له‌م نمونه‌یه‌دا مێگه‌ل ته‌جاوزی پڕنسیبه‌كانی خودا‌ش ده‌كات، ته‌نها له‌پێناو به‌رده‌وامی به (كۆپی شۆپ) و پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌ویتر. وه‌ك ئاماژه‌مانپێدا داینامیكیه‌تی كولتوری گروپی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هه‌میشه پارێزگاری له (وێنه‌ی باوك – پاتریارك) ده‌كات كه له‌سه‌ركرده و نه‌وه‌كانی خۆیدا به‌رجه‌سته‌ده‌بن.
وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی كورتی تێوری له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م گه‌ڕانه‌ماندا به‌دووی ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕیدا گووتمان: (( بۆ ئه‌وه‌ی كۆی باسه‌كه‌مان به‌ره‌و دادگایكردنی مێژوویی نه‌ڕوات، (كه‌كاری ئه‌م نوسینه نییه)، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه، له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كۆپیكردنه‌وه‌ی مۆدێلی یه‌كه‌م وه‌ك كۆپی (بۆماوه‌یی) ده‌ستنیشانده‌كه‌ین، وه‌ك زنجیره بۆماوه‌كان،له‌پرۆسه‌ی پێگه‌یشتنی نه‌وه‌كاندا، كه نه‌وه‌یه‌ك به‌دوای یه‌كتردا دێن، بێگومان بۆ مانه‌وه‌ی جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌ژیاندا. به‌مانای لێره‌دا با خه‌یاڵمان بۆ زنجیره په‌ره‌سه‌ندنی بایۆلۆژی بڕوات له تێوه‌ره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی (چارلس داروین)، كه بۆماوه‌كان به‌پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌دا ده‌ڕۆن بۆ مانه‌وه‌ی جۆره‌كانی خۆیان. ته‌نانه‌ت زانستی جیناته‌كان كه بۆماوه‌یی ده‌پارێزێت، ئه‌ركی كۆپیكردنه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه. له‌بایۆلۆژیدا شریتی جیناته‌كانی نێر و مێ بوونیان هه‌یه، زانستی نوێ ده‌ستكاریكردنی جیناته‌كانی وه‌ك پڕۆسه‌ی كۆپی جینێك له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر ده‌كاته پڕۆسه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی بۆماوه‌ییان هه‌یه، له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكاریكردنی شریتی جیناته‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن. له‌م گۆشه‌نیگا بایالۆژیه‌وه ده‌بینین نه‌وه‌كان بۆماوه‌یی و كاراكته‌ر و تواناكانی خۆیان بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو به‌جێده‌هێڵن. لێره‌وه بازده‌ده‌ینه نێو تێۆ‌ره‌ی كولتوری و ئه‌م پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌یه به‌هه‌مان شێوه ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌كولتوردا ڕووده‌دات.
نه‌وه‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ی نه‌ریت و شێوازی بیركردنه‌وه‌یان به‌گشتی،خۆیان كۆپیده‌كه‌نه‌وه. پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه له‌ناو خودی جه‌سته‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته خێزان و یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌وێوه له‌نێو كو‌لتوردا ئه‌م كۆپیكردنه ڕووده‌دات. نه‌وه‌كان به‌ناو پرۆسه‌ی كۆپیكردنی بایه‌لۆجیدا تێده‌په‌ڕن، ئه‌مه بیرۆكه‌ی ئه‌م نوسینه‌یه كه‌له‌ناو كو‌لتوردا ڕووده‌دات. (پێته‌ر سڵۆته‌ردایك) له‌به‌شی پێنجه‌می كتێبه‌كه‌یدا (منداڵه ترسناكه‌كانی نوێكاتدا) ئاماژه به‌وهدە‌كات، كه (كۆپی شۆپی- دوكانی كۆپی) له‌كولتوری كۆمه‌ڵگه‌كاندا بوونی هه‌یه، به‌مانای به‌هه‌مان شێوه‌یله‌تێوه‌ره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی بایه‌لۆجی دارویندا كۆپی هه‌یه، ئاوه‌ها ئاژه‌ڵه به‌هێزه‌كان خاوه‌نی توانایه‌كی مانه‌وه‌ی به‌هێزن له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌ویتر. له‌تێوه‌ره‌ی كولتوریی سلۆته‌ردایكیدا، شتێك هه‌یه كه‌ناوی ده‌نێت (كۆپی شۆپ) یان (دوكانی كۆپی نه‌وه‌كان)كه له‌ناو خودی كولتوری كۆمه‌ڵگه‌كاندا ڕووده‌ده‌ن))
بۆ زیاتر زانیاری تێوری بڕوانه به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م باسه ؛
http://cultureproject.org.uk/kurdish/1bastardismus-monstersmus-copyshop1/
ئه‌قڵی گروپی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی (حزب و ڕێكخراو كۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌كان) ئه‌قڵێكی پاتریاركین و مێگه‌لی جه‌ماوه‌ریی ناو گروپه‌كه‌ش هه‌میشه له‌ژێر ناوی (كاریزما) ئه‌م بتانه بۆ خۆیان داده‌تا‌شن و یارمه‌تیده‌ری پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ن، گه‌ر هاتوو گروپ و ڕێكخراویی ئیسلامیش بن و گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه سه‌دو هه‌شتا پله‌ش له‌ڕێگه‌ی خودای موسوڵمانان و شه‌ریعه‌ت لابدات. سینزمی ئاینی (ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی ئاینی) له‌وه‌دا خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌كات كه باز به‌سه‌ر یاساكانی خودای خۆشیاندا ده‌دات، له‌پێناو مانه‌وه‌ی حزب و وێنه‌ی باوكی سه‌ركرده و نه‌وه‌كانی. بۆ زیاتر پراكتیزه‌كردنی ئه‌م تێزه سلۆته‌ردایكییه با له‌سه‌ر ڕووداوێك بوه‌ستین.
فالووسه فڕیوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
بزوتنەوەی ئیسلامی وه‌ك ده‌زانین لەسەر بنه‌ماڵه‌ی (عەبدولعەزیزەکان)تاپۆیە، هه‌رچه‌نده باش ده‌زانن كه(ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز) كورده و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاریی ئه‌م حزبه‌یه، دژی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانییه، دژی ئه‌وه‌یه گه‌نجان له‌مزگه‌وت دووربكه‌ونه‌وه، دژی ئه‌وه‌ن گه‌نج بڕوات بۆ ئه‌وروپا چونكه وه‌ك حزبه‌كه‌یان ده‌چرپێنن به‌گوێیاندا ده‌رسی شه‌یتان ده‌خوێنن و فاسید ده‌بن. ئه‌مجۆره بانگه‌شانه نامۆنییه به‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه ڕه‌گی یه‌كه‌م و به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌می ئیسلامیزمن له‌كوردستاندا و (خانه‌واده‌ی عه‌بدولعه‌زیز) هه‌میشه شانازی به‌و سه‌روه‌رییه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وان ڕابه‌ری یه‌كه‌م بوون له‌م بواره‌دا. ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز تاوه‌كو نوسینی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حزبه ئیسلامییه‌یه. تائێره ئێمه ده‌بێت بڕوا به‌وه بهێنن كه‌ئه‌مانه وه‌ك بزواتێكی ئاینی سیاسه‌ت ناكه‌ن بۆ دونیا و به‌ڵكو خۆیان به سه‌ربازانی ئیسلام و خودا ده‌زانن له‌سه‌ر زه‌وی و جیهاد ده‌كه‌ن بۆ ئیسلاحی ئومه‌ی ئیسلامی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن؛ سیاسه‌ت بۆ دونیای ئاخره ده‌كه‌ین!
