Martin Heidegger (1889-1976)

خۆ – سەلماندنی زانکۆی ئەڵمانی


Loading

خۆ – سەلماندنی زانکۆی ئەڵمانی ١

وەرگرتنی سەرۆکایەتی زانکۆ ئەرکێکی ڕۆحی٢ سەرکردایەتیکردنـی ئەم قوتابخانە بەرزەیە. ئەمەکداری قوتابیان و مامۆستایان بە هێزدەکات و بەئاگادێنێتەوە، تەنیا بەهۆی ڕاستیەک و هاوبەشیبوونی ڕەگەکەیە لە بوونی زانکۆی ئەڵمانییدا. ئەم بوونە کاتێک بە جددی دەگاتە ڕوونی، پلە و دەسەڵات کە پێش هەموو شتێک و هەموو کاتێک سەرکردەکان خۆیان سەرکردایەتیکراو بن ــ سەرکردایەتیکراو لەلایەن پێداگری ئەرکە ڕۆحییەکە، ئەوەی کە پاڵدەنێت بە چارەنووسی گەلی ئەڵمانی بۆ مێژووە فشارئامێزەکەی.

 

ئێمە دەربارەی ئەم ئەرکە ڕۆحیە دەزانین؟ ئەگەر جارێکیان بەڵێ بوو بێت یان نا، ئەو پرسیارەی ناتوانین لێی ڕابکەین ئەوەیە: ئاخۆ ئێمــە، تیمی مامۆستایان و خوێندکارانی ئەم خوێندگا بەرزە لە بوونی زانکۆی ئەڵمانیدا ڕاستی و ڕەگی هاوبەشمان هەیە؟ ئایا ئەم دیاردەیە فشارێکی ڕاستەقینەی لەسەر (بوون)مان هەیە؟

بەڵی، تەنیا کاتێک  ئێمە ئەو بوونەمان لە بنەڕەتدا، بوێت. کێ دەتوانێت گومان لەوە بکات؟ ئاساییە، کە مرۆڤ خاسیەتەکانی باڵادەستی زانکۆی ئەڵمانی لە “خۆ بەڕێوەبردنەکەی” دەبینێت، کە پێویستە پارێزگاری لێبکرێت. تەنیا ــ ئێمە بە کامڵی بیرمانلێکردەوە، کە (مافی خۆ ــ بەڕێوەبردن)  داوای چیمان لێدەکات؟

 

بێگۆمان خۆ – بەڕێوەبردن واتای: خۆمان ئەرکەکە دابنێین و خۆشمان رێگای بەهەقیقەتکردنەکەی دیاریبکەین بۆ ئەوەی تیایدا خۆمان بین، ئەوەی کە دەمانەوێت. پاشان ئێمە دەزانین کە خۆمان کێین؟ ئەو تیمەی مامۆستایان و خوێندکارانی بەرزترین خوێندگای گەلی ئەڵمانی؟ ئێمە دەتوانین بزانین، بێ هەمیشەترین و تووندترین بیر لەخۆ – کردنەوە؟

نە ئاستەکانی زانستی ئەمڕۆی زانکۆ و نە ئاشنابوونیش بە مێژووی پێشووتری کە وجودی زانستی (بوونی زانستی) تیادا شاردراوەتەوە – دەبێت ئەوە بێت، کە ئێمە پێشووتریش لە ڕوونی و ڕەقی ئەم بوونە بووین بۆ دووبارە سنووردانانەوەی داهاتوو، لە وێدا کە خۆسنووردارکردن ویستەکەیە، تیایدا خۆمان ڕادەگەیەنین.

 

 

خۆ – بەڕێوەبردن تەنیا لەسەر بنەڕەتی خۆ – وێناکردن پێکدێت. بەڵام خۆ – وێناکردنیش،  ڕوودەدات لە هێزی خۆ – سەلماندنی زانکۆی ئەڵمانییدا، ئاخۆ ئێمە تێیدەگەین و چۆن؟

 

 

خۆ – سەلماندنی زانکۆی ئەڵمانی ڕەسەنەکەیە، ئیرادە هاوبەشەکەی بوونیەتی. زانکۆی ئەڵمانی بۆ ئێمە خوێندگا بەرزەکەیە، ئەوەی لە زانستەوە و لە ڕێگای زانست سەرکردایەتی و پارێزەری چارەنووسی گەلی ئەڵمانییە لە پەروەردەکردن و پێگەیاندندا. ئیرادەی بوونی زانکۆی ئەڵمانی ئیرادەی زانستە وەک ئیرادە بۆ ئەرکێکی مێژوویی گەلی ئەڵمانی ئەوەی لە دەوڵەتا خۆی گەلێکی زانایە. زانست و چارەنووسی گەلی ئەڵمانی پێویستە پێش هەموو شتێک لە بوونی ئیرادەکەی بۆ دەسەڵات، بێت. دەبینە ئەمەش لە کاتێکدا، تەنیا لە کاتێکدا ئێمە – مامۆستایان و خوێندکاران – جارێک زانست بخەینە زەروورەتە ناوکیەکانی و ئەگەر ئێمە بە بارێکی تر چارەنووسی گەلی ئەڵمانی لەوپەڕێ کێشەئامێزیدا ڕاگرین.

