![]()
ڕۆمانی (قهلمراو – المالك الحزین) یه‌كێكه له‌ڕۆمانه گرنگه‌كانی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی هاوچه‌رخ ، به‌تایبه‌ت ئه‌ده‌بی میسری. (قهلمراو) ئه‌و باڵنده‌یه وه‌ك له‌قله‌ق وه‌هایه، له‌قه‌راغ چه‌م و گۆم و ده‌ریاچه‌كاندا ده‌ژی و هێلانه‌ی خۆی ده‌خات. له‌دووره‌وه كه‌سه‌یری قهلمراو ده‌كه‌یت، ده‌یبینیت بهپهڕه سپی قاچه درێژ و مله درێژه شۆڕبۆوهكهی لهچهمهكاندا ڕاوه‌ستاوه .
ڕۆمانی (قهلمراو) ڕۆمانی ڕۆماننوسی میسری (ئیبراهیم ئه‌سلان ) و نوسینی ئه‌م ڕۆمانه نۆ ساڵی پێ چووه. لهدێسمبهری ١٩٧٢ تاوه‌كو ئه‌پریلی ١٩٨٢ دا ته‌واو بووه و له‌هه‌شتاكاندا بڵاوبۆته‌وه. له‌ڕاستیدا لهناوهڕاستهكانی هه‌شته‌كاندا ئه‌م ڕۆمانه‌م خوێنده‌وه و دوای چه‌نده‌ها ساڵ جارێكی‌تر و ئێستاش دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه و تێپه‌ڕبوون به‌خوێندنه‌وه به‌زمانه‌كانی دییكهی وه‌ك ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی و ژیان له‌ڕۆژئاوادا، له‌م شه‌وانه‌دا چاپێكی هه‌ره كۆنیم خوێنده‌وه كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٩٨ و لەزنجیرە کتێبەکانی کتێبخانەی خێزان (مکتبە الاسرە) کە کاتی خۆی (سوزان مبارک) خێزانی (حسنی مبارک) سەرۆکی میسری ئەوسا، پشتگیری دەکرد. چاپێکی هەرزان و بەپارەیەکی ڕەمزی فرۆشراوە.
کەدەستمکردەوە بەخوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە لەسێ ڕۆژدا تەواومکرد، هەرچەندە ڕۆمانەکە سەدوحەفتا لاپەڕەیە ودەکرا زووتر تەواویبکەم، بەڵام ڕاوەستان لەزۆر شوێندا چێژيکی گەورەی پێدەبەخشیم، هەمان چێژ، هەمان هەستی جاران و زیاتر لەجاران لەگەڵ خوێندنەوەی دێڕەکانی ئەم ڕۆمانەدا منی بردەوە بۆ ناوچەی (ئمبابە و کیت کات) لە قاهیرە وقەرەباڵغی و هەژاری و دڵڕەقی و خۆشەیستی و چاخواردنەوە لەچایخانەکەی (ئەبو عەبدوڵا) و حەشیش کڕین لەکوێريکی وەک (شێخ حوسنی) و گويگرتن لەقسەکانی (وەستا قەدری ئینگلیزی) و دانیشتن لەبەردەم دوکانەکەی (خواجە) بۆ خواردنەوەی بیرە… ئاوەها ئەم ڕۆمانە لەهەموو ديڕێکیدا دەتباتە نێو ژیانی قاهیرە و گەڕەکی ئمبابە و کیت کات ،بۆ بەردەمی مەلهاکانی ، دوکانی مریشک فرۆش و کۆڵانە پێچاوپێج و تاریکەکانی. دەتباتە بەردەم قەرەباڵغی هەمیشەیی قاهیرە، دەنگە دەنگ و غەڵبەغەڵبێک تەنها قاهیرە نیشینەکان تێیدەگەن، تەنانەت گەر لەههفتەیەک زیاتر لەقاهیرەدا بمێنیتەوە هەست بە هاوار و قسەکردنی خەڵک دەکەیت، وەک ئەوەی دهمەکان لەسەختی ژیانی خۆیاندا پێویستیان بەوەیە هەمیشە بجوڵێن و قوڕگەکان هەمیشە ژێیەکانی تێدا بلەرێتەوە.
ئیبراهیم ئه‌سڵان له ساڵی ١٩٣٥ له‌شارۆچكه‌ی (ته‌نتا – طنطا ) سه‌ر به پارێزگای ڕۆژئاوا له‌دایكبووه، پاشان به‌منداڵی هاتوونه‌ته قاهیره و له ناوچه‌ی (ئیمبابه و كیت كات) نیشته‌جێ بوون. ئیبراهیم ئه‌سڵان كوڕی (ئیمبابه – امبابه) و (كیت كات)ه، ڕۆمانه‌كه‌ی كۆڵان به‌كۆڵان و ڕسته به‌ڕسته وێنه‌ی (ئیمبابه) ده‌هێنه‌ته به‌رچاو، شێوازی نوسینی (ئه‌سڵان) شێوازی ڕیالستیه، نهڕستهیهك زیاده و نهڕستهیهك دێت دونیا بفهلسفێنێت. ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕسته‌ی كورتی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌ن به شێوه‌زاری میسری قسه‌ده‌كه‌ن و ڕسته‌كان له‌نێو پهرهگرافهكاندایه نه‌ك جیاكرابێته‌وه به داش و دووخاڵ. یه‌ك پاڵه‌وان بوونی له‌م رۆمانه‌دا بوونی نییه ، به‌ڵكو زیاتر له‌پانزه پاڵه‌وان یان چاكتر وه‌هایه بڵێم پڕۆتاگۆنیست له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی گێڕانه‌وه گه‌مه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، یه‌كتریان خۆشده‌وێت و قۆڵی یه‌كترده‌بڕن و چاڵ بۆیه‌كتری هه‌ڵده‌كه‌نن و ئاشتده‌بنه‌وه و خه‌می خۆیان بۆ یه‌كتر هه‌ڵده‌ڕێژن . ته‌نانه‌ت ژنه‌كانیش له‌نێوان دۆسته‌كانیان و مێرده‌كانیاندا ههوهسبازێنی خۆیان ده‌كه‌ن. كۆی ڕۆمانه‌كه گه‌مه‌یه له‌نێوان شه‌یتان و فریشته‌دا، ئیدی نازانین (شێخ حوسنی كوێر) له‌كوێدا شه‌یتانه كهكوێرهكانی دیكه بۆ مبه‌ستی خۆی به‌كاردێنێت و له‌كوێشدا فریشتیه له‌گه‌ڵ كوێرێكی وه‌ك شێخ جنید و ده‌یبات بۆ سواری به‌له‌م . له‌م ڕۆمانه‌دا هیچ حوكمێكی ئه‌خلاقی بوونی نییه كه نوسه‌ر بیه‌وێت زاڵیبكات به‌سه‌ر كه‌سه‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه‌یدا، به‌ڵكو مۆڕاڵی كه‌سه‌كان له‌ڕووداوه‌كاندا ده‌گۆڕێن و له‌شوێن و كاته‌كاندا خۆیان نمایشده‌كه‌ن.
شێوازی نوسینی (ئیبراهیم ئه‌سڵان) له‌م ڕۆمانه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی ، چونكه (ئیبراهیم ئه‌سڵان) له‌به‌ر هه‌ژاری نه‌یتوانیووه بخوێنێت به‌ته‌واوی، چۆته په‌یمانگای فێربوونی فهڕشچنی و پاشان وازی لێهیناوه و چۆته ئاماده‌یی پیشه‌سازی. ئه‌سڵان هه‌موو كارێكی كردووه، به‌ڵام كاری وه‌ك پۆسته‌چی له فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌ی قاهیره له‌كۆمه‌ڵه چیرۆكی (نۆبه‌تچی شه‌وانه – وردیة اللیل ) ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، كه‌زۆربه‌ی چیرۆكه‌كان ژیانی كه‌سه‌كانه له‌شێوازی گفتوگۆی كورت و ساده و به‌زمانی خه‌ڵكه ساده‌كه وه‌ك خۆیان.
ئه‌ده‌بی ئه‌سڵان هونه‌ری گێڕانه‌وه‌یه به‌مانا كلاسیكیه قووڵه‌كه‌ی كه‌ئه‌ویش گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه بهگرێچنهوه، نه‌ك گرێچن ونبێت له‌نوسینی په‌خشان ئامێزیدا. ئه‌سڵان له‌دوای ڕۆمانی (قهلمراو – مالك الحزین) ناوبانگێكی گه‌وره‌ی په‌یداكرد، به‌ڵام هه‌میشه ڕیتمی نوسینی ئه‌م ڕۆماننوسهمان خاو بووه، حه‌زی له‌زۆر نوسین نه‌بووه، كۆی كاری ئه‌و سێ ڕۆمان و سێ كۆمه‌ڵه چیرۆكه له‌گه‌ڵ سێ كتێبی تردا.


