هونه‌رمه‌ند (له‌رێ نه‌جمه‌دین ) – خوێندكاری به‌شی هونه‌ر، ساڵی سێهه‌م له زانكۆی سلێمانی، به یه‌ك وشه كه به زمانی ئینگلیزی نوسراوه ( ده‌ستدرێژی- Rape) ده‌یه‌وێت له كۆنتێكستێی گڵۆباله‌وه كێشه‌یه‌كی لۆكاكی بهێنێته به‌رچاوی بینه‌رانی كاره هونه‌رییه‌كه‌ی.
یه‌ك وشه و هه‌زاران مانا و ئه‌زموون و به‌ریه‌كه‌وتنی جیاوازی مرۆڤه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات. ده‌ستدرێژی به‌ته‌نها به‌مانا سێكسوالیه‌كه نییه له‌م كاره هونه‌رییه‌دا، به‌ڵكو وشه‌یه‌ك، ڕوانینێكی خراپ، ده‌ست بۆ بردنێك، په‌لاماردانێك، زۆر شتی تر ده‌توانن هێرش بن و ده‌ستدرێژی بن بۆسه‌ر مرۆڤ. ڕاسته له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا ژن به شێوه‌یه‌كی گشتی دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسوالی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام منداڵان به كوڕ و كچه‌وه پارێزراو نین له‌م تاوانه.
له‌رێ به لایت له‌سه‌ر بۆكسێك له شوێنێكی تاریكدا وشه‌ی ڕه‌یپی نوسیووه، كاتێك لایته‌كه ڕۆشن بێت به ڕوونی وشه‌كه ده‌بینرێت. ئه‌م كاره‌ی له‌رێ به‌شێك بوو له پرۆژه‌ی زانكۆی سلێمانی بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری.
دوو هۆكار وایان لێكردوه كه ئه‌م كاره بكات و به یه‌ك وشه ده‌ربڕین بێت له پانتاییه‌كی فراوانی توندوتیژی كه‌به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌و وشه‌یه‌ش ڕه‌یپه Rape.
یه‌كه‌م : كاتێك هونه‌رمه‌ند سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری بووه له‌سه‌ر نه‌خۆشی ده‌روونی، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆمه‌ڵێك كچی گه‌نج كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن به‌هۆی ناجێگیری باری ده‌روونیانه‌وه به‌رده‌وام ده‌برێن بۆ شوێنان و ده‌ست درێژی سێكسیان ده‌كرێته سه‌ر.
دووهه‌م: كه‌سانێكی تر كه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون به هۆی ئه‌وه‌وه بووه، كه كه‌سانێك ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ریان. هه‌ربۆیه‌ش له‌م كاره‌یدا له‌رێ ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی تێكستێكه‌وه به یه‌ك وشه بینه‌ر بخاته به‌ر بیركردنه‌وه و پرسیار.
دیاره هه‌ڵبژرادنی وشه‌ی ڕه‌یپ Rape به زمانی ئینگلیزی كه زمانێكی گڵۆباله، بینه‌ر ده‌خاته به‌ر هه‌وڵێك بۆ تێگه‌یشتن لێی و لێكدانه‌وه جیاوازه‌كانی ئه‌م وشه‌یه له پراكتیسدا. بۆنمونه ئه‌وانه‌ی كه مانای ئه‌م وشه‌یه نازانن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر گوگڵ و سێرچێكی خێرا ده‌كه‌ن تا تێبگه‌ن مانا ڕه‌مزی و پراكتیكی و زه‌بره ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كانی چین؟!