 

ئێمە لە هەقیقەتدا ئەزموونی بوونی زانست دەکەین نەک لە زەروورەتە ناوەکیەکانی، کاتێک ئێمە تەنیا دەربارەی “چەمکێکی نوێی زانستی”  دەدوێین، یەکێکی بەرفراوانی ئەمڕۆی زانست  نەرێی سەرخوەبوون و بێ پێشمەرجی دەکات، کارێکی لەم بابەتە تەنیا نێگەتیڤە. بەگرانی ئاوڕدانەوەیەک لەودیوی دە ساڵی ڕابوردوو هەمیشە دەبێتە بەڵگەیەکی ڕاستیی ماندووبوون لەپێناو گەوهەری زانستەکە.

ئێمە دەمانەوێت گەوهەری زانست دەرک پێبکەین، کەواتە پێویستە پێش هەموو شتێک بچینە ژێر چاوەکانی پرسیارە لابەلاکەرەوەکە: ئاخۆ پێویستە زانست داهاتووەکەی بۆ ئێمە بێت، یان پێویستە لێیگەڕێین خێرا بەرەو کۆتاییەکەی بڕوات؟ کە زانست هەرچۆنێک بێت، بوونی پێویست بێت، هەرگیز پێویستیەک نیە. بەڵام زانست پێویستە بۆ ئێمە هەبێت و پێویستیشە لە ڕێگای ئێمەوە هەبێت، ئینجا لە ژێر ئەم مەرجەدا دەتوانێت لە ڕاستیدا سەرکەوێت؟

 

تەنیا کاتێک، کە ئێمە دووبارە خۆمان بخەینەوە ژێر سەرەتای دەسەڵاتی وجوودی عەقڵی – مێژووییمان. ئەم سەرەتایە دەستپێکی فەلسەفەی یۆنانیە. تیایدا مرۆڤی ڕۆژئاوایی لە ڕێگای هێزی گەلیی٣ زمانێک  بۆ یەکەم جار ڕادەبێت لە دژی کۆی بوون و پرسیار دەکات و وەک بوون لێی تێدەگات، ئەمەش ئاوایە. هەموو زانستەکان فەلسەفەن، ئەگەر تێبگەن یان نا. هەموو زانستەکان گیرۆدەی ئەو سەرەتاییە فەلسەفیەن، بە هۆی ئەو هێزەکانی حەقیقەتی بوونی دەئافرێنێت، بەئارامیەکیش، کە ئەو بۆ ئەم سەرەتایە، پێگەیشتوو بێت. دەمانەوێت دوو خاسیەتی یەکجار باشی ڕەسەنی حەقیقەتی فەلسەفەی یۆنانی لە بوونماندا دووبارە ببەینەوە. لە لای یۆنانیەکان هەواڵێک بڵاوبۆوە، کە پرۆمپتیۆس یەکەمین فەیلەسووفی یۆنانیەکان بووە. ئەم پڕۆمپتیۆسە لێدەگەڕیت، کە ئاشیلۆس قسەکەی خۆی بکات، ئەو قسەیەی کە گوزارشت لە حەقیقەتی زانستەکە دەکات.

 

 

زانست زۆر بێهێزترە لە زەروورەت (پێویستی)٤ ، دەیەوێت ئەمە بڵێت: هەموو زانینێک دەربارەی شتەکان، وەک گوازراوەیەک دەمێنتەوە بۆ هێزێکی باڵادەستی چارەنوس و لەویشدا شکست دێنێت. لێرەدا، هەر بۆ ئەمەش، دەبێت زانست بگاتە لووتکەی چێژ، بۆ ئەوەی کۆسەراپای هێزە شاراوەکەی بوون ڕابێت، بۆ ئەوەی لە هەقیقەتدا شکست بهێنێت. (بوون) ئاوا خۆی دەکاتەوە، لە نەگۆڕیە بێ-هیواکانیدا هەقیقەتی خۆی پێشکەش بە زانست دەکات. ئەم گووتەیەی هێزە سروشتیە خوڵقێنەرەکەی زانست بۆ زانستێکی بێگەرد، بۆ خۆی و لێرەشدا حەزدەکات خۆ – لەبیرچوونەوەکانی زانست بدۆزێتەوە، کە مرۆ ئێمە وەک هەڵوێستێکی تیۆری دەبینێت – بەڵام ئاخۆ لای یۆنانیەکان واتای کیوریا چییە؟

 

دەڵێن: بیرلێکردنەوەیەکی بێگەردە، ئەوەی شتەکە تەنیا بە پڕیی و هاوبەندبوونیەوە بەستراوەتەوە. ئەم ئاکارە سەرنجدەرە، پێویستە بگەڕیتەوە لای یۆنانیەکان کە بۆ (خۆ – ئیرادە) ڕوویداوە. بەڵام ئەو پەیامە مافی نییە، چوونکە تیۆری لە پێناوی خۆ – ئیرادەکە نییە، بەڵکو تەنیا لە سۆزی دایە، بۆ بوونێکی لەم جۆرە، نزیکە لە ژێر فشارەکانی بمێنێتەوە. لە لایەکی ترەوە یۆنانیەکان خەباتدەکەن تەنیا بۆ ئەوەی، ئەم پرسیارە سەرنجدەرە وەک پرسیارێک، بەڵێ وەک باڵاترین شێوازی وزه‌ (ئێنێرژی)٥ “ لەسەر – کار – بوونی” مرۆڤەکە تێبگەین و جێبەجێبکەین.

