چەند سەرنجو ڕەخنەیەک لە “پڕۆژه” چاكسازییهكهی گۆڕان د. شێرکۆ کرمانج پرسی ئێستا! 15/02/2016 4 min read0
ڕوانگەیەکی شیعری و زمانێکی چاوەڕواننەکراو لە نووسینی ڕۆماندا كولتور مهگهزین کتێب 20/04/2025 5 min read0
هارۆڵد پینتهر، شانۆیهكی سیاسی و گهمهی دهسهڵات لای هارۆڵد پینتهر دانا ڕهووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
یهكهم كاری ههر قهوارهیهكی سیاسی دیاریكردنی ئهوهیه كێ دوژمنی نهتهوهییه! كولتور مهگهزین پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 01/06/2025 6 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كولتور مهگهزین پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حهمهئهمین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
ڕاپەرین و شۆڕش یان كۆمەڵگەی قۆچی قوربانی؟ ئەبوبەکر جاف پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 25/01/2016 4 min read0
ماسادۆنیـا و سترانه تراژیـدیـیهكـانی نهژاد عهزیز سورمێ لێتراتور له زمانهکانی ترهوه 04/12/2025 17 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كولتور مهگهزین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read24
نهزهند بهگیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی دهسهڵات 1 كولتور مهگهزین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
وەک مردووەکانى میسر، بەرەو خۆرئاوا دەمبەن. لەسەر گازى پشت ڕاکشاوم. ئەى ڕووبار! خێراتر بڕۆ. ئەمە کۆچ بێت یا مانەوە، یان گەڕانەوە، گرنگ نییە؛ئەى ئاو، پاڵبنێ. من ڕانەهاتووم بوونم پێکڕا تاو بدەم؛ پەرشدەبمەوە، لاقەکانم دەکەمەوە و پێیەکانم لەودیوو ڕۆیشتن و وەستانەوە، هەنگاوى بڵاو و هەڕەمەکى دەنێت. ئەو دەمەى دڵ لە وێستگەیەکى شەمەندەفەردا جێدههێڵم، هۆش بێباکانە کیشوەرەکان تەیدەکات. كاتێك نووستووم، چاو ناپاکى لەگەڵ بینایى دەکات، خۆى لە بێئاگایى دەشارێتەوە و نێو زەریاکان یەک-یەک دەپشکنێت. لە نا-ساتدا سەفەر دەکەم و بیرەوەرییەکانم لە مەنفادا لەنگەر دەگرن. جانتاکانم لە فارگۆنەکەدا فەرامۆشدەکەم و توێشوویەکى تر دەدۆزمەوە کە ئاوارەیمى پێ بەسەربەرم. ئاوارەیى، ئاوارەیى و ئاوارەیى… ئا، بەنیازم نامەیەکى درێژ بنووسم کە دێڕەکانى دەستبدەنە یەخەى یەکترى. با وابێت، ژیانم بەو ناڕێکییەوە خۆشدەوێت. *** کارم نییە بەسەر ڕامکردنى زەوییەوە، با شەونشینیم ڕەدووى ڕۆحى گەڕیدەییم بکەوێت. لەسەر گازى پشت ڕاناکشێم، خۆم بە نووکى بەلەمەکانى (نیل) ـەوە دەنووسێنم، دەگەمە کەنارەکان. ئیدى پینەکانى ناوەوەم ناشارمەوە؛ ڕووتدەبمەوە تا سنوورى گەمژەییى یەکەمجار. داو، بەشى دوورینەوەى ئەم هەموو داڕزانە ناکات، جلە ڕەنگاوڕەنگەکانم دەسووتێنم. سڵاوێکى سارد لە دونیا دەکەم، چما دونیا پێدەزانێت؟ *** ئێمە فێرین چۆلەکە بە جریوەى بەیانیانیدا بناسینەوە، سەرمان لێتێکدەچێت کاتێکى جیهانى بێ مرۆڤ دەهێنینە پێش چاو. کام سازگارى؟ گۆزەمان بۆ کانیاوى چیاکان درووستکرد و تفمان کردە چاڵاو و باراناوەکانى بەردەممان. ماڵئاوا ئەى کتێبە سەیرەکان! *** هەر مرۆڤێک ئەو خەونە فریوى داوە کە هەوڵى بەدیهێنانى دەدات؛ چ دادپەروەرییەکە! ئەى بیابانى چاو لەڕێ! من وا دێم. سەر لە وەرزى پێنجەممەوە دەردەهێنم و دەستێک بۆ ساڵەکان بەرز دەکەمەوە: “سوپاس بێئۆقرەیى!” تهواو دهنگه نوێیه شیعرییهكان