چه‌ند په‌راوێـزێـكی تێـكست
نه‌ژاد عزیز سورمێ
١
له قاڵبدان و داپۆشینی ده‌ق به تیوری خواستراو و تیوراندنی (ده‌ق) به‌و بینین و ڕوانگانه‌وه پێموانییه زیندوویه‌تیی به‌دواداچوون بگه‌یێنێ ، له كه‌ناره‌وه به‌ره‌و قووڵایی.ئه‌وه‌نده‌ی به‌هۆی خودی ده‌قه‌كه‌وه ده‌توانێ (ئه‌گه‌ر داهێنه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا شكابێ). تا ئێستا له هه‌ندێك دیارده بترازێ ، تیوراندنی داهێنه‌ری كورد بۆ ده‌ق (به‌تایبه‌تیش لای شاعیران)، زۆربه‌یان خواستراو و داسه‌پاو ده‌بینرێن، له‌وه‌ی له ئه‌زموونی به هه‌ر بارێك هه‌یه له خودی(ده‌ق)ـه‌كه خۆیه‌وه هاتبن، یا به‌لای كه‌مه‌وه له ئه‌زموونی خاوه‌ن ده‌ق (داهێنه‌ر)ـه‌وه هه‌ڵێنجرابن!
پێده‌چێ دواكه‌وتوویی ڕه‌خنه‌ی كوردیش ( كه ئه‌ویش واته خودی ڕه‌خنه چو‌نكه به داهێنان نه‌خوێندراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه‌شفی په‌نهانان ده‌كا و ڕوونبینی نوێ و ڕه‌هه‌نده هه‌مه‌لایه‌ناكانی ده‌ق ده‌بینێته‌وه) به‌شی زۆری به‌هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌وه بێ به‌تایبه‌تیش له‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌قی داهێنانی كوردییه‌وه هه‌یه. بێگومان به‌مه‌ش داهێنه‌ر له تیوراندنی (ده‌ق)دا ناگاته قووڵاییان ، به‌ڵكو هه‌میشه له لێواران ده‌گیرسێته‌وه… ئه‌م تێكپه‌ڕینه‌یش بێ لالێكردنه‌وه و ئاوڕ لێدانه‌وه له تێگه‌یشتنی ده‌ق وه‌كو خۆی كه هه‌یه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گر به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌یه‌وێ بیگه‌یێنێته ترۆپك یا له ئه‌رزی زه‌مینیدا باوێ، كه ئه‌مه‌یش سه‌ر له خوێنه‌ر تێك ده‌دا له تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی ده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ر دوو ڕووی زمان ( وه‌ك ئامرازێكی سه‌ره‌كی ته‌كنیكی نووسین) و گه‌مه شاراوه‌كانی و گه‌یاندنی ڕووپێوی خه‌یاڵ و مه‌عریفی نووسه‌ر.
له‌و ڕاسته‌دا سه‌پاندنی فۆڕمی خواستراو به‌سه‌ر (ده‌ق) دا و له‌به‌ركردنی كراسی ئه‌م و ئه‌وی تاقیكراوه له تیوراندنی داهێنه‌ری كورد بۆ (ده‌ق) تا ئێستا شێوه‌یه‌كی وه‌رنه‌گرتووه بتوانین بڵێین كورتی نه‌هێناوه.
٢
ڕه‌نگه تۆش هه‌ر وای لێكبده‌یه‌وه؛ (دواكه‌وتن) ته‌نیا له ڕه‌هه‌ندی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژییه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ،لایه‌نی كولتوری و ئاستی بینای ئه‌بستمی له پێشه‌وه‌یان پرۆژه‌یه‌كی جیدی وه‌رگێڕان ڕۆڵی دیار له‌به‌رقه‌راركردنی پێگه‌یشتنی شارستانی و دروستبوونی فاكته‌ره‌كانی پێشكه‌وتن ده‌بینێ.