 

ماناکانی لە دواییدا نەبوون، کە پراکتیک و بیردۆزەکە بەراوورد بکەین، بەڵکو بەپێچەوانەوە، خوودی تیۆری وەک پراکتیکردنێکی ڕاستەقینە تێبگەین. لای یۆنانیەکان زانست “کەلەپوورێکی کەلتووری” نیە، بەڵکو ناوەندێکی ناوەکی دیاریکراوی کۆی بوونی گەلێکە. لای یۆنانیەکان زانست هۆیەکـی بێگەردی دیاریکراوی هۆشیارکردنی ناهۆشیاری نیە، بەڵکو هەڵوێستێکی تیژی بوون و هێرشی هێزەکەیە. زانست پرسیارە خۆڕاگرەکەی بوونە هەمیشە لە کۆی پەنهانی خۆیدایە. ئەو پێداگریە لەسەر ئەم دانوسانە دەزانێت دەربارەی بێهێزیەکەی لە هەمبەر چارەنوس.

 

 

ئەمە بوونی ڕاستەقینەی سەرەتای زانستە. ئەم سەرەتایە ناگەڕێتەوە پێش دوو هەزار و پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر؟ ئاخۆ کاری پێشکەوتووی مرۆڤ ئاوا زانستیشی نەگۆڕیوە؟

بێگومان! نەوەکانی دوایی تیۆلۆجی مەسیحی ڕوونکردنەوەی – جیهان، بەهەمان شێوەش بیرکردنەوەکانی دوایی ماتماتیکی – تەکنیکی، زانستیان کاتیانە و بابەتیانە لە سەرەتاکەی خۆی دوورخستۆتەوە. بەڵام سەرەتاکە لە خوودی خۆیدا، بە هیچ شێوەیەک بەسەری تێنەپەڕێنرا و تەفروتونا نەکرا. چوونکە لە ڕاستیدا، فەلسەفەی ڕەسەنی یۆنانی شتێکی مەزنە، چونکە سەرەتای ئەم مەزنییە، لە مەزنترینی خۆیدا دەمێنێتەوە.

 

 

 

نیتچه‌ و له‌كتێبی زه‌رده‌شت ئاوه‌های گووت؛ خوا ده‌مێكه‌ مردووه‌

بوونی زانستەکە نەتوانرا تەنیا جارێکیش بەتاڵبکرێتەوە و بەکارنەیەت، لەگەڵ ئەوەی ئەنجامەکان و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکانیش، هەن؛ ئەگەر بێتو گەورەیی سەرەتاکە هێشتا نەبووبێت، سەرەتاکە هێشتاکە لە دوای ئێمەوە نییە وەک بوونێکی دوور، بەڵکو لە پێش ئێمەدا وەستاوە. سەرەتا مەزنەکە وەک مەزنترین سەرەتا لە پێشدا لە سەرووی هەمووی ئەمانەیە کە دێن، بەسەر ئێمەشدا تێدەپەڕن. سەرەتاکەی دەکەوێتە ناو داهاتووی ئێمە، ئەو لەوێدا دوور بۆمان وەستاوە تاکو گەورەییەکەی دووبارە بگێڕینەوە. تەنیا ئەگەر ئێمە ئەم ئامادەگیە لە خۆماندا گرێبدەین بۆ ئەوەی گەورەیی سەرەتاکە دووبارە بگێڕینەوە، تەنیا لە ڕەوشێکــی ئاوادا، کە زانست دەبێتە زەروورەتی ناوەکی بوونمان، ئەگەر ئاوا نەبێت، تەنیا وەک ڕێکەوتێک دەمێنێتەوە، ئێمە تیایدا دەکەوین، یان چێژێکی ناخەتەرناک ئارامدەکاتەوە، خۆخەریکردنی پەرەسەندنێکی بێگەردی پێشکەوتنی زانیاریەکانە. بەڵام ئەگەر ئامادەگییە دوورەکە لە خۆمان گرێبدەین، کەواتە پێویستە زانست ببێتە بنەڕەتە – رووداوێکـی ڕۆحی نەتەوەیی بوونمان. ئەگەر خوودی بوونمان خۆی لە پێش وەرچەرخانێکدا ڕاوەستا، ئەگەر ئەوە هەقیقەت بێت، کە دواترین فەیلەسووفی ئەڵمانی ئازارئامێز لە خوا دەگەڕا گووتی: “خوا مرد“٦ـــ. ئێمە دەبێت جددی بین لەو تەریکبوونەی ئەمڕۆی مرۆڤ لە سەنتەری بووندا، ئاخۆ ڕەوشی ئەمڕۆی زانست چۆنە؟

 

 

پاشان ئەم خۆڕاگریە سەرەتاییەی یۆنانیەکان لە پێش بووندا وەردەچەرخێتە دەستەوەستانێک لە پەنهایی و نادڵنیایی، بە واتایەک کە شایانی پرسیارە. پاشان پرسیارکردن لەمە زیاتر بۆ ئاستێکی سەرەتایی زانست نییە، بەڵکو پرسیارکردن دەبێتە بەرزترین فۆرمی زانین. ئینجا پرسیارکردن هێزە ڕەسەناکان لە خۆیدا دەکاتەوە بۆ کردنەوەی جەوهەری شتەکان. پاشان پرسیارکردن لەوپەڕیدا، پاڵدەنێت بە سەرنجێکــی ئاسانکراو بۆ شتێک کە دەربازبوون لێی مەحاڵە.

