Joseph Mallord William Turner (British, London 1775–1851 London) The Lake of Zug, 1843 British, Watercolor over graphite; 11 3/4 x 18 3/8 in. (29.8 x 46.6 cm) The Metropolitan Museum of Art, New York, Marquand Fund, 1959 (59.120)

ئه‌تڵه‌سی شوێنپێ


Loading

پهنجهره چاڵێكی دوور نییه

پاش خۆر و با خوداوهند لێی دێتهدهرێ

ولیه‌م تێرنه‌ر – ده‌ریایه‌كی توند و له‌گه‌ڵ تێكشاویی پاپۆڕێك – ١٨٤٢
William_Turner_-_Rough_Sea_with_Wreckage

پهنجاوچوار شوێنپێ لهسهر قوماشێكی سپیدا

چاوی سهرسامیی دهترووكێنن

لهگهڵ بهرههمی ههمهجۆری یهزدان

تهورات و

ئینجیل و

قورئان و

خاڵی بێدهنگییان دانیشتووم

هاواریش له دهورم دهڕژێ

بووهته ئاوێكی خۆڵهمێشی

بچمه ناوی ههموو نینۆكهكانی دهست و پێم بهردهدهن

بههێزێكی زۆریشهوه سهرنجڕاكێشه

حهزی مهلهش تا ئهوپهڕی دڵی پشكواندووم

بهڵێ تریفهی مانگ بزربوو

مووسا و

عیسا و

محهمهد

به ئاوازێكی سهرهتایی

بهسهر شهقامی شار دهگهڕێن و ئاههنگ دهگێڕن

ڕۆژی خۆیانی پێ پیرۆزدهكهن و تهواوی ژیانیان بردهوه

وهك ئهوهی له بهههشت لهدایكبووبن

 ***

به ناوی دایك و باوكم گهرمدهبمهوه

وێنهیهكی بچووكیانم خسته مهدالیایهكی شووشهی ڕوونهوه

هێڵهكانی ناو دهستیان دووباربووهوه

وهك دوو كهوانهی ڕووبهڕوو حیكمهتێكیان دهستنیشانكرد

دڵت ههڵبگره و له خۆت مهتۆرێ

ڕوونترین شێوازی باڵ له شان ڕوانه

***

 

بۆ مردووان گریاوم و زیندووانیش ماچ دهكهم

***

 

چرایهكم به ناوچهوانی ماڵهكهمدا ههڵواسیوه

گهرمی و مهی شووشهكهیان سڕیوهتهوه

***

 

بهلاڕێدا ڕێم نهكردووه

ئهستێره و كلیلی شووشهییم بهسهردا بهربووهتهوه

زهوی و ئاسمان بهسهریهكدا هاواریان نهكرد

لانهولان بوون

***

 

دڵی ههزار پهڕی كێڵگه زۆر بهجهرگ و لهخۆبووردهیه

لهناویدا لهپێشوازیی دهوهستم و ڕهنگی خۆشیی دهناسم

برادهرهكانیشم كه میراتی ڕهسهنن بهرهو لام دێن

بیر له زهوی دهكهمهوه

داوای لێبووردنیشی لێدهكهم

بهپێی سووك و گران بهسهریدا چوومهته سهنگهر و ژوان

چیم بینی سهرنجم دا

تا توانیم لێیان دووركهوتمهوه

بزهیهكم بهسهر شوێنپێكان ڕشت

پشوویهكم دا و له خهیاڵ مهلهم كرد

دنیام لێ ئاشكرابوو

***

 

ولیه‌م تێرنه‌ر -١٨٢٩- یۆلیسیس –
Ulysses deriding Polyphemus – Homer’s Odyssey 1829; Oil on canvas, 132.5 x 203 cm; National Gallery, London ]

دنیا دوو مانگ له من منداڵتره

شیری ڕووهكمان خوارد

بۆ ههبوونی ههموو ژیان لانهولان بووین

ئاسمان دوو خۆری نییه

چاو به تهنیا دهمێنێتهوه

***

 

به زمانێك بۆ ههمیشه شاد دهمێنێتهوه

چرپهیهك دهكهم

له ماوهی گۆڕهشارم تهواوی شتهكان دهنووسم

چیشم بینی بۆتان دهگێڕمهوه

چهپهڵهكان دههێنمه پێش چاوی ڕوونمهوه

دوای دوو خولهك دهیانبهخشم

مانگ ئهو كاتهی غهمگینه

پڕه

وهختێكیش دهفڕێ باڵهكانی ڕووناكی دهدهن

***

 

خۆر چاوی ترووكاند

كاتی دانپیانانه

تهپهی باڵ له سینگمدا دهنگدهداتهوه

زایهڵهیهكی دوور نییه و ڕووگهنما بێسوود نامێنێتهوه

***

درهختی ئادهم و حهوا دڕك ناگرێ

بێ سهرهتا و كۆتایی و هێڵی تهواوبوونه

به نهرمی له ڕهگ و چڵیه‌‌‌وه سهمادهكات

لهو شادمانییه دهگات كه ئێمه تێیناگهین

باڵنده هاوڕێی منداڵیمه

هاوڕێی نهمریی و تهنیایییه ترسناكهكان

له بهرزایی دڵهڕاوكێی سروشت بهرهو بلیمهتی فڕیووه

به ئاوازی خوێندنی گوتی

دهنگێك قسهی لهگهڵ چاندن و زهوی و نهێنییه پیرۆزهكان كرد

بیستت

شووره شهڕانگێزه

خدری زینده له نیوهی ڕێیه و بهتاو پێ ههڵدێنێ

كلیلی شووشهیی

ههڵدهداته ناو دهستت و ئهستێرهی بهسهردا بهربووهتهوه

ههسته بڕۆ گهرمیی سینگی ههویرێكی نهرم و شله

دهنگی وێرد و ڕۆشنایی ههوای بۆنخۆشكردووه

چوار توخمهی گهردوون

چۆكیان داداوهته سهر كتێبهكانم

كه له ئهفسوون و ئهفسانهی ئهوان نووسیومن

یهك له یهكتری ڕادهمێنن و سهرسامن

كێ یهكهمه

ئهوانی تر له خوێنی ئهون

***

 

