بەهای کتێب لە رەچەڵەکدا کاسبی نەبووە، بەڵکە تۆمارکردنی کاتی یادەوەریی مرۆڤ بووە. بەدەر لە کو‌لتوور،هزر و هزرکردنێکی کارا لە گۆڕدا نییە. سیاسەت بێکولتوور، کارێکی مەحاڵە. سیاسەت لە هزردا لە دایک دەبێت نەک بە پێچەوانەوە. لەبەر نەبوونی ئەو تێگەیشتنیە هزرییە لە سیاسەت، سیاسەت لە کوردستاندا دەعەجانکراوە. لەبۆیە سیاسەت بۆتە کاسبیی، کاتێکیش سیاسەت دەبێت بە کاسبیی، کو‌لتوور لە کۆمەڵگەدا دەبێت بە کوێرەوەریی.
ئەو تەنگانەیەی کە کوردستان تێیدا دەژیت هەر تەنێ سیاسەت و ئابووریی نییە، بەڵکە لە بنەڕەتدا کلۆریی و کڵۆڵی کولتوورییە. ئاکامی کۆی ئەو کۆلەوارییەی کە کۆمەڵگەی کوردستانی تێیدا دەژیت، نائامادەیی سیاسەتی کولتوورییە.
ئەوەی کە لە “پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب” لە هەولێردا بوونی نییە، سیاسەتی کولتوریە. لەوە بگوزەرێ کە چەند وەشانخانەی کار وەستاو بە کتێبە کۆنەکانی خۆیان و یەک دوو کتێب‌فرۆشی نوێی کوردییش لەو پێشەنگایە کەژ و هەوا (ئەتمۆسفێر)ربازرگانییەدا هەن، کە ئەو یەک دوو کتێبفرۆشانە ناچارن لەو بێکارییەدا هەوڵبدەن ئەو کاسبییە هەڵبژێرن، لێ هەژارترین کتێب لەو پێشەنگەیەدا، کوردییە. ئەمەش ئاکامی زیاتر لە بیست ساڵی سیاسەتی لەرزۆکی کولتوریی حکومەتی کوردستانە.
تشتێکی نوێ نییە کە بڵێی، لەودەمەی کە کوردستان و جیهانیش بە دۆخێکی ئاڵۆز و پڕ پێشهاتدا تێدەپەڕێت، مرۆڤ چاوەڕێی ئەوە بکا کە “پیشەنگای نێودەوڵەتی کتێب” بازاڕێک بۆ کاسبی نەبووایە، بەڵکە کردەیەک لە کو‌لتوور بووایە.
ڕەنگە ئاماژەکردن بە بوونی تاکە چایەخانەیەک، کە یەک یان دوو خاوەنەکەیشی نازانم هی کام وڵاتی عەرەبین، کە لەو بێکارییەدا دەبوو وەک دەرفەتێکی کاسبی بۆ خەڵکی هەولێر، چەندین کافێتریا و خواردنگەی سادەش لەو پیشەنگەیەدا هەبوونایە. ئەڵبەت لە هەر شارێکی وڵاتێک‌دا کە ڕووداوگەلی ئەوهای وەک پیشەنگەی کتێبی تێیدا روودەدا، بیر لە بووژانەوەی ئابووری خەلکی ئەو شارەش دەکرێتەوە.
ئێرە هی ئەوە نییە کۆی گرفتەکان یان- بۆ ئەوەی خۆشبین بین- کۆی چاوەڕوانییەکانی ئەو پێشەنگەیە بگوترێ، لێ بە کورتی دەبوو ئەمساڵ لە کاتێکدا کە کورد لە دوو بەشی کوردستاندا لە لایەکەوە لە شەڕی سەختی دژ بە داعشدا بەسەر دەبا و، لە لایەکی تریشەوە بە دەم چاوەڕوانی پیشهاتی ئاڵۆزدا تێداماو ڕێدەکا، دەبوو ئەو پێشەنگەیە ناونیشانێکی تایبەتی هەبووایە کە ئەو دۆخە نائاساییەی کوردستانی دەرببڕیابە، بۆ نموونە ناونیشانێکی وەک “کولتووری کوردستان لە دۆخی شەڕی داعشدا” … ئەمەش بە زنجیرەیەک سێمینار، مشت‌ومڕ، گفتوگۆ، پەنێلی سیاسیی، کو‌لتووریی، ئایینیی، خوێندنەوەی دەقی ئەدەبیی و… تاد بە زمانی جیاواز ئەنجام بدرابان. بەمەش بەهای کو‌لتوور، کتێب کردە چاوەڕوانەکەی خۆی ڕادەپەڕاند. کوردستان لە ئاکامی کورتکردنەوەی کۆی ژیان لە کاسبییەکی بێبەرهەمدا، هەرچی کولتووری هەبوو لە بن هێنا، بۆیە ئەوە کە من لەو پێشەنگەیە گوێم لێدەبوو، کەمی فرۆشتنی کتێب و زۆری کتێبی دینی بوو کە ئەمەش بڕەدانە بە تووندڕۆیی، کە هەولێر و کۆمەڵگەی کوردستان و ناوچەکە ئەو تووندڕۆییە ئایینییەی لێ زیادە.