 

ئەم جۆرە پرسیارکردنـە لێکگرێدانەکانی زانست دەشکێنێت لە کایە تایبەتەکاندا، دووبارە دەیگەڕێنێتەوە لە کەنارێکی پەرشەوبڵاوی بێئامانجی تاک تاکــی کێڵگە و گۆشەکان، هەروەهـا ڕاستەوخۆ زانست دووبارە دادەنێتەوە بەر و شیفاکانی  هێزە مێژوویی مرۆڤایەتیەکانی بوون، کە وەک لێرەدان: سروشت، مێژوو، زمان، ئاکارەکان، هۆنراوەکان، بیرکردنەوەکان، باوەڕەکان، نەخۆشیەکان، شێتی، مردن، ماف، ئابووری و تەکنیک.

ئێمە گەوهەری زانسمان دەوێت بە مانای خۆڕاگرییەکەی پرسیارە کراوەکە لە سەنتەری گوومان لە سەراپای بووندا، پاشان بوونی ئەم ئیرادەیەی گەلی ئێمە جیهانی خەتەرناکی ناوەوە و دەرەوەی خۆی چێدەکات، بەو واتای جیهانی ڕۆحی ڕاستەقینەی خۆی. لەبەر ئەم هۆیە، “ڕۆح” نە بیرتیژیەکی بەتاڵە، نە یاریەکـی بێپابەندبوونی نوکتەیەکە و نە هاندانیشە بۆ ئەناتۆمیەکــی٧ بێ کەنار بەپێی ئەقڵ، نە ئەقڵێکی جیهانیشە، بەڵکو بنەڕەتی دیاریکراوێکە، بڕیاردانی هەقیقەتی وجودە( بوونه‌) وە جیهانی ئەقڵانی گەلێک سەرخانی کولتورێک نییە، بەهەمان شێوەش عەمبارێکی تەقەمەنیش نییە بۆ مەعریفە بەکارهاتوو و بەهاکان، بەڵکو ئەم هێزەی قووڵترین پراکتیکی خاک و هێزە خوێناویەکانی، هێز وەک وروژاندن و هەژانێکی دووری ناوەوەوی وجوودی. تەنیا جیهانێکی عەقڵانی زامنی گەورەیی گەلێک دەکات، چوونکە پاڵیدەنێت بۆ ئەوەی هەمیشە بڕیارێک لە نێوان ئیرادە بۆ گەوەرەیی و مسۆگەرکردنی داڕووخانێکی لەسەرخۆیە بۆ مارشێک، ئەوەی گەلی ئێمە لە مێژووی داهاتووی خۆی دەستیپێکردووە.

 

ئێمە ئەم هەقیقەتەی زانستمان دەوێت، کەواتە تیمی فێرکارانی زانکۆ لە ڕاستیدا پێشدەکەون لە خەرتەرناکترین پۆستی هەمیشەیی خەتەرناکی جیهانی – گومان بەرگری دەکەن، واتا لەوێدا لە نزیکایەتی جەوهەری نیگەرانی هەموو شتەکاندا – پرسیارە هاوبەشەکەمان و وتنە هاوبەشەکانمانن، ئینجا بۆ سەرکردایتیکردن بەهێز دەبێت. چوونکە شتی یەکلاکەرەوەی سەرکرایەتیکردن، تەنیا پرۆسەیەک نییە، بەڵکۆ هێزەکە دەتوانێت تاکڕەوانە بڕوات نەک بە هۆی کەللەڕەقی و هەوەسی دەسەڵات، بەڵكو هێزی چارەنوسێکی قووڵە و بەوپەڕی پابەندبوونیشیەوە. هێزێکــی ئاوا، دەبەسترێتەوە بەوەی کە جەوهەریە، باشترینیان هەڵدەبژێرێت و ڕاستەقینەترین ئەمەکی ئەوانەیە، کە ئازایی مۆدێرنن. خوێندکارانی ئەڵمانی لە مارشدان، ئەوانەی ئەمان لێیدەگەڕێن، ئەم سەرۆکانەن، لە ڕێگه‌ی ئەمانەی کە ئەوان چارەنوسی هەقیقەتی خۆیان لە هۆکار و زانستدا بەرزکردەوە و چونکە دەیانەوێت بیانخەنە ڕوونی و شرۆڤەکردنێکی کاریگەر و کارەکە.

