شكان
چیرۆک
ئاری خەیات
هه‌ندێک شوێنت هه‌یه له ناوه‌وه ده‌پێكرێ، تۆ خۆتیش نازانی تەواو كوێته! سه‌د سۆنه‌ر، نه‌خێر هه‌زار نازوور و سكانه‌ر، ته‌نانه‌ت هیچ فریشته‌یه‌كیش كه به ئه‌مری خودای ته‌عالا له قوونته‌وه بچێته ژوورێ و له ده‌وته‌وه بێته‌وه ده‌رێ، نایدۆزێته‌وه، له كوێوه شكاوی؟! هه‌ربۆیه كه‌سیش تێ ناگات كوێت شكاوه؟
ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌یڵێم، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه، كه خۆم ئێستا له چ دۆخێكدام، چونكه من ده‌مێكه شكاوم، من باسی تۆیش ده‌كه‌م.
ئاخر تۆیش ڕۆژێك تووش ده‌بی، خۆ مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی ڕووسی تێكه‌وتبی، له‌وانه‌یه به‌یانییه‌ك له‌خه‌و ڕابی و به‌ده‌ست ژنه‌كه‌ته‌وه خوات نه‌مابێ، ئه‌وكات گوێت له شوێنێكه له ناوه‌وه هاڕڕه‌ی دێ و بۆ ئه‌به‌د (د ه شــ ـــكــ ـــێ…)
به‌مشێوه‌یه شتێك هه‌یه له مرۆڤدا بۆ یه‌كجار ده‌شكێ و هه‌رگیز چاك نابێته‌وه، ته‌نانه‌ت هیچ (دكتۆرێكی نه‌شته‌رگه‌ر) ناتوانێ ڕاستی كاته‌وه…
هههههه، دكتۆری حیز چی له ده‌ست دێ! یه‌ك تیمی ته‌واو‌ی (مه‌سیح و عیسا)كان، كه هه‌ر به ڕاستی له ڕۆحی پاكی خوداوه چووبێتنه هه‌ناوی مه‌ریه‌مه‌وه: حه‌یران، ده‌سته‌پاچه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی ڕوویداوه، ده‌گرین!
هاوڕێیان، ئه‌و شوێنانه‌ی كه له ناوه‌وه ده‌شكێن، زۆر مەترسیدارن، هیچ پێغه‌مبه‌رێك په‌رچووی ئه‌وه‌ی نه‌دراوه‌تێ، ته‌نانه‌ت بتوانێ بوێرێ ده‌ستكاریشی بكات.
ئەوانەشی وەک هەندەکتان كه پێتان وایه من له‌ژێر كاریگه‌ریی حه‌ب و تلیاكدا كفر ده‌كه‌م، هێشتا نه‌شكاون بۆیه ئه‌وها بیر ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ركات خۆتان شكان، جا ده‌تانبینم چۆن دێنه‌وه، لێره لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م گۆڤارە هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ده‌نه‌وه…به دوای ئه‌م دێڕانه‌دا ده‌گه‌ڕێن.. ده‌گه‌ڕێن و ده‌گه‌ڕێن…
ئامۆژگارییه‌كتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وكاتیش، هێند خۆتان به گه‌ڕان به‌دوایدا ماندوو مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه‌یش دادی ئه‌و شكانه‌تان نادات، كه ئه‌وكات به‌دیارییه‌وه ده‌ست له‌ژێر چه‌نه، بیر له‌و كوفره جوانانه‌ی منی پێ ده‌كه‌نه‌وه.
***
له‌و كاته‌وه‌ی یه‌كه‌م چیرۆكی خۆمم نووسی، ئیدی خه‌ریكی ئه‌وه‌م، چیرۆكه ڕاسته‌قینه‌كه بگێڕمه‌وه. هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه، خه‌ریكی ئه‌م یارییه‌م, ئێستا ئیتر له پاش دووه‌م كۆمه‌ڵه‌چیرۆكه‌وه (2018) ورده‌ورده خه‌ریكه هه‌رچیم نووسیوه لێم ده‌بێ به ڕاستی! ئه‌مه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانيشم دروست كردووه. ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌م یارییه به‌ربده‌م، چیرۆك كۆتایی دێ، كه درێژه‌شی ده‌ده‌مێ، دياره چیرۆك سه‌ری خۆم ده‌خوات…
– چیرۆکە ساتیریک = پێمانباشە ساتیریک لە جیاتی تەنز، وەک وشە لاتینیەکە خۆی دابنێن.