سارا میلز Sarah Millis نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر (به‌ختیار عه‌لی) بۆ ئه‌لفه‌نار میدیا Al – Fanar Media ئه‌نجامداوه و كو‌لتور مه‌گه‌زین ده‌قی چاوپێكه‌و تنه‌كه‌ی له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕاوه…
به‌ختیار عه‌لی نوسه‌ر و ئیسایست و شاعیر، نوسه‌ری ڕۆمانی (له‌شه‌وگاری شار ڕامام)ه و وامه‌زنده ده‌كرێت كه ئه‌مه یه‌كه‌مین ڕۆمانه له‌كوردییه‌وه كرابێت به ئینگلیزی. ئه‌م ڕۆمانه یه‌كێكه له ڕۆمانه پڕفرۆشه‌كان له‌كورستاندا و ئێستا (كه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان)ی وه‌رگێڕ له دواقۆنه‌غه‌كانی وه‌رگێڕانی ڕۆمانی (دواهه‌مین هه‌ناری دونیا) یه و نوسه‌ر به‌و هیوایه‌یه كه له ساڵی داهاتوودا بڵاوبێته‌وه و به‌ختیار ئه‌مساڵ له ڤیستڤاڵی په‌نجه‌ره (الشباك) له‌له‌نده‌ن چه‌ند په‌ره‌گرافه‌كی لو ڕۆمانه‌كه‌ی خوێنده‌وه.
ڕووداوه‌كانی ڕۆمانی داهاتووی به‌ختیار عه‌لی له توركیادا ڕووده‌ده‌ن و گه‌ڕانێكه به‌دووی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه سیاسی و ڕه‌گه‌زپه‌رستیه‌دا كه ڕژێمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی دوای ڕژێمی ئه‌تاتورك له‌دژی كه‌مایه‌تییه ئیتنی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پیاده‌یانكردووه و ده‌یكه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه (كه‌مال ئه‌تاتورك) دامه‌زرێنه‌ری توركیای مۆدێرن بووه و هه‌ر خۆشی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و سوستێمه بووه. به‌ختیار له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
„ ئه‌مه یه‌كه‌مجارمه ده‌رباره‌ی ژینگه‌یه‌كی دیكه ده‌نوسم، كه نه كوردییه و نه ئێراقیشه).. .هه‌روه‌ها ده‌ڵێت”لایه‌نێكی تاریك هه‌یه له مێژووی توركیادا، كه كه‌م كه‌س قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئه‌ده‌به له‌م قۆناغه‌دا كه باس له‌و میراتییه دژبه‌یه‌ك و پارادۆكسه‌ی گوتاری ناسیونالیزم و ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئه‌م مێژووه تاریكه‌ی توركیا بكات…“
بێگومان كورد گه‌و‌ره‌ترین كه‌مایه‌تین له توركیادا و له‌سه‌دا بیستی دانیشتوان پێكده‌هێنن، كولتوری كوردی به‌درێژایی ساڵان له‌توركیادا به‌رامبه‌ر چه‌وسانده‌وه و قه‌ده‌غه‌كردن و چه‌پاندن بۆته‌وه. له‌جیهاندا ژماره‌ی كورد مه‌زنده‌كراو به چل و پێنج میلۆن كورد كه له‌ناوچه‌یه‌كدا نیشته‌جێن كه‌ناوی كوردستانه و دابه‌شبووه به‌سه‌ر ئێراق و ئێران و سوریا و توركیادا.
سه‌رسامبوونی ئه‌ده‌بی
به‌ختیار عه‌لی له ساڵی ١٩٦٠ له شاری سلێمانی – باكووری ئێراق له‌دایكبووه، ئێستا له ئه‌ڵمانیا له شاری بۆن ده‌ژی. له ساڵی ٢٠١٥ خه‌ڵاتی یانه‌ی قه‌ڵه‌می ئینگلیزی بۆ (ئه‌ده‌بی وه‌ه‌رگێڕدراو) پێ به‌خشراوه و هه‌روه‌ها له ئه‌ڵمانیا له ساڵی ٢٠١٧ خه‌ڵاتی (نیلی ساگس) ی پێ به‌خشرا.