 

 

بە هۆی پێداگیریی خۆێندکارانی ئەڵمانی، چارەنووسی ئەڵمانی لەوپەڕی زەروورەتەکەیدا ڕابگیرێت، ئیرادەیەکی جەوهەریی زانکۆ، پێویستە. ئەم ئیرادەیە ئیرادەیەکی ڕاستەقینەیە، بەو مەرجەی خوێندکارانی ئەڵمانـی لە ڕێگای مافەکانیاندا، خۆیان بخەنە ژێر جەوهەری یاساکەیانەوە بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی. خۆت یاساکان بۆ خۆت دەربکەیت، باڵاترین ئازادیە. ئەو “ئازادیە ئەکادیمیەی” گۆرانی زۆری بۆ دەوترا لە زانکۆی ئەڵمانیدا دەردەکرێت، چوونکە ئەم ئازادیە ڕاست نەبوو، لە بەر ئەوەی تەنیا نێگەتیڤ بوو، لە بنەڕتدا، بەهەند – وەرنەگیرا، هەڕەمەکی مەیلەکان و سنووریشی نەبوو لە کردن و ڕیگاپێداندا. چەمکی ئازادی زانکۆی ئەڵمانــی نها دەگەڕێنرێتەوە بۆ حەقیقەکەی خۆی، لەوێڕا پاپەندبوون و خزمەتی خۆێندکارانی ئەڵمانی گەشەدەکات.

 

یەکەمین پەیوەستبوون لە هاوبەشی گەلیدایە٨ ، کە هاوکاری و بەژداری هاوبەش لە هەوڵەکاندا، لە سەرنج و تواناییەکانی ئەندامانی گەل لە هەموو حاڵەتەکاندا، فەرزدەکات؛ ئەم پەیوەستبوونە، لە داهاتووداشدا پێش دەکەوێت و لە وجوودی خوێندکاریدا و لە ڕێگای کارکردنەوە ڕەگی داکووتاوە.

 

پەیوستبوونی دووەم، ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە شکۆ و جوانی گەلەکە لە نێو گەلەکانی تردا، ئەمەش ئامادەگی زانین و تواناییەکان دەخوازێت بە هۆی گرەنتیکردنی پەروەردەیەکی جێگیر و تا ئەوپەڕی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان. ئەم پەیوەستبوونە سەراپای وجوودی خوێندکاری دەگرێتەوە. ئەم پەیوەستبوونە سەراپاگیرە و پێکانی ئامانجێکی ناوەکیە، کە ئەم زانستە هاوبەشە، ئەگەر زانکۆی ئەڵمانی وەک خوێندگەیەکی بەزر پێناسەکرا، کە لە زانستەوە و لە ڕێگای زانستدا، سەرکردایەتی و پارێزەری چارەنووسی گەلی ئەڵمانی بێت، پەروەردە و پێگەیاندنەکەش لە ئەستۆ بگرێت.

پەیوەستبوونی سێیەم، پەیوەستبوونی خوێنکارانە بەو ئەرکە ئەقڵانییەی گەلی ئەڵمانی. ئەو گەلەی کاریگەری هەیە لەسەر چارەنووسی خۆی، بۆ ئەوەی مێژووی بخاتــە مانیفێستی سەرووی – هێزەکانی وێناکردنی وجوودی دەسەڵاتی مرۆڤایەتی و هەمیشەش شەڕکانی نوێدەکاتەوە لە دژی جیهانبینیەکانی خۆیدا، ئاواش دەکەوێتەوە ئەوپەڕی پرسیارە شیاوەکەی بوونی خۆی، کە ئەم گەلە دەیەوێت ببێتە گەلێکی عەقڵانی. ئەم لە خۆیەوە بۆ خۆی لە سەرکردایەتی و پاراستنیدا، خاوەنی ئەستەمترین ڕوونی و دوورترین زانستی دەوڵەمەندە، لاوە خوێندکارەکان لە تەمەنێکی کەمدان و وەک پیاو هەڵسوکەوت دەکەن، ئیرادەی خۆیان بەرفراوانکردووە بۆ چارەنووسی نەتەوەکە و خۆیان بەهێز دەکەن، لە بنەڕەتی وجوودیانەوە بۆ خزمەتکرندی ئەم زانستە. ئەم قوتابیانە ڕێگا نادەن کە خزمەتکردنی زانست تەنیا ببێتە ڕاهێنانێکی خێرای بێزارکەری پیشەیەکی پڕۆفیشناڵ٩، چوونکە پیاوی دەوڵەت، مامۆستا و دادوەر، قەشە و بەننا وجوودی ئەم دەوڵەتەی گەل سەرکردایەتی دەکەن و پارێزەر و تیژ ڕاگرتنی پەیوەندیە بنەڕەتیەکەی فۆرمی دازاینی (بوونی) مرۆڤن لە وێناکردنی جیهانی دەسەلاتدا، هەربۆیە ئەم پیشە و پەروەردەکردنانە بۆ خزمەتی زانستن. زانست ئامادە نیە بۆ خزمەتی پیشەکان، بەڵکو بە پیچەوانەوەوە: پێشەکان کاریگەر و فشارئامێزن و باڵاترین و جەوهەریترینی کۆی بوونی گەلەکە بەڕێوەدەبەن. بەڵام ئەم زانینە بۆ ئێمە، زانیاری وجوود و بەهاکان نیە لە خوودی خۆیاندا، بەڵکو ریسکێکی ڕاستەوخۆی باڵادەستی وجوودەکەیە. گوومان لەم دازاینە١٠ پاڵ بە گەلەوە دەنێت بۆ کار و خەبات، هەروەها پالێشیندەنێت بۆ ئەو دەوڵەتەی کە پیشەکان موڵکی ئەون.

