه، هه‌ر له‌و كاته‌دا له‌دژی چه‌نده‌ها ساڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس كارمان ده‌كرد وگه‌نجانمان هانده‌دا كه فێره كوردی ببن و زمانی كوردی‌یان خۆشبوێت، چونكه بۆ چه‌نده‌ها ساڵ ده‌بێت كه ته‌عریبكردن له دژی گەلی كورد په‌یڕه‌وكرابوو، نوسین و خوێندنه‌وه و قسه‌كردن به‌كوردیله‌هه‌موو كوردستاندا قه‌ده‌غه‌كرابوو و سزای قورسی له‌سه‌ر دانرابوو.
ئێمه له ڕۆژئاوا (ڕۆژئاوای كوردستان) و له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن، ده‌ستمان كرد به ئاماده‌كردنی زمانی كوردی بۆئه‌وه‌ی بچێته‌ناو پڕۆگرامی خوێندنی قوتابخانه‌كانه‌وه. هه‌ندێك ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یان پێ باش بوو و له‌گه‌ڵماندا هاوكاربوون بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زمانی دایكمان، زمانی شیرینی كوردیمان، هه‌ندێكیش كه سه‌ر به‌ڕژێم بوون له‌دژی وه‌ستانه‌وه و هه‌ندێكی دیكه كه له جه‌ورو سته‌م و ئه‌شكه‌نجه و گرتن و كوشتنی ڕژێمی به‌عس ده‌ترسان خۆیان دووره‌په‌رێز گرتبوو.ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆژئاوا بوو له‌دژی ڕژێمی به‌عس، ئه‌وه‌بوو حكومه‌تی به‌عسی شۆڤێنی له دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خوێندنی زمانی كوردی ده‌رگای قوتابخانه‌كانی داخست. من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه‌ده‌رگای قوتابخانه‌كه‌م شكاند بۆئه‌وه‌ی قوتابییه‌كان بچنه پۆله‌كانیانه‌وه و بچن له‌گه‌ڵ وانه‌كانی دیكه‌یاندا، وانه‌ی كوردی بخوێنن.من به‌رده‌وام بووم له كاركردن له یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كانی‌چالاكی ژنان له بواری هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان بۆ ده‌ركپێكردنی شوێن و بوونی خۆیان و مافه‌كانیان و پشتگیریكردنی ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه. ئێمه كارمان له‌سه‌ر هۆشیار بوونه‌وه‌ی ژنان ده‌كرد.
له‌وكاته‌دا له‌پێناو ئه‌من و ئاسایشی ناوچه كوردییه‌كان، باوكم خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازی بوو. هه‌روه‌ها باوكم سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه و نه‌خشه‌دانانی حیزب بوو، بۆئه‌وه‌ی هه‌تا بتوانن ئاگری ئه‌و پێكدانانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا نه‌یه‌ته ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویست بوو هێزێكی چه‌كدار له خه‌ڵك خۆی دروستبكرێت بۆ پارێزگاریكردن له ئه‌من و ئاسایش و به‌رگری له ڕۆژئاوای كورستان.
دوای ئه‌و ماوه‌یه باوكم له‌پێناو گه‌یاندنی ده‌نگی ڕۆژئاوا و كورد به جیهان، به‌ره‌و ئه‌وروپا سه‌فه‌ری كرد. چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یباوكمدا تێنه‌په‌ڕی و به دیاریكراوی له ٣٠ی ته‌مووزی ٢٠١٣ كاتژمێر شه‌شی به‌یانی، كاتێك سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌بێت و هه‌ركه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێته جووڵه، ده‌ته‌قێته‌وه. پیاوان و جاشه‌كانی به‌عس لوغمێكیان له‌ژێر تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكم دانابوو، كه‌چووین باوكم له‌ناو دووكه‌ڵ و خوێندا دوا هه‌ناسه‌ی خۆی هه‌ڵده‌كێشا،ئه‌وه دوا ماڵئاوایی ئێمه بوو له باوكمان. ئه‌م هه‌واڵه بووه سه‌ردێری هه‌واڵه‌كانی ئه‌و كاته، زۆری نه‌برد (عیسی حه‌سۆ)ی سه‌ركرده‌ی دیار و ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی(یه‌په‌گه) به هه‌مان شێوه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ته‌قانده‌وه و تیرۆریان كرد.