به‌ختیار له‌سه‌ره‌تاكانیدا سه‌رسام بوو به شانۆگه‌رییه‌كانی (جان پۆل سارته‌ر) و ئه‌و شێوازه‌ی كه چۆن ئه‌ده‌ب ده‌توانێت ئایدیا گرنگه‌كانی فه‌لسه‌فه بگوازێته‌وه و به‌رجه‌سته‌یان بكات. ده‌شبێت لێره‌دا ئه‌وه بڵێین كه خودی به‌ختیار خۆی، خوێندكاری زانكۆ بوو به‌شی زانستی جیۆلۆجی، به‌ڵام ئه‌ده‌ب و سه‌رسامی و ئه‌شقی بۆ ئه‌ده‌ب هه‌میشه سه‌رچاوه‌یه‌كی بێ كۆتایی و ئارامگه‌ی بووه. به‌تایبه‌ت له‌ساڵانی پڕ قه‌یرانی جه‌نگی ئێران – ئێراق كه وه‌ك ئه‌و به „ عه‌به‌سیترین جه‌نگی مێژوو“ ناوی ده‌بات و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
“وه‌حشیگه‌ری سیاسه‌ت ترسناك بوو، به‌جۆرێك له‌و بازنه‌یه‌دا هه‌ستم به‌نامۆبوون ده‌كرد، چونكه هه‌موو هاوڕێكانم تێكه‌ڵی جوڵانه‌وه سیاسیه‌كان بوو بوون. ئیدی بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی چوارده‌وروبه‌رم له‌بیربكه‌م به‌ر‌ده‌وام خه‌ریكی خوێنده‌وه بووم….“
به‌ختیار نه‌یتوانی خوێندنی ئه‌كادیمی له زانكۆ ته‌واو بكات، چونكه ڕه‌تیكرده‌وه بچێته سوپا و شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئێراق به‌شداری جه‌نگ بكات، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی گه‌وره‌ی بۆ ڕه‌خساند كه بتوانێت په‌ره به نوسین و ڕۆشنبیری خۆی بدات و به‌نوسینی فیكری و شیعرنوسین ده‌ستیپێكرد. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
“ من گومانێكی قووڵم هه‌یه كه سیاسه‌ت ڕزگارمان بكات….ئه‌ده‌ب له‌زه‌مه‌نی جه‌نگ و دیكتاتۆریه‌تدا دوا په‌ناگایه‌كه بۆ ئازاد‌ی. ڕاسته زانست ڕێگه‌یه‌كه بۆ تێگه‌یشتن له جیهان، به‌ڵام ئه‌ده‌ب یارمه‌تیده‌ره و له ترسناكییه‌كانی ژیانده‌مانپارێزێت…“
به‌ختیار له زه‌مه‌نی سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆردا به‌هۆی بوونی سانسۆر چه‌ند كارێكی كه‌می بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دوای چه‌نده‌ها ساڵ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه بڵاوكراوه‌كانی فراونتر بوو. بۆ نموونه ئه‌و قه‌سیدانه‌ی له‌ساڵانی نێوان ١٩٨٣ تاوه‌كو ١٩٨٦ نوسیبووی، له‌ساڵی ١٩٩٢ بڵاویكرده‌وه. هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین ڕۆمانی كه له ساڵی ١٩٨٧ نوسی، به‌ڵام دوای چه‌نده‌ها ساڵ له ١٩٩٦ له سوێد بڵاوبۆوه.
به‌ختیار ده‌ڵێت: “له‌ڕاستیدا بڵاوكردنه‌وه هه‌رگیز ئامانجی من نه‌بووه…من هه‌میشه له‌و سانسۆره‌ی ناو ناخی خۆم ترساوم، ئه‌و ترسه‌ی به میراتی بۆم ماوه‌ته‌وه، ئه‌و حوكمه پێشینه‌ییه‌ی كه سه‌رشانی قورسكردبووم و به‌بێ ویستی خۆم نێوه‌كیم كردبوو. من له ململانێدا بووم له‌دژی ئه‌و جۆره سانسۆری ناو ناخم. له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا ته‌نها سیاسه‌ت نییه كه سانسۆرت ده‌كات، به‌ڵكو تۆڕێك له په‌یوه‌ندی ئاینی و ئه‌خلاقی و ئایدۆلۆژیش به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت. وه‌ك نوسه‌رێك ده‌بێت به‌گژ ئه‌م هه‌موو تابۆیانه‌دا بچیته‌وه. لێره‌وه، ڕاسته له‌كوردستاندا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه سانسۆری ڕاسته‌وخۆ بوونی نییه، به‌ڵام جۆرێك له فشاری ئه‌خلاقی و ئاینی بوونی هه‌یه، هیچی كه‌متر و دزێوتر نییه له سانسۆری ڕاسته‌وخۆ”
زۆربه‌ی نوسینه‌كانی به‌ختیار هاوته‌ریبی و به‌دووهاتووی ماوه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ بوو، ڕاپه‌ڕنێك بوو له دژی ڕژێمی سه‌دام له‌كوردستاندا، دی فاكتۆیه‌ك بوو كه هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیی خۆی له ئێراقدا به‌ده‌ستهێنا و هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست چه‌پاندن و سانسۆری حوكمی ده‌وڵه‌تی به‌عس ڕزگاری بوو. له‌و كاته‌دا كه ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنده‌كرا وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی، هه‌ر ئه‌و چركه‌ساته به‌ڕای به‌ختیار “ ڕۆشنایی خستنه سه‌ر به‌تاڵی ڕۆشنبیری بزواته ناسیونالیستیه‌كان” به‌جۆرێك كه توانای وه‌دیهێنانی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی نه‌بوو.
به‌ختیار ده‌ڵێت؛ قوتابخانه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی كوردی هێشتا وابه‌سته‌ی ساده‌وساكاریی و هیچگه‌رایی ئایدۆلۆژیین. هه‌ر بۆیه پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین؛ بۆچی ده‌ره‌نجامه‌كانی شۆڕش دژ و پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی مرۆڤن؟ بۆچی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ مۆدێرنه‌كردنی كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان شكست دێنن؟!
له بارودۆخی ڕاپه‌ڕیندا و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، به‌ختیار عه‌لی و گروپێك له ڕۆشنبیران له‌دوای ڕاپه‌ڕین (گۆڤاری ئازاد‌ی) داده‌مه‌زرێنن و ئامانج له‌و گۆڤاره به پێی گووته‌ی به‌ختیار ئه‌وه‌بوو؛ گۆڤاره‌كه یه‌كه‌مین هه‌نگاو بوو به‌ره‌و پشكنینێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ماركسیزمی دۆگمایی و بیركردنه‌وه‌ی ناسیونالستی به‌رته‌سك.
گومانكردن له ئایدۆلۆژیا
نوسینی به‌ختیار هه‌وڵدانێكی خود دۆزینه‌وه‌یه، ئه‌و پێیوایه „ كه‌م كه‌س هه‌ن خاوه‌نی ئه‌و ئازایه‌تیه بن و به‌چاوێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه سه‌یری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌ریته‌گه‌را بكه‌ن و ئه‌و وه‌همه ئاینی و ئه‌خلاقیانه هه‌بووانه په‌رتبكه‌نه‌وه. ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتدا چه‌نده‌ها گروپی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه كه ده‌ترسن به‌رامبه‌ر نهێنی و مێژووی كرداره به‌ڕبه‌ڕیه‌ی و ئه‌و وه‌همانه ببنه‌وه كه چوارده‌وری ته‌نیوون. خوێنه‌ران ڕانه‌هاتوون نوسینێك دوور له ئایدۆلۆژیا بخوێننه‌وه. دیاره چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ش جگه له فاشیزم و وێرانكاری هیچ ده‌رئه‌نجامێكی تری نه‌بووه. بێگومان من لێره‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ناكه‌م كه‌من له‌هیچ كتێبێكمدا نوێنه‌ری هیچ چاره‌سه‌رێك بم، به‌ڵام به‌ساده‌یی نوێنه‌ری ته‌نها پرسێكم؛ ئه‌ویش لێپسراوێتیه‌كی هیومانییه. پرسیاری بنه‌ڕه‌تی له‌نوسینه‌كانمدا پرسیارێكی ئه‌خلاقیه؛ پرسیاری سۆڵیدارێتی مرۆیانه‌یه دوور له ئاین و ئایدۆژیا و ڕه‌گه‌ز“
ڕۆمانی (من له شه‌وگاری شار ڕامام) كه ناونیشانه كوردییه‌كه‌ی (غه‌زه‌لنوس و باخه‌كانی خه‌یاڵ)ه گه‌ڕانه به‌دووی تێماكانی گه‌نده‌ڵی له‌ناو نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا و خۆهیلاكردنی ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان بۆئه‌وه‌ی وابه‌سته‌ی پڕنسیبه‌كانی ئه‌و نوخبه گه‌نده‌ڵه بن و له‌ناو ژینگه گه‌نده‌ڵیه‌دا خۆیان فراوانبكه‌ن و خۆیان بگونجێنن. (كه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان) له گوتارێكدا بۆ BBC* ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه “ ڕۆمانه‌كه له‌ڕووی ڕه‌مزییه‌وه شه‌ڕكردنی نوسه‌رانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و نوخبه گه‌نده‌ڵه خۆیان ئازادبكه‌ن“.