 

ئەم سێ پەیوەستبوونانە – بە هۆی گەلەوە بە بەهرەکانی دەوڵەت لە ئەرکە عەقڵانیەکەی – هەمان بنەڕەتی جەوهەری گەلی ئەڵمانیە، لەم سێ پەیەوەستبوونەوە خزمەتەکان – خزمەتی کارکردن، بەرگری و خزمەتی زانستیان لێ هەڵدەقوڵێت، کە هەمان زەروورەت و هەمان پلەشیان هەیە.

 

کارکردنی زانست لەسەر گەل، زانستی ئامادەکراو دەربارەی کارایی دەوڵەت لەگەڵ ئەرکی زانستی دەربارەی ئەرکە ڕۆحیەکە تەنیا یەک شتن، پێش هەموو شتێک زانستە ڕەسەنەکە و گەوهەرە پڕەکەیە کە بە حەقیقەتکردنیان بە ئێمە سپێردراوە، سرووشتیشە ئێمە خۆمان بخەینە  ژێر فەرمانی ئەرکە عەقڵانیە مێژوویەکەی بوونمان.

ئەم زانستە مەبەستدارە، ئەگەر گەوهەری زانکۆی ئەڵمانی وەک خوێندگایەکی بەرز پێناسەکراوبێت، ئەوەی بە هۆی زانستەوە و لە ڕێگای زانستدا سەرۆک و پارێزەی چارەنووسی گەلی ئەڵمانی لە پەروەردە و پێگەیاندندا، وەردەگرێت.

ئەم چەمکە ڕەسەنەی زانست تەنیا پابەند نیە بە “بابەتیبوون” بەڵکو لە پێشەکیدا بۆ جەوهەرداری و ئاسانی پرسیارەکەیە لە چـەقی مێژوویی عەقڵانی جیهانی گەلێک – بەڵێ بەم هۆیەیەوە بابەتیبوون دەکرێت لە ڕاستیدا ڕەوابکرێت بەو واتایەی کە شێواز و سنوورەکانی بدۆزیتەوە. زانست بەم پێوەرە دەبێت ببێتە فۆرمێکی دەسەڵاتی جڤاتی زانکۆی ئەڵمانی، لەوەدا دوو شت هەیە: مامۆستایان و قوتابیان، پێویستە هەر یەکەیان بە شێوازی خۆی لە لایەن چەمکی زانستەوە کاریلێکرابێت و بە کارڵیکراوەی بمێنێتەوە. لە هەمان کاتدا پێویستە چەمکی زانست بە مۆدێلێکـی تر تەدەخولبکات لە فۆرمـە بنچینەییەکاندا لەو چوارچێوانەی کە قوتابیان و مامۆستایان هەر یەک لە جڤاتەکەی خۆیدا زانستیانە لە زانکۆ و بەشەکاندا کاردەکات.

 

Martin Heidegger (1889-1976)

 

زانکۆ تەنیا کاتێک زانکۆیە، کە لە گەوهەرەکەیدا ببێتە تواناییەکی بنچینەیی زانستیی ئەقڵـێکی یاسادار،گەشە بکات بۆ ئەوەی (هێزە پاڵنراوەکەی بوون)  ئەوەی تەنیا لە جیهانی ئەقڵانی گەلێکدا فۆرمدەکرێت. بەش تەنیا ئەو کاتە بەشە، کە لە سەرەتادا خۆی خستبێتە ژێر ئەرکی یاسا تایبەتمەندەکەی عەقڵ، کە بەربەستی دۆڵابەکانی بەشەکەی بەربداتەوە و بۆ ئەوەی بۆگەنی و ناڕاستــی ڕووی دەرەوەی پیشەکان تێپەڕێنرێت. لەو چاوتروکانەی کە فاکەڵتیەکان و بەشەکان پرسیارە بنەڕەتیە ئاسانە زانستیەکەیان هێنا سەر ڕێگای خۆی، کەواتە مامۆستایان و خوێندكاران لە ڕاستیدا لەلایەن هەمان زەروورەتی کۆتایی و پاڵنەرەکانی دازاینی دەوڵەتی گەلییەکەیان چواردەور دراون.

لەڕاستیدا فۆرمی بنەڕەتــی جەوهەری زانستەکە پێویستی بە یاسا تووندەکان هەیە، بەرپرسیاریەتی و دانبەخۆداگرتنێکی بیرلێکراوە، بە ئاوایەکی ئاوا کە بە بەراورد لەگەڵ هەواداربوونی هۆشیارانە بۆیان (یان) تینوێتی بۆ گۆڕنکاری پرۆسەیەکی دامەزراو، کێشەیەکـی زۆر تەنگژەئامێز بێت.

