(ۆرک شۆپی فلو) کە لە 19.04.2007بە سەرپەرشتی شیروان خان و لێڤن کونت لە یەکێک لە باڵەخانەکانی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی نمایشکرا. لڤێنت هونەرمەندێکی خەڵکی تورکیایە کە لە ئەڵمانیا دەژی و لەگەڵ شیروان خان پێکەوە لە ئەڵمانیاوە گەڕابونەوە بۆ سلێمانی و ئەم کارەیان ئەنجامدا. لەم تاقیگە هونەرییەدا سیانزدە هونەرمەند کارەکانیان نمایشکرد. هونەرمەندەکان ئەمانە بوون؛ )ئاڤان عمر، ئاریان ئەبوبەکر، ئازەر عوسمان ،بتوێن علی، ڕۆژگار مەحمود، ڕێبین مەجید، تێکۆشەر نەجات.،چرۆ عوسمان، یادگار ئەبوبەکر، شیروان فاتیح، نەورۆز مەحمود، زانا ڕەسول ، شەمێران فەتاح)
بۆ کۆی نمایشەکە، سەر قادرمەو ناو داڵانی سێ قاتی باڵە خانەکە بەکارهێنرابوو، لەوێدا کارەکان نمایشکران. بەمانای نەچووبونە ناو ژوورەکانی بیناکەوە. ئەمەش تەواو لەگەڵ (کۆنسێپتی مینماڵ) دەگونجا کە لە ناو ئەو (بۆشایی)یەدا کارکانی تێدا نمایشدەکرا و مامەڵە بوو لەگەڵ (بۆشایی/ سپەیس) و لە ناو بۆشایدا کارەکان بونیادنرابوون.. کۆت کارەکان لەلایەن ڕێکخەرەکانەوە (شیروان – لێڤین) دیاری کرابوو بەسەرپەرشتی ئەوان ئەنجامدرا بوو.
لەماوەی نزیکەی دووهەفتەدا پاش کۆبونەوە و سمینار لەسەر ( بۆشایی و ئۆبجێکت) بەمانای لە بۆشاییەوە ڕۆیشتن بەرەو پەیوەندی لەگەڵ ئۆبجيکت، کارەکان نمایشکران. نیشاندانی کارەهونەرییەکان هاوتەریب بوون، لەگەڵ گفتوگۆی چڕ وپڕ لەسەر کارە هونەریەکانی هەربەشداربوویەک، کۆی گفتوگۆکان بە سەرپەرشتی شیروان و لێفن بەڕێوەدەبران.
تێبینی؛ ئەم کارە کەتەلۆگی بۆ نەکرا ، فۆتۆی کارەکان لە ئەرشیفی ڕێبین مەجید بە سوپاسەوە وەرگیراوە.