بەهەمە حاڵ، مادام کڵۆڵی ئەو “پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب” پەیوەندی بە “سیاسەتی کولتوریی”ەوە هەیە، کە ئەو کۆلەواریی سیاسەتی کولتوورییەش تشتێکی نوێی نییە بۆی زیاد بکەین، بۆیە لێرەدا بەشێک لەو نووسینەی خۆم بە ناوی ” له پێناو بهجڤاکیکردنی سیاسه‌تی کولتوریدا” دادەنێمەوە ،کە چەن ساڵ لەومەوبەر نووسیومە و لە کتێبی “خامەیەکی رۆشنبیریی لە پشت گوێی زماندا” بڵاوکراوەتەوە:
یه‌کێک له به‌هایه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ولاتێکی سیستهماتیزهکراوی نوێباو، هه‌بوون و کارایی سیاسه‌تی کولتوورییە. ئه‌وه‌ی که ده‌توانێ به‌های ئه‌و سیاسه‌ته کولتوورییە به‌رجه‌سته بکاته‌وه، سازکردنی ئاڵوگۆڕیی رۆشنبیرییه‌کی کارایه له نێوان کۆی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. چونکه ئه‌گه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵگەی سڤیل/مه‌ده‌نی به‌رهه‌مێکی “هزری “پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی” بێت، که‌واته له کۆمه‌ڵگەیه‌کی نوێباو و سڤیلدا کایه‌ی سیاسه‌تی کو‌لتووریی له‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که وه‌ک یهکایهتییهکی هاوئاهه‌نگ ئاستی ئێتیکی و جوانناسیی کۆمه‌ڵگە مشتوماڵ بکا و بخه‌مڵێنێ. به واتایه‌کی ساده‌تر، ئه‌رکی سیاسیه‌تی کو‌لتووریی له کۆمهڵگاەهکی سڤیلدا ته‌نیا دروستکردنی ناونیشانگه‌لێکی وه‌ک رێکخراوی مەدەنیی و پڕکردنی ماڵه‌کان نییه به مه‌کینه، به‌ڵکوو ئاماده‌کردنی به‌های کولتووری له کۆی جه‌سته‌ی ده‌ره‌کیی و ناوه‌کیی شار و شارۆچکه و ده‌ڤه‌ره‌کانی وڵات‌دا. له‌و روانگه‌یه‌وه ئارمانجی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی کو‌لتووریی له کوردستاندا، وێڕای پێودانگی زه‌مینه خۆشکردن بۆ ئاگاییه‌کی تۆکمه‌ی ئێتیکی نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رتاپای هاووڵاتییان، هاندان و جۆشدانی کۆمهڵگاەهکی به‌رهه‌مداره. له‌م دیده‌وه ئامانجی سه‌ره‌کی سیاسه‌تێکی کو‌لتووریی نوێباو، بنیاتنان و گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانه. بیهکێک له ئه‌رکه گرینگه‌کانی سیاسه‌تی کو‌لتووریی وه‌ک هاوڕهوتییهک له پڕۆژه سیاسییه‌کانی تردا، به‌شداریکردنی له سیسته‌می بنیاتنان و گه‌شه‌پێدانی کۆئاگاییهکی به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵکایه. ئاشکرایه له هه‌موو وڵاتێکی خۆ به نوژهنزاندا کارایی و کههێلی ژیانی رۆشنبیریی، پابه‌نده به شێوه و گه‌وهه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته کولتوورییەی که فهرمانڕهوایهکانیان نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن و پیرۆی دەکەن. هاوکاتیش ده‌سه‌ڵات له گشت وڵاته نوێباوه دیمۆکراته‌کاندا به پێودانگی ناوکۆیی (کۆنتێکست)ی کۆمهڵگەیهکانیانهوه تایبه‌تمه‌ندی سیاسه‌ته کولتوورییەکەی خۆیان داده‌ڕێژن. هه‌ر بۆیه به هه‌ڕمێن بوونی بازاڕی هه‌ر دیارده‌یه‌کی کو‌لتووریی ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی کو‌لتووریی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی.
