سەبارەت بە بوونی کوردیی دژ بە دیدی نادیالێکتیک-بوونی بوونی کوردیی ~ هاوار بەرزنجی هاوار به‌رزنجی گوتاری فەلسەفی-فیکری 29/01/2026 8 min read0
ڕەنج نەوزاد؛ مرۆڤ لە نێوان ناچاری و ئازادی‌دا ڕه‌نج نه‌وزاد گوتاری فەلسەفی-فیکری 09/01/2016 6 min read0
تشومسکی کێیە، کە “چەپۆکی” لە ئەردۆگان وەشاند و پشتگیریی لە کورد کرد؟ ئالان په‌ری پرسی ئێستا! 21/01/2016 1 min read1
دیلبەرئانی؛ چیرۆكێك بە دەیان ڕووداوی چاوەڕواننەكراوەوە شاخه‌وان سدیق ڕۆژمێری ئەدەبی 05/02/2026 4 min read0
دیلبەرانی، ڕۆمانی کوردبوون – ئیسماعیل حەمەئەمین ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ڕۆژمێری ئەدەبی 02/02/2026 6 min read0
هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر دانا ڕه‌ووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
یه‌كه‌م كاری هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی دیاریكردنی ئه‌وه‌یه كێ دوژمنی نه‌ته‌وه‌ییه! كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 01/06/2025 6 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
جه‌مال نه‌به‌ز: كورد لەبەردەم هەڵبژاردەی (مان و نەمان) دا كو‌لتور مه‌گه‌زین پرسی ئێستا! 21/10/2017 3 min read0
یادەوەرییەکی بڵاونەکراوەی چیرۆک‌نووس مامۆستا ڕەئوف حەسەن كو‌لتور مه‌گه‌زین ڕۆژمێری ئەدەبی 03/03/2026 3 min read0
ده‌سته‌چیله‌یێك شیعری ئه‌رمه‌نی – و/ نه‌ژاد عزیز سورمێ نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ شیعر 25/02/2026 6 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كو‌لتور مه‌گه‌زین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read24
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی ده‌سه‌ڵات 1 كو‌لتور مه‌گه‌زین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
دلاوه‌ر ڕهحیمیبۆنی ته‌نهایی، جومعه‌ی غه‌مگینی فه‌رهاد كو‌لتور مه‌گه‌زین ڕۆژمێری ئەدەبی 19/03/2017 1 min read0 ئەمڕۆ ئەم شارە بۆن و تامی ڕۆژانی جومعان و جەژنانی هەولێری هەبوو. تام و بۆنی تەنیایی و بێ کەسی. تامی چۆڵی و غەریبی. دەبوایە چۆن هەستی بۆن‌کردن و تامکردنم گەڕانەوە بۆ ئەو ڕۆژانە، هەستی بیستنیشم بگەڕێنمەوە ئەو ڕۆژانە. جومعە و جەژن بۆ من یانی تەنیایی و بێکەسییەکی ترسناک. ٭٭٭٭٭ لە سەر جادەکان ڕۆژت کردبێتەوە. بێ کار و بێ شۆێن بووبێتی. یان هەر شەوێ لە ماڵی هاوڕێیەکت بەسەر بردبێت و بە ناچاری بەیانیان زوو، بێ ئەوەی بزانی بۆ کوێ دەچی، هاتبیتە دەرەوە. یان لە چەقی شاردا، ماڵت، شوقەیەکی بێ ئاو و پیس و بێ هیچ خواردن و خواردنەوەیەک بووبێت. ئەو شارەش هەولێری پێش دووهەزار و سێ بووبێت. ڕۆژەکەش جومعە، یان یەکەم ڕۆژی جەژن بووبێت. ئینجا بێ ئەوەی بتەوێ دەزانی چەند بێ کەسی و تەنیایی ترسناکن. دوای دووهەزار و چوار، کە گەشتیاری شارەکانی دیکەی عێراق ڕوویان لە هەولێر دەکرد، ساڵێک زیاتری ویست تا پارێزگا و شارەوانی توانیان هەندێ لە خاوەنی ڕێستۆرانت و خواردنگە و نانەواکانیان ڕازی بکەن، کە ڕۆژانی جومعەش ڕێستۆرانت و دوکانەکانیان بکەنەوە. ٭٭٭٭٭٭ لە تەنیایی و بێ کەسی نەترساوم، بەڵام لەو ساڵانە جومعان و جەژنان، وەها چمۆڵەیان پیاکێشاوم، ترسی تەنیایی و بێکەسی تا بەردەم مزگەوتەکانی بردووم. ٭٭٭٭٭ لە کتێبفرۆشییەکی شاری جەهرۆم بوو، کە بۆ یەکەمجار گۆرانییەکی فەرهادم بیست. ئەو عەسرە کتێبی دەجالی نیتچەم کڕی و کاتێ پارەی کتێبەکەم دەدا لە کتێبفرۆشەکەم پرسی ئەو گۆرانی بێژە کێیە؟ وتی فەرهادە. دەستی بۆ کتێبە دەستی دووەکان ڕاکێشا و وتی ئەو کتێبانە و ئەم چەند کاسیەتە هی براکەمن، دایناوە بۆی بفرۆشم، دەیەوێ بۆ ئیش بچێتە کوێت. منیش کتێبێکی ترم هەڵگرت کە نامیلکەیەکی سارتەر بوو، لەگەڵ کاسیەتەکەی فەرهاد. ٭٭٭٭٭٭ یەک دوو ساڵ لە شوقەیەکی بێ ئاوی لای ئەسواق سیروان دەژیام!!! زۆربەی جومعەکان کە مەلاکان خەریکی خوتبەدان بوون منیش ئەم گۆرانیەم لێدەدا. هەر چەند ئەم گۆرانییەی فەرهاد سیاسییە و پێوەندی بە ڕووداوە سیاسییەکانی ئێرانەوە هەیە. بەڵام بۆ من، ببووە خواردن و خواردنەوە. ٭٭٭٭ موزیک دەتوانێ هەمیشە تام و بۆنی برینەکانی ڕابردووت بکولێنێتەوە. ڕێک ئالێرەدا من کەسێکی مازۆخیم. ته‌واو