به‌ختیار متمانه‌ی به‌سیاسه‌ت له‌ده‌ستداوه به‌وه‌ی بتوانێت گۆڕانكاڕی ڕاسته‌قینه به‌دیبهێنێت. هه‌ربۆیه ئه‌و هه‌موو ڕوانینێكی سیاسی له نوسینه‌كانی دوورده‌خاته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و لایه‌نه تێكده‌ر و تێكشكێنه‌ره‌كانی ئه‌زموونی سیاسه‌ت ده‌خاته ڕوو. ئه‌و ده‌ڵێت؛ “خه‌ڵك له‌م به‌شه‌ی دونیادا به سیاسه‌ته‌كی پڕ كینه و دڵسۆزیه‌كی سیاسیه‌وه له‌دایكبوون…سیاسه‌ت لێره‌دا مه‌ترسیداره له‌سه‌ر پرسه ئه‌خلاقیه‌كان و لێپسراوی ئه‌خلاقی، چونكه ئه‌وان دیوار و شوناسی جیاواز له‌نێوان خه‌ڵكیدا دروستده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه هه‌وڵده‌ده‌م كایه‌یه‌كی مرۆیی هاوبه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت بینا بكه‌م…“
هۆزان مه‌حمود نوسه‌ر و فێمێنست و یه‌كێكه له دامه‌زێنه‌رانی (پڕۆژه‌ی كو‌لتور – كو‌لتور مه‌گه‌زین) شێوازی نوسینی به‌ختیار عه‌لی به (شیعریی) و پڕ (سیحر) پێناسه‌ده‌كات و ده‌ڵێت:
„ به‌ختیار عه‌لی ناوێكی دیاره له‌كوردستاندا و به‌تایبه‌ت له دوای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه زۆرترین خوێنه‌ری بۆخۆی پچڕیووه، به‌تایبه‌ت له كاتێكدا كه شه‌ڕی ناوخۆی كوردیی و گه‌نده‌ڵی له‌نه‌وه‌ده‌كاندا له‌لوتكه‌ی پڕ قه‌یرانیدا بوو. نوسینه‌كانی ده‌ربڕینه له ڕۆحی ئه‌وانه‌ی ساڵانی ئه‌م جه‌نگه ناوخۆیه‌یان به‌ڕێكرد و و ڕۆحیان بریندار و پڕ شۆك بووه…“
به‌ختیار هیواداره كه ڕۆمانه‌كانی „شه‌ڕ بكات له‌گه‌ڵ هۆشمه‌ندی كۆگه‌لیدا“ و هۆكارێك بێت بۆ هاندانی تاك بۆئه‌وه‌ی ئازادانه و دوور له فشاری كۆمه‌ڵایه‌تی و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مێگه‌لی، گوزارش له شوناسی خۆی بكات. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت “ خه‌ڵكی ئێمه به‌ده‌گمه‌ن ئازادانه گوزارش له هه‌ست و سۆز و بیركردنه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن… یه‌كێك له‌ئه‌ركه گرنگه‌كان ئه‌وه‌یه وه‌هایان لێبكه‌ین ئازادانه بدوێن. هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی فیگوری ڕۆمانه‌كانم هه‌وڵده‌ده‌ن له بێده‌نگی بێنه ده‌ره‌وه و به‌ره‌نگاری نۆرمه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ببنه‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی له زۆنگاوی خوێن و توندوتیژی سیاسی‌دا مه‌له بكه‌ن“
له‌دواجاردا به‌ختیار ده‌ڵێت؛ من ڕه‌تیده‌كه‌مه‌وه نوێنه‌ری هیج دونیایه‌كی یۆتۆبی یان چاره‌سه‌رێك بم به‌بێئه‌وه‌ی دونیای ناوه‌وه‌ی مرۆڤ له‌به‌رچاو بگرم… هه‌میشه وێناكردنی (دووباره له‌دایكبوونه‌وه‌ی هێزی شاراوه‌ی تاكه‌كان) ئامانجی من بووه، چونكه من بڕوام به ژیری تاك هه‌یه، نه‌ك هۆشمه‌ندی كۆگه‌لی.
ته‌واو