ئهو پرسیاره گومانێكی گهرمه

دهبا بیربكهینهوه بهرههمه ناتهواوهكان گومانن

یادهوهرییمان زیندوو دهكهنهوه

درهخت كه میوهی پێدهگات له ههموو كاتێكی ههستیارتره

***

من پاڵهوانی ئهلفوبێم

زۆران لهگهڵ كێدا بگرم

پهیكهرێكم بۆخۆم داڕشت

كاتژمێرێكی ڕهوانبێژم خسته دهستی

ڕهنگی گهرمی بهسهردا ڕژا

***

 

ئهشق دهبووایه بتكوژم

پاشان بپاڕێمهوه بۆ ئهوهی له ئاسۆكان بتبینمهوه

ههبوو و نهبووی ئهم دنیایه

به دهنگێكی مات دهستپێدهكاتهوه

***

ناخی ئاگاداركرایهوهم وهك چرا بهدهستهوه گرت

تا داگیرسا

ههبوونهبوو دهستیپێكرد

***

تیشكی شێدار باڵی ماندووكرد

كێلێكی بهتاڵ چاوهڕوانی ههڵكۆڵینه

ڕوخساری ههولێر جواندهبێت كه تێیدا ژیاوم

ڕوخساری شاری خانهدان مهی ڕژاوی جامه

بۆنوبهرامهی كهلله دهباته‌‌ ههواری پڕ

كاتژمێریشی كهس فریونادا

***

بهخته سهیرهكهم

كهشتی بچووكی مهی

له تێلدڕ گیرنابێت

ئهشق دهبووایه بتكوژم

پاشان بپاڕێمهوه بۆ ئهوهی له ئاسۆكان بتبینمهوه

دڵ خۆی بهندكردووه

***

 

ولیه‌م تێرنه‌ر؛ ڕاوچیه‌كان له‌ده‌ریادا. ١٧٩٦
William Turner, “Fishermen at Sea,” 1796

گوناهباری یهكهم

فرمێسك چاوی گرتووه دهچێته وانه خوێندن

ئێستا نابینام له پۆل ناچمه دهرێ

ئادهم و حهوا میوه بۆ خانمی ههست لێدهكهنهوه

***

 

شۆڕهبییهكی پرچ خومار سهری شۆڕكردووهته ناو ئاو

چاوبازیی لهگهڵ ماسی دهكات

ترسنۆك و خۆپارێز و ههلپهرسته

خۆی له قرش و حوت دهدزێتهوه و پرچی ههڵدهكێشێتهوه

ماسی به گومانه نهكا سیخوڕی ماسیگران بێت

ئاوی ساكاریش نهرم نهرم دهڕوانێ و دهڕوات

له نیازی شۆڕهبی و تۆقینی ماسی ناگات

له ماڵ هاتوومهته دهرهوه و دوو شهونم

لهسهر ناوچهوانم ماوهتهوه

گهیشتوومهته كهناری ئاو و سهیری ئهوبهری دهكهم

قاز و قورینگ دهستێكیان خستووهته سهر شانم

تهماشای شوێنێكی درهوشاوه دهكهن

ئهسپهكهم ئاوی لێدهخواتهوه

ههوا لهسهر دهریا

دهجووڵێتهوه و بیرهوهری كۆن مهستی كردووه

***

 

بۆ ئهوهی بچمه خهوێك باران به توندی

نهبارێ و لافاو دروست نهكات

دهبێ پێستی ئاڵی نواڵه به شیعری ڕۆمانسی بهراورد بكهم

هێشتان نیوهم بهئاگایه

شیعر له نیوهی ڕستهیدا داكهوت و پێستی داماڵدرا

لێوی بۆ گفتوگۆ وشكبوو

ههموومان به ههڵه تهماشای

شیعرمان كرد و ئازاری ترپه و ئاوازیمان دا

دهماری بهرده ڕهنگكراوهكانی دێگهڵه به سووكی لێدهدهن

لهپێشبڕكێدان ڕێگایان بهرهو

گهرماوێكی بێ ههراوهۆریا دۆزیوهتهوه

خودایه بێویستیان نهكهی ویستیانه خۆیان بشۆن

تهواو شێتییه ئهگهر پێستیان دانهماڵن

بهرد سووپهرێكی كردارجوانه له دایكه سادهكهی دهچێت

ستایشی ئارایشی ناوێ

زهویهكیان دهستنیشانكردووه

شوێنپێی تێدا دهستنیشان بكهن و لهو شهونمه بپرسن

لهسهر ناوچهوان ماوهتهوه

 

 

ئهیلوولی 2019  ههولێر

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌

  

 تابلۆكان: دامه‌زرێنه‌ری هونه‌ری مۆدێرن ولیه‌م تێڕنه‌ر ١٧٧٥ – ١٨٥١ 

  1851- 1775–Joseph Mallord William Turner