بۆیە لێره‌دا ده‌بێ ئه‌و سیاسه‌تی کولتوورییەی باشووری کوردستان، به سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی کو‌لتووریی یان داڕمانی کو‌لتووریی ناودێر بکه‌ین. به رای من، خولیای ئه‌مڕۆی سیاسه‌تی کو‌لتووریی کوردستان، هێنده‌ی کردەیەکی بازرگانییه، ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مهێنانی کۆزانیاریی نییه. به کورتیسیاسهتی کو‌لتووریی مه‌یلی پاره‌یه، نه‌ک کرده‌ی زمان؛ بیرکردنه‌وه.
که‌واته ده‌کرێ بپرسین، مه‌به‌ست له سیاسه‌تی کو‌لتووریی چییه؟ تەنگانەی سیاسه‌تی کو‌لتووریی کوردستان، ژیانی کو‌لتووریی، زمانی کوردیی به‌ره‌و کام ئاقار دەبات؟
مه‌به‌ست له کو‌لتوور سه‌رتاپای ئه‌و چاڵاکییه زمانیی، ئەدەبیی، هزریی، کولتوورییانەیە که به‌شێکی گرینگ له ژیانی کۆمه‌ڵگەیه‌ک پێکده‌هێنێن. به واتایه‌کی تر، کو‌لتوور کرده‌یه‌که له بیرکردنه‌وه، مه‌یلێک له داهێنانی ژیان؛ ئاماده‌کردنی جڤاکێکی به‌رهه‌مداره. که‌واته ئه‌وه سیاسه‌تی کولتوورییەکی کارایه که رووحی کۆمه‌ڵگە به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ریی، ئابوورییه‌کی فراژاو و ئاگایه‌کی کراوه هانده‌دا. له‌بۆیه ده‌بێت کو‌لتوور وه‌ک به‌ها و پایه‌ک له ئاوه‌دانکردنه‌وه و به‌رهه‌مداری سه‌یر بکرێت. به‌ڵام کاتێک کو‌لتوور ده‌کرێت بە کاڵا و که‌ره‌سه‌یه‌کی به‌رخۆر ، به‌ها و ئازادییه‌که‌ی له ده‌ست ده‌چێت.
لێره‌وه ده‌کرێ گرینگی ژیانی کو‌لتووریی له کۆمه‌ڵگەی کوردستاندا وه‌ک پێداویستی سرووته ئاینییه‌کان بچووێنین. وه‌ک چۆن مه‌لایه‌کانی کوردستان ڕۆژانی هه‌ینی له مزگه‌وته‌کاندا خوتبه بۆ هه‌زاران که‌س ده‌ده‌ن یان له سرووتێکی تری وه‌ک مه‌ولوود ده‌خوێننه‌وه، که ئه‌مه‌ش خۆی هه‌ڵگری په‌یامی کولتورییەکی ئاینی یان پاراستنی به‌های ئایینه له کۆمه‌ڵگەدا، به هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێ کۆرێکی شیعریی، چوونه کتێبخانه (که وێرانه)، گوێگرتن له ئاهانهگێکی میوزیک (که عه‌نتیکه‌یه)، سه‌یرکردنی شانۆ، فیلم وپێشانگایهکی هونه‌ریی (که جێگه‌ی به‌زه‌ین) و … هتد، وه‌ک پێداویستییه‌کی ڕۆحی وکارایی بیرکردنه‌وه و باڵاکردنی چێژی جوانناسیی فامبکرێن. ته‌واوی کرده کولتورییەکان هه‌ر یه‌که و به ڕۆڵی خۆیان، به‌های زانیاریی خۆیان هه‌یه و کۆمه‌ڵگەیش بۆ ئاماده‌یی بیرکردنه‌وه و پێشوه‌چوون مشتوماڵ ده‌که‌ن.