بەڵام ئەگەر یۆنانیەکان سێ سەدەیان ویستبێت تەنیا دەربارەی ئاخۆ زانین چیە، هێنانی بۆ زەمینەیەکی درووست و ڕێگایەکــی سەلامەت، کەواتە لە سەرەتاوە ئێمە ناتوانین هزربکەین، کە بەرزبوونەوە و پێگەیشتنی جەوهەری زانکۆی ئەڵمانی لە وەرزەکانی ئێستادا یان لە داهاتوودا دێنە بوون.

بەڵام لە ڕاستیدا شتێک دەزانین بە هۆی جەوهەری پێشاندراوی زانکۆی ئەڵمانی، تەنیا کاتێک دەگاتە فۆرم و دەسەڵات کە هەر سێ خزمەتەکە، کار و بەرگری و خزمەتی زانست لە بنەڕەتدا لە یەک هێزی کاریگەردا خۆیان دیتەوە، دەکرێت ئەمە بگووترێت:

جەوهەری ئیرادەی تیمی مامۆستایان پێویستە ببێتە زانستێکی سادە و دوورمەودای زانستیی لە پێناو بەهێزکردن و بە ئاگاهێنانی جەوهەری زانستەکە، جەوهەری ئیرادەی قوتابیانیش دەبێت لە باڵاترین ڕوونی و پەروەردەکردنی زانستی دا زۆری لە خۆیان بکەن بۆ بەژداریکردنی زانستیان دەربارەی گەل و دەوڵەتەکەی، لە جەوهەری زانستەکە بە داواکراویی و بەدیاریکراویەوە تیایدا فۆرم بکات. هەموو تواناکانی ئیرادە و بیرکردنەوە، هەموو هێزەکانی دڵ و هەموو تواناییە جەستەییەکان پێویستە لە ڕێگای خەباتەوە پێبگەن، لە خەباتدا بەرز – ببنەوە و وەک خەباتیش پارێزراو بن.

 

 

ئێمە پرسیاری زانستئامێزی پرسیار لێکراوەکە دەکەین و دانیش دەنێین بە کارل کلاوزەڤیتس: کە دەڵێت “من ڕەتی ئەو هیوا بێمانایەی ڕزگاری دەکەمەوە لە ڕێگای دەستەکانی ڕێکەوتەوە”… خەباتی هاوبەشی مامۆستایان و قوتابیان تەنیا لەم ساتە زانکۆی ئەڵمانی دووبارە فۆرمدەکاتەوە بۆ شوێنی بڕیارێکی یاسایی عەقڵانی و تیایدا دەبێتە ناوەندێکی تووندی دیسیپلین و کاریگەری لەسەر خزمەتی بەرزی گەلدا هەیە، ئەگەر هاتوو تیمی مامۆستایان و قوتابیان ئاسانتر، گرانتر خۆیان ڕێکبخەن و زیاتریش لە هەموو هاوگەلەکانیان بوونی خۆیان ئاڕاستە بکەن. سەراپای سەرکردایەتیکردن پێویستە دانبێت بە ئەمەک و هێزەکانی خۆی. هەر ئەمەکێکیش لەگەڵ خۆی بەرەنگاربوونەوەیەک هەڵدەگرێت. ئەم جیاوازیە جەوهەریانە لە سەرکردایەتیکردن و گوێڕایەڵی ناکریت نە ونبکرێن و ناشبێت هەرگیز بسڕێنرێنەوە. تەنیا ئەم خەباتە جیاوازیەکان بە کراوەیی دەهێڵێتەوە و لە تەواوی جەستەی قوتابیان و مامۆستایاندا چارەنووسە بنەڕەتیەکە دەچێنێت، کە لە وێوە خۆ – سنووردارکردن و خۆسەلماندن ڕێگا دەدات بە خۆ ـ ڕووناکردنەوە و خۆ – بەڕێوەبردنێکی ڕاستەقینە.

 

ئێمە جەوهەری زانکۆی ئەڵمانیمان دەوێت یان نا؟ ئەمە دەکەوێتە سەر ئێمە، ئاخۆ تا چ ئاستێک دەمانەوێت، ئێمە خۆمان بە هەند وەردەگرین لە خۆ – تاقیکردنەوە و خۆ – ڕاگەیاندنەکەدا، ئاخۆ ئێمە – لە باشترین مەبەستا – تەنیا ئاڕاستە کۆنەکان دەگۆڕین و هی نوێیان بۆ زیاددەکەین، بۆ جێبەجێکردنی ئەمەش، هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگامان لێبگرێت. بەڵام هیچ کەسێکیش پرسیارمان لێناکات، ئاخۆ ئێمە دەمانەوێت یان نامانەوێت، ئەگەر هێزی ڕۆحیی ڕۆژئاوا شکستی هێنا و لە جومگەکانیدا وردوخاش بوو، ئەگەر ژیانی ئەم کولتورە ساختەییه‌ لە نێو خۆیدا ورد و خاش بێت و هێزەکان بکەونە گێژاوێک و لە شێتیدا نقووم بن.

