Burning Man Festival 2016

من وا باڵم گرت

Loading

من وا باڵم گرت
بەخۆم وت کوڕەکە، چایەکی خەستی پۆلیسی فڕکە
ئینجا بچۆ بۆ لای کاری خۆتەوە، ئەها دۆخەکە؟!
عەلادین گڕیگرت، کتلی لەبان بوو، سەر ویش قۆرییەکە
دەستم برد دایگرم، ڕەش بوو وەک چارەم، عەلادینەکە
چالێنان بەزمە، لەوەش بەزمتر هێلکەوڕۆنەکە
پیاوبوون زۆر سەختە، دەیاخوا هەرگیز تووش نەبیت کچەکە
دزی و مزی بکە، مەلایەتی بکە، پیاوەتی مەکە
ئێستە من چیبکەم؟ نان و سەهۆڵ بخۆم؟ لەگەڵ شەکرەکە.
پەردە لادەدەم، ساتێ دەڕوانم، لە کۆڵانەکە
بەکۆڵێکەوە، وا هەنگاو دەنێ بەنگلادیشییەکە
لەپشتییەوە، لووتبەرز، بەچەترێکەوە ژنە بەرپرسەکە
ئیرەیی دەبەم، ژیانی چەند خۆشە کارەکەرەکە
شار کشومات بوو، کلوکلو دەبارێ، بەفر و تەوەرگە
سەردەمی سەددام بەم شەوەیان دەوت “شەوی پێشمەرگە”
بێزاربووم ئیتر، دەچمە دەرەوە، بۆناو بەفرەکە
کە گەڕامەوە، چاکی دەکەمۆ عەلادینەکە

ئەوە هێشتا لێرەن؟ گوێ لە چی دەگرن؟ گۆرانییەکە؟
ئەتشوم، چاک تەڕبووم، هەڵامەتم گرت. بۆ ژێر لێفەکە
شەوشاد گوێگران، من وا باڵم گرت بۆ ناو خەونەکە
دەتانبینمەوە. لەوێ پێکەوە هەڵدەدەین چاکە