به‌ڵام ناکرێ کو‌لتوور و سیاسه‌تی کو‌لتووریی وه‌ک یه‌کتر سه‌یر بکرێن، چونکه مرۆڤ بێ بوونی سیاسه‌تی کو‌لتووریی، بۆ نمونه، ده‌توانێ بنووسێ و گۆرانی بچڕێ و تابلۆ بکێشێ. که‌چی سیاسه‌تی کو‌لتووریی که‌ش و هه‌وایه‌کی کو‌لتووریی مانابه‌خش ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه و زه‌مینه‌ش بۆ کۆی هاوڵاتییان خۆشده‌کا که پێکڤه مه‌یل و ڕۆڵی خۆیان له ژیانی جڤاکیدا بلێزن. لێره‌وه سیاسه‌تی کولتوریی به جۆشدان و ئاراسته‌کردنی وزه و به‌هره کولتوورییەکانی کۆمه‌ڵگە به‌ره‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی بزواوی به‌رهه‌مدار ئاماده ده‌کا.
شایه‌نی باسه، هه‌روه‌ک وه‌ک له کن خه‌ڵکانی حیزبی و ناحیزبی کۆمه‌ڵگەی ئێمه‌دا باوه، که گوایه سیاسه‌ت، کە لە حیزب‌دا کورتکراوەتەوە، یان ئابووریی به ته‌نیا ده‌کارن هه‌موو کار و ئه‌رکێک راپهڕێنێنن، لێ ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه فامکردنێکی ته‌واو هه‌ڵه‌یه. چونکه خودی سیاسه‌ت بێ سیاسه‌تێکی کولتوریی تۆکمه، هه‌رگیز ناتوانێ کۆمه‌ڵگە به‌ره‌و ئاو ئاراسته‌یه گۆشبکات که به‌رامبه‌ر خاک، نه‌ته‌وه و هوشیاری هاوبەشی به‌رپرسیار بێت. هه‌روه‌ک سیاسه‌تی حیزبایه‌تیه‌کی بێ سیاسه‌تی کو‌لتووریی به‌رهه‌مدار، ناتوانێ کۆمه‌ڵگەیه‌کی به ئاگا بهرههمنهێنێت. که‌واته سیاسه‌ت له بنه‌چه‌که‌دا شێوازێکه که به‌بێ هزرکردنه‌وه و ئه‌زموونێکی له بێژینگدراوی کولتوریی ناتوانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وت و ده‌ورووبه‌ری خۆیه‌وه بکات. له‌بۆیه ئه‌وه‌ی که له پشته‌وه‌ی سیاسه‌ته خودی کولتووری هزراندنە.
سیاسه‌تی کولتووریش بێ چاڵاکییه فره ره‌نگه‌کانی وەک، ئه‌ده‌ب، شیعر، هونه‌ر و هزر و رەفتاری مەدەنیی به پشکداری کۆی کۆمه‌ڵگە، له گۆڕێ‌دا نییه. ئه‌وه‌ی که ڕێگە بۆ مرۆڤ یان ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی خۆشده‌کا که ئاراسته‌یه‌کی سیاسیی و بڕیارێکی چاوهنووسساز بدا، ئه‌زموونێکی به بڕشتی کولتوورییە. چونکه مرۆڤ به‌بێ ئه‌زموون و چێژی کو‌لتووریی ناتوانێ هه‌ل و مه‌رجی خۆی هه‌ڵسه‌نگێنێ و بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزێکی سیاسی نکۆڵی له‌و راستییه راشکاوه بکا، ئه‌وه سیاسیی و سیاسه‌تکاریی نییه. که‌واته مرۆڤ بێ بیرکردنه‌وه جیرانی مه‌رگه نه‌ک ژیان؛ به‌رخۆره نه‌ک به‌رهه‌مدار،- هەر وەک کۆمەڵگەی ئێمە ئەوە ژیانە مەرگدۆستە ئەزموون دەکا-!
هه‌ر بۆیه دەستەڵات یان حکومەت بێ بوونی هزرێک، سیاسه‌تی کو‌لتووریی، مه‌حاڵه بتوانێ سیسته‌مێکی نوێباو دابمه‌زرێنێ وخاوەن کۆمەڵگەکەیەکی زیندووش بێت.