لای ئێمه ئه‌وه‌ی له ڕووی وه‌رگێڕانه‌وه كراوه، وێڕای كۆششی تاكه كه‌سی، به‌هۆی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه بووه، له‌مێژووی خۆیدا ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی تاكه مینبه‌ر بووه ده‌ق و وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌رگێڕدراوی بڵاوكردبێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له‌به‌هه‌ند زانینی ڕۆژنامه وگۆڤار و ده‌وریاتی كوردیشدا سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، بۆ پرۆژه‌یێكی گرنگیوه‌ك پرۆژه‌ی وه‌رگێڕان بێگومان به‌س نییه ( دیاره من لێره‌دا باس له پێش ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌م ، بێگومان پاش ڕاپه‌ڕین ئه‌گه‌ر له ڕووی چه‌ندایه‌تیشه‌وه ده‌ركه‌وته‌ی هه‌بووبێ له ڕووی چلۆنایه‌تییه‌وه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ)
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسدا دراون كه زیاتر ده‌چنه‌وه ناو “خزمه‌تگوزاریكولتووری “تا پرۆسه‌یێكی پلان بۆ داڕێژراو.
ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به وه‌رگێڕانمان نییه وه‌ك دامه‌زراوێكی په‌تی كوردی بێ ڕه‌چاوكردنی سیاسه‌ت و تونێڵه مارپێچه‌كانی كه‌وتبێته كار و هاتبێته مه‌یدان بۆ دیاریكردنی پلانێكی درێژخایه‌نی وه‌رگێڕان و به‌دواداچوونی ته‌كنیك و كێشه و هونه‌ر و كاریگه‌ریه‌كانی به تایبه‌تی له بازنه‌ی پێشخستننی زمان و چه‌سپاندنی ئیدیوم و زاراوه‌ی نوێ ئه‌و پرۆسه گرینگه، كه ئه‌گه‌رێكی دیاری پێشكه‌وتن و پێكگه‌یشتنی شارستانی وشه‌قاوێكی ڕێگابڕ به ئاراسته‌ی دووركه‌وتنه‌وه له دواكه‌وتوویی با به هه‌نگاوێكیش بێ.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی پرسیار و تاڕاده‌یه‌ك داخه، ئه‌و پرۆسه‌یه تا ئێستا ئه‌گه‌ر له ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كانیش ئه‌رزشی بۆداندرابێ، وا ده‌رنه‌كه‌وتووه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی گرنگی پرۆسه‌كه‌ی وه‌كو خۆی كه پێویسته و به ئاست و ڕاده‌ی خۆی خوێندبێته‌وه! وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و به‌شێك له پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه وبه‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وتی زمان و كولتوور و ڕووناكبیریی كوردی..
له‌م ڕاسته‌دا ده‌كرێ بۆ له‌مه‌ودوا مه‌سه‌له‌كه به جیدی‌تر سه‌یر بكرێ، بوار هه‌میشه ماوه و ده‌مێنێ به‌و ڕووكاره‌ی له‌كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تیدا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێكبخرێ، مه‌وداكانی كاریگه‌ری وه‌رگێڕان به‌سه‌ر پێشكه‌وتنی زمان وكولتوور لێك بدرێته‌وه و له كێشه و كۆسپه‌كانی ڕێی كاراكردنی بكۆڵدرێته‌وه و چارسه‌ر و پلانی پێویستی بۆله‌به‌رچاو بگیرێ.
كتێبخانه‌ی ئێمه، وێڕای فراوان بوونی به‌تایبه‌تیش دوای ڕاپه‌ڕین و پاش دامه‌زرانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی چاپ وبڵاوكردنه‌وه، هه‌رچه‌نده تایبه‌تیش نه‌بووبن و نه‌بوون به وه‌رگێڕان، هێشتا هه‌ر كتێبخانه‌یه‌كی هه‌ژاره و به كه‌مگرتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه كۆڵه‌گه‌یێكی پته‌و له پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زمان و هه‌ستانه‌وه‌ی كولتووری نه‌ته‌وییداداده‌ڕێژێ، كه ئێستا دره‌نگه زوو نییه به به‌راوردی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی سیاسی په‌راوێزگرتووی بێ فایده و ئایده‌یله قاڵبدراو، فاكته‌رێكی دیكه‌یه له‌سه‌ر نه‌گرتنی پرۆژه‌ی له‌و چه‌شنه.