گاڵته‌جاڕی ئه‌م ئه‌قڵه سیاسییه- ئیسلامه‌وییه له‌وه‌دایه كه كوڕی (مه‌لا عه‌بدولعه‌زیزی) ڕابه‌ڕی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانه. له له‌نده‌ن به ئۆتۆمبێلی (بۆرشه) وه ده‌چێته گرانترین دیسكۆی له‌نده‌ن كه‌خه‌ڵكی ساده‌ی خاوه‌ن مووچه‌ی مامناوه‌ندی بریتانی ناتوانن سه‌ردانی بكه‌ن، به‌ڵكو له‌و(جه‌نته‌ڵمان كڵاپ) یان دیسكۆ گرانبه‌هایانه‌یه كه‌سامانێكی باشت ده‌وێت بۆ ته‌نها شه‌وێكی. ئه‌م سه‌كرده ئیسلامیه شه‌وێك ده‌چێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی كچان، بۆ خواردنه‌وه و سه‌ما وبه‌دووی سێكسی یه‌ك شه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه به وه‌ن نایت ستاند one night stand ناسراوه. ئه‌م ئیسلامیه جیهایدسته ئه‌م هونه‌رانه ده‌زانێت، ته‌نها شاره‌زای جیهادی سیاسی و فیقهی جیهادی نییه له‌ناو حزبه‌كه‌ی خۆیدا. گاڵته‌جاڕی ئه‌م ئه‌قڵه ئه‌وه‌یه كه‌له به‌ڵامله‌فه‌یسبوكه‌كه‌ی نوسیبووی چوومبۆئه‌وه‌ی؛ به‌رنامه‌ی گۆڕانكاڕی ئیسلامیستانه به‌رپابكه‌م…
له‌وێ، له‌م جه‌نتڵمان كڵا‌به، یان له‌م دیسكۆ لوكسوسه، تایبه‌ته، ئه‌م گۆڕانخوازه ئیسلامیسته‌ی ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ، دوو كچ ده‌باته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی، بێگومان دوای ئه‌وه‌ی سه‌رسامیان ده‌كات به‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و مێزه‌ی ئه‌و لێی دانیشتووه، مێزی تایبه‌ته له‌م دیسكۆیه‌دا، نرخی حیجكردنی هه‌زار پۆنده بۆ ته‌نها شه‌وێك، جگه له‌خواردنه‌وه‌كان كه‌گرانترین شه‌مپیانیا دووسه‌دو سێ سه‌د و تا هه‌زار پۆندی له‌سه‌ر ده‌خورێته‌وه. سه‌رسامیان ده‌كات به‌وه‌ی كه (ملیۆنه‌رێكی سعودییه) و له‌گرانترین شوێنی له‌نده‌ن نیشته‌جێیه (مایده‌ڤێڵ). هه‌مان شه‌و ده‌یباته‌وه شوقه گرانبه‌هاكه‌ی و له‌وێ سێكس ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان، كه‌ته‌مه‌نی بیست و چوار ساڵه ئه‌مه‌یان مافی خۆیه‌تی، چونكه به‌ره‌زامه‌ندی خۆی بووه، به‌ڵام دوایش به‌زۆر ته‌عدا ده‌كاته سه‌ر كچی دووهه‌م كه‌ته‌نها یاوه‌ری هاوڵه‌كه‌ی بووه و له‌سه‌ر قه‌نفه‌ی ژووری دانیشتنه‌كه‌ی شوقه گرانباهه‌كه‌ی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز خه‌وی لێكه‌وتووه . كچه منداڵكاره هه‌ژده ساڵه‌كه ڕاده‌كاته ده‌ره‌وه و ته‌لفۆن بۆ پۆلیس ده‌كات شكاتی پۆلیسی ده‌كات، هه‌ر له‌وێ له‌خه‌سته‌خانه (سپێرمی) ئه‌م له‌ناو ئه‌ندامی مێینه‌یی كچه هه‌ژده ساڵه‌كه ده‌دۆزنه‌وه، به‌پێیی ڕاپۆڕتی پۆلیس كچه منداڵكاره‌كه له‌بارێكی ده‌روونی خراپ‌دا بووه و ڕاپۆڕته‌كانی خه‌سته‌خانه‌ش وه‌ها ده‌ڵێن.
له‌دادگای له‌نده‌ن، موسوڵمانی گه‌وره‌مان (ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز) به‌هێزترین نوكته ده‌گێڕێته‌وه به‌وه‌ی (ببورن وه‌ك خۆی دایده‌نێمه‌وه)؛ دوای ئه‌وه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ كچه ٢٤ ساڵه‌كهی هاوڕێدا كردووه پێده‌چێت كاته‌ك به‌سه‌ر كچه هه‌رزه‌كاره‌كه‌دا هه‌ڵنگووتبێت كه كێری ڕووت بووه!
(( He had already had sex with her 24-year-old friend and said he might have fallen on top of the teenager while his penis was poking out the top of his underwear.))
بڕوانه ده‌یلی مه‌یل؛
ئه‌مه یه‌كه‌م ئیفاده‌یه‌تی، ئه‌م خلیسكانه ببوورن قسه‌ی من نییه، خه‌یاڵی من نییه، قسه‌ی خۆیه‌تی له (دادگای له‌نده‌ن) دا له‌ئیفاده‌ی یه‌كه‌مدابه‌پێی هه‌موو ڕۆژنامه‌كانی له‌نده‌ن و بریتانیا كه‌ده‌ڵێت؛ له‌به‌ر سه‌رخۆشی هه‌ڵخلیسكامو پیێداچوو! دوایی قسه‌یه‌كی ترد ده‌كات و ئیفاده‌كه‌ی ده‌گۆڕێت به‌هی دووهه‌م كه‌دوایی دێینه سه‌ر ئه‌وه‌ش.
ئه‌م قسه‌یه بووه نوكته‌ی ساڵی ٢٠١٥ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكه‌وانان، چونكه وه‌ك (فڕینی كێرێكی سه‌رخۆش) وه‌سفكرا و به‌ربوونه‌وه‌ی بۆ نێوگه‌ڵی كچێكی هه‌رزەكار، خه‌یاڵێك بوو له‌نێو دادگای بریتانیدا گوترابوو و دادوه‌ر بڕوای پێكردبوو، چونكه سه‌رخۆش بووه و دیاره ڕێكه‌و‌تنه‌ك ڕوویداوه له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ داخستنی دۆسیه‌كه.گاڵته‌جاڕی فڕین و به‌ربوونه‌وه و هه‌ڵخلیسكانی فالوسی ئه‌مه له فلیمی خه‌یاڵی و سیحریدا ڕووینه‌دابوو، به‌ڵكو پاڵه‌وانێكی ئیسلامی به (ڕه‌گه‌ز سعودی) كه له‌ڕاستیدا كوردێكی ئیسلامیسته پاڵه‌وانی ئه‌م فلیمه بوو. ئه‌مه نه‌ك ته‌نها جێگه‌ی پێكه‌نین بوو، به‌ڵكو هه‌ڵمه‌تی ئیمزاكۆكردنه‌وه له‌دژی ئه‌م دادوه‌ره ده‌ستیپێكرد.له‌به‌شی سه‌رچاوه‌كان لینكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌م داناوه.
ئەمەش لینکی ئیمزاکان و داواتی تێهەڵچوونەوەن
https://www.change.org/p/karen-bradley-mp-investigate-judge-martin-griffiths-for-corruption-and-protecting-rapists?recruiter=33338868&utm_source=share_for_starters&utm_medium=copyLink
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆڕته‌كان كیژه هه‌ژده ساڵانه‌كه گوتبووی؛ (ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز) له‌ژووره‌كه‌ی تردا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی هاوڕێیدا كه‌ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵ بووه سێكسی هه‌بووه و ئه‌م ته‌نها هاوه‌ڵی بووه بۆ ناو شوقه‌كه، نه‌ك بۆ سێكس چووبێته‌وه. له‌به‌ره‌به‌یاندا له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی ژووری دانیشتنه‌كه ئیحسان ده‌بینێت به‌ڕووتی و په‌لاماریده‌دات، هه‌وڵده‌دات ئه‌ندامی نێرینه‌ی به‌زۆر بخاته ناوه‌و ده‌یكات! پاشان كچه ڕاده‌كاته ده‌ره‌وه و به‌و به‌ره‌به‌یانه ته‌لفۆن بۆ پۆلیس ده‌كات، له‌خه‌سته‌خانه پشكینی DNA لێوه‌رده‌گرن، كه‌ده‌رده‌چێت كه سپێرمی ئیحسانی ئیسلامیه!
له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه بوو كه‌ئه‌م سه‌ركرده ئیسلامیه (چل و پێنج ساڵه) زۆر له‌ڕۆژنامه‌كان وه‌هایان ده‌زانی (میرێكی سعودییه)نه‌ك كورد! له‌به‌رئه‌وه‌ی له (مایده ڤێڵ– له‌نده‌ن) خاوه‌نی شوقه‌یه‌كی گرانبه‌هایه كه‌پۆشترین شوێنی له‌نده‌نه ، جگه له‌وه خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی بۆرشه‌یه و سه‌ردانی دیسكۆ هه‌ره گرانبه‌هاكان ده‌كات، گرانترین شه‌مپانیا ده‌كرێت بۆ كچان و پێده‌چێت هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی سعودی بێت و نوێنه‌ری ئه‌م حزبه له‌دادگا و له‌شوێنه فه‌رمیه‌كاندا وه‌ك سعودیه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه، كه‌واته نوێنه‌ری كامه په‌یوه‌ندییه‌كانه؟!.
ئیفاده‌ی دووهه‌مه‌كه‌ی كه‌پێده‌چوو پارێزه‌رانی بۆیان دروستكردبێت بۆ خۆ په‌ڕینه‌وه، جیاواز بوو له‌ئیفاده‌ی یه‌كه‌می زۆر له‌هی یه‌كه‌می كه فالۆس خلیسكانه‌كه‌ی بوو هه‌زه‌لیتر بوو، ئیحسان گوتبووی؛ سه‌رخۆش بووم و ده‌ستم سێپرماوی بوو به‌سپێرمی خۆم، دوای ئه‌وه‌ی سێكسم له‌گه‌ڵ كچی یه‌كه‌مدا كردبوو.كه‌نێزیك بوومه‌وه له‌كچه‌كه، بۆئه‌وه بوو بزانم تی‌شێرتی ده‌وێت بۆ له‌به‌ركردن یان تاكسی بۆ بگرم بچێته ماڵه‌وه. ئیتر له‌پڕ خلیسكام و به‌ده‌ستی سێپرماوی خۆم به‌ناوگه‌ڵی گرته‌وه! بۆیه سپێرمی من له‌ناو گه‌ڵی كچه‌كه‌دا له‌پشكنیندا ده‌ركەو‌تووه.هه‌روه‌ها سه‌رخۆش بووم و هاوسه‌نگیم تێكچووبوو!
http://www.mirror.co.uk/news/uk-news/millionaire-businessman-cleared-raping-teenager-7018414
له‌به‌ر سه‌رخۆشیه‌كه‌ی دادگا بۆیداپۆشی، پێشده‌چێت له‌پشته‌وه پاره به‌خشین هه‌بووبێت، به‌هه‌ر حاڵ. ئه‌م بڕیاڕی دادگایه بووه سكنداڵی دادگای بریتانی، ده‌رئه‌نجام زیاتر له‌بیست و چوار هه‌زار ئیمزا له‌دژی ئه‌م(هه‌ڵخلیسكانی كێره) له‌دژی دادگایكردنه‌كه و دادوه‌ر كۆكرایه‌وه و پڕۆسه‌كه‌ش تا ئه‌م ماوه‌یه‌ی دوایش به‌رده‌وام بوو .
خۆشترین نوكته‌ش ئه‌وه‌یه كه‌دوایی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه له‌فه‌یسبوكی خۆی نوسیبووی:
“كاتێك مرۆڤ بیەوێت گۆڕانكاری بكات، بە جۆرەها شێوە هەوڵ دەدرێت شكستی پێ بهێنن، لەو ڕۆژەشەوە سیاسەت دەكەین و شانمان داوەتە بەری چاوەرێی هەموو شتێكین لە كوشتنی جەستەی تا كوشتنی كەسایەتی!لەبەر ئەوە هەر تەنگ و چەڵەمەیەك بێتە رێگەمان چاوەڕوانكراوە!” …٣.
جارێ ئه‌وه‌ی ئه‌وی گرتووه بریتانی بوون نه‌ك كورد و ده‌سه‌ڵاتی كوردی فاسیقی عیلمانی به‌قه‌ولی خۆیان ، ئه‌وه‌ی ئه‌وی تاوانباركردووه كچێكی هه‌ژده ساڵ بووه نه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی یان كادێرێكی كوردی! ئه‌وه‌ی سپێرمی به‌سه‌ردا هه‌ڵڕژاوه كچێكی منداڵكاری غەیرە موسڵمان بووه!ئیدی نازانم له‌كوێدا ئه‌م په‌ڕله‌یه بۆ ئه‌و گۆڕانخوازه ئیسلامیه داتاشراوه؟ له‌مایده‌ڤێلی له‌نده‌ن؟ له‌شوقه‌كه‌ی خۆی، یان له‌سه‌ر قه‌نه‌كه‌ی؟ جگه‌له‌وه دادگای بریتانی پەیوەندی چییە بەگۆڕانکاری تۆوە لە‌حزبێکی ئیسلامی‌دا؟!….
ئه‌م پرسیارانه بۆ ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی ئیسلامه‌وی جێدێڵین به‌كراوه‌یی…
من چاوه‌ڕوانم ده‌كرد له‌سه‌ر زینا و مه‌شروب خواردنه‌وه و فسوق فجوره‌كه‌ی به‌ته‌عبیری مه‌لا ئیسلامیه‌كان شار به‌ده‌ری بكه‌ن، كه‌چی له‌كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی(بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی)نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و زینایه ده‌ریاننه‌كرد، به‌ڵكو هه‌ڵیانبژارده‌وه و به‌سه‌ركرده‌ی خۆیانی ده‌زانن؟
لێره‌وه پرۆسه‌ی كۆپیكردنی باوك و باپیر له‌ئه‌قڵی كۆمه‌كی ئیسلامیه‌كانیشدا خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، گه‌ر هاتوو كۆپیه نوێیه‌كه زیناكاریش بێت (به‌باوه‌ڕی خۆیان) به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه دوكانی كۆپیكردنی سه‌ركرده‌ی باوك و نه‌وه‌كانی به‌رده‌وام بێت و ئه‌م ئه‌قڵه مێگه‌لیه له‌ده‌وری كۆبێته‌وه. به‌مشێوه‌یه (ئه‌قڵی كۆپیكار) به‌رده‌وامیده‌دات به فۆتۆشۆپه دێرینه‌كه، كه ئه‌قڵی پارتریاركییه و پاراستنی جۆری ئه‌م ئه‌قڵه و مێگه‌لی كۆمه‌ڵایتیه گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر حسابی خواش بێت، ده‌بێت به‌رده‌وامی هه‌بێت. ئاوه‌ها ئه‌م فالووسه له‌سه‌ده‌ی ڕۆمانیه‌كاندا جادووی لێناكرێت و بفڕێت و به‌ربێته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك لێره‌و له‌وێ له‌ناو ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی ئیسلامی كوردیدا به‌ردوام خۆی كۆپیده‌كاده‌ته‌وه و به‌رده‌وامه له‌فڕین…
كۆتایی به‌شی پێنجه‌م …فه‌رموون بۆ به‌شی شه‌شه‌م
شیوعیه شه‌ریعه‌تمه‌داره‌كان و كۆمۆنیسته پان -فارسیزمه‌كان
له‌به‌شه‌كانی دیكه دێینه سه‌ر نمونه‌ی ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی سیاسی كوردی (شیوعی و كۆمه‌نیسته‌كان)
لینكی به‌شێكی كه‌می ئه‌و ڕۆژنامه و ئینگیلزی و عه‌ره‌بی و كوردیانه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یان رووماڵكردووه:
1. Ehsan Abdulaziz: Saudi millionaire who said he ‘accidentally tripped and penetrated’ teenage girl cleared of rape/ Independent -16.Decmber 2015
بۆ زانیاری له‌سه‌ر ڕۆچوونی ئه‌ندامی نێرینه‌ی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز به‌كچێكدا به‌سه‌رخۆشی تكایه بڕوانه ڕۆژنامه‌ی (ئیندیپه‌ندێنت Independentله 16.Decmber 2015 ) / یان لەگۆگلە ناوەکەی ليبدەن بە ئینگلیزی/یان ئه‌م لینكه؛
http://www.independent.co.uk/news/uk/crime/millionaire-ehsan-abdulaziz-who-said-he-accidentally-tripped-and-penetrated-teen-is-cleared-of-rape-a6774946.html
یان ئه‌م لینكانه؛
2. لینكی ڕۆژنامه‌ی الوطن له‌مه‌ڕ ئیحسانی عه‌بدولعه‌زیزی سعودی:
http://www.watanserb.com/2015/12/16/مليونير-سعودي-مارس-الجنس-مع-قاصر-عن-طري/
ئەمەش لینکی دەیلی مەیلە بەدانپێانانی ئیحسانی سعودی. ؛ 3.
http://www.dailymail.co.uk/news/article-3361640/Saudi-millionaire-cleared-raping-teenager-telling-court-accidentally-penetrated-18-year-old-tripped-fell-her.html
لینکی میرەر دەربارەی تیوەگلانی دادوەر؛4.
http://www.mirror.co.uk/news/uk-news/millionaire-businessman-cleared-raping-teenager-7018414
5. بۆزانیاری لەمەڕ پۆستە فەیسبوکیەکەی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز له NRT؛ بڕوانە.
http://www.nrttv.com/Details.aspx?Jimare=23109
ئەمەش لینکی ئیمزاکان و داواتی تێهەڵچوونەوەن؛ 6
https://www.change.org/p/karen-bradley-mp-investigate-judge-martin-griffiths-for-corruption-and-protecting-rapists?recruiter=33338868&utm_source=share_for_starters&utm_medium=copyLink
بۆ كۆی به‌شه‌كانی تر ئه‌م فه‌رموون:
http://cultureproject.org.uk/kurdish/category/فه‌لسه‌فی-philosophy/سندوق/sloterdijk/kurdish-cynical-reason/