ئه‌وه‌ی كه بینیم له سه‌روو هه‌موو كاره‌ساتێكه‌وه‌یه كه‌وه‌سف بكرێت؛ دووكه‌ڵ له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكم هه‌ڵده‌ستا و چاوم پڕبوون له دووكه‌ڵ، برایه‌كانم (عه‌بدوڵا و سدیق و فه‌رهاد) هه‌وڵیان ده‌دا باوكم له ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ربهێنن.له‌و چركه‌ساته‌دا نه‌م ده‌زانی چیبكه‌م، تاسابووم، نه‌م ده‌زانی بگریم، هاوار بكه‌م، بقیژێنم… ئه‌و چركه‌ساتانه وه‌ك چه‌نده‌ها كاژێر وه‌هابوون، له هه‌مان كاتدا دایكم بینی له‌به‌رده‌م ژووره‌كه‌دا تاساوه و هاواریكرد؛ كوا باوكت، ئه‌و زرمه‌یه چی بوو، هی ئۆتۆمبێله‌كه‌یئه‌و بوو، چییه قسه‌بكه؟! باوه‌شم پێداكرد و گووتم؛ مه‌ترسه هیچ نییه، باوكمیان له ئۆتۆمبێله‌كه ده‌رهێناوه، وا براكانم ده‌یبه‌ن بۆ خه‌سته‌خانه، ئێستا بینیم هه‌موو شتێك باشه؟دایكم گووتی؛ باشی چی، بۆ درۆ ده‌كه‌ی، ته‌قینه‌وه‌كه هه‌موو ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵته‌كاندووه، ئیدی باوه‌شم به دایكمدا كرد و جه‌رگ و هه‌ناومان له‌وكاته‌دا ژانی ده‌كرد، ده‌ستمان كرد به‌گریان.خزم‌و دۆست و كه‌س و كار لێمان كۆبوونه‌وه.ئیدی هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه باوكم له گۆڕستانی (ساروخان) له (قامیشلۆ)نێژرا و ماڵئاوایمان لێ‌كرد.
له‌و ڕۆژه‌وه ڕقم زیاتر له ڕژێمی سووریای شۆڤێنی هه‌ڵده‌ستا، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌نج و ماندبوونی خه‌ڵكانی زوڵملێكراو ده‌له‌وه‌ڕێن. ئیدی له ده‌زگای شه‌هیدان ده‌ستم كرد به كاركردن و ده‌چووین سه‌ردانی ماڵه شه‌هیده‌كانمان ده‌كرد و گوێمان له ئازار‌و خه‌م و پێویستییه‌كانیان ده‌گرت و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پشتگیریمان ده‌كردن.
ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وام بووم له كاركردن له‌م ده‌زگایه‌دا تاوه‌كو به‌جارێك ته‌ندروستی دایكم ڕووی له خراپی كرد و به‌ناچاری ده‌بوایه به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه سه‌فه‌ر بكه‌ین، چونكه‌برا پزیشكه‌كه‌م دكتۆر موحه‌مه‌د موباره‌ك له‌وێ كاری ده‌كرد. دوو مانگمان پێچوو و له‌وكاته‌شدا ئیداره‌ی خۆسەری له ڕۆژئاڤا چه‌نده‌ها وه‌زاره‌ت و مه‌كته‌بی حكومی نوێی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك دامه‌زراندبووو هه‌مووشیان له‌ژێر چه‌تری ئیداره‌ی حكومی خۆسەریدا كاریان ده‌كرد و كاره‌كانیان به‌ڕێوه ده‌چوو. من له وه‌زاره‌تی ئابووری كاری نوێم ده‌ستپێكرد و دوایش گوازرامه‌وه بۆ كاركردن له به‌ڕێوبه‌ڕایه‌تی ئابووری و هاورده و هه‌نارده‌كردن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كاری ئیداریم كرد.
له‌وكاته‌دا ڕۆژئاڤا له‌ژێر گه‌مارۆیه‌كی سه‌ختدا بوو، هه‌موو ده‌روازه‌كان به ڕووی خه‌ڵكدا داخرابوون و خه‌ڵكی ئێمه ژیانێكی زۆر قورسیان به‌ڕێده‌كرد. به‌هۆی شۆڕشی سووریاوه ناوچه‌كه به‌ره‌و وێرانبوون و برسێتی هه‌نگاوی ده‌نا، ناوچه‌كوردییه‌كان له ناوچه‌ی شۆڕشه‌وه بوون به ناوچه‌ی جه‌نگ و ماڵوێرانی و برسێتی و سه‌بیكردنی ژن و منداڵان.ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵانی بێزمانیش له دڵڕه‌قی ئه‌م جه‌نگه بێبه‌ش نه‌كران، ته‌قه‌مه‌نیان پێوه‌ده‌به‌ستنه‌وه و ڕه‌وانه‌یان ده‌كردن بۆئه‌وه‌ی به بازگه و خاڵه سه‌رباز‌ییه‌كان و خه‌ڵكی بێتاواندا بته‌قنه‌وه. ته‌نانه‌ت دارتێلی كاره‌با و ته‌نه‌كه خۆڵه‌كانیش لوغم ڕێژ ده‌كران و به خه‌ڵكی بێتاواندا ده‌ته‌قییه‌وه. ئاوا له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕۆژئاوا بووه ئامانجێك، به‌عسییه‌كان و ئیسلامییه‌كانی جه‌بهه‌ی نوسره و داعش په‌لاماریان ده‌دا.به ناوی جیهاد و ئیسلامه‌وه هه‌رچی موسوڵمان و ناموسوڵمان بووایه ده‌یان كرده ئامانج. ئاین و مرۆڤایه‌تی له‌ئه‌وانه بێبه‌رین كه خه‌ڵكیان به‌ناوی ئاینە‌وه ده‌كوشت و ژنانیان ده‌كرده كۆیله و سه‌بایا و له كوێدا داعش پێیه‌كانی خۆی دابنایه، له‌وێدا ماڵوێرانی و پیسی و كوشتن و ته‌عداكردن و سه‌بایاكردنی ژن و منداڵان ده‌ستیپێ ده‌كرد، هه‌ر بۆیه ئێمه له ڕۆژئاڤا له دژی ئه‌م هێزه تاریكه به‌رگریمان كرد و نه‌مان هێشت ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی له (كۆبانی)كرا له ناوچه‌كانی دیكه‌ی جه‌زیره دووباره بێته‌وه.
شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراو و به‌رگرییه‌كی زۆری ویست تاوه‌كو میلله‌تی كورد و گه‌رێلا و شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه شه‌نگالیان ئازادكرده‌وه. سیبانی برام له‌ناو هێزه‌كانی (گه‌رێلا)دا بوو، به‌شداربوو له ئازادكردنی شه‌نگال و له‌ناو گه‌ریلادا به (ئۆرهان) بانگیان ده‌كرد. له ڕۆژی ٣ ئازاری ٢٠١٧ له‌كاتێکدا ورده ورده خه‌ڵكی شه‌نگال، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست داعش ڕزگاریان بووبوو، ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌نگال. له ڕووداوێكی نه‌خوازراودا و له‌كاتێكدا هێزێكی حیزبی ده‌یویست گه‌رێلا له شه‌نگال و(خان سوور) ده‌ربكات، برایه‌كه‌م و چه‌ند هاوڕێیه‌كی چونكه بڕوایان به شه‌ڕی كوردكوژی نه‌بوو، به‌ئاشتییانه و بێچه‌ك چوونه سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌و میلشیا حیزبیه و داوایان لێ‌كردن؛ نه‌بنه هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی براكوژی و ڕێگریان لێ‌كردن…به‌داخه‌وه كاتێك كه براكه‌م و هاوڕێكانی دووركه‌وتنه‌وه چه‌ند قه‌ناسێكی نادیار خۆی و حه‌وت هاوڕێیان كرده ئامانج و شه‌هیدیان كردن،به‌مجۆره سیبانی براشم شه‌هید بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م كه‌سه‌ره گه‌وره‌یه‌ی شه‌هیدبوونی سیبانی برام، دایكم هه‌ر و‌ره به‌رز و شكۆمه‌ند بوو به خێزانه‌كه‌یه‌وه، ئه‌شقی خاكی كوردستان بوو. چه‌نده‌ها ساڵ له‌ژێر نه‌خۆشیداناڵاندی و سه‌یر له‌وه‌دا بوو له هه‌مان بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی(فه‌رهاد)ی برام دایكم ماڵئاوایی لێكردین. ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی ٢١ ئاوگوستی ٢٠١٨ بوو، فه‌رهادی برام له ٢١ ئاوگۆستی ٢٠١٥دا له‌توركیا شه‌هید بوو. ئاوا دایكم له‌ته‌نیشت براكانمه‌وه نێژرا.
ئێستا كه ئه‌م دێڕانه ده‌نوسم ئاوڕده‌ده‌مه‌وه له‌و هه‌موو ڕووداوانه‌ی به‌سه‌رماندا هاتوون؛ چه‌وسانه‌وه و زوڵمی به‌عس، ته‌عریبكردن، شۆڕش و خه‌مه‌كانی براكوژی، خیانه‌ت و به‌رگری و دووباره هه‌ستانه‌وه‌ئه‌وه‌م بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆكاری به‌رگریكردنم له مافی ژنان ئه‌وه‌یه؛ كه ژنان خۆیان وه‌ك پاروویه‌كی ئاماده نه‌بینن و خه‌بات بكه‌ن. ده‌زانم دڵم هه‌رگیز له ئاست زوڵم و زۆرداری مافی ژناندا بێده‌نگ نابێت، هه‌ر بۆیه هیوادارم ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌م ده‌ربڕین بێت له ئازاری گه‌لێك و له ئازایه‌تی ژنانی كورد.
نافیه‌عيسى حسو
١٢ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٨