ناچینه ناو تونێڵه دوور و به‌ر درێژه‌كانی به‌راوردكاری به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر ڕێی نموونه هێنانه‌وه‌دا سه‌یری ئامارێكیپێنج ساڵی یه‌كه‌می هه‌شتاكان ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن یۆنسكۆوه ئاماده‌كراوه و تێیدا هاتووه: تێكڕای وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ هه‌ر ملیۆنێك یه‌ك دانه كتێبی وه‌رگێڕاوه، له به‌رامبه‌ردا وڵاتی ئیسپانیا به ته‌نێ بۆ هه‌مان ژماره (920) نۆسه‌دو بیست ناونیشانی هه‌بووه. (بڕوانه جابر عصفور ڕۆژنامه‌ی – الحیاة – 2\6\2004) .
ئینجا تۆ وه‌ره بیری لێ بكه‌وه و پێموایه ئه‌و ئاماره‌ی یۆنسكۆ به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی كتێبخانه و ئاستیچالاكی خۆمانی له‌و بواره‌دا تێدا بخوێنینه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه تاڵه‌شدا، به‌ش به‌بار وای نابینم ئیتر نه‌توانین هه‌نگاو هه‌ڵێنین، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێستا وه‌ختیه‌تیكۆنگره‌یه‌ك بۆ وه‌رگێڕان و كێشه‌كانی ، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی چه‌ند دامه‌زراوێكی تایبه‌ت به وه‌رگێڕان پێكبهێنرێن،ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له كاردان به جیدی ده‌ستی بده‌نێ و خه‌تێكی تایبه‌تی و به‌پێیبه‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت و پلان بۆ داڕێژراو بۆ كتێب و تێكستی وه‌رگێڕدراو ته‌رخان بكه‌ن. هه‌روه‌ها باشتریش ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدرێ پادداشتی شایان بدرێته وه‌رگێڕ..
ده‌ڵێن له زه‌مانی مه‌ئموونی كوڕی هاروون ڕه‌شید كه ئه‌وسا ده‌زگای (الحكمة)ی دانا بوو ده‌قی وه‌رگێڕدراو به‌زێـڕده‌كێشرا و پارسه‌نگی بۆ داده‌ندرا ته‌نانه‌ت كولتوری عه‌ره‌بی به پله‌ی یه‌كه‌م و ئیسلامی به پله‌ی دووه‌م، له‌و زه‌مانه‌دابه‌هۆی بزاڤی وه‌رگێڕان گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ی پێشكه‌وتن.
مه‌سه‌له‌ی ده‌سمزو پاداشت، مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه عه‌یب و ئیرادێكی تێدا بێ، خه‌ڵك و خوایه‌ك هه‌ن كه به‌چاوی مجرد ده‌بینرێن بێ ماندووبوونێكی داپێندانراو له‌وه‌ختێكی پێوانه‌یی ده‌بن به هاروون و قاڕوون، بۆچی پاداشتێكیشایان بۆ وه‌رگێڕ و نووسه‌ران له وه‌رگێڕانی كتێبێك یا تێكستیك كه ماندوو بوون و شه‌ونخوونی و مه‌سئوولیه‌تی قانوونی و ئه‌خلاقی به‌دواوه‌یه، به‌قه‌د سه‌رقه‌ڵه‌مانه‌ی جارانیش سه‌یر نه‌كرێ كه له بریتی جادوو نووشتان ده‌درا؟به‌ڕاده‌یه‌ك وه‌ك خێرپێكردن یا شتێكی له‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن هه‌ندێ لێی بڕوانرێ!
ئێستا هه‌قه به هه‌مان تاو و په‌رۆشییه‌وه بیر له پرۆژه چاره‌نووسازه‌كانی دی تایبه‌ت به كولتوور و فه‌رهه‌نگبكرێته‌وه و به هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین كاری بۆ بكه‌ین، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌یش دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كیشایان بۆ وه‌رگێڕان كه ده‌سپێكی كاره‌كانی وه‌كو پرۆژه‌ی ده‌سپێك هه‌زار كتێبی بۆ كوردی وه‌رگێڕدراو بێت له هه‌موو بواراندا. دیاره ڕێگه‌ی زۆر دووریش هه‌ر به‌هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات.