ئەگەر ئەمە ڕووبدات یان نا، دەکەوێتە سەر ئەوەی ئاخۆ ئێمە خودی خۆمان وەک گەلێکی ئەقڵانیی مێژوویی جارێکی تر، ئاخۆ خۆمان دەوێت یان نا؛ هەر تاکێک دەربارەی بڕیارەکە هاوبەشە، لە کاتێکا، تەنانەت لە کاتێکیشدا کە خۆی لێ دوورەپەرێز دەگرێت. بەڵام ئێمە دەمانەوێت، کە گەلەکەمان ئەرکە مێژووییەکەی ڕاپەڕێنێت.  ئێمە خۆمان دەمانەوێت. هێزە لاوەکە و لاوترین هێزی گەل، کە هەر ئێستا لە سەرووی ئێمەدایە، بڕیارەکەی داوە. بەڵام ئێمە تەنیا لە گرنگی و گەورەیی دەستپێکەکە دەگەین، ئەگەر ئێمە لە خۆماندا ئەم ڕوناکییە قوڵ و دوورە هەڵگرین، لەوەی کە حیکەمەتە کۆنەکەی یۆنانی دەڵێت: “هەموو گەورەییەکان لە باهۆزدان”.

/ئەفەلاتون لە کتێبی سیاسەت/

 

 

 

 

پەراوێز و ڕوونکردنەوە: 

 

١ــ دوای ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی زانکۆی فڕایبۆرگی ئەڵمانی وەرگرت، مارتین هایدێگەر لە ساڵی ١٩٣٣ بووە ئەندامی پارتی کرێکارانی ناسیۆنال سۆسیالیستی ئەڵمانی ، هەر لە ڕێگای پرۆژە فەلسەفیەکەشیەوە هاوکاریەکی جددی فەلسەفەی ڕەگەزپەرستی و دژە ـ سامی پارتی ناوبراوی کرد. ئەم کەڵە پیاوە ڕێک فەلسەفەکەی (ئۆنتیک ئەنتۆلۆجی فینۆمینۆلجی ــ دیاردەزانی ئەنتۆلۆجی بوون)ـی لەسەر بوونی ئەڵمانی وەک پڕۆژەیەک تەتبیقکرد؛ لێرەدا فەلسەفە تەنیا کارێکی بیردۆزی نیە بەڵکو لە هەمانکاتیشدا پراکتیکردنیەتی هەروەک خۆی لەم وتارەدا ئاماژەی پێدەکات؛ هەروەها بە هێنانەوەی نموونەی کارل کلاوزەڤیتس (١٨٧٠ ـ ١٨٣١)، کە مامۆستای زانکۆی شەڕی دەوڵەتی پروسی بووە، ئێمە دەکرێت بڵێین کە هایدێگەر لە هەمانکاتدا پاڵپشتێکی مەزنی سیاسەتی پاوانخوازی و ئیمپریالیستانەی دەسەڵاتی ناسیۆنال سۆسیالیستی ئەڵمانیاش بووە، لاریشی لەوە نەکردۆتەوە کە گەلی ئەڵمانی ئایدیالێکی جیهانیە و مافی خۆسەپاندنیشی هەیە.

٢ــ لە زمانی ئەڵمانیدا وشەی Geist کە لە گیانی کوردی نزیکە، مانای هەم (ڕۆح) ی هەیە و هەمیش ئەقڵ، لە وەرگێڕانە ئینگیزیەکەی وەک ڕۆح Spirit  وەرگێڕدراوە.

٣ــ چەمکی هاوگەلی Volksgemeinschaft چەمکێکی باوی ئەو سەردەمەی گەلی ئەڵمانی بووە لە سیستەمی سیاسی دەسەڵاتی ناسیۆنال سۆسیالیزمدا، ئێمە دەتوانین وەک هاونەتەوەش تێیبگەین.

٤ــ گووتەیەکی فەیلەسووفی کلاسیکی یۆنانیە بە ناوی پڕۆمپتیۆس.

٥ــ ئێنێرژی Energy واتە وزە، وشەیەکی یۆنانیە.

٦ــ گۆتەیەکی فەیلەسووفی بە ناوبانگی ئەڵمانی فریدریک نیچە لە کتێبی ئاوای گوت زەردەشت.

٧ــ ئەناتۆمی Anatomie زانستی تەشریح، وشەیەکی یۆنانیە.

٨ــ هاوبەشی گەلی.

٩ــ وشەی Professional واتای تایبەتمەندبوونی لە کارێکدا هەیە.

١٠ــ وشەی Dasein واتای لێرەدا – بوون دێت، چەمکێکی فەلسەفی هایدێگەرە.

 

١١ــ بڕوانە سەرچاوە ئەڵمانییەکەی لە ماڵپەڕی زنکۆی گیسن ( www.staff.uni.giessen.de) هەروەها سەرچاوە ئینگلیزیەکەی کە هی گونتەر نێسەکە و ئیمێل کێتەرینگە، نیۆیۆرک ــ پاراگۆن هاوس؛ مارتین هایدێگەر و ناسیۆنال سۆسیالیزم ١٩٩٠.

 

 

 

مافی تایبه‌تی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌دوایه‌. ‌