-
دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م و قوتابخانه‌ی فڕانكفۆرت، سڵۆته‌ردایك ئه‌و بیرمه‌نده‌یه كه د‌رك به گرفت و خولانه‌وه‌ی نوسه‌رانی خۆرئاوایی ده‌كات له بازنه‌ی بیری خۆرئاواییدا، ئه‌و بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌مه و فه‌راهه‌مكردنی توانای تازه‌گه‌ری، ڕووده‌كاته خۆرهه‌ڵات …
-
سڵۆته‌ردایك به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌و وته‌یه‌ی نیتشه‌یه كه ده‌ڵێت؛ بیرمه‌ندی داهاتوو وا هزرده‌كه‌م كه بریتی بێت له‌و كه‌سه‌ی بزێوی خۆرئاوایی و خه‌ڵوه‌تی ئاسیایی بدات له‌یه‌ك و مه‌ته‌ڵی جیهانی پێ ڕاڤه بكات …
-
پڕۆژه‌ی فه‌لسه‌فی سڵۆته‌ردایك كار بۆ چاره‌ی ئه‌و لێكترازانه ڕۆحییه ده‌كات كه شارستانییه‌تی خۆرئاوا به‌ده‌ستی هێناوه و سه‌روه‌ری داوه‌ته عه‌قڵ و ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌و پێیوانییه شارستانییه‌ت ته‌نها بریتی بێت له ته‌كنه‌لۆژیا و پیشه‌سازی، به‌ڵكوو پێیوایه بزوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شارستانییه‌ت دیوه ڕۆحییه‌كه‌یه‌تی …
-
له كتێبی ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی سینیزمدا، سڵۆته‌ردایك باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ندین سه‌ده‌یه فه‌لسه‌فه له گیانه‌ڵادایه و هێشتا نه‌مردووه، چوونكه ئه‌ركی خۆی ته‌واونه‌كردووه. وه ده‌ڵێت؛ ئه‌ركی من ئه‌وه‌یه ڕه‌نگ و بۆی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیك بگه‌ڕێنمه‌وه و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌مڕۆ به گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه ئاوه‌دان بكه‌مه‌وه …
بفه‌رموون له‌م لینكه‌وه بیسته‌ری لێدوان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه و كۆمه‌ڵێك باسی دی بن:
https://soundcloud.com/dwarozh/paiky-dwarozh-6-8-2018#t=0:00