٣
له ڕووپێوی گشتیدا (كات) له ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌تایبه‌تیش له‌و وڵاتانه‌ی به دونیای سێیه‌م ، یا وه‌ختێك به‌خاترانه به وڵاتانی تازه گه‌شه‌كردوو ناوزه‌دكرابوون، شتێكی بێ ئه‌رزش و بێ به‌هایه… به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ، له‌وێدا كات به‌حسابێك و بۆ كارێك دابه‌ش بووه كه هیچ ده‌قیقه و سه‌عاتێكیبه‌فیڕۆ نادرێ و پڕ به پێویست پێی ده‌ژین و بۆی ده‌ژین.
بێگومان ئه‌وان له‌وه حاڵی بوون ته‌مه‌ن یه‌كجاره و دووباره نابێته‌وه، ئه‌وه‌یشی تێده‌په‌ڕێ ده‌خوازێ به‌خۆڕایی نـه‌ڕوا ، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموونی لێ هه‌ڵدبهێنجرێ…
كات به‌فیڕۆنه‌دان له‌ڕووی سایكۆلۆژیشه‌وه كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی به‌ڕووكاری به‌ئومێد ژیان و هیوابینینه‌وه هه‌یه ،بۆیه ده‌بینی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ڕێزی كات ناگیرێ و له‌هیچ حسابان داناندرێ ، هه‌میشه ده‌ستبه‌تاڵیه‌كی كوشنده‌جێی ده‌گرێته‌وه كه له‌بێئومێدی و هیوابڕاویی و ماندووبوون هه‌ڵكێشراوه. هه‌ر ئه‌و ده‌ستبه‌تاڵیه‌شه ، ئینجا له هه‌رچه‌شنێكیدا بێ له بێكارییه‌وه هاتبێ ، یا له به‌گله‌ری و ئاغاسیفه‌تی ؛كاریگه‌ری پاشڤه‌بڕی به‌لای كۆمه‌ڵگه و ڕه‌گاژوویی دواكه‌وتن ده‌كشێنێ.
كات به‌فیڕۆدان زۆرجار ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی تاوانیش له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر باسی ڕه‌هه‌ندیدیكه‌یشی نه‌كه‌ین…
دیاره كات و ڕه‌گه‌زی (كات)یش له ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌یه، كه له بناغه‌دا له‌كو‌لتوور و ئاستی كۆمه‌ڵگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، به‌ڕاده‌یه‌ك (كات) لای ڕۆژنامه‌نووسانیش كه به‌دڵی خۆ به‌شێك له ده‌سته‌یئه‌نتلێجستا پێك دێنن ، تووشی هه‌مان پاشگه‌ردانی بووه.
بۆیه ده‌بینی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ، كه به‌ڕاستیش مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگه له‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردندابه‌هه‌ند نه‌گیراوه ، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی گه‌یاندنی ده‌ستبه‌جێی هه‌واڵ و ده‌رهاورده‌كانی له‌چه‌شنی ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژیڕۆژنامه‌نووسی و به‌دواداچوونی پێشهاته‌كانه‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته‌یش ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌نامه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك قبووڵ بێت (هه‌رچه‌نده ئه‌وانیش ده‌توانن ڕێوڕه‌سم و پلانی خۆیانهه‌بێ له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كاتدا). به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه و تیڤی و ماڵپه‌ڕه‌كانی هه‌واڵدا قبووڵ نییه و یه‌كێكه له سیماپاشڤه‌بڕه‌كانی ، كه له‌ته‌مه‌ڵی و بێ‌موبالاتی و به‌هه‌ند نه‌گرتنی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ر زیاتر هیچ پاساوێكیدیكه‌ی نییه. لێره‌وه ده‌خوازێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه ده‌قه‌به‌ری میدیا به گشتی ده‌كرێ، به‌تایبه‌تی میدیای كوردی نزیكتر لێیبڕوانرێ…
ئێستا هۆیه‌كانی پێكگه‌یشتن به‌ئاستێك پێشكه‌وتوون و له‌به‌ره‌وپێشچووندان بڕوا نه‌كرده… له‌هۆی عاده‌تییه‌وه بگره‌تا هۆی پێشكه‌وتووی تۆڕه جیا جیاكانی ئه‌نته‌رنێت… ئه‌وه بێجگه له ئامێری په‌ره‌سه‌ندووی وه‌رگرتن و ناردنی تێكست و وێنه بۆ میدیای نووسراو وبیستراو وبینراو.
