شیعر له مه‌ولانا جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی
لە عەرەبییەوە*: نه‌ژاد عزیز سورمێ
- پیاڵه‌ی شه‌مس
له سه‌فه‌رێكمدا به بێی خۆم
شادی ، دڵی داپۆشیم .. به‌بێی خۆم
مانگ له من شاراوه بوو
ئێستا ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵمایه ، به‌بێی خۆم
ڕۆحم له چاوی خۆشه‌ویستمدا ده‌رچوو
به ڕۆحی ئه‌و جارێكی تر له‌دایك بوومه‌وه ، به‌بێی خۆم
منم هه‌میشه بێ شه‌راب سه‌رخۆش
منم هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر ، به‌بێی خۆم
هیچ ساتێكم به‌بیر مه‌هێننه‌وه
من هه‌رده‌م به‌بیر هاتنه‌وه‌م ، به‌بێی خۆم
به‌بێی خۆم به‌ختیار بووم
من دوماهیم نییه ، به‌بێی خۆم
ده‌رگاكان به ڕوومدا قفڵ بوون
هه‌موویان كرانه‌وه من ده‌رچووم ، به‌بێی خۆم
دڵی سوڵتان كه‌یقوباد له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دیـله
ئه‌ویش بوو به دیل ، به‌بێی خۆم
منم سه‌رخۆش به پیاڵه‌ی شه‌مسی ته‌ورێزێ ـ
پیاڵه‌ی ئه‌و دایم نه‌بوو به‌بێی من .

- نووری شه‌و
كه له شۆڕشی شه‌و ڕاده‌مێنین،
ئاسووده‌یی له قووڵایی شه‌ودا هه‌ڵده‌گرینه‌وه
شه‌و به تارایه‌كی لازوه‌ردی شه‌ودید داده‌پۆشێ
تاریكایی ڕۆژ له كوێ ، نووری شه‌و له كوێ
خه‌ون له نووستن و له‌وه‌ی هه‌رگیز
وێنه‌ی شه‌وی نه‌بینیوه هه‌ڵنایێ
ڕۆحه پاكه‌كان كه كاروباری عه‌شق
بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانی شه‌و
به‌جێ دێنن
پڕن له نوور ..
شه‌و له چاوی تۆدا
وه‌ك ده‌فرێكی دڵشكاو هه‌ڵده‌چێ
چونكه تۆ تامی شیرینی
تاریكایی شه‌وت نه‌كردووه
من له به‌ده‌ستهێنانی بژێویدا
تا ده‌ركه‌وتنی سه‌حه‌ر
شه‌وی سندم كراوم
ئای كه سه‌فه‌ری شه‌و چه‌ند درێژه
ده‌ریای شه‌و چه‌ند فراوانه
ده‌ستم به زنجیری كه‌یل بوون كۆت كراون
من تا به‌ره‌به‌یان به دیلی شه‌و ده‌مێنمه‌وه
بازرگانی كاری ڕۆژێ یه
چه‌شه و ڕابواردن و تامی ماچان
له بازرگانی شه‌ودا قازانج ده‌كه‌ین
تۆ جێی شانازی ته‌ورێزی شه‌مسه‌ددین
ڕۆژ ئیره‌ییت پێ ده‌با و
ڕێی نووری تۆ
له قووڵاییه‌كانی شه‌ودا ده‌گرێ.
- مه‌یخانه‌ی پیرۆز
ده‌ی با به پیر
ئوستادی عه‌شقه‌وه بچین
له دووری مه‌ترسن
ماده‌م له مه‌یخانه‌ین
له شادی پاشایان به‌ده‌ر
چیدی له مه‌یخانه نابینن
ئه‌ی قوتابییه مه‌سته‌كانی قوتابیخانه‌ی عه‌شق
له گه‌رمایی شه‌راب بێ‌ئومێد مه‌بن
ئێوه به حزووری سوڵتانی عاشقان
له مه‌یخانه‌دا
واقتان وڕ ده‌مێنێ
هه‌مووتان مه‌ستن ،
چاوی خوماریشتان ئه‌ستێره‌ن
له شه‌وی مه‌یخانه‌دا ده‌دره‌وشێنه‌وه
هه‌موویان چاون
ئێمه هه‌موومان ڕۆحی جوانی و سۆز و لێبوورده‌یین
مه‌یخانه خۆی به ئێوه ده‌سڕێته‌وه، پیرۆز ده‌بێ
مه‌ترسن !
به سه‌رخۆشی بڕۆنه خانه‌ی شه‌راب و
به پاكی لێی وه‌رنه ده‌رێ
سڵاو له فڕینتان
سڵاو له مه‌زنایه‌تیتان
سڵاو له كۆڕی عاشقانی خه‌رابات
دروود بۆ شانازییه‌كه‌ی ته‌ورێز
سڵاو له شه‌مس
تیشكی شیرینی
كه به ئه‌سپه‌كه‌ی
به‌ره‌و خانه‌ی مه‌ستان ده‌ڕوا .