ڕه‌گه‌زی كات له میدیای كوردیدا سه‌ره‌ڕای ئاسانكاریی به‌رچاو، ده‌زگا ڕۆژنامه‌نوسیه‌كان وه‌ك پێویست، به‌وڕه‌نگه له‌گه‌ڵیدا نه‌هاتوونه‌ته‌وه، خواستی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ری به‌و ڕاده و ئاسته دابین كردبێت، ناچارنه‌بێت په‌نا بۆ هۆی ڕاگه‌یاندنی بێگانه ببا، كه لێره‌شدا گرفتی ڕاستگۆیی و پیشه‌یی و بێلایه‌نیش له‌ولا داده‌نێین كه باسێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌وێ. ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی له‌و هه‌واڵانه‌دا نموونه‌یان ده‌رده‌كه‌وێ كه به خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له ماڵپه‌ڕێكی (فه‌یك)دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام چو‌نكه به‌رپرسیاریه‌تی تێدا هه‌ڵناگیرێ، كه‌واته هه‌ر چه‌ندی له ڕووی (كات)ـه‌وه خێراتر بگا، هه‌میشه جێی گومان ده‌بێت .. له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م خاڵه‌یش له میدیای ناسراو و تۆمار كراوه‌وه گرینگه له ڕه‌چاو كردنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاتدا.
هه‌ر ئه‌و به‌هه‌ند نه‌گرتنی (كات) یشه كه سه‌رباری چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و ده‌رهاورده‌كانی ، زۆر جار (به‌رامبه‌ر)ی له میدیای كوردی تۆراندووه، به‌نموونه ته‌له‌فزیۆنه‌كانمان، ڕادیۆكان، ماڵپه‌ڕه‌كان كه ده‌ستبه‌جێترن له ڕۆژنامه، كه‌م وارێك كه‌وتووه مامه‌ڵه‌یه‌كیده‌موده‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌واڵدا كردبێ ، ئه‌گه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه‌كه‌یش له‌ولا دابنێین كه قسه‌ی تر هه‌ڵده‌گرێ…
له میدیای نووسراویشدا وێرانتر نه‌بێ باشتر نییه، لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م كه‌وا پێویست ده‌كا کاژێرێک دوو تا چواری پاش نیوه‌شه‌و دابخرێ، هه‌ندێ جار ده‌ره‌نگتریش به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بارێكی نائاسایی له گۆڕێ بێ. خوێنه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه ده‌وێ ، كه به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ بزانێ كاتێ ئه‌و له‌خه‌ودا بووه چیڕوویداوه…
(كات) له‌ڕووی گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنیش كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه، ڕۆژنامه پێویسته تاریك و ڕوونی سپێده له‌بازاڕ بێت، بۆ شوێنه‌كانی دووریش نابێ له‌سه‌عاتی ٨ هه‌شت تاهه‌شت و نیوی به‌یانی ده‌رنگتر بگات، ئه‌وكاته‌ی هێشتا فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندان له ڕێگادان به‌ره‌و ئیشوكاره‌كانیان، هەربۆیه سه‌یر ده‌كه‌ی له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ڕۆژنامه له دووچاپدا ده‌رده‌چن. چاپی یه‌كه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌نێردرێ ، بۆ شوێنه دووره‌كان و بۆشاره‌كانی تر، چاپی دووه‌م له‌ناوه‌نددا، له‌وشوێنه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ی لێ ده‌رده‌چێ ، بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌كورتی: ڕه‌گه‌زی كات له میدیادا دواهه‌واڵ، گه‌رماو گه‌رم له‌شێوه‌ی پێویست بگاته به‌رامبه‌ر. ئه‌مه‌ش بێگومان به‌وه ده‌كرێ (كات) له خودی ده‌زگا ڕۆژنامه‌نووسیه‌كاندا به‌ها و نرخی خۆی هه‌بێ و پێ درابێ و له‌و قه‌یرانه‌ده‌رباز بكرێت تێی كه‌وتووه كه له‌دواكه‌وتن و پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ده‌ر چیدی به‌رهه‌م ناهێنێ.