چه‌ند قه‌سیده‌یه‌كی كورت
- تۆ دڵۆپێ ئاو نی له زه‌ریا
تۆ هه‌موو زه‌ریای له دڵۆپێكدا
- له ناو سنگما سه‌ما ده‌كه‌ی
كه‌س ناتبینێ
- به گوێی لێبورده‌یی بیبیێ
به چاوی سۆز بڕوانه
به زمانی خۆشه‌ویستی بدوێ!
- له خوا گه‌ڕام
له خودی خۆم زیاتر نه‌دیته‌وه
له خودی خۆم گه‌ڕام
له خوا به‌ده‌رم نه‌دی .
- ئاره‌زووت بۆ ناسینی ڕۆحت
هه‌موو ئاره‌زووه‌كانی دیت دوایی پێ دێنێ .
- ئه‌وه ڕێی تۆیه
ڕێی تۆیه به‌ته‌نێ
ڕه‌نگه هی دیش له‌گه‌ڵ تۆدا پێیدا بڕۆن
به‌ڵام كه‌س له‌باتی تۆ پێیدا ناڕوا .
- به دوو باڵان له‌دایك بووی
ئه‌دی بۆچی له ژیاندا
خووشینت پێ خۆشتره .
- ئه‌وه‌ی به‌هاران له‌دایك ده‌بێ
پاییزان ده‌مرێ
ته‌نێ خۆشه‌ویستی
كژ و مه‌وسیمی نییه .
- سه‌یره خۆشه‌ویستی
زمانێكی سه‌یری هه‌یه
خۆشه‌ویستی زمانێكه
نه قسه‌ی پێ ده‌كرێ
نه كه‌س ده‌یبیسێ .
- وشه‌كانت بڵیندكه
نه‌ك ده‌نگت
ئه‌وه بارانه گوڵان شین ده‌كا
نه‌ك برووسكه .
- نه‌ی ته‌واو به‌تاڵه
ئه‌وه هه‌ناسه‌ن به‌ناویدا هه‌ڵده‌قووڵێن
گۆرانی ده‌ڵێن و سه‌ما ده‌كه‌ن
ئه‌وه به‌تاڵی نییه
كه به‌تاڵ بی .

- به‌بێی من مه‌چوو
ڕۆینت چه‌ند جوانه گیانی گیانان ،
به‌بێی من مه‌چوو
ئه‌ی ژینی هاوڕێیه‌تی بێستانان ،
به‌بێی من مه‌چوو
ئه‌ی ئاسمان به‌بێی من مه‌خوولێوه
ئه‌ی مانگ به‌بێی من مه‌دره‌وشێوه
ئه‌ی خاك به‌بێی من مه‌ڕوێنه
ئه‌ی ڕۆژگار به‌بێی من تێمه‌په‌ڕه
له‌گه‌ڵ تۆدا له‌م جیهانه‌دا هه‌ڵده‌كه‌م
ئه‌و جیهانیش له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌ڵده‌كا
بۆیه له‌م جیهانه‌دا به‌بێی من مه‌به
به‌بێی من
بۆ دوامه‌نزڵ مه‌چوو
تۆ ئه‌ی شه‌كه‌ت به‌بێی من نازانی
تۆ ئه‌ی زمان به‌بێی من ناتوانی بخوێنییه‌وه
به‌بێی من ئه‌ی نیگا ته‌ماشا مه‌كه
ئه‌ی ڕۆح به‌بێی من مه‌چوو
شه‌و به نووری مانگ
ڕووی خۆی سپی ده‌بینێ
من شه‌وم ، تۆ مانگمی
به بێی من مه‌چووه ئاسمان
دڕك له په‌نای گوڵ دا دڵنیایه له ئاگر
تۆ گوڵی ، من دڕك
توخوا به‌بێی من
بۆ بێستان مه‌چوو
قوڕ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بێ ئاماژه‌ی تۆ
به‌م ڕێگایه‌دا ده‌ڕوا
ئه‌گه‌ر تۆ ئاماژه‌ی من بی
ئه‌ی ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌كی نییه
به‌بێی من مه‌چوو
پێت ده‌ڵێن عه‌شق
به‌ڵام من ناوت ده‌نێم (سوڵتانی عه‌شق)
ئه‌ی بڵندتر له وه‌همی ئه‌م و ئه‌و
به‌بێی من مه‌چوو .
(*)له ماڵپه‌ڕی ( القصيدة كوم) كراون به كوردی.
https://www.alqasidah.com/epoem.php?ie=1793
